١٣\١٠\٢٠١٨
بۆچی کەم
ئاویی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین دا، دەبێتە مایەی شەڕ و ھەرا.
لە ھەنووکەدا ئاو ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ لە جەنگ و
ڕووبەڕووبوونەوە لە رۆژھەڵاتی ناوین دا. دەتوانێ خراپتریش بێ.
شەڕ لە پێناوێ ھەر تکە ئاوێک دا.

کرستیان بوومە
تۆماس سایبێرت |

وەرگێرانی لە ئەڵمانییەوە: ھەڵۆ محەمەد |
ڕۆژھەڵاتی ناوین،٦٪ ی دانیشتوانی جیھان پێک
دێنێ، لێ ١٪ ڕێژەی ئاوی خواردنەوەی لێیە. ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری
ئەفەریقا لە قاقڕ و وشکترین ناوچەکانی گۆی زەوین. قاتووقڕی ئاو، لەم
دەڤەرەدا بەردەوام ھەرا و کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی گەرم دەکات. بۆ
بارودۆخی دژوار و ناخۆشی کەم ئاوی، ھۆکار زۆرن لەوانە:

ئێران
ـ گۆڕانی ئاو و ھەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ھاوین دا تا پلەی
٥٠، کە ساڵی پار لە کوێت باڵندە بە ھۆی گەرماوە کەوتوونەتە سەر زەوی بە
مردوویی. ھەندێ لە زانستکاران ترسی ئەوەیان ھەیە، چەند ناوچەیەکی
کەنداوی فارسی لە کەمتر لە ١٠ ساڵی داھاتوودا، کەس نەتوانێ تێیاندا بژی.
ساڵانێکە سەردەمی وشکبوونەوەی بەردەوام ڕووی لەم ناوچەیە کردووە. لە
ئیسرائیل چەند جۆگە و ڕوبارێکی ئەملاولای ڕووباری ئەردەن وشکبوون،
لەبەرئەوەی ٥ ساڵە باران کەمتر دەبارێ لە جاران و ھەتا بێت باران بارین
ڕوو لە نەمان دەکات. فاکتێکی تری ئەم بارودۆخە، زیادبوونی ژمارەی
دانیشتوانی ناوچەکەیە بە ڕێژەی ٢٪ ساڵانە. ئەمەش زیاتر بە شارەکانەوە
دیارە،کە ھەتا بێت خەڵک ڕوو لە ناوەندەکان دەکات. ئاوی تینیوویەتی
ملیۆنەھا قاتی خەڵکی نادرێت. بەم جۆرە لە ئێستادا ئاو لە زۆر شەڕ و
ھەرای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا، ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێ. بەنداوەکانی سووریا و
عێراق ئامانجێکی گرنگی داعش بوون، بۆ دەست بەسەرا گرتنیان لە مەیدانی
شەڕدا. ھێزی تەقینەوەی کێشە و ھەراکان لەسەر ئەو ٣ ڕووبارەی ڕۆژھەڵاتە،
کە لە وڵاتانی دراوسێوە ھەڵدەقوڵێن و دێن. ئەمەش وا دەکات شەڕی
دابەشکاری/ ئاودابەشکردن، سەرھەڵبدات. نیل لە قوڵایی ناوەوەی ئەفریکاوە
دەڕژێتە میسرەوە. دیجلە و فورات سەرچاوەیان، وا لە تورکیا ( لەڕاستیدا
سەرچاوەی دیجلە و فورات لە کوردستانە و نووسەرانی ئەم بابەتە نەیان
ویستووە، ئاماژەی پێ بدەن و باسێکی شەڕی کورد و دەوڵەتی تورکیای
داگیرکەر بکەن ـ و). لە توێژینەوەیەکدا لەمەڕ کەم ئاویی لە جیھان دا،
بانکی جیھانی ھاتە سەر بڕیارێک، دەوڵەتانی ناوچەکە دەبێت زیاتر پێکەوە
کار بکەن، تاوەکو" ئاسایشی ئاو" زیاتر بکەن. ئایا ئەمە جێبەجێ دەبێت؟
تورکیا، عێراق - سووریا - تورکیا.
تورکیا جیا لەو وڵاتانەی دراوسێی باشووریی، بە بەراورد لە ئاودا
وڵاتێکی دەوڵەمەندە. تورکیا بەربەستی ئاوی تەوراتی ھەردوو دیجلە و
فورات دەکات، کە بەرەو باشوور دەڕۆن، لە ڕێگەی تۆڕێکی گەورەی بەنداوەوە
لە باشووری رۆژئاوای ئەنادۆڵەوە،(گاپ ـ و) بە بیانووی بەدەستھێنانی
سەرچاوەی وزە و ئامانجی ئاودێری وڵات و دەروبەریەوە ئاو گل دەداتەوە.
سووریا و عێراق دەیان ساڵە گازندە و ھاواریانە لە سیاسەتی توندوڕەقی
ئەنقەرە. گومان لە تورکیا دەکرێ، بیەوێ چکە چکە ئاو بۆ دراوسێکانی بەر
بداتەوە. ئەنقەرە بەردەوام ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەکرێ ڕەتدەکاتەوە.
بۆ کۆتاییھێنان بە گازندەیی درواسێکان. لە ھەنوکەدا بەنداوی Ilisu
لەسەر ڕووباری دیجلە، لە ناوچەی خوارووی رۆژھەڵاتی باتمان ھەرای
ناوەتەوە، کاربەدەستانی تورکیا سەرەتای مانگی٦ دەستتیان بەکارکردن،
حەوزەکانی پشت بەنداوە زەبەلاحەکە پڕ بکەنەوە. دوای ھەفتەیەک ئەم کارە
ڕاگیرا، لەبەرئەوەی بەھۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە، ناڕەزایی توندی بەغدا
بەرز بۆوە.

یەمەن
ئیلیسو، لەناوخۆی تورکیاش دا مشتومڕی لەسەرە، چونکە دەبێتە ھۆکاری
شارێکی دێرینی وەک حەسەنکێڤ(شارێکی دێرینی کوردستانە ـ و) و نزیکەی ٢٠٠
گوند و ناوچەی تریش ببن بەژێر ئاوەوە. پارەپێدەرانی ڕۆژئاوا، لەم پرۆژە
گەورە ملیاردییەدا، خۆیان لەم پرۆژەیە کشانەوە. بەڵام مەسەلەکە بۆ
عێراق زۆر لە پارە زیاترە. ئەم وڵاتە ٣/٤ سێ لەسەر چواری پێداویستی
ئاوی خواردنەوەی لەو ئاوانە بەدەست دێنێ، کە لەپشت سنوورەکانێوەیەتی.
وەک دیجلە و فوراتیش سەر بەم سەرچاوانەیە ـ بەپێی قسەی عێراق تورکیا
لێرەش ئاو دەگرێتەوە. لە ڕابووردوودا عێراق توانای ڕاکێشانی ٣٠ ملیارد
مەتر سێجا ئاوی لە دیجلەوە ھەبووە. وەزیری ئاو حسن النجیب لە ساڵی
ڕابووردودا بە ڕۆژنامەی"Independent"بەریتانی وتووە. ئەو لە ئەمڕۆدا
خۆشحاڵە، ئەگەر ١٦ ملیارد ئاو بێتە وڵاتەکەیەوە.
کێشەی کەم ئاوی ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە سووریادا لە ساڵی ٢٠١١ دا، کاتێ
ڕاپەڕین دژ بە سەرۆک بەشار ئەسەد سەری ھەڵدا، چونکە زنجیرەیەک خراپی لە
بەرووبووم، دەیان ھەزار کەسی لە خەڵک لە گوندەوە دەرپەڕاند و چوونە شار.
کە ژمارەی زۆری بێکاریی ھێندەی تر شێوان و تێکەڵوپێکەڵ کرد. لەشەڕی
ناوخۆدا بەردەوام ئاو بەمەبەست وەک چەک بەکارھێنراوە، نەتەوە
یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە ڕژێمی ئەسەد گرت، ئەو ناوچانەی کە لەلایەن
یاخیبوونەکانەوە، کۆنترۆڵ کرابوون، لە رۆژئاوای باکووری دیمەشق
بۆمباران کرد و سەرچاوەی ئاوی لە ٥,٥ ملیۆن مرۆڤ بۆماوەیەک خاپوور کرد.
ھەروەھا ڕاپەڕیوەکانیش لەوە سڵ ناکەنەوە، ئاوی ئەو ناوچانە بگرنەوە،کە
لەلایەن ڕژیمەوە بەڕێوە دەبرێن. بەھۆی ئەم ھەرا و کێشانەوە ژێرخانی
وڵات زیانی زۆری پێ گەیشتووە. کەناڵ و داموودەزگای پەمپی ئاودەرھێنان
تێکشکاون و ساڵانێکە ناتوانن بۆرییەکان چاک بکەنەوە.
میسر - سوودان - ئەسیۆپیا.
پرۆژەیەکی زەبەلاح دەوری ١٥٠٠کم لە باشووری دەوڵەتەکەی، وای کردووە
وڵاتی میسر ترسی ژیانیان لا دروست بێت. ئیسیۆپیا دەیەوێ لەم ساڵەدا
گەورە بەنداوی لەدایکبوونەوەی ئیسیۆبیا تەواو بکات. پرۆژەیەک بەھای ٥
ملیارد دۆلار لەسەر ڕووباری نیلی شین، کە دەبێتە ھۆی ئەوەی بەرھەمی
وزەی وڵاتانی ئەفەریقا دووقات بکات. میسر ٪٩٥ زیاتر پشتی بە ئاوی نیل
بەستووە، لەم بەنداوە ئەفریقاییەدا مەترسی لەسەر مەرگی خۆی دەبینێتەوە.
نیوەی زیاتری ئاوی میسر لە نیلی شینەوە دێت کە لەسودان لەگەڵ نیلی
سپیدا تێکەڵ بە یەک دەبنەوە. ھۆکاری ھەراکە ئەوەیە ئیسیۆبیا گەرەکێتی
بەزووترین کات بەنداوی ئاوەکان پڕ بکاتەوە. حکومەتی ئەدیس
ئەبابا،دەیەوێ زۆر بە خێرایی پرۆژەکە بخاتە کارەوە، تاوەکو بەپێی توانا
دەست بە بەرھەمھێنانی سەرچاوەی وزە بکات. میسر ھەوڵدەدات ئەم پرۆسەیە
درێژە بکێشێ. ئەگەر بێت و ئەم پرۆژەیەی ئیسیۆبیا بەنداوی ئاوەکە، بێتە
ھۆی کەمبوونەوەی تەنھا ٪٢ لە ئاوی میسر، دەتوانێ ٨٠.٠٠٠ ھەزار ھیکتار
زەوی کشتوکاڵ وشک بکات، ئەمەش ھەڕەشەئامێز و ترسناکە.
لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی سودانی درواسێی ئەسیوپیا، خۆشحاڵی خۆی بۆ
ڕاڕەوی ئەم پرۆژەیە بەنداوە دەربڕی، کە بە ھۆیەوە لافاوی ڕووباری نیل
بەربەست دەبێت. لەسەرو ئەمانەشەوە سوودان دەیەوێ ئەلەتریکی زیادەی
ئیسیۆپیا لەسەرچاوەی وزە ئاوییەکان بکرێ. تەنانەت ئەگەری کێشەیەکی
سەربازی لە نێوان میسرو ئیسیۆبیا، لەکاتی خۆیدا لەسەر پرۆژەی بەنداوەکە
دەرکەوت. لە دیدارێکی لوتکەدا لە مانگی ٦ ئەمساڵ دا, عبدالفتاح سیسی و
سەرۆک وەزیرانی ئیسیۆبیا ئابی ئەحمەد, بەفەرمی چوونە شەڕەکەوە. بەڵام
گرژییەکان لەسەر ئەم پرۆژە بەنداوە نابڕێتەوە. پێش چەند حەفتەیەک سەرەک
ئەندازیارانی ئەم بەنداوە، Simegnew Bekele، لە لایەن کەسێکی
نەناسراوەوە بە گوولەیەک کوژرا.
غەززا - ئیسرائیل.
کێ لەلای شاری غەززا بچێتە ناو ئاوەوە، سەرکێشی بە تەندروستی و لە
خراپترین دۆخ دا تەنانەت بە ژیانی خۆیشی دەکات. لەوێ دەریای سپی
ناوەڕاست پیس و ژاراویکراوە. ھەمان شت بۆ کەناری دەریاچەکە، کە وا
باشترە دایک و باوک نەھێڵن منداڵەکانیان لەوێ یاری بکەن. لە بارێکی
تردا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی/ درم لەو ناوە ھەیە. ئەمەش شتی سەیر و
چاوەڕوان نەکراو نییە. مەزەندە دەکرێ ،ڕۆژانە ١٠٠.٠٠٠ مەتر سێجا لە
ئاوەڕۆ و چڵکاو بڕژێتە ڕەنگە ناو دەریاوە یاخود ڕوون نییە بچێتە ژێر
زەوییەوە ـ پیسی و بۆگەنی ئاوێکی زۆر بۆ دانیشتوان دروست دەکات. ئەمە
تاکە مەترسی نییە.کە پەیوەندی ھەبێت بە ئاوی نایابەوە. بەم شێوەیە ئاوی
ژێر زەوی بەردەست لە ڕووی جۆرێتی و چەندایەتییەوە بەش ناکات. بۆئەوەی
ژمارەی زیادی دانیشتوانی ئیسرائیل و میسر و ناوچەکانی کەنار دەریای چڕ
بەدانیشتوان، کە ژمارەیان نزیکەی٢ ملیۆنە مشوریان بخوات. بەپێی بیروڕای
شارەزایان و پسپۆڕان ٪٩٥ ئاوی بەلوعە، بۆ بەکاربردنی مرۆڤ گونجاو نییە/
نەگونجاوە. پیس و ژەھراوی بووە. سنووری بەھای ڕێکخراوی تەندروستی
جیھانی بۆ نیترات و کلۆریدا بە چڕی و فراوانی تێدەپەڕێندرێن. ئەمەش
چەندین ھۆکاری ھەیە:

غەزە
بۆ نموونە، ھیچ دیار نییە و ڕوون نەکراوەتەوە، ئاوی پیس و چڵکاو ،خۆڵ و
خاشاک ، پەین و دەرمانی نەھێشتنی جڕوجانەوەر دەچنە ئاوی خواردنەوەـ
بەلام دامودەزگا و ئامێری پاڵاوتن و پاککەرەوە نییە. ٣ جەنگ لە ١٠ ساڵی
ڕابووردوودا، گورزی کوشندەی لەو ژێرخانە ناتەواوەی ھەیە و
لەبەردەستدایە داوە. کەم ئاوی کارەساتێکی گەورەیە، ئیسرائیل ساڵانە
چەندین ملیۆن مەتر سێجا ئاو فەراھەم دەکات و ھێشتا ھەر بەش ناکات.
پێویستە ئاوی سوێر لەخوێکەی پاک بکرێتەوە و دامودەزگای ئەم کارەش
زۆرگرانە و تێچووەیەکی/ خەرجی زۆری دەوێت، کارەبای چڕ و کەرەسەی
بیناکردن، لەو کەنار دەریایە زۆرزەحمەت چنگ دەکەون. حکومەتی ئورشەلیم
دەترسێ، دەسەڵاتدارانی حەماس سوودی خراپ لەو ڕەوانەکردنانە بۆ ئامانجی
خۆیان وەرگرن، بۆ نموونە لە ڕێگای دروستکردنی تونێلی ھێرش بردنەوە.
سەرباری ئەمانەش بەردەوام کەمبوونەوەی بارانیش ڕێگرێکی ترە،کە ئاوی ژێر
زەوی لەناوچەکەدا زیاد بکات. لەمانەش زیاتر ئەو ئاوەی ھەیە، بێ گوێدانە
ھیچ شتێک تاڵان دەکرێ و ئاوی دەریا دزە دەکاتە ناو بەنداوەکانی
پاشەکەوتکردنەوە. جێی سەرسوڕمان نییە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی
جیھانی ھۆشداریی دەدەن،کەرتی غەززا لە دوو ساڵی ئایندەدا دەست نادات بۆ
ژیان. ئەو گرفتارییەی غەززا لە ھەنووکەدا، ئیسرائیلیشی گرتۆتەوە.
ئاوەڕۆی پیسی و چڵکاوی کەناری دەریا،لە ڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو
ڕووی دەوڵەتی جولەکە کەوتۆتە ڕێ. لەبەردەم ئەمەدا مرۆ ھەوڵ دەدات بۆ
نموونە لە ڕێگای بەربەستەوە خۆی بپارێزێ. دەرئەنجام دابینکردنی ئاوی
خواردنەوە بۆ ھاوڵاتی، شوێنێکی سەرەکی و بەرایی داگیرکردووە و بەشێکە
لە بنەماکانی ئاسایش. ئیسرائیل دەستکەوت و قازانجی زۆری ھەیە: ئەگەر
کارەکە ئەوە بێت ،کاریگەرانە ئاو بەکاربھێنن، وا سوپاس بۆ بوونی
زانیاریی و شارەزایی و ئەزموونی Knowhows تەکنیکیی زۆر، کە دەیان ساڵە
لە ئیسرائیل لەبەردەستدایە وئیسرائیل یەکێکە لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکان.
بەھاوکاری ئەو ئاوەی لە خوێ پاک دەکرێتەوە، دەتوانرێ بەشێکی زۆری
پێداویستییەکان فەراھەم بکرێ، بەڵام نەک لە بواری کشتوکاڵ دا. لێ
دەستگا و ئامێری لەم چەشنەش،وەک ئامانجێکی بەھێزی پەلاماردارەکانە.
لەبەرئەوەیە دەوڵەتی جولەکە ھەروەھا پشت بە سەرچاوە سروشتییەکان
دەبەستێ. ڕووباری ئەردەن و جلیل ڕۆڵێکی گەورە دەگێرن لەم بوارەدا.
بێگومان بەھۆی کەم بارانییەوە دەریاچەکەش ئاوی کەمە وشک دەکات. دوورگەی
بچووک بچووک دروست بووە. لە ھەموو لایەکی ڕووباری ئەردەنەوە بەردەوام
شەڕی دابەشکردن لەگەڵ وڵاتی ئەردەن ھەیە. شانشینی ئەردەن یەکێکە لە
وڵاتە ھەرە ھەژارەکانی دنیا لەئاودا و بەردەوام ڕەخنە لە ئیسرائیل
دەگرێ، کە بێ شەرمانە خزمەتی خۆی دەکات لەسەر حسابی ئەردەن.
ئێران.
ڕووبارەکان کە ئاویان پێدا نەڕوا، کێڵگەیەک، کە کەس داوای نەکات،
لەبەرئەوەی لە بیابانێکی بەردەڵانی دەچێ ئاوی ژێر زەوی خوێیاوییە.
زەویوزاری وشکبووی دوورە دەست کەدەست نادەن بۆ نیشتەجێبوون و بەھۆی
تۆڕنادوە/ڕەشەبای توندەوە،ڕادەماڵدرێ ـ کەمئاوی ئێران ڕوون و ئاشکرایە
و لە تەواوی وڵات دا ھەستی پێ دەکرێ و بەرچاوە. ئەمەش زیان و کاریگەریی
گەورەی ھەیە. ھۆکاری تەنگژەکە ھەمەلایەنە و زۆربەی کات سروشت بەرپرسیار
نییە، بەڵکو ئەو مرۆڤەی کە سەرچاوە پێویستەکان لە بەکاربردنی سەرچاوە
سرووشتیەکان بەڕێوە دەبات. ئەم وڵاتە، کە دانیشتوانەکەی لە شۆڕشی ١٩٧٩
ژمارەکەی ٢ قات زیادی کردووە بۆ ٨٠ ملیۆن زۆر دوورە لە بارودۆخی
ئۆکۆلۆگییەوە. لەگەڵ ئەمەدا مەسەلەکە لێرەوە ڕوونە، ساڵانێکە ئێران
بەدەست وشکبوونەوەی بەردەوامەوە دەناڵێنێ. باران نابارێ و پلەی گەرما
بەنزیکەی ٢ پلە بەرزتر بۆتەوە. بەم بارودۆخە وڵات نزیکەی ٪٥٠ ئاوی سەر
ڕووی زەوی لەدەست داوە. بەڵێ لەبری ئەوەی دەست بەئاوەوە بگرن، ئیسرافی
پێوەدەکەن.

ئێران
ئەمە بەتایبەت بۆ ئەو شارانەیە کە بەردەوام گەورە دەبن. ٪٧٠
ئێرانییەکان لە ئەمڕۆدا، لە ناوەندی شارە پێشکەوتووەکان دا دەژین. وا
پێدەچێ تینوویتییان بەری پێنەگیری و نەشکێ. لەبەرئەوەی دامودەستگاکان
ناتوانن پێداویستییەکان دابین بکەن، خەڵکی خۆیان ئاو دەردێنن،واتە بیر
لێ دەدەن. کە بەمەش ئاوی ژێرزەوی پاشەکەوتکراو بەتاڵ دەبێتەوە. کشتوکاڵ
بەتەواوی ھیچ سوودی نەماوە ٪٩٠ ئاو بۆ کێڵگە و باخەکان
بەکاردێت،جوتیارەکان بێ مۆڵەت دەستیان بە ئاودەرھێنان و بیر لێدان
دەگات. لە شوێنی دیکە ئەوە نییە. پێویستە کارخانە کشتوکاڵییەکان
دایبخەن، دەیان ھەزار کەس ترسیان لەسەر بوونیان بۆ دروست بووە. لەم
ماوەی دواییەدا دووبارە بەزموھەرا سەری ھەڵداوە، خەڵک توڕەن لە پرسی
گەندەڵی و گازندەیی دەکەن، خاوەن زەویوزارە گەورە بەدەسەڵاتەکان ئاویان
ھەیە و دەری دێنن بۆ کاروباری خۆیان و ھیچ بۆ ھاولاتی ئاسایی
نامینیتەوە. خراپ بەڕێوەبردن و سەرنەکەوتنی کشتوکاڵ و ئەقڵێتی خزمەتی
خۆکردن، دەمێکە حکومەتی سەرقاڵ کردووە. سەرۆک حسن رۆحانی شەڕی لەدژی
کەمئاوی کردۆتە شا کاری خۆی و بە دروشمی کەمکردنەوەی ئاوبەکارھێنان.
ھەڵبەت ئەم گرفتارییە ھاوکات ھۆکاری سیاسی ھەیە: سزاکانی ئەمەریکا.
بەرامبەر بەمە ئێران ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر بۆ دابینکردنی
پێداویستییەکانی خودی خۆی. خۆراکی وەک گەنم دەبێت لەناوخۆی وڵات بەرھەم
بھێنرێ ئەمەش پەیوەستە بەوەی دەوڵەت دانەوێڵەی جوتیاران بەنرخێک بکڕێ،
کە لەسەرووی نرخی بازاڕی جیھانییەوە بێت. ئەمەش وا لە جوتیار دەکات
زیاتر لە پێویست دەست بەئاوەوە بگرێ. ئەوە تەنگژەکە ئالۆزتر دەکات،
پرۆتێستەکان ھەتا بێت کەڵەکەتر دەبن. ئەمەش کتومت ئامانجی ڕوونی
ڕاگەیەندراوی سزاکانی ئەمەریکایە. واشینتۆن دەیەوێت چۆک بە ئێران
دابدات، بۆئەوەی مەلاکان ناچار بکات بێنە سەر مێزی گفتوگۆ. ئەو وەڕسیی
و بێزارییەی لە ئاکامی کەم ئاوییەوە دێ، دۆناڵد ترامپی وەک دژەپاڵەوانی
ڕژێم داناوەـ ئەو نەیارەکەی لاواز دەکات.
___________________________________________
سەرچاوە:
ڕۆژنامەی تاگە شپیگلی رۆژی ٢٢/٩/٢٠١٨
www.tagesspiegel.de/politik/wasserknappheit-warum-die-wassernot-im-nahen-osten-zu-konflikten-fuehrt/23097300.html
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|