١٢\٨\٢٠٢١
بۆ ئەوەی
ببیتە دیموکرات.

عەبدولستار نور عەلی* |

و:
ئەحمەد ره‌جەب |
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته
دیموكرات ١
ده‌سته‌كانت بخه‌ره ناو گیرفانی هه‌ژاران
له پاشماوه‌كان خاڵی بكه‌و
تۆ به‌یاسای كه‌رتی تایبه‌تی پارێزراویت
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات
پاروو له ده‌می پرسییهكان بدزه‌و
تۆ به یاسای هۆشمه‌ندی پارێزراویت
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات
بروانامه‌ی قه‌ڵبی
٢
خوێندن
یان مێزه‌ری درۆ‌و ساخته
یان فوتێكردنێكی درۆزنانه بكه‌و
تاڵان بكه ، برفێنه ، بانقێك بدزه
نه‌وت به قاچاغ به‌ره!
تۆ به سيستێمی "په‌له‌وه‌ره‌كان به سه‌ر شێوه‌كانيان ده‌كه‌ون
٣"
پارێزاویت
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات و
به‌شدارێكی نیشتمانپه‌روه‌ر
میلیشیايه‌كی تایفه‌گه‌ری دروست بكه
يان تیمێكی سه‌له‌فی
یان به‌رگرییه‌كی ئازایه‌تی
یان باندێكی مافیایی
یان تاقمێكی سیاسی شه‌لاتی
" تۆ سه‌ركه‌وتوویت له " گه‌ره‌كی هه‌ركه‌س بۆ خؤی "
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات
په‌رداخێكی بیكاری شاراوه
٤
بخۆره‌وه‌و
بێ شاراوه
تا بن په‌رداخه‌كه‌و
قایل به! و
قایل بوون گه‌نجینه‌یه‌كه له‌ناو ناچێت
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات
ببه به خوراك بێفه‌رو تێكشكاو! و
به‌وه‌ش قایل به كه گه‌وره‌كه‌یان وتی
ئازادی دیموكراسی دادپه‌روه‌ری به‌بێ قایل‌بوون
ته‌نها به ئاژاوه یان به‌لێدان یان به‌هێرشێك رووبدات
یان به گه‌مارۆی دزه‌كان سوودبه‌خش بێت
یان به سه‌رۆكێكی دارین بڵند بكرێت
ئه‌وان په‌یكه‌ریان كێشا دایاننا جوانیان كرد
فوویانتێكرد گه‌وره‌یان كرده‌وه
درێژیان كرد پانیان كرده‌وه‌و
وه‌ك پۆلیس و پاسه‌وان دایاننا
پاشان فرۆشتیان و كردنيان به نه‌عل و گسك
كردیان به مشكێك له كونێكدا خوێ بشارێته‌وه
یان له پشتی دیواره روخاوه‌كان
وازیان له خه‌ڵك هێنا بۆ شه‌رو ئاژاوه‌و
بۆ دانه‌كانی درنده‌و هارین و
بۆ تێرورو كه‌ڵه‌په‌كانی خواردن و
بۆ ئه‌وه‌ی به دیموكرات بمێنیته‌وه‌و
شارستیانه لێت رازی بن بۆ ماف و دادپه‌روه‌ری
به سویاسه‌وه بۆ خاوه‌نی پاپۆره جه‌نگییه‌كان كرنوش ببه
به كاردانه‌وه‌ی پێڵاوه‌كان
دەبیته خاوه‌نی گؤرانی وكورسی و دانیشتنه‌كان
__________________________________________________
١- بۆ ئه‌وه‌ی
ببیتبه كه‌سێكی دیموكراتی.
٢- قەڵب: ساختە (ته‌زویر).
٣- Birds of feather flock together
٤- بێكاریی شاراوه به رووسی: скрытая безработица
*
شاعیری گه‌وره‌و لێهاتوو به توانا له برایانی كوردی فه‌یلییه،
مامۆستایه‌كی دیاری بواری په‌روه‌رده و نووسه‌رێكی دره‌وشاوه و
رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ركه‌وتوو، خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی شیعره و به
جوانیی كێشه و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌خاته‌ڕوو.
خاوه‌نی چه‌ندین پەرتووکە.
٧\٨\٢٠٢١
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|