په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٧\٢٠٢٤

بۆ ئەوەی جینۆساید دووبارە نەبێتەوە.


عەلی مەحمود محەمەد   


لە یادی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی دادگای دادی تاوانكاری نێودەوڵەتی ICC، رێكەوتی ١٧-٧-٢٠٢٤ لە شارەكانی سلێمانی ، كەركوك، هەولێر، چەمچەماڵ ، هەڵەبجە ،ناحیەی رزگاری گەرمیان لە گۆڕستانی ئەنفالكراوانی گەرمیان، چەندین گردبونەوەو كۆڕو سمینار ئەنجامدرا، بە بەشداری دەیان كەناڵی ناوخۆیی و بیانی، داواكرا عێراق ببێتە ئەندامی دادگاكە بۆ ئەوەی تاوانەكانی جینۆساید و كیمیاباران، هەڵەبجەو ئەنفال دووبارە نەبنەوە.


لە سەرجەم گردبوونەوەكان ئەم داواكارییانە خرانە روو:


لە یادی ٢٦ ساڵەی بڕیاری پێكهێنانی دادگاكەو ٢٢ ساڵەی دەستبەكاربوونی ئەو دادگایە و رۆژی دادپەروەری جیهانی، وەك گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، لە هەموو گەلانی دیكە زیاتر پێویستمان بە دادگایەكی جیهانی وا هەیە، بۆیە داواكارین:


- عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و بە زووترین كات پەیوەست بوونی خۆی بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی رابگەیەنێت، بۆ ئەوەی دڵنەواییمان بداتێ عێراقی ئەمڕۆ و ئایندە جیایە لە عێراقی تاوان و جینۆسایدی پێشوو، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پەرلەمانی عێراق بە رۆڵی خۆی هەڵبستێت.
- حكومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق گوشار بخەنە سەر حكومەتی كوردستان ٢٥٨ تۆمەتباری ئەنفال وەك تاوانبار سەیر بكەن و دادگایی بكرێن.
- حكومەتی عێراقی هەموو ئەوانەی وەك تۆمەتبار ناویان لە كەیسەكانی جینۆسایدی خەڵكی كوردستان هاتووە دادگایی بكات.
- حكومەتی عێراقی قەرەبووی مادی و مەعنەوی قوربانیانی رژێمی پێشوو بكاتەوە بێ جیاوازی، لە داوای لێبوردن كردن لێیان و قەرەبووی مادییان تا گەڕانەوەی روفاتی ئازیزانیان.
- حكومەتی عێراقی پێشوازی لە هیچ كەسێك نەكات لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە داواكراو بێت، یان گومان لێكراوبێت بەو تاوانانەی لە تایبەتمەندی دادگای ناوبراوە.
- پەلە بكرێت لە هێنانەوەی روفاتی قوربانیان و پشكنینیان بۆ بكرێت.
- قەرەبووی مادی و مەعنەوەی قوربانیانی تاوانەكانی جینۆساید، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جەنگ لە عێرقدا بكرێتەوەو تاوانباران لە سزا رزگاریان نەبێت.
- سەربازگەی تۆبزاوا بپارێزرێت، بۆ بەرز راگرتنی قوربانیان بكرێت بە مۆنمێنتێكی شایستە بۆ ئازیزانی ئەنفالكراومان.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک