٧\٦\٢٠١٤
بۆ
دنیای جوانەمەرگ.

سۆزی
که با پیر بوو
چۆن تێبگات له رازی گوڵ
که بێ هه‌ست بوو تیشکی خۆر
ناوه‌ستێ له سووتانی چڵ
که
شکابێ شووشه‌ی زانین
نه‌زانین ده‌بێته سه‌رۆک
له هه‌ر باخێك پاره بڕوێ
ده‌بێ جوانیی بۆی بدات
چۆك.
(دنیا) ده‌می بۆ ژیان نه‌برد
که‌وته به‌ر چه‌قۆی
کولتووری دۆگمایی
مرۆڤه‌کان، به‌و پاره‌یه‌ی که وه‌رتان
گرت
بۆی بکڕن گوڵه سوور
له نێو زیندانی کو‌لتووردا
چه‌ندانی وه‌ك تۆ وا ماون
به دیار چرای خه‌یاڵه‌کان
بێ خه‌به‌ر،
که به‌شوو دراون.
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''دنیا'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosiyeydunya.htm
|