٣١\١٢\٢٠٠٩
بۆدیل سیبلۆس:
ده‌بێت زیندانیه سیاسیه کورده‌کان ئازاد بکرێن و یه‌کێتی
ئه‌ورپاش ئاگاداری ئه‌ردۆگان بکات که‌هه‌له‌یه‌کی
سیاسی گه‌وره ده‌کات .

ئه‌ندام
په‌رله‌مان و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ژینگه‌ی سوێده له‌په‌رله‌مان
له‌نامه‌یه‌کدا که ئاراسته‌ی سیاسه‌تمه‌دار و میدیاکانی کردوه و دانه‌یه‌کیشی
ئاراسته‌ی مالپه‌ری کوردۆساید کردوه و ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که له‌ماوه‌ی
چه‌ند ڕۆژی رابردودا ، سه‌رله‌نوێ تورکیا سیاسیه کورده‌کان زیندانی ده‌کات
، به‌مه‌ش بۆ چواره‌م جاره له‌ماوه‌ی یه‌ک سال دا ،ئه‌م سیاسه‌ته دژ
به پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتیک په‌یره‌و ده‌کرێت که له هه‌لبژرادنه‌کانی پێشوو ده‌نگی زۆرینه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کانی هێناوه.
بۆدیل له درێژه‌ی به‌یانامه‌که‌ی ده‌نووسێت ، تورکیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی
واژوی په‌یمانی ڕێزگرتنی مافی مرۆڤی کردوه و هه‌وڵیش
ده‌دات ببته ئه‌ندامی
یه‌کێتی ئه‌ورپا که ده‌بێت ڕیز له‌مافی که‌مه‌نه‌ته‌وه و ئازادی بیر‌ورا
بگرێت ، که ئێستا به‌و قۆناخانه‌دا ناروات ،وه به‌م شیوه ره‌فتارانه
نابێته هۆی چاره‌سه‌رکردنی جه‌نگی له‌گه‌ل پ‌ک‌ک و دابینکردنی ئاشتی له
گه‌ل کوردان .
له کۆتایی نامه‌که‌ی بۆدیل ئاماژه به‌وه ده‌کات که‌پێویسته زیندانیه
سیاسیه کورده‌کان ئازاد بکرێن و یه‌کێتی ئه‌ورپاش ئاگاداری تورکیا
بکات که ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتویه‌تیه‌به‌ر ڕێگایه‌کی زۆر هه‌له‌یه .
شایه‌نی باسه بۆدیل سیبلۆس به‌رده‌وام داکۆکی له کێشه‌ی کورد له‌هه‌موو
به‌شه‌کان ده‌کات و ئه‌ندامی فه‌خری چاودیڕی کوردۆسایده.
ده‌قی به‌یانه‌که‌ی بۆدیل سیبلۆس به‌زمانی
سویدی:
http://mp.se/templates/mct_177.aspx?number=185332
|