بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مکی
هه‌ڵبژاردن واتای خۆی له‌ده‌ست نه‌دات...!

دارا مه‌حمود
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا کاتێک واتا ده‌به‌خشێت که‌مرۆڤ پتر له‌یه‌ک
توانای هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌مدا بێت. بۆ نمونه‌ئه‌گه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌ک
ته‌نیا یه‌ک سێوی تێدا بێت، ناکرێ به‌که‌سێک بڵێین که‌به ئاره‌زووی
خۆی سێوێک هه‌ڵبژێرێت. چونکه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه پێویستی به‌سێو بێت
ناچارهئهو سێوهههڵگرێت و ئیتر هیچ بوارێکی هه‌ڵبژاردنی تێدانییه.
و خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سێوهخراپ و ڕزیو بێت ئهوهبهو واتایهیهکهئهو
مرۆڤهلهئاکامدا هیچی ده‌ست ناکه‌وێت.
له‌سیاسه‌تیشدا تائاستێکی نزیک هه‌ر به‌و جۆره‌یه. و هه‌ڵبژاردن ته‌نیا
کاتێک واتا ده‌به‌خشێت که‌پتر لهلیستێک، پارتێک، پاڵێوراوێک... لهئارادابن،
تا توانای به‌راوردکردن وهه‌ڵسه‌نگاندن و لێک جیاکردنه‌وه‌و له‌ئاکامیشدا
هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌می ده‌نگده‌راندا بن.
کوردان ساڵی 1992 بۆ یه‌که‌مجار له‌باشووری کورستان ئه‌و بواره‌یان بۆ
ڕه‌خسا مافی خۆیان له‌هه‌ڵبژاردندا به‌کاربهێنن. و ههرچهندهگهلێک
ساخته‌کاری په‌یڕه‌وکرا. به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌زموونه‌که، هه‌مووان
چاویان له‌که‌موکوڕی و ساخته‌کارییه‌کان پۆشی. بهداخهوهههرزوو له‌ڕێگای
دابه‌شکردنی په‌نجا به‌په‌نجای ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و ئهزموونهدیرۆکییه
له‌باربرا، و له‌ئاکامیشدا شه‌ڕی ناوخۆ جێگای دیموکراسی و حکومه‌تی
یاسای گرته‌وه.
له‌دووه‌مین هه‌ڵبژاردندا، که‌به‌رهه‌می ئاشتبوونه‌وه‌و، ڕووخانی ڕژێمی
دیکتاتۆری بوو، له‌بری هه‌ڵبژاردن وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی، ده‌سه‌ڵات
له‌ڕێگای خڕکردنه‌وه‌ی هه‌مووان له‌ناو یه‌ک لیستدا خۆی سه‌پاند. ئه‌و
کاتهڕێبهران و سه‌رکرده‌ی پارته‌سیاسییه‌کان ده‌یانزانی چ کارێکی
نادیموکراسیانهیان ئه‌نجامداوه، بۆیهڕایانگهیاند که‌له‌به‌ر ناسکی
و هه‌ستیاری بارودۆخهکهپهنایان بۆئه‌م کارهبردووهو به‌ڵێنیشیان دا
کهئهوهدواجاردهبێت. به‌ڵام وا دیسان به‌ڵێنه‌که‌ی خۆیان لهبیرچۆوهو
ئه‌مجاریش ده‌خوازن کاروباره‌کان چۆنن هه‌روا بمێنێته‌وه. ده‌سه‌ڵات و
پاره‌و سامان وه‌ک برا به‌ش بکه‌ن و هه‌روه‌ک براش گه‌نده‌ڵی و
پێشێلکارییه‌کانی یه‌کتر بشارنه‌وه‌و دیسان هه‌روه‌ک برا له‌سه‌ر
شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ڕێکه‌ون و پارتهبچوکهکانیش
به‌که‌مێک پاره‌و ده‌سه‌ڵاتی سیمبۆلیک ده‌مکوت بکه‌ن. کاتێکیش کهخهریکهلیستێکی
تر که‌چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێزی مونافه‌سه‌کاریی تێدابێت، شیرینی خه‌یاڵیان
لێ تاڵ ده‌کات، ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌م دهسهڵاتهخراپه، ئه‌وانیش هه‌ربه‌شێک
بوون لێی. و ئه‌گه‌ر ئه‌م دهسهڵاتهگهندهڵه، ئه‌وانیش کۆرپه‌و
میراتگریی ئه‌ون..
ده‌کرێ ئه‌م قسهیهڕاست بێت..! به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان
مسته‌فا له‌به‌ر ڕابردووی ڕه‌تکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ده‌بێ لیستی پارتی و یه‌کییه‌تی
هه‌م له‌به‌ر ڕابردووی و هه‌م ئه‌مڕۆشی فڕی بدهنهسهرانگوێلک.
به‌دبه‌ختی ئهوهنییهمرۆڤهکان له‌ڕابردوودا چۆن بوون. به‌ڵکو به‌دبه‌ختی
گهورهلهوهدایهکهمرۆڤهکانی ئه‌مڕۆ وه‌ک هی دوێنێ بن..!
جگهلهههموو ئه‌مانه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌م ده‌سه‌ڵات و پارت و
لیستانهڕازی نه‌بن و ئه‌لته‌رناتیڤ بخوازن، پارتی نوێ و لیستی نوێ و
به‌رنامه‌ی نوێی هه‌ڵبژاردن چۆن دروست ده‌بن و دێنه‌کایه‌وه..؟ مه‌گه‌ر
هه‌رله‌و کهسانهپێک نایه‌ت که‌پێشتر له‌ناو ئه‌م یان ئه‌و پارتدا
بوونه‌خاوه‌ن ئه‌زموون..؟ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان بۆخۆی له‌منداڵدانی
پارتی دیموکراتی کوردستانهوههاتۆتهدهرهوهو ته‌واوی که‌سایه‌تی و
پارته‌سیاسییه‌کانی تریش سه‌ره‌تا له‌م یان لهوپارتهسیاسییهدا ده‌ستیان
پێ‌کرد. و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش هه‌روایه. ڕیفۆرمیسته‌کان له‌ئێران
ڕۆژگارێک موحافهزهکارو بگرهلهههرهتوندڕهوهکان بوون. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی
ئه‌وروپادا، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ. کۆمۆنیسته‌کانی
دوێنێن.
ڕۆژگارو قۆناغه‌کانی ده‌گۆڕێن و هیچکات وه‌ک خۆیان نامێننه‌وه. بۆیهمرۆڤ
و لایه‌نه‌کانیش ده‌کرێ گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت. و گه‌رچی ئهمهبۆ هه‌مووان
مه‌رجێکی حه‌تمی نییه، به‌ڵام دیموکراسی ئهوبوارهبهههمووان ده‌به‌خشێ
تا ئه‌زموونی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
له‌هه‌ر وڵاتێکی جیهاندا جیابوونه‌وه، له‌م پارت و ئه‌وپارت و
پێکهێنانی پارت و به‌ره‌و لیستی نوێ، ده‌کرێ له‌به‌ر هۆکارگه‌لێکی زۆر
بێت: کێشه‌ی ئایدیۆلۆژیا، ڕیکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات،
نزمی ئاسته‌کانی دیموکراسی نێوخۆی حزب، کێشه‌ی شه‌خسی، گه‌نده‌ڵی، قه‌یرانگه‌لی
جۆربه‌جۆرو نه‌بوونی میکانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنیان. و یانیش
ڕازی نه‌بوون به‌واقیعی حاڵ و هه‌وڵدان بۆ خوڵقاندنی واقیعێکی تر کهلانیکهم
له‌دیدی ئهوانهوهباشتربێت له‌وه‌ی هه‌یه... هتد
گه‌رچی ئه‌و لیسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکردایه‌تی ده‌کات هێشتا نهچۆتهبواری
تاقیکردنهوهتا حوکم به‌باشی یان خراپی بده‌ین، به‌ڵام دووهۆی سه‌ره‌کی
وامان لێده‌که‌ن به‌چاوێکی ئه‌رێنی هه‌ڵیسه‌نگێنین:
یه‌که‌م: پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان، ئه‌زموونی
خۆیان پێشکه‌ش کرد‌و، تێیدا سه‌رنه‌که‌وتن. بۆیهشتێکی ئاسایی و
لۆژیکییههێزێکی تر به‌به‌رنامه‌و گوتارێکی تره‌وه بێتهگۆڕهپانهکه.
ئاینده‌ش سه‌نگی مه‌حه‌که. داخوا نه‌وشیروان مستهفاو لیسته‌که‌ی له‌حاڵه‌تی
سه‌رکه‌وتنیاندا چهندهدهتوانن، و له‌مه‌ش گرنگتر چهندهدهخوازن
پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانیان بن..؟ خۆئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، دیسان
گه‌ڕان بۆ ئه‌لته‌رناتیڤی تر‌و هه‌ر ئه‌م کێشمه‌کێش و ململانێیهشهکهدهبێتههێزی
بزوێنهرو به‌ره‌و پێش بردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی.
دووه‌م: هه‌بوونی مونافهسهلهههر هه‌ڵبژاردنێکدا، ولانیکه‌م له‌م
قۆناغه‌دا مه‌رجی سه‌ره‌کی ههرههڵبژاردنێکی دیموکراسیانه‌یه. ده‌نا
سه‌ره‌ڕای چه‌مکی هه‌ڵبژاردن چه‌مکه‌کانی تری وه‌ک ئازادی و دیموکراسیش
واتای خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
23/04/2009
darachimen@hotmail.com
|