٨\٨\٢٠١٢
بۆ درێژەدان بە
کارەکانمان و راوەستان لە
سەنگەری داکۆکیی لە
مافەکانی پەنابەرانی کوردستان،
پێویستمان بە
پشتیوانیی و
کۆمەک و ھاوکاریی
ماڵیی ئێوەیە!
ئازادیخوازان،
مرۆڤدۆستان!
رێکخراو جەماوەریو پیشەیەکان!
کۆمپانیا بازرگانیەکان!
بەرێزان ..
ڕەنگە زۆر کەس لە ئێوە لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئەو چالاکیانەوە
کە فیدراسیۆنی پەنابەران پێی ھەستاوە کەم تازۆر ئاشنابن بەڕەوتی خەبات
و تەقەلایەک کەئەم ڕێکخراوە لە پێناو بەدەستھێنان و پشتیوانی مافە
ئینسانیەکانی ھاوڵاتیان لە ھەندەران لەخۆی نیشانداوە.
بەداخەوە دوێنێ ناچارکراین بە ھەڵبژاردنی ژیانی پەنابەری و ئەمڕۆش
ھەزاران ئینسانی پەنابەر، لەبەردەم ھەڕەشەی گرتن و ڕاونان و
زیندانیکردن و زەخت و زۆرھێنانی بەزۆر ناردنەوەدان لە ووڵاتە
ئەوروپیەکان، ئەمڕۆ سەدان گەنج و خێزانی پەنابەر لە ھەندەران،
بەپێچەوانەی مەیلی خۆیان، چاوەڕوانی بە زۆر ناردنەوەن بۆ ھەرێمی
کوردستان، ئەمەش بەمانای ماڵوێرانی و لەدەستدانی سەرچاوەکانی ژیان و
گوزەرانیانە. تەنانەت چەندین دایک و باوک و مناڵ و کۆرپە، لە دڵەڕاوکێ
و تێکچونی باری دەروونیدان و کەوتونەتە بەر ھەڕەشەی ھەڵکەندن لە
قوتابخانە، لەخراپ بوونی بژێویی ژیان و ئارامی و ئاسایشدان، بۆ
بەرگرتن بەم مەترسی و دۆخە نامرۆڤانەیە، پەنابەران، فیدراسیۆن وەک
تروسکاییەک دەبینن و چاوی ئومێدیان تێبڕیوە تا ھاوکاریی زیاتریان بکات
و لەم کوێرە ڕێگایە دەریان بێنێ.. ئەمە لەکاتێکدایە پاش ئەوەی ووڵاتانی
ئەوروپا سیاسەتی بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانیان لە دوای سالی ٢٠٠٥ وە
پەیڕەوکرد، کە سەرئەنجام دیپۆرتی سەدان بەنابەری خەڵکی کوردستانی
لێکەوتەوە. کاتێکیش گەڕانەوە بۆژێر سایەی دەسەڵاتی خۆماڵی لەگەڵ دەیان
کێشەو گیروگرفت ڕووبەڕووبوونەوە و ھیچ دەزگایەکی فەرمی و غەیرە فەرمی
لە کوردستاندا نەبوو نۆێنەرایەتی خواست وداواکاری و گرفتەکانیان بکا و
وەڵامێکیان لەڕاستای دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیانیاندا پێبداتەوە.
تەنھا فیدراسیۆن بەھەوڵ و ماندووبوونی ھەڵسوڕاوانی خۆبەخشی تێکۆشاوە
بەدواداچوون بۆ کێشەکانی ئەم پەنابەرە دیپۆرتکراوانە بکا و چەندین
ناڕەزایەتی بۆ دابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانیان و گێڕانەوەیان بۆ
ناو کۆمەڵگا سازداوە و ئێخەی دەسەڵاتداران و دەزگا بەرپرسەکانی گرتووە.
ھەروەھا فیدراسیۆن توانیویەتی ژمارەیەک لەو پەنابەرە دیپۆرتکراوانە
بخاتەوە سەرکارو ئەوانەشی کە پێویستیان بەچارەسەری خێرای پزیشکی ھەبوو
بێت، لەگەڵ خێرخوازانێک کۆمەکیان بۆدابین بکەن.
ئێستا کەلقی کوردستانی فیدراسیۆن بەڕەسمی مۆڵەتی یاسایی ھەیە و لە
شاری سلێمانی ئۆفیسێکی بەڕەسمی بۆ کاری پەنابەران کردۆتەوە، ڕۆژانە
کاردەکات تا خزمەت بەچارەسەرکردنی کێشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بکات
و ڕینمایی و یارمەتی پێویستیان پێشکەش بکات، تابتوانن ژیان
دامەزرێننەوە و لە توندوتیژی وکاری نەشیاو دووریانخاتەوە. فیدراسیۆن کە
خواستە ڕەواکانی ئەم پەنابەرانەی لە پرۆژە بڕیارێکدا گەڵاڵەکردوە و
خستویەتیە بەردەم پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم، ئەوەش جێگای ئومێدە تا
ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لەژیانی ئەم ئینسانانەدا پێک بێت.. ئێمە بۆ ئەم
ئامانجە ڕۆژانە کارمانکردووە و لەدەرگای ھەر ئینسان دۆست و
خێرخوازێکمان داوەو دەنگی ناڕەزایەتیشمان بۆ ھەڵبڕیوە.
بەڵام ھەموو ئەم کارانە و ئەم ماندوبوونانەی ھەڵسوڕاوانی فیدراسیۆن
بەکاری خۆبەخشانە و لەسەر زەحمەت و ماندووبوونی خۆمان بووە. تەنانەت
سەڕەرای مۆڵەتی یاسایی کارکردنمان، بەڵام ھێچ بودجە و سەرچاوەیەکی
داھاتمان لەحکومەتی ھەرێم نەپێدراوە و نەبۆمان دیاریکراوە. ئەوەی کە
لە دەستماندابووە کۆمەک و ھاوکاری دڵسۆزان بووە.
ئێستا لقی کوردستانی فیدراسیۆن لەگەڵ ئاستەنگیەکی مالیدا بەرەو ڕووە،
بۆ بەردەوامبوون لەسەر کارەکانی پێویستی بەکۆمەک و یارمەتی ئێوەی بەڕێز
و ئینسان دۆست ھەیە تا بتوانێ، کرێی نوسینگە و پیداویستیەکانی ڕۆژانە
و خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش و دابین بکات. بۆیە داوای کۆمەک و یارمەتی
لەئێوەدەکەین تا ئەم دەرگایەی خزمەتکردن بەرووی ئەم ئینسانانەدا
دانەخرێت. بەتایبەتی کەھەر ئاستێک لە ھاوکاری ئێوە تەنانەت ئەگەر
بچوکیش بێت دەتوانین دەروازەیەک بەڕووی کارو ھەڵسورانەکانی ئەم
ڕێکخراوەیەدا بکاتەوە.
ئێمە چاوەڕوانی باشترمان لەئێوەیە و ئێوەش ئەو ئومێدە ئینسانیە
بەخشندەیەن کەناخوازن ھاوڵاتیانی ئەم ووڵاتە لەبێچاری و کوێرەوەریدا
بژین.
کۆمەکەکانتان دەتوانن لە ڕێگای حساب بانقی یان لە ڕێگای ئەو لیژنەیەی
لە کوردستان دیاری کراوە ئاڕاستە بکەن، بە دڵنیایەوە ئێمە ھەنگاو بە
ھەنگاو لیستی کۆمەکەکان لە ماڵپەری ڕێکخراوەکەمانەوە ڕادەگەیەنین:
بۆ زانیاری زیاتر لە کوردستان پەیوەندی بکەن بە ئاری جەلال بە ژمارە٠٧٧٠٧٥٢٤٣٤٣
وئامانج عبدوڵا بە ژمارەی ٠٧٧٠٢٢٠٤٨٤٤ و بەختیار عمر بە ژمارەی
٩٧٧٠٩٤٢٤٩٤٩
حساب بانکی فیدراسیۆن:
Account name:
International Federation of Iraqi Refugees)IFIR)
Account number:21449591
Bank name: HSBC
Sort code:40-04-07
بۆ پەیوەندی بە نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆن پەیوەندی بکەن بە
ژمارەی: ٠٥٣٣١٨٧٣٨٠
ناونیشان:سلێمانی گەرەکی بەختیاری شەقامی ٤٥ گەرەکی ١١٣ بەرامبەر
نوسینگەی پۆستی بەختیاری ٨٢
٧\٨\٢٠١٢
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
www.federationifir.com
|