بۆ
ده‌بێ کورد جیابوونه‌وه‌خواز بێ؟!

ئه‌یوب ره‌حمانی
له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا بڕیار و ئامانج زۆر گرنگن. ئه‌م دو چه‌مکه
گرێدراوی یه‌کترینن و یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن. مرۆڤ کاتێک ئامانجێک له
ئاسۆی دواڕۆژیدا دیاری بکات، به بڕیارێک گه‌یشتووه و بڕیاری داوه به‌و
ئامانجه‌ی که بۆ خۆی دیاری کردووه بگات. ده‌شتوانین بڵێین که ئه‌وه
کۆمه‌ڵه بڕیاره‌کانن که له کاتی هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی
که که‌سێک بڕیاری بۆ داوه، کاراکته‌ر و که‌سایه‌تی ئه‌و پێک دێت و
دروست ئه‌بێت. که‌سێک بڕیار ده‌دات بخوێنێت، که‌سێکی دی بڕیار ده‌دات
کاری سیاسی بکات، یه‌کی دی بڕیار ده‌دات کاسبی بکات و زۆر شتی دیکه که
له ده‌وروبه‌رمانن و دواتر هه‌ر کام له‌و که‌سانه ده‌بن به‌و شته‌ی که
بڕیاریان بۆی داوه. لێره‌دا له ئیستیسناکان ده‌گه‌ڕێم که ڕه‌نگه که‌سێک
به هۆی کۆمه‌ڵه گیر و گرفتێک نه‌توانێت به ئامانجه‌که‌ی بگات. هه‌ر
ئه‌م تێڕوانینه بۆ کۆمه‌ڵگاش ڕیک وایه، واته ئه‌و بڕیارانه‌ی که
کۆمه‌ڵگایه‌ک یا خۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌یدا، کاراکته‌ری کۆمه‌ڵگای پێ
دروست ده‌بێت. نمونه بۆ هه‌مو جۆره‌کانی ئه‌م تێڕوانینه هه‌ن. بۆ
نمونه زۆرینه‌ی گه‌لی تورک له تورکیه بڕیار ده‌ده‌ن که بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
وه‌ک کورد ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌وان به‌و بڕیاره کاراکته‌رێکی
فاشیستیانه به خۆیان ده‌ده‌ن و خه‌لکی دیکه به فاشییان ده‌زانن. گه‌لی
فارس له ئێران وه‌ک گه‌لانی دیکه‌ی ناو جوگڕافیای ئه‌و وڵاته که‌مینه‌ن،
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابورییان له‌و وڵاته به ده‌سته‌وه‌یه و
ده‌وڵه‌تیان پێک هێناوه و به‌م پێیه‌ش هه‌مو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته
به ده‌ست ئه‌و گه‌له‌وه‌یه. گه‌لی فارس له ئێران که وه‌ک وتم
خۆشیان که‌مینه‌ن، به‌ڵام که‌مینه‌کانیتر به که‌متر له خۆیان ده‌زانن
و هه‌مو ئێران به هی خۆیان ده‌زانن، هه‌ر بۆیه ئه‌م بڕیاره که
زۆرینه‌ی ئه‌و که‌مایه‌تیه داویانه، کاراکته‌رێکی شۆڤینیستیانه به
گه‌لی ئه‌وان ده‌دات و له‌مه‌شدا هیچکه‌س تاوانبار نیه بێجگه له
خۆیان. زۆرینه‌یه‌ک له خۆیان ئه‌و بڕیاره‌یان داوه که شۆڤینیست بن و
من تاوانبار نیم ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌و چاوه ببینم! هه‌ر دو گه‌لی تورک
(تورکیه) و فارس و گه‌لی عه‌ره‌بیش له گه‌ڵیان بێجگه له‌و کاراکته‌رانه‌ی
که باسم کردن، هاوکات داگیر که‌رانی خاک و زێد و نیشتمانیشمانن و
کوردستان وڵاتێکی داگیرکراو و به قه‌ولی فارس وڵاتێکی ئه‌شغاڵ کراوه!
ئه‌من هیچ کاتێک له وتنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی ئه‌و دێڕانه هیلاک نابم
که باسی میکانیزمه‌کانی ئاپاڕتایدی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌مو پارچه‌کانی
وڵاته داگیر کراوه‌که‌مان واته کورستان بکه‌م. ساڵی 2014ی زایینی،
واته که‌متر له پێنج ساڵی دیکه، ده‌چێت بۆ پێنج سه‌د ساڵ که
کوردستان وڵاتێکی داگیر کراوه! له‌م ماوه‌یه‌دا له کوردستان هه‌مو
شێوه‌کانی ئاپاڕتاید له لایه‌ن داگیرکه‌رانیه‌وه به ڕێوه چون و ده‌چن
و هه‌ر ئه‌مه‌ش باشترین هۆکاره بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد دروشمی
جیابوونه‌وه و خۆ جیاکردنه‌وه له وڵاتانانی داگیرکه‌ری کوردستان به
ده‌سته‌وه بگرین و وه‌ها دروشمێک به‌رز بکه‌ینه‌وه. پێویسته ئێمه
هه‌مو هه‌وڵه‌کانمان بۆ داهاتوویه‌کی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ له ناو
وڵاتی خۆماندا یه‌ک بخه‌ین و به یه‌کده‌نگی و یه‌کگرتوویه‌کی بێ وێنه
هاوار بکه‌ین که هیچکاتێک ئاماده نابین جارێکی دیکه بچینه‌وه ژێر
سه‌یته‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتگه‌لێک که به درێژایی 495 ساڵه گه‌لی ئێمه ده‌چه‌وسێننه‌وه.
واته پێویسته ئێمه بڕیارێک بده‌ین که سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌مان بکه‌ینه
ئامانجی هه‌نۆکه‌یی و دواڕۆژمان. سه‌رچاوه‌ی ده‌ستپێکی داگیر کردنی
زۆره‌ملی کوردستان و پاشانیش به کۆیله‌کردنی گه‌لی کوردستان پاش شه‌ڕی
پاوانخوازانه و داگیرکه‌رانه‌ی دو زلهێزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، واته ده‌سه‌ڵاتی
شیعه‌ی سه‌فه‌وی فارسی و سوننه‌ی عوسمانی تورکی له ده‌شتی چاڵدێرانی
سه‌ر به کوردستان له ساڵی 1514ی زایینی، ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و دو ده‌سه‌ڵاته
پاوانخوازه‌ی دراوسێی کوردستان که له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی
ئێمه هه‌ڵکه‌وتون، دایمه ته‌ماحی ناموس و خاک و وڵاتی یه‌کترینیان له
مێشکیاندا ده‌هێنا و ده‌برد و چه‌ندین ساڵان له دژی یه‌کتر به شه‌ڕ
ده‌هاتن و شه‌ڕه‌که‌شیان له ناو ئه‌رزی کوردستاندا ده‌برده پێش. ئه‌وان
به‌م کاره‌یان، واته بردنه پێشی شه‌ڕی خۆیان له کوردستان، هه‌م گه‌لی
خۆیانیان، به تایبه‌ت ژنان و پیران و لاوان و منداڵانیان له کوژران و
تیاچون و سوتان و ته‌عه‌دا ده‌پاراست و هه‌میش شاره‌کانیان له وێران
بون و کاول بوون و تاڵان کران و سوتان به ده‌ستی هێزه‌کانی یه‌کتر ده‌پاراست
و هه‌میش پیاوان و لاوانی کوردی‌یان به زۆر ده‌خسته نێو ڕیزی سپاکانی
خۆیان و شه‌ڕیان پێ ده‌کردن و به کوشتنیان ده‌دان. له‌و ناوه‌دا گه‌لی
ئێمه له هه‌مو بواره‌کانه‌وه زه‌ره‌ری ده‌کرد و پاش ئه‌وه‌ش که
کورد ئیتر هێزێکی نه‌ده‌ما بۆ پارێزگاری و پاراستنی خۆی، ئه‌وجار ئه‌وان
له گه‌ڵ یه‌کتر ئاشت ده‌بونه‌وه. ئه‌وه بوو که له ساڵی 1514دا له
ده‌شتی چاڵدێران په‌یمانی ئاشتییان له به‌ینی یه‌کتردا واژۆ کرد و
هاوکات زۆر بێشه‌رمانه و نامرۆڤانه وڵاتی کوردستانیشیان که ئیتر
هێزی مرۆیی شه‌ڕکه‌ری بۆ پارێزگاری له خۆی نه‌مابوو له به‌ینی خۆیان
دابه‌ش کرد و به‌م شێوه‌یه چاویان له داگیر کردنی وڵاتی یه‌کتر
نوقاند و کوردستانیان به وڵاتی خۆیان زیاد کرد. ئه‌وان به‌م کاره‌یان
نه ته‌نیا له شه‌ڕه‌کانیان له دژی یه‌کتر هیچ زه‌ره‌رێکیان نه‌کردبو،
به‌ڵکو وه‌ک ئه‌وه وابو که شه‌ڕه‌کانیان بردبێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که
به ئاوات و ته‌ماحی خۆین گه‌یشتبون که گه‌وره‌تر کردنه‌وه و به‌رفراوانتر
کردنه‌وه‌ی ئه‌رزی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ولاتانی خۆیان بوو. جێی
ئاماژه‌یه که هه‌ر هه‌مو ئه‌م ڕه‌فتار و کرداره نامرۆڤانانه‌شییان
به ناوی ئایین و ئیسلام ده‌کرد و گه‌لی کوردیش که له ئیسلامدا هیچ
حیسابێکی بۆ نه‌کراوه و نه سه‌ری پیواز و نه بنی پیواز بووه، به‌ڵام
به‌و حاڵه‌ش دایمه که باسی ئیسلام ده‌هاته پێش، به ئێستایشه‌وه،
گه‌لی کورد ئاماده بووه بۆ خۆ قوربانی کردن و له‌م پێناوه‌شدا چیها
کڵاو که سه‌ری چووه، که هێند زۆرن که له ئه‌ژمار نایه‌ن. مسته‌فا
که‌ماڵی تورک له پاش شه‌ڕی یه‌که‌م که وڵاته‌که‌ی دۆڕاندبووی، به
ناوی برایه‌تی ئیسلامی تورک و کورده‌وه، کوردستانی بۆ دوهه‌مین جار و
ئه‌مجاره له به‌ینی پێنج وڵات‌دا دابه‌ش کرد. به‌ڕێز شێخ مه‌حمود به‌رز‌نجی
مه‌لیکی سلێمانی، ده‌ستی له گه‌ڵ بریتانییایه‌کانه‌وه لێ نه‌ده‌داوه
و به گڵاوی ده‌زانین و تورکه‌کانی به برای کورد ده‌زانی، هه‌ر ئه‌مه
کاری کرده سه‌ر ئینگلیسیه‌کان، که زلهێزێکی به هێزی جیهانی بون، ڕق
له کورده‌کان هه‌ڵ بگرن و هه‌رگیز پشتی کورد له هیچ کوێ نه‌گرن و به‌ڵکو
دژی کوردیش بووه‌ستنه‌وه و ئاکامه‌که‌یشیمان دی که کوردستان پاش
کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌م، به ده‌ستی ئینگلیسیه‌کان و برا موسوڵمانه
تورکه‌کان، دابه‌ش کرا!! ئه‌مه ئاکامی سیاسه‌تی نادروست و
ناڕۆشنبیرانه‌ی ئه‌و کاتی کورد بوو که له‌خۆوه ببونه قاعیده‌ی بێ حه‌قده‌ستی
ئیسلام که له پێناویدا وڵاتێکیان دۆڕاند. سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی کورد
هه‌روه‌تر ئایینی ئیسلامی گه‌یانده فه‌ڵه‌ستین و میسر و گه‌وره‌ترین
شه‌ڕه سه‌لیبیه‌کانی به قازانجی ئیسلام برده‌وه و له هه‌شت شه‌ڕی
گه‌وره، حه‌وتیانی برده‌وه و ته‌نیا شه‌ڕێکی دۆڕاند و به‌م کارانه‌یشی
گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به ئیسلام و عه‌ڕه‌ب کرد، به‌ڵام ده‌ستخۆشانه‌ی
عه‌ڕه‌ب بۆ کورد داگیرکردنی خاکه‌که‌ی و ئه‌نفال و بۆردومانی شیمیایی و
له ناو بردنی سه‌دان گوند و ئاوه‌دانی کوردستان و جێنۆسایدی ڕه‌گه‌زی
گه‌لی کوردستان بوو و ده‌ستخۆشانه‌ی جیهانی ئیسلامیش تا به ئه‌مڕۆکه
چاوپۆشی کردن له هه‌مو کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی فارس و تورک و عه‌ڕه‌ب له
ئاست گه‌لی کوردستاندا بووه و هه‌ر واش ده‌مێنێت!!
ئازاره‌کانی گه‌لی کوردستان یه‌ک دانه و دوان نین و به‌ڵکو به میلیۆن
ئازارمان هه‌یه و له نیزیک به پێنج سه‌ده‌ی ڕابردودا چیها ئازار و
ژان و ده‌رد که گه‌لی ئیمه نه‌ی چێشتبێت و هه‌مو داگیرکه‌رانی
کوردستان وڵاته‌کانی خۆیان پێش ده‌خه‌ن و گه‌لی خۆیان ده‌پارێزن و ته‌نیا
گه‌لێک که سه‌ری بێ کڵاو مابێته‌وه، گه‌لی کوردستانه که هه‌ر وا
ڕوت و ڕه‌جاڵ ماوه. ئه‌م وه‌زعه ئه‌بێت بگۆڕێت و بۆ گۆڕینی پێویسته
که ئه‌وه‌ی کورده و خۆی به کورد ئه‌زانێت و هه‌ستی بۆ گه‌لی خۆی، بۆ
زمانی خۆی، بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی، بۆ نیشتمانه‌که‌ی، بۆ که‌س و کاری، بۆ
دایک و باوکی، بۆ منداڵه‌کانی و بۆ داهاتوی کودستان هه‌یه پێویسته هه‌ر
ئێستاکه بڕیارێک بدات و ئه‌ویش به‌رز کردنه‌وه‌ی دروشمی سه‌ربه‌خۆییه
بۆ گه‌لی کوردستان و بۆ وڵاتێک به ناوی کورستان، وه‌ک هه‌مو گه‌لانی
دیکه‌ی جیهان. سه‌ربه‌خۆیی مافی له پسان نه‌هاتوی ئێمه‌یه و ته‌نیا
پێویسته که بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین و داوای بکه‌ین. داوای ڕاپرسی گشتی
و ڕێفڕاندۆم بکه‌ین و له‌وێشدا ده‌نگ به وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و وڵاتێکی
ئازاد بده‌ین، بێ‌شک جیهان پشتیوانیمان لێده‌کات و دور نیه به خێرایی
به ئامانجی پیرۆزمان بگه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر واز له دروشمی نزم و په‌ست
نه‌هێنین و جیابوونه‌وه‌خواز نه‌بین، ئه‌وا دور نیه هه‌ر سبه‌ینێ پاش
ڕوخانی کۆماری ئیسلامی، ده‌سه‌ڵاتی فارسی نوێ سه‌رکوتمان بکاته‌وه و
دامان پڵۆسێت و سی ساڵی دیکه کویلایه‌تی و کوێره‌وه‌ری و ژێرده‌سته‌یی
بکێشینه‌وه. من ده‌ڵێم نا بۆ کۆیلایه‌تی و به‌سه ژیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ئاپاڕتایددا و بژی زیندو بوونه‌وه و بوژانه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی!
پێویسته له هه‌مو هونه‌رمه‌ندان، شاعیران، ڕۆشنبیران، شانۆکاران،
فیلمکاران، خوێندکاران، مامۆستایان، کاسبکاران و به کورتی هه‌ر هه‌مو
ئه‌و کوردانه‌ی هه‌ستییان بۆ کوردستان هه‌یه هه‌ر ئێستاکه بڕیار بده‌ن
و هه‌وڵی پێک هێنانی کۆمه‌ڵانی جیابوونه‌وه خواز له ناوه‌وه‌ی وڵات و
له ناو ڕۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بده‌ن. وڵات پێویستی به بڕیاری
کوردانه‌ی هه‌مومان هه‌یه، ده‌با ئه‌م بڕیاره هه‌ر ئێستاکه بده‌ین و
ئه‌م شانازییه بۆ خۆمان و ڕه‌سه‌ن و ڕه‌گه‌زی پاش خۆمان بۆ هه‌میشه
تۆمار بکه‌ین و ڕێگا به ئامانجه نزمه‌کان نه‌ده‌ین!!
2ی سه‌رماوه‌زی 2709
rahmayub@yahoo.de
|