![]()
![]()
|
بۆچی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری شاری سلێمانی به‌ربه‌ست بوون له‌به‌رده‌م ڕێپێواندا ؟؟؟؟؟
ڕێبا ز هه‌ورامی
وابڕیار بوو ڕۆژی یه‌كشه‌مه دانیشتوانی شاری هه‌ڵمه‌توو قوربانی بڕژێنه سه‌ر شۆسته شه‌قامه‌کانی .له‌به‌ر ئه‌وی نه‌ته‌وه‌ی کورد به هه‌موو ڕه نگه جیاوازه کانی وسه‌رجه‌م چین وتوێژه کانیه‌وه هاتنه ناوه‌وه‌ی جه‌ندرمه‌ی تورکی بۆ ناو خاکی پیرۆز کوردستان له شاره کانی تری کوردستان هه‌ڵوێستیان نواند، نا بۆ شه‌ڕ، نا بۆ هاتنی له‌شکری تورکی، به‌ڵێ بۆ به‌خشینی ماڵ‌و گیان له‌پێناو پاراستنی ڕنجی به‌ری ماندوو بونی سه‌دان ساڵه‌ی شه‌هیدانی کوردستان. له‌پێناو پاراستنی ده سه‌ڵاتی سه‌روه ری گه‌له‌که‌مان ، له‌پێناو ئه‌و ئه‌زموونه‌ی جه‌ندین ملێۆن قوربانی بۆ دراوه! پاش ئه‌وی په‌رله‌مانی تورکیا به‌تێکڕای ده نگ پڕۆژه بڕیاری جه‌نڕاڵه‌کانی سوپای جه‌هلو نه‌فامی په‌سه‌ندکرد ئیدی پیاوانی زوڵم‌و سته‌م ،پیاوانی دنیای جه‌نگو داگیرکردن ،بۆیان هه‌یه هه‌رکاتێك بیانه‌وێ ئه‌توانن خاکه پیرۆزه که‌مان گڵاو بکه‌ن . به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه کوردستان هێنده ش پاروێکی جه ورئاسان نیه له‌به‌ر ده‌م له‌شکری ترسنۆکو به‌زیوی تورانیدا. مێژووی ڕۆڵه‌کانی و نیشتما نه‌که‌ی شایه‌ده جه‌ند گۆڕی داگیر که‌رانی تیابه‌جێماوه. به‌ڵام مه‌خابن له‌م کاته‌دا زیاتر له هه‌موو جارێک پێویستمان به‌یه‌ك ڕیزو یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌یه بۆ ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان! که‌چی مه‌خابن جارێکی دی له‌سه‌ر ده ستی پیاوانی ده سه‌ڵات ئه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌تو په‌ت ده‌کرێت بۆ مه‌رامی حیزبی تر! له‌کاتێکدا هه‌ر دوای بڕیاری په‌رله‌مانی تورکیا له‌زاخۆو دهۆکو هه‌ولێرو بگره کرکوکی داگیرکراویش ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان دژی بڕیاری که‌مالیسته‌کان . به‌ڵام ئه‌فسوس ڕۆڵکانی شاری شێخ محمودو هه‌ڵمه‌تووقوربانی نه‌ك ڕێپوانیان هاوکات نه‌بوو له‌گه‌ڵ شاره کانی تری کوردستان بگره زۆر شه‌رمنانه‌و ساردی پێودیار بوو، که ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ڕژابوونه سه‌رکوچه‌و مۆڵانه کانی له چه‌ندسه‌د که سێک تێنه ده په‌ڕین! په‌ڕاستی خودی شۆسته کانی شاریش شه‌رمی له‌م توڕه یه ده کرد . له‌کاتێک دا گه‌ر بڕۆیت جاوێک به‌مێژووی ئه‌و شاره دا بخشێنیت ئه‌و ده مه بۆت ده‌ر ده‌که‌وێت که شاری سلیمانی پێشه‌واو ڕابه‌ری سه‌رجه‌م شاره کانی کردستانه. له هه‌موو ڕووبه‌ڕبوونه‌وێکی دووژمناندا.له به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یدا به شاری هه‌ڵمه‌توو قوربانیدان ناسراوه. به‌ڵام ئه‌فسوس و مه‌خابن ئه‌م جاره ش له‌سه‌ر ده ستی پیاوانی سیاسه‌تی جه‌واشه‌دا بوونه به‌ر به‌ست و ڕێگر له به‌رده می یه‌ك ده نگی ویه‌ك ڕه نگی ویه‌ك هه‌ڵوێستی گه‌لی کوردا به بیانوی ئه‌وه ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره فی شاری سلیمانی ڕێپێوانه که‌یان له‌لایه‌ن ده سڵاتی سیاسی شاره وه ڕێپێدراو نه‌بوه ، وه ك بڵێی گه‌ر تورکیا سنوری به‌زاند خۆ ناچێ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره!!!!! گه‌ر هاوکار و پشتوانی گه‌ل نه‌بوون ! بۆ چی ڕێگریش بوون ؟؟؟؟؟ له‌نده‌ن
|