|
١٩\٤\٢٠٢٦
بۆ
دووبارەنەبوونەوەی تاوانی ئەنفال
داوا دەكەین عێراق
ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی.
٣٨ساڵ
لەمەوپێش رژێمی بەعس تاوانی ئەنفالی لە پرۆسەیەكی سەربازی ٢٠٠ رۆژەدا
بەرامبەر بە گەلەكەمانی ئەنجامدا، ، لە ئاكامدا زیاتر لە ١٨٢٠٠٠
هاووڵاتی سڤیلی كوردستان بوونە قوربانی، لە بارودۆخێكدا وەك ئێستا
دادگایەكی نێونەتەوەیی نەبوو تا ببێتە رێگر لە ئەنجامدانی ئەو شا
تاوانە.
ئێمە لە یاداوەری ٣٨ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا، لە پێناو دوبارە
نەبوونەوەی تاوانی لەم چەشنە لە وڵاتەكەمان و دڵنەوایی نەوەكان بەوەی
دوبارە نابێتەوە، داواكارین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو
دەوڵەتی ناسراو بە ئجج، كە هەنووكە ١٢٤ وڵات پەیوەست بوونە پێوەی،
دوایینیان ئەرمینیایە.
ئەگەر ئەم داواكارییەی ئێمە كە ٢١ ساڵە دوبارەی دەكەینەوە جێبەجێ
بەكرابایا، ئێستا كەیسی تاوانەكانی شەنگال و شارو شارۆچكەكانی دیكە بە
سانایی دەگەیشتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانەكان لە ئاستی
جیهانیدا بە جینۆساید دەناسێننران، یان لەوانەیە هەر روویان نەدایا،
رێگاش لە دووبارەبونەوەیان دەگرترا.
بۆیە لەم یادەدا داواكارین بە زوترین كات عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ
بكات و پەیوەست بێت بە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتییەوەو ببێتە وڵاتی ١٢٥ەمینی
ئەندام لەم دادگایە.
تۆڕی هاوپەیمانی
رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی
١٤\٤\٢٠٢٦
|