په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٢\٢٠١١

بۆچی یەکگرتوو مەحکومە بە سوتاندن؟!
- بارەگای ھەرپارتێکی تر بسوتێنرایە حەڤدەی شوباتێکی تری دووبارە دەکردەوە -


پێشرەو حەمید    


میتۆدی کارکردنی حیزبەکان لە کوردستان ھەمان میتۆدی کارکردنی دیوەخانە لەسەر تاکی کۆیلەو گروپی دۆگماو ئەقڵیەتی وابەستە بەکولتورێکی سونەتی و باوەوە , لەدوودەیەی ڕابردودا سەرەڕای ئەزمونکردنی شەڕی ناوخۆ و خیانەتکردن لەنیشتمان و خیانەتکردن لەسامانی و ئیرادەی گەل لەلایەن حیزبەکانەوە بەتایبەتی یەکێتی و پارتی , ھێشتا ئەوجۆرە ڕەفتارکردنە بەردەوامی پێدەرێت و لەفۆرمگەلێکی تردا ئاوێزانی ژیانی خەڵکی بەشمەینەتی دەکەنەوە.


لە دوای پرۆسەی ئازادبوونی عێراق له‌ رژێمی سه‌دام و یەکگرتن لەپێناوی " پارە نەک بەرژەوەندی گەل " ھێشتا پارتی و یەکێتی عەنتەریانەتر درێژە بەو سیاسەتەئەدەن کەئەوەی لەگەڵم نەبێت دوژمونمەو ئەویشی لەگەڵم بێت دەبێت وەک کۆیلە گویرایەڵبێت , بەبەردەوامی کاردەکەن و ھەرسەرلەقاندنێکیش بە ئاراستەی ناڕازیبوون لەو دووحیزبە, نەفرەتی ئەوان بەدوای خۆیدا دەھێنێت و ئیتر سوتاندن دەسپێدەکات وەک ئەوەی پێشتر بە بارەگاکانی یەکگرتوو بزوتنەوەی گۆران کران.


سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لەناوچەی بادینانی ژێر دەستی پارتی دیموکرات ئەو نەفەرتە بوو کە دەبوو یەکگرتوو بکەوێتە بەریەوە؟ چونکە ئەگەربزوتنەوەی گۆران ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی بۆخۆی بەلکێش کردبێت لەو ناوچانەدا , ئەوا یەکگرتوو ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەستەمۆکردوەو پەلکێشی کردون بۆخۆیان و بەرلەھەرلایەکی تر خودی پارتی بەو مەترسیەی زانیوە کە یەکگرتوو چی قورساییەکی وەدەستخستوە لەماوەی چوار ساڵی رابردودا , چونکە ئەگەر لایەنە ئۆپۆزیسێونەکان لەناوچەی ژیردەسەلاتی یەکێتی بەئاسانی گەشە بکەن و یەکێتی تەندروستانەتر مامەلە لەگەل ئەو دۆخەدابکات , ئەوا لەدەستدانی پێگە لەناوچەی تەقلیدی پارتی لەبادینان یەکسان بوونە بەمردن و ھەرگیز ئەوەنابێت ڕووبدات و سەرئەنجام بۆ تۆڵەکردنەوەو وەستاندنی شەمەندەفەری یەکگرتووی ئیسلامی تەقاندنەوەی سکەکان و سوتاندنی فارگۆنەکانێتی؟ ئەوەی من بینم و ئەوەی من بیستم ناھەقییەکی گەورە بوو بەرامبەر بەیەکگرتووی ئیسلامی کرا و یەکگرتویش حەکیمانە لەو مەسەلەیە ھاتەدەرەوە ؟ چونکە پێش ھەموو کەس خودی یەکگرتوو درکی بە پیلان و مەترسیەکانی کردبوو ھەروەھا یەکگرتووی ئیسلامی بەھەموو لایەکی وت" خوێن پیرۆزترە تا دارو دیوارە سوتاوەکانی ئێمە , مرۆڤ گەورەترو مەزنترە تا دوبارەکردنەوەی حەڤدەی شوباتێکی تر " کە ئێستا بۆتە میژوویەکی تاڵ و ڕەشی پارتی و یەکێـتی.


سنووردارکردنی خۆپیشاندان لەکوردستان لەلایەن دەسەڵاتی کوردییەوە یەکێک بوو لەسەیروسەمەرەترین بڕیارەکانی ؟ چونکە ئەوە بەرتەسککردنەوەی ئەو ئازادییەبوو کەخەڵک بەخوێن بەدەستی ھێنابوولەماوەی ھەشتا ساڵی خەباتکردنی خۆیدا , ھەرچەندە ئەو بریاڕە تۆبزیانەی دەسەڵات بوونە یاسا و کاریان پێکراو زۆرخۆپیشاندان لەباربران , بەڵام کۆبونەوەی خەڵک بەو ژمارە زۆرە و لە شوێنیکی وەک بادیناندا کە ئازادی ھێشتا لە سەفەردایە و چاوشارێکی دەکات, پیمان دەڵێت ئەگەر ئەوانەی مەیخانەکانیان سوتاندو بەردبارانیان کردن ئیسلامیەکان بوون یان یەکگرتووەکان , ئەوا بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی ھەودارنی پارتی و پارتیەکان سوتاندنیان , ئەگەرئەو سوتاندنە بەبێ ئاگاداربونی سەرۆکی پارتی و ئەندامانی مەکتەب سیاسیەکانی بوبێت , ئەوا دەبێت پارتی بەرلەھەرکەسێک و لایەنێکی تر تومەتباران ڕادەستی " یاسا " بکات و بەفیعلی ئەوە بسەلمێنێت کە نە ئازادی کەس تیرۆردەکات نە باوەڕیشی بەسوتاندنی بارەگای نەیارەکانی ھەیە وەک ئەوەی پێشتر ھەردووکیانی بە کردار لەژێر قەڵەمڕەوی خۆی بەرجەستەکرد.


سوتاندندو بەربارانکردنی مەیخانەکان و شوینی شێلان یەکێکە لە گەمژەترین ڕەفتارەکانی مرۆڤ وداسەپاندنی بیرێکی ترە بەسەر ئەوی تردا و کوشتنی ئازادییەکانی تاکی ناوکۆمەڵگای کوردییە, وەک چۆن سوتاندنی بارەگا حیزبیەکان تیرۆرکردنی بەردەوامی ئازادیی سیاسییە لە کوردستاندا.
 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک