په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١٠\٢٠١٥

بۆ ئێوە پۆست و بودجە بۆ ئێمە کۆچ و ئیجە!!


نەجم محەمەد     

 

لەم ھەلومەرجە دژوارو نالەبارەی کوردستاندا ناڕاستەوخۆخەڵکی کوردستان بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی ئەو مەسجەی سەرەوە دەدەن بە گوێی دەسەڵاتی کوردی دا دەسەڵاتێک کەماوەی ٢٤ساڵە لەخەمی ھاولاتیاندا نەبووە بەڵکو تەنیا لەخەمی دەسەڵات وکورسی وبووجەدابووە ئێستاش لەم ھەلومەرجەو ژیانەپڕقەیران و سەختی و نالەباری ودژوارەدا کە ئەم دەسەڵاتە بۆخەڵکی کوردستانی خولقاندوە ئەم دەسەڵاتە زۆر بێ باکە دەڵێ ی نەبای دیوە و نەباران بچووکترین ئاڵوگۆڕی لەژیانی ئەو خەڵکەدا ناکات وخۆتێ ناگەیەنێ لەئازارو موعاناتی خەڵکی نەک ھەرئەوە بەڵکو ڕۆژ بەڕۆژنەھامەتی وبێ مافی وقەیرانی زیاتر تر دەخاتە سەر ژیانیان ئەم دەسەڵاتە بە عەمەلی سەلماندی کەنرخی کورسیەک ونرخی بەرمیلێک نەوت لەم ھەرێمەدا زۆرگرانترو گەورەترو بەنرخترە لە نرخی ھاوڵاتی لە نرخی مرۆڤ ئەم دەسەڵاتە باکی نییە لەکۆچی گەنجان وھاوڵاتیانی کوردستان کەبەخێزانی کۆچ دەکەن ئەو تەنھا لەخەمی پۆست وکورس ودەسەڵات وبووجەدایە ئەو تەنھا لەخەمی بنەماڵە وخێزان وماڵ ومنداڵە پۆشتە وپەرداخەکەی خۆیدایە کەلەھیچیان کەم نییەو خۆشترو جوانتر لە مناڵی پاشاکانی کەنداو دەژین پێیەکیان لەھەرێمەو پێیەکیان لە ھەندەران ئیتر خەڵکی ئەم ھەرێمە چۆن دەژی وچی لێ دێ باکیان نییە.


بەڕاستی ئەم دەسەڵاتە بەلایەوە خەم و گرنگ نییە کە ھەموو ھاوڵاتیانی کوردستان بەتایبەتی گەنجان کۆچ بکەن و ئەم ھەرێمە جێ ھێڵن وچۆڵ بکەن بەپێچەوانەوە ئەو پێ ی خۆشە وپێ ی باشە و لەبەرژەوەندی ئەودایە ئەو خەمی دەسەڵاتیەتی نەک ھاوڵاتی وخەڵکی ئەو کورسی دەسەڵاتی بۆ بمێنێتەوە بەسیەتی ئەو باش دەزانی ئەو خەڵکانە ناڕازین وتوڕەن مانەوەیان ھەڕەشەیە بۆسەر کورسی وبەرژەوەندی و دەسەڵاتیان بۆیەحەزدەکات بڕۆن ئەم دەسەڵاتە خەڵکی بێ دەنگ وڕازی دەوێ لەگەڵ ڕێزمدا وەک مێگەل سەیری خەڵکی دەکات بەداخەوە ئەوە حەقیقەتێکی زۆر تاڵە گەر ھەموومان لەدەریای ئیجەدا بخنکێین ..گەرھەموومان لەشاحینەدا بمرین وگورچیلە و چاوەکانمان دەرھێنن ..گەر مناڵەکانی ھەموومان وەک ئایلان بەخنکاوی بێنە قەراخ وگوێ دەریا ئەم دەسەڵاتە خەم و باکی نییە ئەو بەتەنیا لەخەمی دەسەڵات وبنەماڵە و خاوخێزانی خۆیدایە و ھیچی ترئەم دەسەڵاتە ھەمان دەسەڵاتە کەلەشەڕی ناوخۆدا بێ باکانە بەھەزان کوڕی ھەژارو زەحمەتکێشی ئەم ھەرێمەیان دابە کوشت لە سەر گردو کەپک وبەسەدانی تریان بێ سەروو شوێن کرد لەپێناو پاراستنی دەسەڵاتی خۆیاندا .
ھەموو دونیا ھەژاو گریا بۆ ئایلان وئازاری کۆچبەران تەنھا دەسەڵاتی کوردی نەبێت کەباکی نەبوو سەرقاڵی کۆبوونەوەی پێنج قۆِڵی بوو لەپێناو یەکلای کردنەوەی کورسەیکدا ,شەرمەزاریە بۆدەسەڵاتی کوردی کە(مێرگڵ لەئەڵمانیا) بۆ ئایلاان و کۆچبەران دەگری ودەست لەملی کۆچبەران دەکات و لەگەڵ ئازارەکانیاندا دەژی کەچی دەسەڵاتی کوردی بەخەندەوپێکەنینەوە ھەرخەریکی خواردنی مۆزو سێوپرتەقاڵی کۆبوونەوەکانە لەپێناو کورسی دەسەڵاتدا..لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزو حورمەتم دا بۆ شاعیرکانی کورد کەلەڕابوردوودا لەھەستێکی خۆشەویستی و مرۆیی و شۆڕشگێڕیەوە بەباڵای کوردستان ونیشتماندا شیعریان ھەڵداوەوەک (کوردستان نیشتمانی جوان) (چەندشیرینەلام دارو بەردی وەتەنم ) (زەڕڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بەقەسری قەیسەری) (چەند دڵگیرو شیرینە) وھتد بەڵێ کوردستان جوان ودڵگیرشیرینە بەڵام بۆ ھاوڵاتیانی نا بۆخەڵکەکەی نا بەڵکو بۆ سەرۆک وسەرکردە وبەرپرس و دەسەڵاداران و بنەماڵە وخاوخێزانیان دەبێت ئەوان داروبەردوخاکی نەدەن بەقەسری قەیسەری نەک خەڵکی.


باشە خەڵکی کوردستان چی بکات لەدارو بەردو خاکی کوردستان کەدەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە حسابی دارو بەردی بۆدەکەن وکردویاننەتە داروبەرد وبێ بەشیان کردووە لەھەموو مافێکی مرۆیی و لە خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری نمونەیەکی زیندوو بۆئەم قسەیەم ئەوەتا کەھەزارەھا گەنج وخێزان ئەم کوردستان وھەرێمە جێ دەھێڵن ئەگەر کوردستان جوان ودڵگیرو شیرین بوایە جێ یان نەدەھێشت ئەوەتا نەک ھەر زەڕەیەک خاکی وەتەن بەڵکو ھەموو خاکەکەی وەتەن دەگۆڕنەوە بەکەمپێک وشوقەیەکی ھەندەران لەفەیسبووک وێنەی چەند گەنجێکم دی کەتازەگەیشتبوونە ئەڵمانیا لەژێر وێنەکەدا نوسیبویان (ئەڵمانیا ماڵە گەورەکەی کورد!!!) ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە گەنجان و ھاوڵاتیانی کوردستان ..کوردستان بەماڵ ونیشتمانی خۆیان نازانن وکوردستان بۆ ئەوان جوان ودڵگیرو شیرین نییە بۆ یە بەجێ ی دێڵن وشوێنێکی کە دەکەنە ماڵ ونیشتمانی خۆیان کەتیایدا وەک مرۆڤ بژین چونکە لەنیشتیمانەکەی خۆیاندا وەک مرۆڤ ناژین وبەھرەمەند نین لە مافە مرۆییەکان.


بەڕاستی جوانی ودڵگیری و شیرینی نیشتیمان بە سەوزایی و سەیرانگا و ئاو وکۆشک و تەلاری بەرز نییە بەڵکو بە ئازادی و یەکسانی و مافی مرۆیی و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاریی و پاراستنی کەسایەتی و شکۆمەندیی مرۆییەوەیە لە کوردستان ھیچ کام لەمانە بوونی نییە بۆیە ئیرە نیشتمان نییە..ماڵ نییە بەڵکو زیندانە بۆیە ھەربستێ زەمینێ لەسەر ئەم گۆی زەویە ئەم شتانەی تیابێ ئەم مافانەی تیابێ بۆ مرۆڤ ئەوە ماڵ و نیشتیمانی مرۆڤەکانە من لەگەڵ ئەوەدا نیم ھەموومان ئێرە جێ ھێڵین کۆچ و سەفەر مافێکی ئاسایی ھەر مرۆڤێکە بەڵام ئەم کۆچ و سەفەرە کۆچ و سەفەرێکی ئاسایی مرۆڤەکان نییە بەڵکو کۆچ و سەفەرێکی نائاساییە ڕاکردنە لە قەیران و نەھامەتی و بێ مافی و نەبوونی ئازادی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ وبێ خزمەتگوزاری وناخۆشگوزەرانی ونائەمنی و بێ ڕیزی کردن بەکەرامەت و شەخسیەتی مرۆڤ و... ھتد.


دەبێت ئێمە ھەموومان لەم ھەرێمەدا دەست بدەینە بەر خەبات وفشاری جەماوەری مەدەنیانە و شارستانیانەی سەرتا سەری دەبێت ئەم دەسەڵاتە وحیزبەکانی فێرکەین کە ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی بگرن وھەموو مافێکی مرۆیی بۆدەستەبەر بکەن دەبێت فێریان کەین کەوەک مرۆڤ بڕواننە ئێمە دەبێت فێریان کەین کەسەروەت و سامان ونەوتی ئەم ھەرێمە ھی ئەم دەسەڵات وئەو دەسەڵات وئەم حیزب و ئەو حیزب و ئەو بنەماڵە و ئەم بناماڵەیە نییە بەڵکو ھی خەڵکیە و دەبێت خەڵک بەھرەمەند بێت لە پشکی خۆی و بخرێتە بواری خزمەتگوزری و خۆشگوزەرانی خەڵکیەوەتەنیا ئەوخەباتە جەماوەریە سەرتاسەریەیە کەخەڵکی کوردستان ڕزگار دەکات لەم نەھامەتی و قەیرانانە ئەمە ئەڵتەرناتیفی واقیعی و گونجاوە نابێت ئیتر چاوەڕوانی ئەم دەسەڵاتە بین کەگۆڕانکاری لەژیان وگوزەرانماندا بکات ونابێت ھیچ ئومێدو ھیوایەکمان بە کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکان وسازان وچاکسازی ھەبێت وخەونەکانمانی پێوە گرێ دەین نابێ بەتەمای پەرلەمان وپەرلەمانتاران بین نابێ چاوەڕێ ی ئەم حیزب و ئەوحیزب بین نابێ چاوەڕێ ی ئەم سەرۆک وئەو سەرکردەبین نابێ چاوەڕێ ی ئەم وەزیرو ئەو وەزیروئەو بەرپرس بین ئەمانە لەماوەی بیست وچوار ساڵی ڕابووردوودا سەلماندیان کەھیچیان بۆخەڵکی پێ نییەو نوێنەری بەرژەوەندیە حیزبیەکانیانن وناتوانن ھیچ ئاڵوگۆڕێکی جدی و ڕیشەیی لەژیان وگوزەرانی خەڵکیدا بکەن.


باشە خۆ ئەوە ساڵێکە قەیرانی دارایی ھەیە کەھەرخۆیان دروستیان کردووە ودەشتوانن بەئاسانی چارەسەری بکەن لەشەو رۆژێکداباشە خۆ ئەوە ساڵێکە شەڕی داعش ھەیە ئەی ئەو ٢٣ساڵەی ڕابووردوو ئەمانە چیان کردووە و لەکوێ بوون و کێ دەستی گرتبوون بۆ بارو گوزەرانی خەڵکیان باش نەکرد؟!! یانی ئەو خەڵکە ٢٤ ساڵی تر لەچاوەڕوانی ئەمانەدابێت وتەمەنی ھەمووی بڕواو کۆتایی بێت نا نەخێر ئەو خەڵکە تەنھا خۆی بەیەک ڕیزی و بەیەک ئیرادەیی وبەخەباتی جەماوەری بێ ووچان وڕۆژانەی جەماوەری دەتوانێت ئاڵوگۆڕی جدی و ڕیشەیی لەژیانی خۆیدا بکات ئەم دەسەڵاتە ئیجبار بکات کە تەسلیم بە ئیرادەو داواکاری ومافەکانی خەڵکی بێت لەھەموو دونیادا وابووە ماف بەخەبات سەندراوە ھەرگیزنەدراوە ھەموو ئەو ووڵاتانەی ئێمە کۆچی بۆ دەکەین وئێرەی بۆ بەجێ دێڵین مرۆڤ تیایدا خۆشگوزەرانە و مافەکانی پارێزراوە ھیچ کام لە دەسەڵات وحیزب و حکومەتی ئەو ووڵاتانە لە باشی و پیاوەتی و مرۆڤایەتیی خۆیان وەک خێرو سەدەقە ئەو مافانەیان بە ھاوڵاتیانی خۆیان نەداوە بەڵکو ھاوڵاتیانی ئەو ووڵاتانە خۆیان بەخەبات و فشاری جەماوەری ئەو دەسکەوتانەیان وەدەست ھێناوە وکردویانەتە یاساو دەستور لە وڵاتەکانیاندا ئەو مافانەیان کردۆتەھێڵی سوور و ھەزاران قوربانیان بۆداوە ئێمەش لێرەوە کەدەچینە ئەوێ لەو دەست کەوتانە دەخوێن وبەھرەمەند دەبین لە بەری ڕەنج وخەباتی ئەوان.


دەبێت ئێمەش لێرە ئەو مافانە بە خەباتی جەماوەری بکەینە یاساو دەستووروھێڵی سوورونەوەکانی دوای ئێمەش لەبەری ڕەنج وخەباتی ئێمە بخۆن دەبێت و دەتوانین ئەوە بکەین ئەگەر ئیرادە ی سەرتاسەری بنوێنین نابێت ئیتر بێ دەنگ بیت وقبوڵی کەین نابێت شاری دھۆک و ھەولێر بێ دەنگ بن وچاوەڕێ ی دەست ودەم وھیمەتی شاری سلیمانی وھەڵەبجە بن نابێ فەرمانەبەران وھاوڵاتیان وکربَکاران چاوەڕوانی مامۆستایان بن دەبێت ھەموو مان ھەرلە زاخۆوە تاھەڵەبجە ھەرلە مامۆستایانەوە تاھەموو فەرمانبەران وکرێکاران و ھاوڵاتیان وھونەرمەندان وئەدیبان وڕوناکبیران وھتد یەک ڕیزو یەک ئیرادەو یەک دەنگ و یەک ھاواربین ئێمە لەزاخۆوە تاھەڵەبجە وەک یەک مافەکانمان پێشێل دەکرێت وەک یەک ستەممان لێ دەکرێت وەک یەک سووکایەتی بەکەرامەتی مرۆییمان دەکرێت وەک یەک سێ مانگ جارێ مووچە وەردەگرین وەک یەکە خشتەی کارەباو ئاوەکەمان وەک یەکە ژیان و نەھامەتیەکانمان بەکورتی ھاوبەشین لە موعانات و نەھامەتیەکانمانداھەربۆیە دەبێت خەباتەکەشمان ھاوبەشبێت ئەگەر ئەم دەسەڵاتە ھەموومان دەگرێ بابمانگرێت ھەموومان دەکوژێت بابمانکوژێت دڵنیابن ئەگەر دەسەڵاتێک ئەوە بکات لە گەڵ ھاوڵاتیانی خۆیدا ئەوە بێ گومان چارەنووسی ئەویش وەک چارەنوسی سەدام وقەزافی وموبارەک وشای ئێران وھتد دەبێت ئەوە بێ دەنگی وبێ ئیرادەیی ئێمەیە کەئەم دەسەڵاتە وابێ باکە لەئاستماندا دەسەڵاتێک حکومەتێک نەتوانێ خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بۆ ھاوڵاتیانی دابین بکات تاوانە وستەمە ناوی حکومەت بێت بەسیە چیتر بێ دەنگی وچاوەڕوانی سەردەمی بێ دەنگی و چاوەڕوانی بەسەر چوو سەردەم سەردەمی خەباتی جەماوەری قۆناغی دروست بوونی ئۆپۆزیسیۆن و حیزبی تازە بەسەر چوو ئەم قۆناغە قۆناغی خەباتی جەماوەریەبۆپێشەوە بەرەو خەباتی جەماوەری سەرتاسەری.
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک