٢٨\٦\٢٠١١
بۆچی من پشتیوانی
له پرۆژه‌که‌ی سێ په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان
ناکه‌م
بۆ چاککردنی پرۆژه‌ی
خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌کان.

عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
له مانگی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2009 دوو بابه‌تم له‌سه‌ر گۆڕینی یاسای
خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌کان له هه‌رێمی کوردستان نووسی
، تیایدا هه‌مان ئه‌و داوایانه‌ی که ئێستا ئه‌و 3 ئه‌ندام په‌رله‌مانه
به‌ڕێزه‌ی لیستی گۆڕان داوای ده‌که‌ن خستمه به‌ر چاو به نووسین نه‌ک
به پرۆژه خۆشبه‌ختانه به دوایدا نزیک 50 رێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش
پشتیوانیان له‌و بۆچونه کرد و که‌مپینیان پێک هێنا و داخوازه‌که‌یان
خسته به‌رده‌م پارله‌مان ، خۆزگه له‌و کاته‌دا ئه‌م 3 پارله‌مانتاره
به‌ڕێزانه پشتیوانیان له‌و داواکارییه بکردایه و په‌له‌یان بکردایه
له نووسینی ئه‌و پرۆژه یاسایه.
ئێستا پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆ خانه‌نشینکردنی ئه‌م به‌ڕێزانه له هه‌مان
لیستی گۆڕانه‌وه دزه‌ی کرده ناو راگه‌یاندنه‌کان که 6 په‌رله‌مانتاری
لیستی گۆڕان به نیازن پاش تێپه‌ڕ بوونی 2 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌ندام بوونیان
له پارله‌مانی کوردستان خۆیان خانه‌نشین بکه‌ن به 80% موچه‌که‌یانه‌وه
(یه‌کیان مافی خۆی بوو 6 ساڵ په‌رله‌مانتاری به‌ڕێ کردبوو ) ، ئیتر ئه‌م
هه‌وڵه وه‌ک ئاگر له په‌رێزدان به کۆمه‌ڵگادا بڵاو بووه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی
زۆری درووست کرد ، چونکه ئه‌گه‌ر یاسای خانه‌نشینی پارله‌مانتارانی
کوردستان نا مه‌نتقی و نا دادپه‌روه‌رانه بوو تا ئێستا ، ئێستا ئه‌م
فێڵه سیاسیه‌ی ئه‌م پارله‌مانتارانه زیاتر گۆمی نا دادپه‌روه‌ری له
جیاوازی موچه‌ی ده شله‌قاند ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌که راست بووایه !!!،
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 3 به‌ڕێزه که‌وتنه به‌ر ره‌خنه‌ی هاووڵاتیان و که‌مپین
له دژی نا دادپه‌روه‌ری له موچه کرایه‌وه ، ئه‌وانیش بۆ خۆ په‌ڕاندنه‌وه
له‌و ره‌خنانه بڕیاریان دا پڕۆژه‌یه‌ک بۆ یاسای خانه‌نشینی وه‌زیران و
په‌رله‌مانتاران بنووسنه‌وه و پێشکه‌ش به پارله‌مانی بکه‌ن ، به‌ڵام
من پێم باشتر بوو له بڕی نووسینه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه به‌و خێراییه
روونکردنه‌وه‌یان بدایه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی وایان کردووه داوای
لێبوردنیان بکردایه ئه‌گه‌ریش نا وه‌ڵامی مه‌نتقی به‌س بوو، ره‌خنه
له خۆگرتن باشترین تازه‌گه‌رییه له سیاسه‌ت به داخه‌وه له
کوردستان بوونی نییه نه‌ک هه‌نگاوی دیماگۆگیانه به موزایه‌ده‌ی
سیاسی هه‌ڵه بشاردرێته‌وه ، نازانم که‌ی سیاسییه‌کانی کورد فێر ده‌بن
دان به هه‌ڵه‌کانیان بنێن !!!!! ، بۆ جارێکیش بووه ره‌خنه له خۆیان
بگرن.
من له‌و به‌ڕێزانه ده‌پرسم:
- ئایا له‌و کاته‌وه‌ی موقاته‌عه‌ی
پارله‌مانیان کردووه و به هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ناویان بردووه ، موچه‌ی
په‌رله‌مانتاریان وه‌رگرتووه؟؟؟ ، ئه‌گه‌ر وه‌ریان گرتووه بۆچی ، له
به‌رامبه‌ر ده‌وام نه‌کردن موچه‌کانیان وه‌رگرتووه ؟؟، ئایا ئه‌مه به
چی ناو ده‌به‌ن ؟؟؟؟.
- به‌پێی زانیاریه‌کان داوای
ئیجازه‌یان له سه‌رۆکی پارله‌مان کردووه تا ماوه‌ی یاسایی خانه‌نشینی
ده‌وامیان ده‌گاته80%،ئه‌گه‌ر وایه ئه‌م کاره‌یان بۆ کردووه ؟
- ئایا ئه‌م که‌مپین و یاسایه‌یان
بۆ پێش ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو کرایه‌وه که گوایه به نیازی خۆ خانه‌نشینکردنن
رانه‌گه‌یاند و نه نووسییه‌وه ؟؟؟، تا له‌و کاته‌دا نه‌ک به یه‌ک په‌نجه
به هه‌ر 10 په‌نجه بۆیان مۆر بکه‌ین و بڵێین هه‌ی ئافه‌رین بۆ خۆتان
و پرۆژه یاساتان .
بۆیه من پێم وایه بۆ ئه‌وه‌ی جیابونایه له سیاسییه‌کانی دیکه ،
باشترین کار که ده‌بوایه ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزانه بیان
کردایه ره‌خنه له خۆ گرتن بوو و دانه به هه‌ڵه کردن بوو نه‌ک
نووسینی پرۆژه و که‌مپین راگه‌یاندن !!!! ، هیوادارم له داهاتوودا ئه‌م
رێگایه بگرنه به‌ر ئه‌گه‌ر گرانیش بێت .
ماڵپه‌ڕی عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
|