بۆ دەبێت هەموو
ئیمتیازەکان بۆ خانەوادەى شەهیدانى پارتى ویەکێتی بێت.

رزگار کۆچەر
ئێستا لە گوندەکەمان کاک کۆسرەت رەسول پرۆژەى چەند سەد خانوێک بۆ
شەهیدانى یەکێتى دروست دەکات بەبێ ئەوەى پێش دروست کردنى ئەم پرۆژەیە
پرسیبێتیەوە کە ئەم شوێنەى خانەوەکانى لەسەر دروست دەکات جاران بەعس
چۆن داگیرکردوو پاشان لەپش راپەرین ماڵى کامە تاکە شەهیدى سەنگەرى ئەم
گوندە بۆ ماوەیەک زەوى باب و باپیرانیان وەرگرتەوە بەهەمان شێوەش پارتى
هەموو ئیمتیازێک بۆ خانەوادەى شەهیدانى خۆى دابین دەکات هەر لەوەى
منداڵەکانیان دەکاتە وەزیر وئەندام پەرلەمان تا دەگاتە بەخشینەوەىى
زەویى خانوبەرە دروست کردنى خانوو شوقە بۆیان ئینجا خوێندن وسلفەو
پێشینەى خانوو زەمالەى خوێندن و راتبى باش کۆمەڵێ شتى تر ، من ئەم
قسەیەم گلەیى نیە لەسەر چى دەکرێت بۆ خانەوادەى شەهیدان بەڵکوو بە هەقى
خانەوادەى هەموو شەهیدێکى دەزانم بێ بەش نەکرێن لەم ئیمتیازاتانە بەڵام
بێ جیاوازى ، لەگەل ئەوەش ئەوەى زۆر بێتاقەتم دەکات و هەموو کات وا
دەکات گومان لە خوێنى باوکى خۆم وسەدەها شەهیدى حزبەکانى دەرەوەى
یەکێتى وپارتى بکەم ئەو جیاوازیە زۆرەیە کە وەزارەتى شەهیدان پەیرەوى
دەکات ،من دەپرسم ئاخۆ چۆن دەبێت شەهیدانى یەکێتى وپارتى راتبەکەیان
دوو بەقەدەر شەهیدانى حزبەکانى تر بێت یا چۆن دەبێت زەمالەى خوینَدن
هەر بۆ ئەوان بێت یا بۆ کوران وکچانى ئەوان ئەگەر چى لە بوارى سیاسەت و
حزبایەتى تازە سیاسى بن کەچى زۆر بەسادەى دەکرێن بەئەندام پەرلەمان یا
دەکرێن بە وەزیر ؟!
لەم رۆژانە پیاوێکى حزبی وەرگ زلم بینى دەى وت ئەوەى بۆ شەهیدان کراوە
بۆ کەس نەکراوە منیش گوتم شەهیدانى کام حزب ئەو وتى بۆ بێجگە لە یەکێتى
وپارتى هیچ حزبى تر شەهیدى هەییە ؟!
ئەم قسەیە تەنیا بێ ئاگایى کادیرانى یەکێتى وپارتى نیشان دەدات
بەرامبەر خەباتى شەهیدانى حزبەکانى تر بەڵکوو بەراواشى نابینن
خانەوادەى شەهیدانى حزبەکانى تر ئاو و هەناسەکەش بە ئازادى هەلمَژن
لەگەل ئەوەش من وەک کورە شەهێدک تا دەنگم مابێت دەنگ هەڵدەبرم تا ئێمەش
لەهەموو ئەو ئیمتیازانە بێ بەش نەبین کە شەهیدانى ئەودوو حزبە
وەریدەگرن چونکە بەهەقى خۆمانى دەزانم و پێشم گوناهە سەدان کەس لە نێو
لیستى شەهیدانى ئەو دوو حزبەن کە بە سەر یەشە مردوون یا لە وەرگەرانى
ئۆاۆمبیلەکانیان مردوون کەچى ئیمتیازتیان لە شەهیدانى حزبە بەناو
بچوکەکان زۆر زێدە ترە ، هەرچەندە من بەشێکى گوناهەکانیش دەخەمە ئەستۆى
ئەو رَیبازەى باوکم خوێنى لە یێناورەشت چونکە بێ دەنگى ئەوان زیاتر
گومان لامان دروست دەکات ، ئەگەر حزبەکەى باوکیشم لەپێناو بەرژەوندى
چەند ئەندام سەرکردایەتیەکى هەمیشە بێدەنگ بێت ئەوا دڵنیا بن ئێمە بێ
دەنگ نابین هەمو شتیک بۆ ئەوان بێت .
r_kochare@hotmail.com
|