بۆچی ڕۆژاوا ده‌یه‌وێ حه‌ماس له‌ناوببا ؟ نووسینی: تاریق عه‌لی
و.لهئینگلیزی یه‌وه: ئازاد ئارمان
ده‌قی ئه‌م وتارهقسهو باسێكه له خۆپیشاندانی "ئیسرائیل له‌غه‌ززه برۆ ده‌ره‌وه" ل هلهندهن كردوویه‌تی ، دواتریش له ڕۆژنامه‌ی "كرێكاری سۆسیالیست" سه‌ر به‌پارتی كرێكارانی سۆسیالیست - به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ڕێگه‌م پێ بده‌ن ئه‌وه‌تان به‌بیر بێنمه‌وه كه كۆلۆنیالی یه‌كان و داگیركه‌ران چیان كردووه به‌درێژایی ١٥٠ ساڵی رابردوو. دووبه‌ره‌کیی دروستکردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بمێنه‌وه.
ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام داوه له‌هه‌موو شوێنێك - له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، مه‌غریب، هیندستان، ئه‌فریقا، ئیرله‌ند و قوبرس. هه‌روه‌ها له فه‌له‌ستینیش. ئهمهخالی ده‌ست پێكردنیانه.
برا فه‌له‌ستینی یه‌كانی ئێمه یه‌كێتی گه‌لی فه‌له‌ستینیان پاراستووه، هه‌روه‌ها دۆزهكهشیان. من زۆر به‌توندی ئه‌وه ده‌ڵێم كێ ئه‌م یه‌كێتی یه‌ی تێك‌شكاند، هه‌ر ئه‌وانه‌شن به‌كردوه به‌رپرسن له‌م وه‌زعیه‌تی ئه‌مرۆ له غه‌ززه دا به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئێمه ده‌زانین بۆچی ئه‌م یه‌كێتییه شكستی هێنا. له ڕێكه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆ وه‌له‌ساڵی ١٩٨٣ وه‌ده‌ستی پێكرد. كۆچكردوو ئیدوارد سه‌عید بیرمه‌ندی فه‌له‌ستینی ئه‌و كه‌سه‌ی جێگای دیار بوو له‌كاتی خۆی دا- ده‌ڵێت: ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه فیرسای فه‌له‌ستینی یه‌كان بوو، ئهمهتهسلیم بوون بوو.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له‌گفتوگۆكه‌دا بوون هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ دامركانه‌وه‌ی ڕژێمی ئیسرائیل، ئه‌وه‌نده‌یان هه‌وڵ دا كه‌پشتیان له‌گه‌ل دا چه‌مایه‌وه. بیركردنه‌وه‌یان و لێكدانه‌وه‌یان ئه‌وه‌بوو خۆبه‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن، هاوكاری بكه‌ن،خۆیان بگونجێنن.
له‌وێدا شتێك نی یهبهناوی حكومه‌تی فه‌له‌ستین ئه‌گه‌ر به‌راستی قسه‌بكه‌ن. سوپای ئیسرائیل بریار ده‌دات چی ده‌بێت هه‌تا له‌و شوێنانه‌ش كهداگیر نه‌كراوه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی یان ده‌سه‌ڵات مانا و وجودی نی یه بۆ فه‌له‌ستینی یه‌كان.
ئه‌و سهركردانهچی ده‌كه‌ن؟ گیرفانی خۆیان پر ده‌كه‌ن له‌پاره. خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن. ته‌نها ئه‌م كارانه‌ده‌كه‌ن. ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میش بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستینه. هه‌روه‌ها كاتێكیش خه‌ڵكی فه‌له‌ستین یه‌كه‌مین هه‌لیان بۆ ده‌ره‌خسێ بۆ هه‌لبژاردن له‌ساڵی ٢٠٠٦ دا، ئه‌م سه‌ركردانه یان لابرد كه‌هاوكاری یان ده‌كرد له‌گه‌ل دوژمن دا، ئه‌وانه‌شیان هه‌ڵبژارد كه‌ئه‌م په‌یوه‌ندی یانه‌یان نی یه.
هاوكارییکردن.
ئێمه‌ئێستا ده‌زانین، به‌هۆی وتاره‌كه‌ی دایڤید رۆس (David Rose) كه له‌گۆڤاری ڤینهتی فایه(Vanity Fair) بڵاوكرایه‌وه. هاوكاری یه‌كی سیسته‌ماتیكی ههیهلهنێوان ده‌زگای پاراستنی فه‌تح و وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ته‌واوی پیلانهكهئهوهیهههوڵ ده‌ده‌ن شكست به‌ده‌وڵه‌تی هه‌لبژێردراو بێنن له‌ڕێگای كاری سه‌ربازی یهوهكهلهلایهن واشنتۆن و قاهیره وه به‌هاوكاری مه‌حه‌مه‌د دهحلان كهیهكێكهلهسهركردهكانی ڕێكخراوی فه‌تح. ئه‌و كهسهسێ جار جۆرج بوشی بینیوه.
ئه‌م بڕیارهلهلایهن كهسانێكهوهبهرێوهدهچێت، نایانه‌وێ ئهوهقهبوول بكه‌ن كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی یانهشكستی یان خوارد. دهحلان له‌یه‌كێك له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی دا بهڕۆژنامهنووسێكی گوت كاریان كردووهلهگهل ئه‌مریكی یه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن تا كاتێكی دیاری نه‌كراو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌تح ده‌ی دۆڕاند.
ئه‌مریكی یه‌كان پێیان وا بوو دڵنیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوا بیریان ده‌كرده‌وه په‌یوه‌ندی یهگشتی یه‌ی یه‌كانیان له‌ئۆكرانیا و شوێنه‌كانی تر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
له‌وكاته‌دا، ئه‌وان پێیان وابوو ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی باشی لهسهركرهكانی حه‌ماس كوشتووه، وه پێیان وابوو پارهدهور ده‌گێرێت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی میسریش ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو ئه‌وان شكستیان هێنا.
به‌ڵام ئه‌م شكستهپهستی كردن، بۆیهلهههوڵی سازدانی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی بوون له‌غه‌ززه‌دا. كه‌له‌لایه‌ن دهحلان و میسر و مۆساد و ئهمریكاوهڕێكخرابوو بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی حه‌ماس.
كوده‌تا كه‌یان شكستی هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پشتیوانی له‌م ڕێكخراوهكرد كه‌ده‌نگیان بۆ دا. ئه‌وان ده‌یانزانی ئه‌و گروپه‌ی ههڵیانبژاردووهوهكو ئه‌وه‌نی یهكهلهههڵبژاردنهكهدا دۆڕاندی.
ئه‌م ستراتیژی یه‌ی پێی ده‌ڵێن چوار لایه‌ن – وڵایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕوسیا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. ده‌یانه‌وێت درێژهبهئابلووقهی ئابووری بده‌ن، هه‌تاكو ئه‌و كاته‌ی حه‌ماس رازی ببێت و هه‌ر چی یه‌كیان بوێت بیكه‌ن.
ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وتیان وا له‌گه‌ل خه‌ڵكی ده‌نگده‌ری فه‌له‌ستن و سه‌ركرده‌كانی ده‌كرد وه‌كو ڕێكخراوێكی ناده‌وڵه‌تی (NGO) و پاشكۆی ڕۆژئاوا بن له‌ڕووی پاره‌و كۆمه‌كه‌وه. به‌ڵام حه‌ماسیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نیشان دا.
هێرشی سوپایی.
ئه‌م په‌لاماره‌ی بۆ سه‌ر غهززهبهشێكو گورزێكهلهم كه‌مپینه‌ی بۆ ڕامالینی حه‌ماس. ئه‌مه‌ئه‌و كارهیهدهیانهوێت ئه‌نجامی بده‌ن. له‌به‌ر ئهوهیهئیسرائیل ئاگاداری ئه‌مه‌ریكای كرده‌وه و، ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانی خۆی راگه‌یاند.
بۆیهیهكێتی ئه‌وروپاش له توانایاندا نی یههیچ كارێك بكه‌ن بۆ غه‌ززه، چونكه ئه‌م راستی یهباش ده‌زانن. كهواتهگرنگی چی یهبانگهواز بكه‌ن بۆ "شه‌ڕ ڕاگرتن"؟ داواكاری یهكهزۆر ڕۆشنهتۆ پێویستیت به‌شه‌ڕ ڕاگرتن نی یه، ده‌بێت داوا له‌ئیسرائیل بكه‌یت لهغهززهبچێتهدهرهوه.
به‌ڵام ئیسرائیل ته‌نها كێشه‌ی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس نی یه به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌شن كه‌ده‌نگیان بۆ داون. ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نی یه ئه‌م خه‌ڵكه پارچه‌پارچه بكه‌ن و یه‌كێكی تر سه‌ر له‌نوێ ههلبژێرنهوه.
كه‌وابوو ده‌بێت چی بكه‌ین؟ چی رووده‌دات دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل كشایه‌وه، زوو یان دره‌نگ ده‌بێت ئه‌م كاره‌بكات؟ بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین زۆر قورسهچ بڕیارێك بده‌ن. به‌ڵام یه‌ك ڕێگا هه‌یه، به‌بۆچوونی من ڕێگا چاره‌ی دوو ده‌وڵه‌ت (two state solution)كۆتایی دێت.
ئێمه بینیومانه له‌سه‌رده‌مانی په‌یمانی ئۆسلۆ وهئیسرایل ته‌نها به‌وه رازییه ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین وه‌كو بووكه سه‌ماكه‌رێك بێت (وه‌كو وڵاتێكی ژیرده‌سته) به‌ده‌ستی ڕژێمی ئیسرائیله‌وه. ته‌نها تێزی دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌و كاتهمانای هه‌یه‌ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌شدار بن لهخاكهكهیان به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان. ئه‌گه‌ر خاكه‌كه‌یان هاوسنوور بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م دهوڵهتهسهربهخۆ بێت و پاشكۆی ئیسرائیل یان ڕۆژئاوا یاخود كه‌سی تر نه‌بێت.
من باوه‌ڕ ناكه‌م ئیسرائیل ئه‌مه قه‌بوول بكات، به‌باوه‌ری من ته‌نها ئه‌لته‌رناتیڤی سه‌نگین كه سه‌رده‌مانێكه ئێمه سۆسیالیسته‌كان باوه‌رمان پێیه‌تی كهڕێگاچارهی یه‌ك ده‌وڵه‌ته (single state solution).
ئه‌وه‌ش مانای ئهوهیهیهك ئیسرائیل - فه‌له‌ستین، دهكاتهئهوهی جوله‌كه‌و كرستییان و موسلمانه‌كان هه‌روه‌ها هی تریش بهیهكهوهبژین و هاوڵاتی یه‌كسان بن. بۆچوونێكی پێچه‌وانه ههیهلهلایهن بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیزم پێی وایه ده‌وڵه‌تی جوولهكهنامێنێت. وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێك دروست ده‌بێت بۆ هه‌موو هاوڵاتییان هه‌تا جوله‌كه‌ش.
له دوورماوهدا سوودی هه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك له‌م ناوچه‌یه‌دا، به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی كێ له‌باری ژمارهوهزۆرینهیه.
ڕێگاكه‌ی تر هه‌یه زۆر ترسناكهنهك هه‌ر بۆ فه‌له‌ستینی یه‌كان به‌ڵكو بۆ ئیسرائیلش. مێژوونووسی مه‌زن ئیسحاق دیوچهر كه‌یه‌كه‌م جار لایه‌نگیری ئیسرائیل بوو. به‌ڵام له‌دوایین چاوپێكه‌وتنی دا، له‌دوای جه‌نگی شه‌ش ڕۆژه له ساڵی ١٩٦٧ دا. زۆر به‌توندی هۆشداری دا به ئیسرائیل و گوتی:" ئێوه بوونه به پرووسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆر ئاگادار بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها سه‌ركه‌وتنتان ڕۆیشتنهبهرهو مه‌رگ".
|