٨\١٢\٢٠١٢
بۆچوونێکی جیاواز
له‌سه‌ر
پرسی به‌جینۆساید
ناساندنی ئه‌نفال له په‌رله‌مانی سوێد.
فەلاح موردخان شاکر
هیوادارم که‌س به هه‌ڵه لێم تێنه‌گات من بۆخۆم ده‌ربازبویه‌کی
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالم، و له دوای ئه‌و ڕوداوه‌وه به‌شیِکی
گرنگی ژیانم بۆ ئیش‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ته‌رخانکردوه‌و ئێستا شوێنی
ئه‌و باسه نییە!
ئه‌م هه‌واڵه ده‌مهه‌ژێنێت، دڵخۆش و دڵته‌نگیشم ئه‌کات هه‌ربۆیه پێم
خۆشه ئه‌م بوچونه جیاوازه ببێته به‌رچاو ڕونیه‌ک بۆ هه‌موو ئه‌زیزان
و هاوڕێیانم و هه‌موو مرۆڤدۆستێک له جیهان.
سه‌ره‌تا هه‌ر مرۆڤێک به‌تاک یان هه‌ر ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانێک یه‌ک زه‌ڕه
که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت و باوه‌ڕی به سه‌ره‌تا ترین پره‌نسیپی
مافه‌کانی مرۆڤ هه‌بێت ده‌بێت ئه‌م پرسه به تاوان و جینوساید
بناسێنێت وه ئه‌مه ئه‌رکه نه‌ک سه‌روه‌ری .. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هیچ
پێویست به ده‌ستخۆشی و شایلۆغان ناکات!
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سوێد وه‌ک ئه‌ندامێکی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا به‌رپرسیاره
له تاوانی جینوسایدی کورد و ده‌بوایه داوای لێبوردنیشیان بکردایه ..
چونکه له‌و یه‌کیه‌تیه‌دا چه‌ندین وڵات هاوشێوه‌ی (ئه‌ڵمانیا،
هۆله‌ندا، فه‌ره‌نسا، چیک، نه‌مسا) و چه‌ندین وڵاتی دیکه جبه‌خانه‌کانی
سه‌دامیان پڕ ئه‌کرد له چه‌ک و گاز و ناپاڵم و مرۆڤه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی
پێ قڕ ئه‌کرا..
من چه‌ندین سه‌رنجی دیکه‌م هه‌یه و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و وه‌فدی په‌رله‌مانتارانی
ئه‌و وڵاتانه ڕاسته‌وخۆ پێم ڕاگه‌یاندون به‌ڵام ئه‌وان ئه‌زانن ئه‌م
بۆچونانه‌ی من ته‌نها بۆچونی که‌سێکه نه‌ک کۆی خه‌ڵک به گشتی و
هۆشیاری تاکی ئێمه له‌و ڕوه‌وه چه‌نده.. ته‌نها یه‌ک نمونه باس ئه‌که‌م
ساڵی ٢٠١٠ خۆپشاندانێکمان کرد له‌به‌رده‌م قونسڵخانه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ ئه‌وه‌ی
داوای لێبوردن بکه‌ن له‌و ٨٠ کۆمپانیایان چه‌کی کۆکوژی فرۆشتوه به
سه‌دام، دواتر کونسول پێی وتم ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی
کردوه و ترساوه له گه‌یشتن به شاره‌که هێلکه باران بکرێت به‌ڵام
له‌و شاره که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن لێیان پرسیوه له‌یاری داهاتوی
تیپی ئه‌ڵمانیا و تیپی به‌رانبه‌ر چ کێ یاریه‌که ئه‌باته‌وه.
ئێمه هێشتا ئه‌نفال و کیمیاباران و جینۆسایدی کورد ناناسین و هیچ سود
له‌و هه‌نگاوه‌ی سوێدیش وه‌رناگرین ، چونکه له ئه‌رزی واقع دڵنیام
سوێد به‌م هه‌نگاوه سودی دیکه‌ش ئه‌کات!!! وه ته‌نانه‌ت یه‌ک په‌یمانگه
یان قوتابخانه‌ی سوێدی له هه‌ڵه‌بجه ناکاته‌وه!
بۆ خۆشمان گوزه‌رانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه فه‌رامۆشکردنیان وه‌ک مرۆڤ ،
وه داڵده‌دان و ده‌ربازکردنی نزار خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامه‌ڕایی و
تاریق ره‌مه‌زان.. و سه‌دانی دیکه" پێمان ئه‌ڵێت ئێمه جدی نیین و ئه‌م
پرسه‌مان نه‌ک هه‌ر به‌لاوه گرنگ نیه به‌ڵکو موسته‌شارێکی ئه‌نفالچی
و به‌عسیه‌کی جاران زۆر له هاوڵاتیه‌کی قوربانی ئه‌و کاره‌ساتانه و
که‌سوکاریان ڕێزی زیاتره.
ساڵی داهاتو ٢٥ ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
تێ ئه‌په‌رێت له‌سه‌ر ئاستی دونیای ده‌ره‌وه گرنگیه‌کی تایبه‌ت به‌م
پرسه ئه‌درێت و گرنگه ئێمه‌ش بزانین چیمان ده‌وێ.
من له په‌رله‌مانی سوێد، هۆڵه‌ندا، سویسرا، ئه‌ڵمانیا و له‌گه‌ڵ چه‌ندین
وه‌فدی ئه‌و وڵاتانه‌و نوێنه‌رانی به‌ریتانیا، ئه‌مریکا.. تادوایی په‌یامی
خۆم گه‌یاندوه به‌ڵام ئه‌وان ئه‌زانن خه‌ڵکی ئێمه به‌گشتی و ده‌سه‌ڵات
و ڕێکخراوه‌کان و میدیا وا بیرناکه‌نه‌وه هه‌ربۆیه پێم وا نیه قه‌ناعه‌تیان
وابێت ئێمه جدیین له‌م پرسه‌دا! لانی که‌م وه‌ک جوله‌که‌کان چۆن
هۆلۆکۆست به پێناسی خۆیان ئه‌زانن ئێمه‌ش ئه‌نفال پێناسمان بێت..
هه‌ربۆیه.. با ! ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و فه‌ره‌نسا.. داوای لێبوردنی
قوڵ بکه‌ن و قه‌ره‌بووی مادی مه‌عنه‌وی بکه‌نه‌وه نه‌ک سوێد و ئێمه‌ش
لێره ته‌نها شاباش و ده‌ستخۆشیان بۆ بنێرین..
shakaramm@gmail.com
07701588173
|