۴\٣\٢٠١٠
بۆچی سیاسه‌تمه‌دار
و کاندیده‌کانی گۆڕان و ئیسلامییه‌کان
به‌رگری له سیسته‌می
چینایه‌تی ده‌که‌ن؟
ئامانج پیرۆت
ـ
ئایا ته‌نیا چاوساغی بۆ دز ده‌که‌ن و خۆیان له گۆشته‌که ناخۆن؟
ـ
ئایا ده‌ڵاڵی ده‌که‌ن و به‌خشیش وه‌رناگرن؟
ـ
یان ڕقێکی ئه‌ستووریان به‌رامبه‌ر چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان
هه‌یه؟
- به‌شی دووه‌م و کۆتایی -
وه‌ڵامی ئیسلامییه‌کان ( یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ،
...)
ئه‌م به‌شه‌ش وه‌ک به‌شه تۆراوه‌که‌ی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی تا ئه‌و کاته‌ی که تێبینی یه‌کانی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان نه‌بوو به واقعیه‌تێک و له پیشانگا ساده‌که‌ی خۆیدا
وێنه‌ی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک هه‌رێم و سه‌رۆک حکومه‌ت و پارله‌مانتار
و کاربه‌ده‌سته تاڵانچی و دز و درۆزن و بێ به‌ڵێن و سه‌رکوتگه‌ر و...
انی له جیاتی سه‌رکرده و سیاسی و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست و موعته‌به‌ره‌کانی
دوێنێ هه‌ڵنه‌واسی، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیان له‌وه‌دا چڕ ده‌بووه‌وه
که تێگه‌یشتن و ته‌وه‌قوعی مناڵان و قوربانی یه جۆراوجۆره‌کانی سیاسه‌ت
و کارکردی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و پارێزه‌ره‌کانی بگێڕنه‌وه بۆ هه‌زاروچوارسه‌د
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و وه‌ک ئینسانێکی ئه‌و سه‌رده‌مه تا بتوانێت به‌ئاسانی
وه‌ڵام به کێشه‌کانیان بداته‌وه‌و له‌وێشه‌وه ڕابه‌رایه‌تی ئه‌وان
مسۆگه‌ر بکات: ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوو ده‌توانیت ته‌یه‌موم بکه‌یت.
کاتێک ژماره‌ی ئافره‌ت زیاتر بوو، ده‌توانیت چه‌ند ژنه حه‌ڵاڵ که‌یت.
ئه‌گه‌ر خه‌وی ناخۆشت بینی، وا بکه.
ژیانی پێغه‌مبه‌ر و سه‌حابه‌کان ئاوا بوو.
ئه‌م دنیایه هیچ نی یه و خوا ته‌نیا بۆ تاقی کردنه‌وه دایناوه
ده‌بێت هه‌میشه له خوا بترسیت، چونکه دۆزه‌خی هه‌یه.
ده‌بێت ته‌نیا و ته‌نیا پشت به خوا ببه‌ستیت چونکه ئه‌و توانا‌و ده‌سڵاتی
هه‌موو شتێکی هه‌یه.
خاڵی هه‌ره لاوازی ئه‌م به‌شه(ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌سێکی ئاساییش ده‌توانێت
ببینێت و ده‌رکی پێ بکات) ئه‌وه‌یه که خۆیان له ژیانی شه‌خسی
خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ: زۆرترین سه‌روه‌ت و سامان، خۆشترین و گه‌وره‌ترین
خانوو، خۆشترین و سیححی ترین خواردن، باشترین دکتۆر و ده‌رمان، باشترین
پۆست و کار، ته‌نانه‌ت زۆرترین ژن! که‌چی به کرێکاران و خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت
ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده سه‌رنجتان مه‌خه‌نه سه‌ر ژیانی ئێستا، باهه‌موو سه‌رنجتان
یان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه بێت که هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
جێگای سه‌رنج بوون و یان له‌سه‌ر مردن بێت، چونکه ئه‌م ژیانه هیچ نی
یه و خوا ته‌نیا بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ئینسانه‌کان دایناوه! به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که ده‌کرێت له ئه‌نجامی وردبوونه‌وه‌ی زیاتردا تێی بگه‌ین و ماناکه‌ی
بزانین ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌م به‌شه له ئه‌رزی واقعدا
له دووشت زیاتر ناگه‌یه‌نێت:
یه‌که‌م: بێبه‌شکردنی ئینسانه‌کان له‌و هه‌موو چه‌که زانستی یه‌ی که
ئینسان بۆ تێگه‌یشتن له سروشت، له به‌ش و مه‌وقعیه‌تی ئه‌و له
ژیاندا و چۆنێتی هه‌وڵدان بۆ زیادکردن و باشتر کردنی و ته‌نانه‌ت بنه‌بڕ
کردنی سه‌رچاوه‌ی هه‌رچی ئه‌و نه‌هامه‌تی یانه‌ی که به‌سه‌ر ئینسانه‌کاندا
دێت و به‌مه ئه‌م به‌شه خزمه‌تکاری یه‌که‌ی خۆی بۆ دوژمنانی چینه نه‌داره‌کان
ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌وان به گێلکراوی و به بێ
ئیراده‌یی و به دابڕاوی له هه‌موو ته‌جروبه‌ی هاوژیانه‌کانی پێشتری
خۆیان و به پرش و بڵاوی، ته‌سلیم به دوژمنه‌کانیان بکات،
چونکه سه‌رچاوه‌ی به‌شمه‌ینه‌تی یه‌که‌یان سیسته‌می سه‌رمایه‌داری یه
و تاقه چه‌کی ئه‌مانیش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌هامه‌تی یانه بریتی
یه له وشیاری و ڕێکخراوبوون و ئه‌مه‌ش له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات که
سه‌رنجیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیانیان بێت نه‌ک ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی
که هی هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوون و خه‌ڵکی له وه‌زعێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری و سیاسی و زانستی جیاوازدا ژیاون.
دووه‌م: به‌شداری کردن له تاوانه‌کانی چه‌وساندنه‌وه و هه‌ژاری و
بێ‌کاری و بێ خانه‌لانه‌یی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری یه گشتی یه‌کان و
نائومێدی و زیاتر کردنی سته‌م له سه‌ر ژنان و مناڵان و...تد. چونکه
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری که ئه‌م به‌شه ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه(لای ئه‌مانیش
موڵکایه‌تی سه‌رمایه‌داران یان ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا
و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ڕه‌وا و موقه‌ده‌سه، ئه‌مه‌ش یانی چه‌وساندنه‌وه‌ی
کرێکاران له ڕێگای کاری به‌کرێ و قازانج کردن ڕه‌وایه ) له باشترین
نمونه‌ی خۆی دا که له ئه‌وروپایه ( ئه‌ویش له ژێر فشاری کرێکاراندا
و له ڕێگای ئیحتوا کرانی ئه‌م فشارانه‌وه له لایه‌ن سۆسیال ـ
دیموکراته‌کانه‌وه و کاریگه‌ری ئه‌مان له داڕشتن و چه‌سپاندنی هه‌ندێک
له‌و مافانه‌دا له‌ده‌ستوردا به‌دی هاتووه نه‌ک به خێر و سه‌ده‌قه‌ی
لایه‌نه دینی یه‌کان) زۆرێک له‌م دیارده‌و نه‌هامه‌تی یانه هه‌روا
ماون و تا دێت زیاتر و توند تریش ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی
زیاتربوونی کاریگه‌ری ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌دا که هه‌ندێک خاڵی هاوبه‌شیان
له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌دا هه‌یه و مانه‌وه و پته‌وبوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
و زه‌مانه‌تکردنی قازانجێکی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌داران له ژیان و به‌خته‌وه‌ری
کرێکاران به گرنگتر ده‌زانن.
شه‌ڕی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌دا ده‌بێت
له سه‌ر ئه‌رزی واقع بێت و به‌شێکی گرنگی ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێت له
ڕێگای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رنجی چین و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان
بێت بۆ سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیان و مایه پووچ کردنی هه‌وڵه‌کانی
ئه‌م به‌شه بێت بۆ لادانی سه‌رنجی ئه‌وان له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی
ژیان و چه‌سپاندنیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که به قازانجی ژیان و
مه‌وقعیه‌تی سه‌رمایه‌داران و خزمه‌تکاره‌کانیان و به زیانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
چین و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان ده‌که‌وێته‌وه. ئاخر ئێوه
سه‌رنج بده‌نه ئه‌م حاڵه‌ته: کرێکارێک ڕۆژانه ده‌چه‌وسێته‌وه، کرێ
که‌ی به‌شی هه‌بوونی سه‌رپه‌نایه‌کی باش ناکات، ناتوانێت به‌دڵی خۆی
خواردن و جل و پێداویستی یه‌کانی تری ژیان و خۆشگوزه‌رانی دابین بکات،
که خۆی و هاوسه‌ر و مناڵه‌کانی نه‌خۆش ده‌که‌ون ناتوانێت به پێی
پێویست و به کوالیتی باش ده‌رمانیان بۆ بکڕێت، به‌هۆی که‌می کرێ که‌یه‌وه
ناتوانێت له داهاتووی مناڵه‌کانی دڵنیا بێت و.......چه‌ندین نه‌هامه‌تی
تر.
ئه‌گه‌ر لایه‌ن و حزب و که‌سانێک نه‌یه‌ن و
سه‌رنج و مه‌شغه‌ڵه‌ی نه‌گۆڕن بۆ سه‌ر مه‌سایلێکی تر، ده‌بێت ئه‌و
کرێکاره سه‌رنجی له‌سه‌ر چی بێت و بیر له چی بکاته‌وه؟ ئایا تا
ئینسان زیندوو بێت و ئه‌قڵی له‌سه‌ر خۆی بێت، بێجگه له‌ژیان مه‌سه‌له‌یه‌کی
تری بۆ گرنگه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه بێت ،
ئایا پرسیاری لا دروست نابێت و به‌دوای چاره‌سه‌ریشدا ناگه‌ڕێت؟ ئه‌ی
ئه‌گه‌ر مێژوویه‌ک بێت ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌بن و ملیۆن، ملیۆن ئینسان
سه‌رنجیان له‌سه‌ری بووبێت و به‌دوای وه‌ڵام دا گه‌ڕابن، ئایا له‌م
ڕووه‌وه ته‌جروبه‌یه‌کیان نی یه که به‌کار بهێنرێت؟ وه‌ک چۆن ئه‌مڕۆ
خه‌ڵک سود له ته‌جروبه‌ی خه‌ڵکی تر بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی، بۆ
هاتوچۆ و ده‌یان مه‌سه‌له‌ی تر وه‌رده‌گرن؟ وه ئه‌گه‌ر بواریان هه‌بێت
به زووترین کات ئه‌و وه‌ڵامانه ناناسنه‌وه که واقعی تره؟ به‌ڵام
لێره‌دا کێ قازانج ده‌کات و کێ زه‌ره‌ر ده‌کات؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه مه‌علومه
که له شه‌رعی بوون و ڕه‌وا بوونی موڵکایه‌تی تایبه‌تی که‌سه‌کان یان
ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا،
قازانجی خاوه‌نه‌کان ته‌نیا ئه‌و کاته به‌دی دێت و به‌رده‌وام ده‌بێت
که که‌سانێکی تر( که له موڵکایه‌تی دابڕاون) به‌پێی خواست و مه‌رجه‌کانی
خاوه‌نه‌کان به‌شداری له کارکردن و به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئه‌و
سیسته‌مه‌دا بکه‌ن، ئه‌گینا هه‌ر کاتێک ئه‌وان بتوانن مه‌رجی خۆیان به‌سه‌ر
خاوه‌نه‌کاندا فه‌رز بکه‌ن ئه‌وه حه‌تمه‌ن هه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که به
قازانجی خۆیان بێت، که‌س هه‌یه کاتێک توانا و ده‌سڵاتی هه‌بێت بڕوات
هه‌موو ڕۆژێک به به‌لاش یه‌ک دوو سه‌عات زیاتر بۆ خاوه‌ن ئیش یان ده‌وڵه‌ت
ئیش بکات؟ ئه‌ی که‌س هه‌یه بڵێت قه‌یناکا من کرێ یه‌کی که‌مترم ده‌وێت،
چونکه حه‌زم له خواردنی خۆش و سیححی نی یه و ئه‌وه‌نده‌م به‌سه که
بیده‌م به خواردنه به‌سه‌رچووه‌کان، مناڵه‌کانم هیچ خۆش ناوێت و نامه‌وێت
ژیانێکی خۆشتریان بۆ دابین بکه‌م و دڵخۆشیان بکه‌م؟ ئه‌ی که‌س هه‌یه
بڵێت با ده‌وڵه‌ت پاره‌یه‌کی که‌متر بۆ خزمه‌تگوزاری یه ئینسانی و
گشتی یه‌کان خه‌رج بکات، چونکه سه‌رۆکه‌کان و وه‌زیر و کاربه‌ده‌سته
گه‌وره‌کان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا جاسوسی
یه‌کان، زیاتر پێویستیان پێ یه‌تی؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی
له ده‌زگاکانی سه‌رکوت و جاسوسی و فریوداندا ده‌بن به ئه‌ڵقه له‌گوێ
و دژایه‌تی خه‌ڵکیان پێ ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست خۆیان یان باوک و
دایکیان بێت و قووتی ژیان و خۆشگوزه‌رانی یان له گیرفان و ژێر ده‌ستی
سه‌رمایه‌داره‌کان و ده‌وڵه‌تدا نه‌بێت، ئه‌و کارانه ده‌که‌ن؟ وه ئه‌گه‌ر
هه‌موو ئه‌مانه ناچار نه‌بن و به‌رده‌وام ناچار نه‌کرێن سه‌رمایه‌داران
و کاربه‌ده‌سته مشه‌خۆره‌کانی ده‌وڵه‌ت قازانج ده‌که‌ن و ده‌توانن ئه‌م
هه‌موو نابه‌رابه‌ری و ناعه‌داله‌تی یه بپارێزن؟ ئا لێره‌شه‌وه ئه‌وه
مه‌علوم ده‌بێت که هه‌ر که‌س و لایه‌ن و حزبێک که هه‌وڵ ده‌دات به
جۆرێک له جۆره‌کان و به هه‌ر ناوێکه‌وه بێت سه‌رنجی چینه نه‌داره‌کان
له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستی یانه لابدات، ئه‌وه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بێ ده‌سڵاتی
زۆربه‌ی خه‌ڵک (واته چین و توێژه به‌شخوراوه‌کان) دایه و له‌وێشه‌وه
له مانه‌وه و به‌رده‌امی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌دا که ده‌رهه‌ق به
به‌ش و مه‌وقعیه‌ت و که‌رامه‌ت و داهاتووی ئینسانه‌کاندا به‌شدارن.
ئایا ئه‌م ڕاستی یانه ئه‌وه ده‌رناخه‌ن که هه‌ر که‌س و لایه‌ن و
حزبێک نکولی له هه‌بوونی دوو چینی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز له
کۆمه‌ڵگادا بکات و بیه‌وێت سه‌رنجی چینه چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان
بخاته سه‌ر مه‌سایلێکی تری غه‌یری ئه‌مه، ئه‌وه ده‌یه‌وێت زنجیر و
کۆت بخاته ده‌ست و پێیان و چینه چه‌وسێنه‌ر و تاڵانچی یه‌کان به‌رداته
گیانیان بۆ ئه‌وه‌ی به قازانجی خۆیان بیانچه‌وسێننه‌وه و به ئاسانی
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا تاڵان بکه‌ن؟
ئایا هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه ناتوانرێت ئه‌وه بزانرێت که ئایا ئه‌مانه
بۆچی ئه‌م کارانه ده‌که‌ن؟ ئایا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان نابن به شه‌ریکی
ئه‌م دزو چه‌وسێنه‌رانه؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ش که (گریمان نابن به شه‌ریک!)
له‌وانه ناچن که چاوساغی بۆ دز ده‌که‌ن و خۆشیان له گۆشته‌که ناخۆن؟
ئایا له‌و ده‌ڵاڵانه ناچن که( به‌خشیش) به حه‌رام ده‌زانن؟ یان
ڕقێکی ئه‌ستوریان له چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان هه‌یه؟
ئایا سیاسه‌تمه‌دار و کاندیده‌کانی گۆڕان و ئیسلامی یه‌کان له کام به‌ش
ده‌بن؟
مێژووی چه‌ند ساڵی داهاتوو به ڕوونی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
01.03.2010
amang70@hotmail.de
|