بۆچوونی هه‌ڵه‌یی پزیشکیی.
گوڵاڵه پشده‌ری
، برینه‌کانی گه‌ده یان ڕیخۆڵه واتا Ulcus Ventricle، به هۆی هه‌بوونی گرژی ده‌روونی و نه‌بوونی ئاسوده‌یی ده‌روونی واتا Stress) )درووست ده‌بن، په‌یامنێری زانستی Hans van Mannen هه‌موو هه‌یڤێک هه‌ڵه‌ییه‌ک له بواری پزیشکی و ده‌رمانیدا ئاشکرا ده‌کات.
پێشه‌کی ده‌بێ ئه‌وه بزانین که، زۆربه‌ی برینه‌کانی ڕیخۆڵه‌ی دوانزه‌گرێ که له سه‌رزمانی خه‌ڵک له به‌شێکی کوردستانی مازندا که به ( قرحه معیده) و له به‌شێکی تری‌دا به (زخم معده) ناوده‌برێ، برینی ناو گه‌ده(مه‌عیده) نین به‌ڵکو له ناو ڕیخۆڵه‌ی دوانزه‌گرێدان، ئه‌وبه‌شه‌یی ڕیخۆڵه که دوایی گه‌ده ده‌ست پێده‌کات. برینه‌کان له هۆکاری زیان پێگه‌یشتن و التهاب هی ناو ڕیخۆڵه‌یی دوانزه‌گرێ درووست ده‌بن. له باره‌ی هۆکاره‌کانی په‌یدابوونی ئه‌م برینانه، ئێستا مرۆڤ بۆچوونێکی تر هه‌یه له جاران. جاران مرۆڤ وایده‌زانی که هۆیه‌که‌ی له ئه‌نجامی هه‌بوونی خه‌فه‌ت و گرژی و بێئاسووده‌یی ده‌روونییه، هه‌روه‌ها به خواردنه‌وه‌ی قاوه و هه‌ندێک جۆر خۆراکی تووند و تیژ و به‌هارات ،ئه‌م برینانه له ناو گه‌ده‌دا درووست ده‌بن. ئه‌وسا وایانده‌زانی که ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌سته‌کانیان ده‌رنابڕ‌ن و نه‌یانتوانیوه جه‌سته و ڕۆحیان ئارام بکه‌نه‌وه،ئه‌وانه ترشی ناو گه‌ده‌یان زیاتر به‌رهه‌م دێت و به‌م هۆیه‌وه زووتر دیواری گه‌ده‌یان زیانمه‌ند ده‌بێت و تێک ده‌چێت. چاره‌سه‌رییه‌که زیاتر بریتی بوو له ده‌رمانی دژ به ترشی و یان نه‌شته‌رگه‌ری. له ساڵی 1984 وه مرۆڤ ئاماژه‌ی به باکتریا کرد که هۆکارێکی سه‌ره‌کی له‌م کێشه‌یه‌دا بێت. هاوکات دوو ڵێکۆڵینه‌ری زانستی ئۆسترالیایی به ناوانی: Barry Marshall & Robin Warren ده‌ستییان به لێکۆڵینه‌وه کرد که له باره‌ی هۆکاره‌که‌ی باکتریا بوو. به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌زاندرا که له ناو ترشی گه‌ده‌دا، هیچ باکتریایه‌ک ناتوانێ بژیت،به‌ڵام مارشال و وارن سه‌لماندیان به تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاسان و سه‌ره‌تایی و به هه‌بوونی تۆزیک شانس –پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه. ئه‌م باکتریایه توانی له ناو ترشی گه‌ده‌دا بمێنێته‌وه وله کشت کردن(زرعی تاقیگه ) هی په‌رده‌ی گه‌ده‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که به‌م کیشه‌وه گرفتار بوون نیشان بده‌ن. بۆ تاقیکردنه‌وه و پێداگرتن له سه‌ر ڕاستییه‌کان،مارشاڵ خۆی قوومێکی له‌م باکتریایه خوراده‌وه که دوایی تووشی گرفتی برینی ڕیخۆڵه بوو وئه‌و ئه‌وه‌یی به ڕێگای ده‌رمانی دژ به باکتریا واتا anti biotic a چاره‌سه‌ر کرد له جیاتی ئیسراحه‌ت و پارێز له خۆراک. لێکۆڵینه‌وه‌که به گوومان وه‌رگیرا،به‌ڵام وورده وورده دونیایی پزیشکی و ته‌ندرووستی دانیان به‌و بۆچوونه دانا و سه‌لماندییان. له ساڵی 2005دا ئه‌وه بوو که ئه‌و دوو لێکۆڵێنه‌ره ئۆستراڵیاییه خه‌ڵاتی نۆبڵ یان وه‌رگرت. ئێستا له‌م کاته دا هه‌ر که‌سێک که برینی ڕیخۆڵه ی هه‌بێ چاره‌سه‌ری به ده‌رمانی د‌ژه باکتریا /Anti biotic a بۆ ده‌کرێت. ئه‌م باکتریایه که پێی ئه‌ڵێن: Helicobacter pylori ، له و نه‌خۆشانه‌ی که برینی گه‌ده‌یان هه‌یه ڕێژه‌ی 9/10 پێش دێت،هه‌رچه‌نده 9 له 10 که‌س که ئه‌م برینه‌یان نیه پێش نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌وه تا ئێستاش پرسیاره که بۆ چی هه‌ندێک که‌س که ئه‌و باکتریایه‌یان هه‌یه تووشی برین ده‌بن به‌ڵام هه‌ندیک تووش نابن. سه‌رچاوه: گۆڤاری Plus
5 December 2007 Holland
|