بۆچی تائێستا کۆمه‌ڵگای
کوردی ژێرده‌ستی پیاوسالارییه.

تاڤگه سابیر
ئاشکراو ڕوونه سه‌رجه‌م زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کانی وه‌کو سۆسێۆلۆژیاو
سایکۆژیا ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خیان به‌کۆمه‌ڵگاو تاکه‌که‌س داوه، هه‌رگیز
ئه‌وه‌نده بایه‌خیان به‌خودی جه‌سته‌ی ئه‌و که‌سه‌نه‌داوه، ڕاسته
مرۆڤ له‌سایه‌ی واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌نێو واقیعی مرۆڤایه‌تییانه‌یدا
گوزه‌ران ده‌کات. به‌شیوه‌یه‌ک مرۆڤ له مێژووی پێدراویان کردووه له‌گه‌ڵ
پێداویستییه مرۆڤایه‌تیاکان ، له‌مێژووی دوور‌و درێژی مرۆڤایه‌تیدا
بۆته ئاماده‌بوو ونبووی به‌رده‌وام ، ده‌مێک واتێیده‌ڕوانرێت گوایه
ڕاستی ڕهایه‌و ده‌بێت ئاوێته‌ی ببین و له‌گه‌ڵیدا بژین و پێداویستییه
ماددی و ژیارییه‌کانی بۆ دابین بکه‌ین.
هه‌ر له بونیادبوونی مرۆڤه‌وه ژن شان به شانی پیاو له کار‌و چالاکی
رامیاری و ئابووری و کشتوکاڵیدا به‌شداربووه، له شادی و خۆشییه‌کان
تێکه‌ڵ به رووحی پیاوان بووه‌و له ناخۆشییه‌کانیشدا دیسانه‌وه له‌گه‌ڵ
پیاواندا ئازاری چه‌شتووه. به درێژایی مێژوو ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که
ژنان چه‌وساوه‌تر بوونه له پیاوان ، چونکه ژنان بۆ نموونه له سه‌رده‌می
ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا سه‌ره‌ڕای چه‌وساوه‌ی ده‌ستی پیاوه‌کانیشیان بوونه
له‌گه‌ڵ پیاواندا ئازاری چه‌شتووه. به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه
که ژنان چه‌وساوه‌تر بوونه له پیاوان، چه‌وساوه‌ی ده‌ستی پیاوه‌کانیشیان
بوونه . له کوردستانێکی ئازاد‌دا هێشتا ژیان هه‌ر چه‌وساوه‌ن ، دوای
(19) ساڵ سیاسات مه‌دارانی کورد نایان توانیوه ژن له کوشتنوو تیرۆر‌و
رزگاریان بکه‌ن.
به‌ڵام به ده‌ستی پیاوسالاری و مێرده‌کانیانه‌وه هه‌مان قه‌وان لێئه‌ده‌نه‌وه،
له‌سه‌رده‌می کویله‌تی ژن جه‌سته‌ی ئه‌چه‌وسێنرایه‌وه ، به‌ڵام ئێستا
به پێچه‌وانه‌وه سه‌رباری جه‌سته‌ی رووحیشی چه‌وساوه‌یه‌و زۆرجار
کارده‌گاته ئه‌تک کردن و سه‌ربڕین و ... هتد به ناوی داکۆکی کردن له
شه‌ڕه‌فه‌وه. ژنان له کۆمه‌لگایه‌که‌وه هاتوون که‌نه‌ک هه‌ر ماف
وئازادییان نییه، به‌ڵکو رۆژانه له نیو خێزان و له کۆمه‌لگادا به
هۆی چه‌ندین هۆکاره‌وه که‌سایه‌تی یان ده‌خریته ژێر پرسیاره‌وه. ته‌نانه‌ت
به‌وهۆیه‌وه که داب ونه‌ریتی پیاوسالاری هه‌یه ژیانی کورد له‌سه‌رخواست
و حه‌زی خۆیان هاوسه‌ر بۆ خۆیان هه‌لنابژیرن ، که‌م نین ئه‌و کچانه‌ی
که به‌م هۆیه‌وه رووبه‌رووی سوکایه‌تی و سه‌رکوت و توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
په‌نابردن بۆ خۆسوتاندن هۆیه‌کی ئه‌م راستی ییه. ئه‌و دوو تێڕوانین و
بۆ چوونه هاوته‌باو له‌یه‌ک کاتیش‌دا له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌لگاکاندا
بوونیان هه‌بووه‌و به‌رده‌وامیش له‌ململانێدا بوون، یا به‌مه‌به‌ستی
جێله قکردن و به‌لاوه‌نانی یه‌کترییه‌وه له‌داوی یه‌کتره‌وه هاتوون
، به‌گشتی له‌نێو سه‌رجه‌م کۆمه‌لگا .
پیاوسالارییه‌وه هه‌رچه‌نده به گشتی رووداوه‌که جیگای مه‌حکوم
کردنی هه‌موو لایه‌ک بوو، سه‌یر ئه‌وه بوو له ناو بۆ چوونه کوردیه‌کاندا
ئه‌و رایه‌ش ده‌هاته پیشه‌وه که ده‌ڵیت: باوکی باش ته‌ربیه‌تی نه‌داوه
، له کاتیکدا تاونه‌که به ده‌ستی باوک خوڵقا! هه‌ندیکی تریش به
راگرتنی "حه‌یای کورده‌نی بردیه" له‌م رووه‌وه نایانه‌ویت په‌نجه بۆ
هۆکار و فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووانه‌ی خۆیان روکێشن . به داخه‌وه به‌شیک
له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای کوداوه‌ری به ژن کوژی به‌رهه‌می دێت!
پیاوسالاری و گۆرانی نییه به‌ڵکو شیوه‌ی تیروانینیشه بۆ ژیان،
پیاوسالاری و ئاین و پیوانه‌کانی ناموسپه‌رستی و شه‌ره‌ف تێکه‌ڵا به
فه‌رهه‌بگ و ده‌شتوانیت تاوانی گه‌وره بخوڵقینیت. له کتیکدا ئه‌وه
کاره‌ساتی ژن کوشتنه که له کوردستانه‌وه پیی ناوه‌ته کۆمه‌ڵگاکانی
ئه‌وروپاوه !به‌ڵێ به‌داخه‌وه کلتوری به‌شیک له کۆمه‌ڵگای کوردی دژی
ژنه ناموس په‌رست و داوکه‌وتووه ئه‌مه‌ش ته‌نها داب و نه‌ریتی هه‌موو
کۆمه‌ڵگای کوردی نییه. مرۆڤایه‌تییه‌کان ئه‌مڕۆشماندا یه‌کێک له‌م دوو
تێڕوانینه باڵاده‌ستن. رۆژانه ئه‌م کاره به‌رده‌وامه‌و چه‌نده‌ها
ئافره‌ت ده‌بنه قوربانی ، کچێک خۆی سووتان چونکه باوکی رازی نه‌بوو
بیداته ئه‌و گه‌نجه‌ی خۆی هه‌ڵیبژاردیه، ژنێک خۆی کوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئیهانه‌ی جه‌سته‌ی ده‌کات ،یان ته‌رمێکی ژنێک له کێواکان فڕێدراوه .
لێره‌دا پرسیارێ سه‌رهه‌ڵئه‌دات که رووبه‌ڕووی ژنان خۆیان ده‌بێته‌وه.
له‌وانه‌ش سه‌یرتر چه‌ندین رێکخراوی ژنان ئافره‌تان هه‌یه که به‌ناوی
داکۆکی له مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن ،به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ کارێکی
ئه‌وتۆیان نه‌کردووه بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی ژنان.
بۆ نموونه تا ئێستا ناتوانییه رێپێوانێک بکرێت که بانگه‌ژی داکۆکی
له ژنان و ره‌شه‌کوژی تیا به‌رزبکرێته‌وه، یاخود له‌ناو
رێکخراوانه‌دا ژنان بتوانن بوونیه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن.
|