په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٦\٢٠١٤

    بۆ (دنیا و دوعا)یەکان.

فەتاح حەسەن

گوێ رادێرە بۆ سۆزی

داپیرەیەك:
خۆڵ و دۆ بکەن بە سەرما
بەدەر لە شارم کەن
نەوەك بڵێن، کچەزاکەت..
لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی
ئێوە خۆش.

دایکێك:

هۆ دیەکەم..
خۆڵی ژورەکەت.. بە زمان دەماڵم.
ئەتۆ..
نەك لە جێی حەوت کوڕ
لە جێی.. هەموو کەسمی
هەی رۆ.. هەی رۆ
دەتکوژن و
دەڵێن مەسەلەکە نامووسە و
بکوژەکە.. بێ تاوانە!!

کوڕێك:

پەکوو!!
چ تاوانێکە
خوشکم.. خوشکت
بەردباران بکرێ.. تا مردن؟!

کچێك:

بە بێ کفن بمنێژن و..
خوشکە هەژدە بەهارەکەم
خەنجەرئاژن نەکرێ
بە تاوانی
نەبوونی پەردەی کچێنیی.

باوکێك:

وەك ئەمنی
ئەمنە سوورەکە، بلۆککوژم کەن
ئا بەو مەرجەی
لەسەر تاوانی شەرەف
سنگی کچە قەیرەکەم
لەسەر دەستی
ناوگەڵ بە ئاڵۆشەکان
بە فیشەك
نەکرێ بە بێژنگ.


 

دانیمارك / ڤالبی

ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

_________________________________

هەموو بابەتەکان دەربارەی ''دنیا'' لێرە ببینە:

www.emrro.com/dosiyeydunya.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک