٣٠\٦\٢٠١٠
بۆ دارستانه
سوتینراوەکان،
ھاڵ؟ﺎو
.

وشەجاڕ
ھه‌ته‌رێ ، ھه‌ته‌رێ
به‌ڵێن ئه‌دەم جگ له دووکه‌ڵ جارێکی‌تر نه‌خۆمه‌وە
ھه‌ته‌رێ به‌ڵێن ئه‌دەم ھه‌یوەجان و ھاڵاوی تۆ بۆ گه‌ردنی ئاوی له‌عین
بھۆنمه‌وە
ھه‌ته‌رێ کوا، کێ چوزانێ
رۆژێکا له سایه‌ی تۆدا و تاکو لێم ئاوا ئه‌بێ
سه‌ری بێ‌سه‌ودام له ناو پێک...ێک؟ و پووک... ێکی چاییودا ئه‌سووڕێ
ھه‌ته‌رێ به‌ڵێن ئه‌دەم جارێ‌تر نه‌تکوژێنمه‌وە.
ھه‌ته‌رێی باخه‌ڵ‌ھه‌ردانێ ھه‌ته‌رێ، دەرد و دەرمانێ
ھه‌ته‌رێ کوا کێ چوزانێ؟ ...، تینی تۆ رۆژێ له رۆژان ئەمگرێ
بوتڵێکی دێزی لێوان،لێو، له ماچی خۆریش مێخۆشتر
کتریێکی رەش و روگرژ، وەکو ناوچه‌وانی یارێ
ته‌ک تۆدا تاکو ئێوارێ ئه‌بنە باری لێوانم
ھه‌ته‌رێ له یادته؟ ... ، ئه‌وی روژێ ھه‌تا خۆراوا
خەڵکێکی سادە وو ساوا
به قه‌له‌بەردا ھه‌ڵه‌زنان به‌رەو خۆرێ، شان‌کز و لارەملێ، له لاشانی
بڵقی سه‌رئاوا
که‌چی من ئه‌ی شەھی خوبان له سایه‌ی دوکه‌ڵی تۆوە
ھه‌ڵزنام، به‌س به ھه‌تاوا!
ھه‌ته‌رێ تۆم ئاگه‌داری
کتریه دێزەکه‌ی ئه‌و شۆخه
خۆێ ھه‌ڵه‌سو له دڵ و مۆخ و له دینم
ئه‌وەتا دینم کوژاوە، مۆخیشم قه‌قنه، سوتاوە و دڵیشم کفت و جه‌مامێ،
...
دامه دەست ئاوی له‌عین
به‌س ئه‌ویش لێم بوو به ھه‌لای‌ھه‌ل، به زووخاوێ!
ھه‌ته‌رێ وەک دۆی ھه‌تاوێ فرمێسکێ به‌ربێ له چاوێ
برژانگ و خه‌یاته‌ی خاوێ دای ھێنا تیشکی ھه‌تاوێ.
بڵێسه‌م قریوە، قریوێ ھه‌نسکان جریوە، جریوێ
پژانه نێو دۆڵ و شیوێ.
ھه‌ته‌رێ ھه‌تا ھه‌تایێ حه‌یرانێکه دوایی نایێ
پشکۆێێ ، ژیله‌یێ ، تاوێ ھه‌ڵی کرد تا ھه‌ته‌ر چاوێ.
ھه‌ته‌رێ سوپاس بۆ تۆ و بۆ سه‌ری‌خۆشت
ھه‌ته‌رێ سوپاس بۆ دیزەکه‌ی ھه‌تاوێ
ھه‌ته‌رێ ، تۆم لێ کراوە به جه‌حانم! ھه‌ته‌رێ ، جه‌حانمێ ، ئه‌و ئاگه‌دار
بێ
ئه‌گه‌ر بێ و جارێ‌تر بتکوژێنمه‌وە
وەکو دوژمنانی شۆڵه ببمه بڵقی سه‌ر ئاوێ.
ماڵپه‌ڕی
وشەجاڕ
|