بۆ ده‌بیَت
جیاوازی
له نیَوان ئاستی
ژیانی گه‌ل و نویَنه‌رانی''په‌رله‌مانتاران''
ئاسمان و رِیَسمان
بیَت.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
ئه‌ندامانی پارله‌مانی كوردستان رِاسته خه‌ڵك ده‌نگی به لیسته‌كانیان
داوه,نه‌ك به خودی خۆیان ,به‌م پیَیه‌ش ئه‌وان نویَنه‌ری لیست و كه‌س
و به‌رپرسانن نه‌ك گه‌ل,بیَشك حیزب و كه‌سایه‌تیه سیاسییه ده‌ستر ِۆیشتووه‌كان
له‌پشتیانه‌وه نه‌بوونایه ,به‌شی هه‌روه زۆریان له ژیانیان له‌سه‌ر
ئه‌و كورسیه دانانیشتن,ده‌بوایا ته‌نها خه‌ویان به‌و پیَگه و جیَگه‌یه‌وه
ببینیایه.به‌م پیَیه,ئه‌و جیَگه‌یه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه پیَی گه‌یشتوون,
پاداشت و مه‌كره‌مه‌ی حیزب و به‌رپرسانه بۆیان,نه‌ك ده‌ستكه‌وتی خۆیان
و ئه‌نجامی كار و خه‌بات و به‌خشینی متمانه‌ی خه‌ڵك پیَیان,له ئه‌نجامی
هه‌واداری سیاسی و خزمایه‌تی و پاشكۆیه‌تی و..... هتد پیَی گه‌یوون,نه‌ك
لیستی خزمه‌ت و ڤیَ سیَی لیستی خزمه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندیان,وه‌لیَ له
كۆتاییدا گه‌ل ده‌نگی به‌و لیستانه داوه,به‌پیَی ئه‌وه‌ی ئه‌وان
نویَنه‌ری لیسته‌كانن و لیسته‌كانیش نماینده‌ی گه‌لن,بۆیه به‌له‌برِی
دانان ده‌بنه نویَنه‌ری گه‌ل,تاكو یاسای هه‌ڵبژاردن به شیَوازیَكی دی
هه‌موار نه‌كریَت,ئه‌وا نویَنه‌ران به‌م شیَوه‌و شیَوازه ده‌گه‌نه
پارله‌مان.
یه‌كیَك له نا دادپه‌روه‌رییه‌كانی سسته‌می سیاسی كوردستان ,به‌رزی
ئاستی جیاوازی موچه‌یه,ئه‌م جیاوازییه به‌رزه‌ش نه‌ك ته‌نها كاری له‌سه‌ر
كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌روه‌ت و سامان له لای به‌شیَكی بچووكی كۆمه‌ڵگه
داناوه,رِۆژ به رِۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و هه‌ژاران هه‌ژارتر
ده‌بن و قه‌ڵه‌شتی چینایه‌تی نیَوانیان گه‌وره‌تر ده‌بیَت,بگره كاریگه‌ری
خستۆته سه‌ر بازارِ و ته‌كان به هه‌ڵئاوسان ده‌دات و ئاستی كرِینی
تویَژه هه‌ژاره‌كان دیَنیَته خواره‌وه,به حوكمی ئه‌وه‌ی تویَژیَك
داهاتیان زۆر به‌رزه و ئاستی كرِینیان له‌سه‌ره,گیرفانی ئه‌مان
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ِریَژه‌ی هه‌ڵاوسانی بازارِ داناوه ,به‌رزی ئاستی
جیاوازی موچه,پارسه‌نگی بازارِ ده‌شیَویَنیَت و هه‌ڵاوسانی بازارِ به‌رزده‌كاته‌وه,له
به‌رامبه‌ردا هیَزی كرِینی هه‌ژاران داده‌به‌زیَنیَت, كه له هه‌مبه‌ر
توانای كرِینی ده‌وڵمه‌ندان خۆ ناگرن.
په‌رله‌مانتارانیش له پاڵ تویَژیَكی به‌رینی كادرانی حیزبی و خزم و كه‌سانی
به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی پله به‌رز, له تویَژه باڵا ده‌سترِۆیشتووه
داهات به‌رزه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا شویَن ده‌گرن.
ئیَمه له‌م كورته وتاره‌دا, قسه‌مان ته‌نها له‌سه‌ر موچه و خانه‌نشینی
په‌رله‌مانتارانى كوردستانه,به خانه‌نشین و ئه‌وانه‌ی تازه په‌یوه‌ست
بوونه پیَوه‌ی,نه‌ك زیاتر په‌ل بهاوین بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م
تویَژه باڵایه,هه‌رچه‌نده نا دادپه‌روه‌ری هه‌ر یه‌كه,وه‌لیَ ئه‌مان
به نویَنه‌رایه‌تی گه‌ل كار ده‌كه‌ن و برِیار ده‌ره كه‌ن و لیَدوان
ده‌ده‌ن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی رِیَژه‌ی موچه‌ی پارله‌مانتارانی كوردستان له چاو په‌رله‌مانتارانی
جیهان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاستی داهاتی تاك و لانی كه‌می كریَ و كۆی
به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی وڵات و بودجه‌ی حكومه‌ت و هیَزی كرِینی تاكه‌وه
زۆر له‌سه‌ره,به‌شیَكی باش له بودجه‌ی كوردستان بۆخۆی ده‌بات,به
تایبه‌تیش یاسای خانه‌نشینكردنیان به ئاستیَك نارِه‌وایه وا ده‌كات
ساڵ له دوای ساڵ رِیَژه‌ی زیاتر له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی بۆ
ته‌رخان بكریَت,قه‌واره و پارته سیاسییه‌كانیش نه‌ك پرِۆژه‌یان نییه
بۆ چاكسازی یاسای خانه‌نشینی و موچه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ی
جیاوازی ئاستی داهاتی تاك له فه‌رمانگه‌كانی كه‌رتی ده‌وڵه‌ت كه‌مبكه‌نه‌وه
و سنوریَك بۆ به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی نیشتمانی دابنیَن, بگره نه‌خشه‌ی
ئه‌وه‌یان هه‌یه زۆرترین ژماره له كاندیدی لیسته‌كانیان بگه‌یه‌ننه
پارله‌مان به گۆرِینی نویَنه‌رانیان له زه‌مه‌نی یاسایی دیاریكراو كه
دوو ساڵ ئه‌ندامه‌تیه, به بیَ بوونی به‌هانه‌ی ئاڵ‌و گۆرِ پیَكردن ,بۆ
ئه‌وه‌ی زۆرترین كادیریان ئه‌م ئیمتیازاته نارِه‌وایه بیانگریَته‌وه‌و
خانه‌نشین بكریَن,به‌مه‌ش باوه‌شیَنی ناعه‌داله‌تییه‌كه ده‌كه‌ن,بۆیه
پیَویسته گه‌ل له ئاست هه‌وڵی چه‌په‌ڵی وا هوشیار بیَت.
پرسیاریَك لیَره‌دا دیَته پیَشه‌وه,ئایا ململانیَ لیست و كانیده‌كان
بۆ ئیمتیازاته یان بۆ داكۆكی له مافه‌كانی گه‌ل؟,ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
دووه‌میانه ئه‌وا زۆر نارِه‌وایه گه‌ل و نویَنه‌ره‌كانیان جیاوازی به‌رز
له ئاستی ژیانیان هه‌بیَت,ده‌بوایه یه‌كه‌م هه‌نگاوی پارله‌مانتاران
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازییه بیَت و قه‌ڵه‌شتی نیَوان خۆیان ده‌نگده‌ران
كه‌مبكه‌نه‌وه,بۆ ئه‌وه‌ی هیچكه له سه‌روی گه‌له‌وه نه‌ژیَن.
كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتاران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌ه‌ی یاسای
زاڵمانه‌ی خانه‌نشینكردنیان ئه‌ركی ده‌ست به‌جیَی پارله‌مان و داخوازی
خه‌ڵكه,پیَویسته له نزیكترین كاتدا یاساكانی تایبه‌ت به‌وانه هه‌موار
بكات له قازانجی گشتی.
لیَره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك له مانگانه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌هیَنینه‌وه:
وڵات ژماره‌ی دانیشتووان مانگانه‌ی په‌رله‌مانتار كۆی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی
وڵات بودجه‌ی حكوومه‌ت داهاتی تاك له ساڵیَكدا ژماره‌ی له ئاستی
داهاتی تاك له جیهاندا.
وڵات |
ژماره‌ی
دانيشتووان |
مانگانه‌ی په‌رله‌مانتار |
كۆی داهاتی نه‌ته‌وه‌يی وڵات |
بودجه‌ی حكوومه‌ت |
داهاتی تاك له ساڵێکدا |
ژماره‌ی
له ئاستی داهاتی تاك له جيهاندا |
ئينگلاند |
61.113.205 |
6200دۆلار |
2,007.049 |
1,107,000.0 |
33,800 |
20 |
فه‌ره‌نسا |
64.057.792 |
4600دۆلار |
2,499.146 |
1,439,000.0 |
33,600 |
21 |
توركيا |
76.805.524 |
3200دۆلار |
552.180 |
164,600.0 |
12,350 |
58 |
فنله‌ندا |
5.250.275 |
3700دۆلار |
233.563 |
66,480.0 |
34,550 |
18 |
هه‌ر یه‌ك له‌م وڵاتانه كۆی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌یان و سه‌دان هیَنده‌ی كوردستانه,داهاتی تاك تیایدا چه‌ندین به‌رامبه‌ر
داهاتی تاكی خه‌ڵكی كوردستانه,سسته‌می لانی كه‌می ژیان بۆ سه‌رجه‌م
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابینكراوه,هیَزی كرِین به‌رزه و لانی كه‌می كریَ
به‌رزه,حكوومه‌ت بودجه‌ی زه‌بلاح له‌به‌ر ده‌ستیدایه,كۆی مانگانه‌ی
په‌رله‌مانتاران له‌چاو بودجه‌ی حكوومه‌ت و داهاتی تاك زۆر كه‌مه,پارله‌منتار
تا ته‌مه‌نی یاسایی كه 65ساڵ به‌سه‌ره"هۆڵه‌ندا67"ساڵه ته‌واو نه‌كات
,هیَز نییه له‌و وڵاته ته‌جاوزی یاسا بكات و خانه‌نشینی بكات.كه‌چی
له كوردستان گه‌نجیَكی26-27ساڵه به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان
بووه ده‌توانیَت به موچه‌ی نزیك4000دۆلار خانه‌نشین ببیَت تاكو مردن
به ئیمتیازاته‌وه له‌سه‌ر گه‌ل بژیَت.
ئاماریَكی وردمان له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌سه‌ر كوردستان"ژماره‌ی
دانیشتووان,بودجه‌ی حكوومه‌ت,كۆی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی,داهاتی تاك"تاكو
به‌راوردیَكی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه بكه‌ین.
وڵاتیَكی وه‌كو فینله‌ندا كه ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه له ژماره‌ی
داهاتی كوردستان,بودجه‌كه‌ی نزیك به9 ئه‌وه‌نده‌ی كوردستانه,داهاتی
تاك زیاتر له 10 زیاتره,به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ده‌یان جاره,كه‌چی په‌رله‌مانتاریَك
نزیك75%په‌رله‌مانتاری كوردستان وه‌ره گریَت و دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی
خزمه‌ته‌كه‌ی تاكو 65ساڵی دریَژه به كار ده‌دات.خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران
له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌دا,هاوكات به هه‌ده‌ر دانی وزه‌و توانای ئه‌و
تاكه‌شه,له لایه‌كی دیكه‌وه به فیرِۆ دانی سامانی نه‌ته‌وه‌ییه.
10-9-2009
|