بۆ حاکم قوباد نه‌وه‌ک قوبادی جه‌لیزاده.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
ئه‌گه‌ر وینه‌که‌ت له‌گه‌ڵ نووسینه‌کت نه‌بوایه ره‌نگه باوڕم نه‌کردبایه که ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆچونه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به دادگا و داد له کوردستان ئه‌وه قوبادی جه‌لیزاده‌یه، به‌ڵام خوشحال بووم به‌وه‌ی که نووسینه‌که‌ت له ژیر ناوی حاکم قوباد بوو نه‌وه‌ک قوبادی جه‌لیزاده، بویه منیش لیره یه‌که‌م داواکاریم ئه‌وه‌یه که قه‌ت روژیک له روژان ناوی قوبادی جه‌لیزاده نه‌که‌ویته ژیر ئه‌و جوره بۆچونانه ئه‌وه‌ش له روانگه‌ی که‌سایه‌تی قوباد نیه له‌لای من، به‌لکو ئه‌وه له روانگه‌ی خویندنه‌وه‌ی منه بو شعره‌کانی قوبادی جه‌لیزاده.
به‌ریز حاکم قوباد ده‌کرا له جیاتی ئه‌وه‌ی وا به‌خیرا ده‌ست بده‌یته قه‌لم و ولامیک به‌و خانمه بده‌یته‌وه که ره‌خنه له دادگا ئه‌گریت چه‌ند پرسیاریکی گرینگت له خوت بکردایه، یه‌که‌م. خه‌لک بۆ وا له یاسا بێئاگایه؟؟ چی وا ئه‌کات که خه‌لکی خوینده‌وار و تا راده‌یه‌ک روشه‌نبیریش له یاسا بێئاگابن؟؟؟ دوای ئه‌وه بتپرسبایه ئایا به‌ڕاست یاسا له کوردستان هه‌یه ؟؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وه کام یاسایه و له کوێ په‌یڕه‌و ئه‌کریت؟؟؟ پیم وایه ئیستاش پیویسته به‌دوای ولامی ئه‌م پرسیارانه بگه‌ڕیت و به راسگویانه بتوانی ولامه‌کان بده‌یته‌وه، من ئه‌زانم تو که‌سیکی بێئاگانیت و له زور روشه‌نبیرانیش باشتر ئه‌زانیت که راستیه‌کان له کوێن، به‌لام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌ویت به‌م شیوه‌یه ره‌وایی به کاره‌که‌ی خوت بده‌یت و پاساو بۆ هاوکاره‌کانیت بینیته‌وه، ئه‌وا ئه‌وه له‌بیر مه‌که که خوینه‌رانیک و بینه‌رانیک و که‌سانیکی گه‌لیک زور هه‌ن هه‌موو ئه‌و راستیانه ئه‌زانن که به‌ڕێزت ئه‌ته‌ویت به نووسینیکی وا دایانپوشیت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌موو کیشه‌که‌ی دادگا و دادوه‌ران له‌وه‌دابیت که خه‌لک له یاسا بێئاگایه، منیش له به‌ڕێزت ئه‌پرسم ئایا ئه‌زانی له هه‌موو وولاتان به‌تایبه‌ت له وولاتانی پێشکه‌وتوو که دادگا ده‌سه‌لاتێکی سه‌ربه‌خۆیه !!!!!!
ئازیزه‌که‌م ئه‌گه‌ر یاسا له کوردستان هه‌بوایه ده‌بوایه که ئه‌مرو له کوردستان دادگا ده‌زگایه‌کی ته‌واو سه‌ربه‌خو بوایه هیچ که‌س و لایه‌نیک نه‌یتوانبیایه ده‌ست له کاره‌کانی دادگا بدات، که‌چی له هه‌موو خه‌لک ئاشکرایه که ئه‌و تاوانبارانه‌ی له ده‌سه‌لات و حوکمه‌ت نزیکن و پشتیان به هێزی حیزبه‌کانه‌وه ئه‌ستوره به هیچ شیوه‌یه‌ک شوینێک ناناسن به‌ناوی دادگا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش راست نه‌بوایه ده‌بوایه ئه‌وه‌ی گه‌نده‌لیه له کوردستان نه‌بوایه، من بۆیه باسی گه‌نده‌لیت بو ده‌که‌م چونکه هیچ که‌س و لایه‌نێک ئه‌مڕو له کوردستان ناتوانێ نکولی لێبکات.
ناکریت له‌م نووسینه من ئه‌و نمونانه‌ت بو بینمه‌وه که خه‌لکانی خاوه‌ن ماف چون له دادگاکانی کوردستان مافیان ئه‌خوریت یان چۆن تاوانباران که که‌سانی به ده‌سه‌لات له پشتیانن له دادگاکان به ئاسانی ده‌رئه‌چن.
ئه‌وانه هه‌مووی به‌لایه‌ک و باسی به‌رێزت له‌سه‌ر ویژدان و دادپه‌روه‌ری دادگاکانی کوردستان له‌لایه‌ک، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان ئه‌بیندریت بێده‌نگیکی ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کومه‌له به‌رانبه‌ر به‌و هه‌موو کاره‌ساته گه‌ورانه‌ی که روئه‌ده‌ن، به‌ڵام له هه‌موویان بێده‌نگتر دادوه‌ران و پارێزه‌رانن، تا ئێستا تاکه به‌یاننامه‌یه‌کیان نه‌بووه تا ئێستا بۆ جارێک هه‌لوێستیان نه‌بووه یه‌کجار خه‌لکیان بو خۆپیشاندانیک هاننه‌دا تا ئێستا که‌مپینێکیان نه‌کرد جارێک نه‌که‌وتنه ئیمزا کۆکردنه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که له کوردستان ئه‌وه‌ی کێشه و گرفت و که‌م و کورتی و بگره که‌مته‌رخه‌میش نه‌بووه.
تو چاک ئه‌زانیت من له کوێوه قسه ئه‌که‌م وه هه‌موو خه‌لکێکی روشه‌نبیر تێده‌گات من ئه‌ڵێم چی خوێنه‌رانیش به ئاسته جیاجیاکانیان هه‌نێک لێم تێئه‌گه‌ن و هه‌ندێک نا، بۆیه ده‌بێ بپرسم حاکم قوباد هه‌لویست و ویژدانی دادوه‌ران چی بوو به‌رانبه‌ر ئه‌و راپۆڕته‌ی هومانڕایست سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو پێشێلکاریه نایاسایی و نا مرویانه‌ی که له کوردستان هه‌یه ؟؟؟ یان ئه‌وه کاری دادوه‌ران نیه؟؟؟ یان ئه‌وه پێویستی به ویژدان و به هه‌لوێست وه‌رگرتن نیه؟؟ یان شتێکی‌تر هه‌یه ئێمه نایزانین به‌لکو به‌ڕێزت ئاگادارمان بکه‌یته‌وه.
من ئه‌م کورته رونکردنه‌وه‌م ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو که به‌ڕێزت و ئه‌وانه‌ی وه‌ک به‌ڕێزت پێیان وانه‌بیت خه‌لک گه‌مژه و نه‌زانه و به به‌رده‌وام خه‌لک تاوانبار بکه‌ن به‌وه‌ی که خه‌لک بێئاگایه، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد من به سه‌دان له پێشێلکاریه‌کانی کوردستانت ئه‌خه‌مه به‌رده‌م هه‌ر به‌و هه‌والانه‌ی که له رۆژنامه و ماڵپه‌ره ئه‌نترنیتیه‌کان بڵاو ئه‌کرێنه‌وه، ئه‌وا جارێ سه‌باره‌ت به کوشتنی ژنان و بێ هه‌لوێستی و بێویژدانی دادگا و دادوه‌ران هه‌ر قسه‌م نه‌کردوه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌ی کوشتنی ژنان و ئه‌و شێوه‌ی کوشتنی ژنان له هه‌ر وولاتێک هه‌بوایه که خاوه‌نی دادوه‌رانی به ویژدان بوایه ئه‌گه‌ر هیچیان بو نه‌کرابایه ده‌ستیان له کار ئه‌کێشایه‌وه و ئه‌یانووت که ده‌سه‌لاتێک نه‌توانێ و سنورێک بو ئه‌م تاوانانه دابنێت ئێمه‌ش دادوه‌ری بو ئه‌و ده‌سه‌لاته ناکه‌ین، ئه‌و کات ئه‌توانی باسی دادوه‌ری و به‌ویژدانی دادوه‌ران بکه‌یت.....
Handren88@hotmail.com
|