په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٤\٢٠١٥

بۆچوونێکی دەرنگ وەخت،

بەراز یان حوشتر؟


پێشڕەو حەمید     

 

ئەم دوو ئاژە ڵە ھەردوکیان دەخورێن ئەوەی یەکەم لەلای ئیسلام نەفرەتی لێکردوەو ناخورێت و مرۆڤی ئیسلامیش ھەیە کە گوێ بە حەرامیەکەی نادات و ھێشتا سەرقاڵە بەخواردنیەوە ، ئەوەی دووھەم واتە حوشتر جگەلەوەی بە گوێرەی شەرعی ئیسلام دەخورێت و ھیچ کێشەی نیە بەھەمان شێوەش لەسەردەمی سەرتای سەرھەڵدانی ئیسلام و تائێستاش خزمەتێکی زۆری خەڵکی بیابان و کەنداوی عەربی کردوە و بۆوۆر مەبەست بەکار ھاتوە و ھەندێکیش ھێشتا میزەکەی بە دەرمانێکی باش دەزانن بۆچارەسەرکردنی نەخۆشیەکانیان!!


بەدەرەلەوەی کە لەماوەی ھەفتەی ڕابردودا چی ھەڵایەک دروست بو لەسەر قسەکەکانی مەلا بەختیار کە خەڵکانێک زۆر بونە نوێنەری شەرع و ھێرشیان کردە سەری و ئەوانی تریش بونە دەم ڕِاستی مەلا بەختیار و بەرگریان لێکرد، دەکرێ بپرسین ئایا ئینسان گۆشخۆە یان ئەم حەزی ئینسانە چیە بۆتام کردنی گۆشتی ئاژەڵان و پەلەوەران ؟ ئایا بەراز ئەوەنە بەلەزەتە کە لەبری حوشتر بخورێت ؟ یان ئایا ئەو حوشترە باڵا بەرزە ئەوەنە بەلەزەتە تا لەکاتی خواردنیدا نەفرەت لەو بەرزارە باڵاکورتە قوڕخۆرە بکرێت؟ بێگومان لەکۆتایدا ھەردوکیان ئاژەڵن و دروستکراوی خالقن و کێ خۆی بە موسوڵمان دەزانێت شوێن ڕێنمایە شەرعەیه کان بکەویت و نەیخوات و ئەوەییشی دەیخوات سزاکەی خوا بۆی دیاری کرد وە و سزای ئەدات ، نەک مرۆڤە گۆشتخۆرەکانی تر سزای بۆ دەربکەن و شوناسی کافر بون بەئارەزوی خویان ببەخشنەوە!!


بەشێک لەوانەی کە ڕەخنەیان لەقسەکانی مەلا بەختیار گرت ئەوانە بون کە ھێشتا بە گوێکانی خۆیان گوێبستی ئەوەنەبون تابزانن مەلا بەختیارچی وتوە، ھەروەھا بەشێکی ترى ئەوانەی بەرگریان لە مەلابەختیار کرد تەنھا ھۆکارەکەی ڕق لێونەوە بوو لە ئیسلامیەکان و حەزی زۆریان بو بۆگۆشتی بەراز!!


ئەوەی یەکەم تا بۆیان کرا سوکایەتیان بەمەلا بەختیار کرد تەنھا بەحسابی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکێکی ئاینی و وەدەستخستنی ڕەزامەندی خوا بۆخۆیان .
ئەوانەی دووھەمیش زۆربەیان وەک ئەندامێکی حزبەکەی مەلاکرێکار لەوانەی یەکەم باشتریان نەوت و ھەردوو لایان بەبَی ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە گفتۆگۆیەکی شارستانیانەی بێ ڕوشاندنی کەسایەتی یەکتر بکن ، تا بۆیان کرا یەکتریان سوک کرد و گوشتی بەراز و حوشترییشان لە بەرچاوی مرۆڤە گۆشتخۆرەکان خست!!

 

 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک