٣٠\١٢\٢٠١٢
بۆچی من دژی
کوردایه‌تیم؟

سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
کوردایه‌تی و بزووتنەوەی کوردایه‌تی به بڕوای من هاوشێوه‌ی هه‌موو
دینه‌کان و به تایبه‌تی ئیسلام هیج جێگە و رێگەیه‌کی بۆ ژنان و مافه‌کانی
ژنان تێدا نییه، ژنانیان هه‌میشه وه‌ک هه‌ر
که‌ره‌ستەیه‌کی تر بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی خواسته گڵاوه‌کانیان و
هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتەکانیان به‌کار هێناون. به دڕێژایی خه‌باتیان هه‌ر
له شاخ و لادێکانه‌وه هه‌تا به ئێستاشیانه‌وه نه‌ک هه‌ر هیچ کاریگه‌رییە‌کیان
له‌سه‌ر کێشه و مافەکانی ژنانەوە نه‌بووه، بەڵکە بەرگرییکەرێکی سه‌رسه‌ختیش
بوونە له پێناو مانه‌وه و په‌ره‌پێدانی فەرهەنگی دواکه‌وتوو و خێڵه‌کییانە
که وەک تلیاک کوشنده‌ن بۆ ژنان له کۆمەڵگەی کوردستاندا.
ئه‌گه‌ر سه‌یری خه‌باتی شاخیان بکه‌ین و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌و
هه‌موو بێ مافییانه‌ی که به‌رامبه‌ر ژنان و کچان ده‌کرا وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌ک
له‌و سه‌رده‌مه‌دا چ کاردانه‌وه‌یه‌کیان هه‌بووه که له خزمه‌ت مافه‌کانی
ژناندا بێ، پاشان کوا رۆڵی ئه‌و هه‌زاران ژنه‌ی که خه‌باتیان ده‌کرد
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر له کوێره لادێیه‌که‌وه بیگره تا شاره‌کان،
بزووتنەوەی کوردایەتی لەوپەڕی راستیەوە تا ئەوپەڕی چەپ ژنانیان وه‌ک
کاره‌کته‌رێک بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئامانجی کوردایه‌تی ویستووه که له‌و
ئامانجی کوردایه‌تییەیان دۆزی ژنان هیچ جێگەیەکی نییە یان بە لایەنی
کەم هیچ پشتیوانییەکیان لەو ماف و ئازادییانەی ژنان نەکردووە کە لە
ئەنجامی چەندین کێشەی وەک (گه‌وره به بچووک، له بری خوێن، ژن به ژن،
فره‌ژنیی و... هتد)پێشێل دەکرێن.
سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی هه‌ر وه‌ک سه‌رۆک هۆز و خێڵەکان
هەڵسوکەوتیان کردووە و کێشه‌کانیان به‌و جۆره چاره‌سه‌ر کردووه که
هه‌رده‌م ژنان بوونه‌ته قوربانی و پیاوان تێیاندا سوودمەند بوونە.
کامه‌یه کار و کرده‌وه‌کانیان جگه له برەودان بە پیاوسالاریی و ده‌ست
پێوه‌گرتن و ته‌شه‌نه‌پێکردنی ئه‌و کارەساتانە نه‌بێ که به‌سه‌ر
ژناندا دێن، جگە لە ملکەچکردنی ژنان چ هه‌نگاوێکیان بە قازانجی ژنان
ناوە؟ نموونه زۆرن لەو بارەوە. له سه‌رده‌می شاخیاندا سه‌رباری هه‌موو
ئه‌و قورساییانه‌ی که به‌سه‌رشانی کچان و ژنانی لادێکانه‌وه بوون هه‌ر
له ئاماده‌کردنی نان و خواردن و جلوبه‌رگ شۆردن تا به‌شداریی
راستەوخۆی به‌شێکی زۆری ژنان له شۆرش و خه‌باتی چه‌کداریی و رێخستنه‌کانی
نێو شار و تەنانەت له پێشی پێشەوەی خۆپیشاندانه‌کانی دژ به رژێمی
بەعسیش رۆڵی بەرچاوی خۆیان گێڕاوه. ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌رنج بده‌ین
دەبینین ئه‌و کێشانه تا ئێستاش له‌و ناوچانه‌ی که بنکە و بارەگای سه‌رکردایه‌تی
حیزبە کوردییەکانی لێبووە وەک ناوچەکانی پشده‌ر خۆشناوه‌تی و بادینان و
ته‌واوی ناوچه‌کانی دیکە هه‌ر به‌رده‌وامه و ژنان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.
کامه‌یه شۆڕشی شاخیان له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی ژنانه‌وه؟ ته‌نانه‌ت
سەرجەمی سەرکردە و کەسانی نێو ئەو بزوتنه‌وه‌یە له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و خۆشه‌ویسترین
کەسیشیان وەفادار نەبوونە که ته‌مه‌نی جوانییان له‌گه‌ڵ بەسەربردوون و
منداڵیان لێ درووست کردوون و دنیایه‌ک ده‌ربه‌ده‌ریی و زیندان و
ماڵوێرانیی بینیوە.
ئەو حیزبانە پاش راپه‌رینه‌که‌ی ساڵی ١٩٩١ که به‌شێک له خه‌ڵکی
کوردستان چاوی ئومێدیان تێبڕیبوون سواری ملی شۆڕش و راپه‌رینی خه‌ڵکی
کوردستان بوون... هه‌ر زوو بە زوو به‌های خۆیان له به‌رامبه‌ر خواست و
داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و دۆزی ژنان پیشان دا، به
هه‌مان عه‌قڵ و کلتووری شاخیان ئه‌و سیاسه‌ته خێڵەکیی و کۆنەپەرستەیان
بۆ شارەکان گواسته‌وه، هەرچی عەقڵ و هەڵسوکەوتی خێڵەکیی و دواکه‌وتویی
ئه‌و کۆمەڵگەیە هەبوو زیندوویان کرده‌وه و ئیسلامیی سیاسی‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا
بەشدار پێ‌کرد و له به‌رامبه‌ر تێکڕای بزووتنەوە رادیکاڵ و پێشکه‌وتنخوازەکانی
ئه‌و کۆمەڵگەیه وەستانەوە. ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له کار و کرده‌وه‌کانیان
بده‌ینه‌وه له سه‌رەتای حکومرانییان کار و پیشەیان تەنیا دزیی و
تاڵانیی و راوڕووت و ئاودووکردنی شۆفەڵ و ئامرازەکانی کارخانه و
هاتوچۆ و خه‌سته‌خانه‌کان بوو دیارترینیان فرۆشتنی ئامێر و
کەلوپەلەکانی (بەربەستی بێخمە) بوو به ئێران.. هەر له پێناو
چاوچنۆکیی خۆیان و ململانێ لەسەر دابه‌شکردنی سامان و داهاتی کوردستان
که کامیان زۆرترین دەستکەوێ شه‌رینێوخۆیان هه‌ڵگیرساند که سه‌دان
لاوی ئه‌و وڵاته‌یان کرده قوربانی، له‌و کاته‌دا که باسی ماف و
داواکارییه‌کانی ژنان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرا.. ده‌یانگوت کاتی نییه
و حکومه‌ته‌کامان ساوایه! هه‌ر ئه‌وه‌نده کە ده‌ستیان له سامانی ئه‌م
وڵاته گیربوو زۆر بێشه‌رمانه چاویان بۆ جوانترین و گه‌نجترین کچ ده‌گێڕا
و به مه‌به‌ستی تێرکردنی ئارەزووە گڵاوه‌کانیان هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ
دەکردن و وەک کۆیلە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکردن.. ئه‌وه وه‌فاکه‌یان
بوو بۆ هاوسه‌ره‌کانیان، له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی ژنانه‌وه له
ژێر ناوی شه‌رف و بیانووی بێ رەوشتیی و به‌عسیبوون یه‌که‌م شت که ده‌ستیان
بۆ برد کوشتنی ژنان بوو، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه لێبووردنیان بۆ سه‌دان
سه‌رۆک جاش و (مسته‌شار) و ئه‌نفالچی ده‌رده‌کرد که هه‌تا ئێستاش
جێپەنجەی ئه‌نفال به ژیان و گوزه‌رانی ژنانی گه‌رمیان و ناوچەکانی
دیکەوە دیارە و هه‌ر له هەژاریی و نەمامەتییدا ده‌ژین، تەنیا کارێک که
بزووتنەوەی کوردایه‌تی بۆ ژنان و خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و
ناوچانە کردوویانە ناوزەدکردنی ئەو خەڵکەیە بە (پاشماوه‌ی ئه‌نفال)که
واتای سه‌یرنه‌کردنیان وه‌ک مرۆڤ دەبەخشێ. پاشان له به‌رامبه‌ر
بزووتنه‌وی یه‌کسانییخوازی ژناندا که سیمبۆڵی خه‌باتکردن بوون بۆ
وەدیهاتنی مافه‌کانی ژنان و زۆر بوێرانه و سه‌رسه‌ختانه مه‌سه‌له‌ی
ژنانیان کرد به یه‌ک مه‌سه‌له‌ی بنچینەیی و وەک تەنیا ده‌نگێک رووبه‌ڕووی
ره‌شه‌کوژیی ژنان بوونه‌وه، گه‌وره‌ترین ''نا''یان به رووی
بزووتنەوەی کوردایه‌تی که ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و تاوانانه بوون چڕی و
بە چەندین دروشمی وەک (نا بۆ رەشەکوژیی ژنان، نا بۆ قانوونی ''ئه‌حواڵ
شه‌خسی''ی عێراقی که سه‌رچاوه‌ی له شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌رگرتوه)
شەوەزەنگی بەردەم ژنانیان دادڕی. هەروا بە سه‌دان سیمینار و کۆڕ و
کۆبوونه‌وەیان له‌سه‌ر دۆزی ژنان و داکۆکییکردن لە ماف و
ئازادییەکانیان سازدا، سه‌نته‌ری پارێزگاریی له مافه‌کانی ژنانیان
کردەوە که تێیدا ژیانی ده‌یان ژنی ده‌پاراست.. له‌و سه‌نته‌ره‌دا سه‌دان
ژن و پیاوی ئازادیخواز و کۆمۆنیست زۆر بوێرانه خه‌باتیان ده‌کرد له
دژی ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی که رۆژانه له ته‌واوی شار و شارۆچکه و
گونده‌کانی کوردستان دەرهەق بە ژنان ئەنجام دەدران و به‌ده‌ستیانەوە ده‌یانناڵاند
و رۆژانه ته‌رمی ژنان و کچان لێره‌و له‌وێ ده‌دۆزرانەوە، بزووتنەوەی
کۆمۆنیستی کرێکاریی و هه‌ڵسوراوانی ژنان تەنیا ئومێدێک بوو بۆ
کۆتاییهێنان به هه‌موو ستەم و زۆرییه‌ی کە له کۆمەڵگەی کوردستان به‌ڕێوه
ده‌چوون.
ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی و بزووتنه‌وی کوردایه‌تی له به‌رامبه‌ر
ئەو ئومێده‌ی ژنان و کۆمەڵگەی کوردستان ده‌ستیان برد بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌یان
بنکه‌ی و رێکخراوی ژنان و سه‌نته‌ری به ناو بەرگریی له مافه‌کانی
ژنان، پاشان به پێی رێکه‌وتن و پلانێک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران
هێرشیان کرده سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی حیزبی کۆمۆنیست و بنکه‌کانی سه‌نته‌ری
پارێزگاریی ژنان و سه‌نته‌ری به‌رگریی له مافه‌کانی مندااڵان و به
زۆری چه‌ک دایانخستن و پێنج که‌سی کۆمۆنیست و هه‌ڵسوڕاوی جدییان کوشت
کە له پێناو به‌دیهاتنی مافه‌کانی ژنان و منداڵان و لاوان و ته‌واوی
چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان تێدەکۆشان.. وەک په‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش
به نێوچه‌وانی یه‌کێتی و بزووتنەوەی کوردایه‌تییه‌وه مایەوە، به هه‌مان
شێوه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا هه‌ڵسوڕاوانی کۆمۆنیسته‌کان و
بزووتنەوەی یه‌کسانییخوازی ژنان قه‌ده‌غه کران.
لە ماوه‌ی ٢١ ساڵی ده‌سه‌ڵاتیان چ رۆڵێکیان هه‌بوو له‌سه‌ر دۆزی ژنان،
له پاش ئه‌و هه‌موو خه‌بات و کێشمه‌کێشه و له ژێر گوشار و هه‌ڵسوڕانی
خه‌ڵکی ئازادییخواز و بزووتنەوەی یه‌کسانییخوازی ژناندا ته‌نیا ئه‌وه‌نده
نه‌بێ که یاسای باری که‌سێتی گفتوگۆی له‌سه‌رکرا و به‌ندێک له یاساکه
هه‌موار کرا که ئه‌ویش به پێی کۆمەڵێک بەند و مەرج که مه‌سه‌له‌ی
فره‌ژنییە. هه‌بوونی به‌شێک له ژنان له پۆستی ناو په‌رله‌مان و
داموده‌زگە حکومییه‌کاندا که ده‌بوو رۆڵ و نه‌خشی جدییان هه‌بووایه
له کۆتاییهێنان به بێ مافییه‌کانی ژنان و ئاڵوگۆر به‌سه‌ر یاسای باری
که‌سێتیدا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانیش به هه‌مان فەرهەنگی
دواکه‌وتوویی حیزبەکانیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه و مافه‌کانی ژنان
ده‌که‌ن نه‌ک وه‌ک ژنان و بەرگرییکەر لە مافه‌کانی ژنان، هەر بۆ نموونه
تازه‌ترین هه‌واڵ ده‌ستدرێژییی کردنه سه‌ر دوو ژن بوو له شاری هه‌ولێری
ژێر ده‌سته‌ڵاتی پارتی، په‌رله‌مانتارانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی ئه‌و دوو ژنه په‌نایان بۆ (سوڵحی عه‌شایه‌ریی) برد که تێیدا
دوو ژنی تر له بری ئه‌و دوو ژنه دراوه به لایه‌نی به‌رامبه‌ر. ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی شانازیی به خێله‌کیی خۆیه‌وه ناکا چۆن رێگه
به کاره‌ساتێکی وا ده‌دا که چوار ژن ببنه قوربانی، به به‌رچاویانه‌وه
سه‌دان کێشه‌ی له جۆره روویداوه که ره‌نگه بڵێن ئه‌و ژنانه
چانسیان هه‌بووه که نه‌کوژراون بوونه‌ته قوربانی نامووسپه‌رستیی ئه‌گینا
ده‌یان ژن به ده‌ستی مه‌لا و کوێخاکانه‌وه کوژراون که نموونه یان
زۆره؛ (کوێخا سمایلی ته‌لان و ساله مزه‌لی و سه‌دانی دیکە).
بزووتنەوەی کوردایه‌تی هه‌رگیز خۆی به بەرپرس نه‌زانیوه له به‌رامبه‌ر
ئه‌و کێشانه‌دا، ته‌نیا داهاتی ئه‌و میلله‌ته‌یان په‌خشان و ته‌خشان
کردووه بۆ کردنه‌وه‌ی دیوه‌خان و مزگه‌وت که له وێوه فتوای کوشتنی
ژنان و خه‌ڵکی ئازادییخواز بدرێ. له کێشه‌ی ژنان په‌نا بۆ کوێخا و مه‌لا
و سه‌رۆک هۆز و خێڵەکان ده‌به‌ن که ئه‌وانە خۆیان فتوای کوشتنی ژنان
ده‌ده‌ن و هاوکات دەیانەوێ خۆیان بێبەریی بکەن لەو کوشتارانە و رووی
خۆیان له‌به‌رده‌م رای گشتیی سپی بکەنەوە، بۆ نموونه نێچیر‌ڤان
بارزانی هه‌ر وه‌کو هه‌موومان ئاگادارین له ساڵیادی رۆژی وه‌ستانه‌وه
به دژی توندوتیژیی له به‌رامبه‌ر ژنان دا، له په‌یامه‌که‌ی بۆ ژنان
ده‌ڵێ: (ئاماری کوشتنی ژنان که‌م بۆته‌وه)، که به پێچه‌وانه‌وه
ئاماره‌کان ئه‌گه‌ر پتر نەبووبێ که‌می نه‌کردوه که پاش به‌رد‌بارانکردن
و کوشتنی دوعا سه‌دان ژنی تر کوژراون و سه‌دانی تر که له‌وانه‌یه له
هیچ شوێنێک ناوه‌کانیان تۆمارنه‌کرابن که بۆ ئێمه جێگه‌ی نه‌فره‌ت و
بێزارییە.
گەندەڵیی و به‌ره‌ڵاییه‌ک که ئێستا له کوردستان به‌ڕێوه‌یه له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی بزووتنەوەی کوردایه‌تی له هیچ سەردەمێکدا نه‌بووه، رۆژانه
دەبێ گوێبیست و بینه‌ری هه‌واڵی جگه‌ربڕ و دڵته‌زێن بین که به‌سه‌ر
ژنان و لاوان و منداڵانی ئه‌و وڵاته‌دا دێن، هه‌ر له ده‌می یه‌کێک له
سه‌رکرده‌کانی حیزبەکانی بزووتنەوەی کوردایه‌تی که ئێستا سه‌رۆکی
بزووتنەوەی گۆڕانه و له ئۆپۆزسیۆن دایه و خۆی وه‌ک به جێگرەوەی
حیزبەکانی ده‌سه‌ڵات داناوه ده‌یگوت (له کوردستاندا مه‌سه‌له‌یه‌ک
نییه ناوی مه‌سه‌له‌ی ژنان بێ). ئه‌وه‌ی کێشه‌یان نه‌بێ مه‌سه‌له و
کێشه‌کانی ژنانه. بزووتنه‌وی کوردایه‌تی له نێووخۆ و ده‌ره‌وه‌دا که‌وتونه‌ته
به‌ر نه‌فره‌ت و بێزاریی خه‌ڵکی پێشکه‌وتنخواز و ئازادییخواز، کۆمەڵگەی
کوردستان له ژێر سایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به مه‌ڵبه‌ندی
کوشتنی ژنان ناوبانگی دەرکردووە له جیهان.. تا دوێنێ ژنکوژییان بە
کاری مەردانە و ئابڕووپارێزیی ده‌زانی.. ئه‌مڕۆ له ژێر گوشاری
بزووتنەوەی یه‌کسانییخوازی پاساوی بۆ ده‌هێننه‌وه ئاماره‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه
و وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌وانیش دژ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ن، که وا
نییه.
هۆکاری دژایه‌تی من وه‌ک ژنێک له به‌رامبه‌ر (بزووتنه‌وی کوردایه‌تی و
ئیسلامی سیاسیی) بریارێکی سەرپێی و ئاره‌زوومه‌ندانه نییه، بەڵکە
بریاردانی من وه‌ک ژنێک که پێم وایه سه‌دان ژنی تریش له دژی بێ
مافییه‌کانی ژنانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ناسیۆنالیست و ئیسلامی
سیاسیی دایانهێناوە و هه‌رده‌م به دژیان ده‌وه‌ستینه‌وه، له
کاتێکدا له په‌نا ده‌ستماندا هاوڕه‌گه‌زه‌کانمان له ژێر ده‌سەڵاتی
بزووتنه‌وی کوردایه‌تی ده‌کوژرێن، ده‌سوتێنرێن، به‌ردهباران ده‌کرێن،
ئه‌تک ده‌کرێن و رۆژانه ده‌ستدرێژیی و سوکایه‌تییان پێ ده‌کرێ،
کەسایەتیی و شکۆمەندییان له ماڵ و له شوێنی کاریان له نێو کۆمەڵگەدا
ده‌ڕووشێنرێ، فڕاندن و کوشتنی رۆژنامه‌نووسان، فتوا و هه‌ڕه‌شه‌کردن له
دژی هه‌ڵسوڕاوانی ژنان و نووسه‌ران و ئه‌دیبان و مامۆستایان، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
خواست و داواکاریی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش به ته‌قه‌کردن
و کوشتن و زیندانیکردنیان و... هتد هه‌ر ڕۆژه‌ی به بیستنی هه‌واڵی
کاره‌ساتێک دڵ و ناخمان ده‌گوشترێ.. بۆ من وه‌ک ژنێک هه‌رده‌م جێگه‌ی
نه‌فره‌ت و بێزارییه و به‌رده‌وام له دژی ده‌وەستمه‌وه.
من وه‌کو ژنێکی یه‌کسانییخواز هه‌روه‌ک چۆن خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی یه‌کسانیی
نێوان ژن و پیاو ده‌که‌م به هه‌مان شێوه‌ش به بێ له به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌ز
و دین و نه‌ته‌وه خه‌باتم کردووه و ده‌یکه‌م بۆ نه‌مان و له ریشه ده‌رکێشانی
هەر ستەم و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک که سیستەمی سه‌رمایه‌داریی به‌سه‌ر مرۆڤە‌کاندا
سه‌پاندویه‌تی.
من هه‌رده‌م ئه‌وه دووپات ده‌که‌مه‌وه که هه‌ر ژنێک یان هه‌ر که‌سێک
بیه‌وێ به‌رگریکه‌ر و راستگۆ بێ بۆ به‌دیهاتنی مافه‌کانی ژنان به
تایبه‌تی و خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌ت کێش بە گشتیی، ده‌بێ هێڵی هزریی و
سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی جودا بکاته‌وه لەو دوو بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌ی
که ئێستا له ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن دان کە له یه‌ک سه‌رچاوه‌وه ئاو
ده‌خۆنه‌وه و هیچ نزیکایه‌تییه‌کیان له‌گه‌ڵ ماف و داخوازییه‌کانی
ژنان و خه‌ڵکی نەدار و زەحمەتکێش و تەنانەت جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانیشەوە نییە. ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ش یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤە
ئازادییخواز و یه‌کسانییخوازه‌کانه بۆ پته‌وکردن و ریزبه‌ندیی
نێوانمان له پێناو به‌دیهاتنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی نا دینیی و نا
ناسیونالیستیی که یه‌کسانی ژن و پیاو به فەرمیی بناسێ.
ماڵپه‌ڕی سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
|