٩\۴\٢٠١٠
بۆچوونێکی
گه‌نجانه‌ی جیاواز له‌ناو پارتیدا.

شوان سدیق
له‌دوای کۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان‌و ده‌رکه‌وتنی
پێگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کورستان له سنووری ئیداری خۆی‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی
ده‌نگێکی زۆری له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، هه‌یبه‌ت‌و پێگه‌ی
ئه‌و حیزبه، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو روون بوویه‌وه به‌تایبه‌تی بۆ
هاوپه‌یمانه‌که‌ی پارتی دیموکراته، هه‌رچه‌نده رێکه‌وتنی ستراتیژی،
سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی دا به‌یه‌کێتی، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م رێکه‌وتنه نه‌بوایه،
ئه‌وا «به‌دڵنیاییه‌وه یه‌کێتی نیشتمانی هه‌رگیز له‌لایه‌ن پارتییه‌وه،
قابیلی قه‌بوڵ نه‌بوو که سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی بدرێتی» ئه‌مه قسه
زۆرێک له ئه‌ندامه‌کانی پارتییه.
ئه‌مڕۆ، شه‌ش مانگ به‌سه‌ر کابینه‌ی به‌ڕێز دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحدا تێپه‌ڕیوه،
خۆ ئه‌گه‌ر لای پارتییه‌کان بۆچوون وابێت، کابینه‌ی شه‌شی حکومه‌ت
هیچی نه‌کردووه، ئه‌وا بێگومان هێشتا زووه له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌وان
ئه‌و قسه‌یه بکه‌ن، چونکه خۆ کابینه‌کانی پێشتر، له ئیداره‌ی هه‌ولێر
پارتی بوون‌و له‌ئاست ئه‌و گوتاره جیاجیایانه‌ی ئێستاکه هه‌یانه، له‌زاری
ئه‌ندامه‌کانیان‌و له رێگای ئۆرگانه کانیانه‌وه، باس له هه‌یبه‌ت‌و
گرنگی کابینه‌ی پێنج‌و ئه‌وانی تر ده‌که‌ن، به‌وشێوه‌یه نییه، چونکه
ژیانی خه‌ڵکی کوردستان له‌و فه‌زایه‌ی ئه‌م دووحیزبه ده‌سه‌ڵاتداره
دروستیان کرد، به‌چه‌ند ساڵێکی تریش کۆتایی پێنایه له‌بوونی ناعه‌داله‌تی‌و
نه‌بوونی ره‌وای کۆمه‌ڵایه‌تی‌و جیاوازی چینایه‌تی‌و هتد!
ئێمه قسه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرت‌و گوتاری به‌رپره‌سه‌کانی
پارتی له رۆژنامه بیانییه‌کان، یان ئۆرگانه‌کانی خۆیان ناکه‌ین، به‌ڵکو
سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه‌ی خودی ئه‌ندامانی
پارتی له ئاستی خوار و کادیره گه‌نجه‌کانیان
به‌تایبه‌تی له نێوان مه‌کته‌بی سیاسی و
لقه‌کان دروستبووه، ئه‌وان ئێستا بۆچوونی جیاوازیان له‌باره‌ی رێکه‌وتنی
ستراتیژی حیزبه‌که‌یان هه‌یه.
وه‌ک چۆن به‌شێک له یه‌کیـَتییه‌کان، ره‌خنه‌یان له‌و رێکه‌وتنه هه‌بوو،
به‌هه‌مانشێوه پارتییه‌کانیش ئێستا ده‌یانه‌وێت، وه‌ڵامی ئه‌و گومانه‌یان
لا بڕه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی پێگه‌و رۆڵ
و قه‌واره‌ی یه‌کیـَتی، پارته هاوپه‌یمانه‌که‌یان بۆ روونبووه‌ته‌وه.
که نه‌یتوانی له‌ژێر ئیداره‌ی خۆیدا، براوه‌ی پارته‌کانی تربێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
هه‌رێم و عێراق.
ئه‌ندامانی پارتی، به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی گه‌نج
که خۆیان به‌ریفۆرمخواز ناوزه‌د ده‌که‌ن،
هه‌میشه له‌سه‌ر زاریان «کاک نێچیرڤان»یان به‌لاوه گرنگتره، تا کاره‌کته‌ره
دیاره‌کانی تری حیزبه‌که‌یان، چونکه پێیانوایه نێچیرڤان بارزانی، ده‌توانێت
ئه‌و قودسییه‌ته‌ی له ناو حیزبه‌که‌یدا هه‌یه، که چه‌قی به‌ستووه‌و
به‌رده‌وام رێگای له نوێبوونه‌وه‌و رۆیشتنه ناوی گه‌نجان له پێگه
دیاره‌کانی حیزب‌دا کۆتایی پێدێت. به‌مه‌ش ریفۆرمێک له ناو حیزب‌دا
دروست ده‌بێت.
ئه‌وان قه‌ناعه‌تیان به‌و رێکه‌وتنه ستراتیژییه نییه، که ئێستا
پارتی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا به‌رده‌وامی پێده‌دات، چونکه پێیانوایه،
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه پارتی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌کێـتی
هه‌ڵبداته‌وه. ئه‌مه قسه‌ی زۆرێک له گه‌نجه‌کانیانه،
وه‌ک چۆن ریفۆرم له ناو حیزب‌دا به باش ده‌زانن،
ئه‌وهاش به‌رده‌وامی ئه‌و رێکه‌وتنه به‌باش نازانن، به‌مه‌رجێک، ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵ ئێستادا نه‌گونجێت. پێشبینیش ده‌کرێت له کۆنفڕانسی داهاتوو
حیزب‌دا، که بڕیار وایه ئه‌م ساڵ سازبکرێت،
هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه بخرێنه‌ڕوو!!
هه‌ولێر
shwansdiq@yahoo.com
|