٩\٩\٢٠١٥
بۆ
گیانی ئاڵان.

تاڤگە
سابیر
بە بێ کەشتی.. بە
بێ کەڵەك
نیشوومەتە رووی رووبارێ
لە ئاسمانی عەشتارەوە دێتە خوارێ
بریتییە لە گزنگی چاوێکی کاڵ
لە هێلانەی خەوەوە ئەفڕێ لە شەقەی باڵ دەدا
بۆ نێرینەی ئەو رووبارە پەلدەکوتم
هیچ حەز ناکەم سەر ئاو کەوم
لە بازاڕی وتووێژدا بەرچاو کەوم
نەك شەپۆلێ بمهاوێتە لای کەنارێ
بێم و بڕۆم بێ سەروشوێن وەك نیگارێ
با نوقم بم...
گۆمی بەر تەنکە سێبەری پەڵکەزێرینە تێڕژاو
مەگەر لەوێ خۆم ببینم کاتێ دەبم بە هێڵی ئاو
لە ناو مانگی گۆمی قووڵدا
بەسەر خەرمانەی روونەوە
وەك سکاڵای شمشاڵ
بە ئاوات و ئازارەوە بچمە دڵی گەردوونەوە
جا با خەلیفە بمکوژێ من سڵ ناکەم لە گەردەلوول
بەو ئاگرەی دەمسوتێنن من دێمە کوڵ
لەگەڵ فرمێسکی دایکێك دێمە خوارێ بە تاسەوە.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|