په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٨\٢٠١٧

بۆ هاوڕێیانی بەرەی "نەخێر"ی کۆمۆنیزمی کرێکاریی!

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه 

 

چەند هاوڕێ یەک سەر بە ڕەوتی کۆمۆنیزمی کرێکاریی( چ ئەوانەی لە ناو حیزبەکاندان یا لە دەرەوەیان) بوونەتە ئەکتیڤیستی" نەخێر" بۆ راپرسیی و وە زیاتر لە ماڵپەرە کوردی وعەرەبیەکان وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر بە تایبەت لە فەیسبووک دەر دەکەون.


هۆی سەرەکی"نەخێرەکە"ی ئەوان دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگەیاندنی بانگەشەیئەمراپرسییە لە لایەن ناسیونالیزمی کوردیەوە و بەتایبەتی لە لایەن بارزانی و پارتییەوە ، بۆیە لێرەوە ئەوان چوونەتە سەنگەری" نەخێر"ەوە هاوشانی خاوەن "نەخێر "ەکانی تر دژی "بەڵێ" کان ڕاوەستاون بە ئەجێندای جیاوازە وە بەڵام سەرەنجام بۆ یەک ئامانج کاردەکەن ئەویش سەرنەگرتنی ئەم راپرسییەیە ، هەرچەندە زۆرێکیان دەڵێن: ئێمە نە لەگەڵ "نەخێر"ین نە لەگەڵ "بە ڵێ" بەڵام من وای نابینم چونکە ناتوانرێ بەرەی سێیەم بوونی هەبێت لە گەڵ راپرسیی بیت ئەوە لەگەڵ "بەڵێ" بۆ راپرسیی ،بڵێ ی لەگەڵ "نەخێر"ەکانیش نیمهەر ئەچیتە بەرەی"نەخێرە" بۆ راپرسیی ئەگەرچی تۆ لەوانەیە هەر باوەرت بەریفراندۆم نەمابێت یا باوەڕت بەخەباتی یەک پارچەیی چینی کرێکار بێت یا تەنها سۆشیالیزم بە چارەسەر دەزانی ئەوا هاوشانی چەپی ئایدیلۆژی گەرا وپاسیڤیست و جوڵانەوەی نەخێر وبزووتنەوەی گۆڕان وکۆمەلی ئیسلامی، عەبادی ومالیکی وجمهوری ئیسلامی ئێران و تورکیا وسەرمایەداری جیهانی لە یەک ئاوێنەدا هەمووتان یەکتر دەبینن هەمووتان ئامانجتان یەک دەگرێتەوە لەوەدا شکست بەم راپرسییە بێننوە ئەم راپرسییە نەکرێ . لەولاوە ئەوانەی ئەڵێن بەڵی کە بەشێکی زۆر لە کۆمۆنیستە کرێکارییەکانن لە گەڵ شوعیەکان و حیزبە ناسیونالیستەکانی وەک پارتی ویەکێتی و..هتد هەموو بە شوێن ئەوەوەن کە ئەم راپرسییە بکرێت و بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دەنگ بدەن ئەمانیش لەیەک ئاوێنەدا یەکتر دەبینن بەڵام بە ئەجێندای جیاوازەوە . ئیتر ئەگەر راپرسیی تەرازوو بێت کێشانە یان بکەین بۆچوونەکان لەم دوو بەرەیە زیاتر ناچنە هەردوو تای تەرازووەکەوە وە لەو دوو بەرەیە زیاتر نیە ، هیچ کەسێک خۆی رەنگ نەکات بە رەنگێکی تر بەرەی سێەم تەنها وەهمە و دەکرێ تەنها لە زهنی کەسەکاندا بێت ناچێتە ناو واقعیەتەوە.


ئەگەر ملدانی پارتی و بارزانی بەم راپرسییە بە هانەیە بۆ ڕاوەستان لە بەرانبەر ئەم راپرسییەدا خۆ ئێمە هەموو پێکەوە یەک دەست بووین لە زۆر کارو تاکتیکی لەم چەشنەدا ئەی خێرە وا ئێستا یەک دەست نین لە بەر ئەو بیانووە.


من چەند نموونەیەک باس دەکەم بۆ ئەو هاوڕێیانە کە پێکەوە لە هاوشێوەی وەک ئەم راپرسییەدا پێکەوە بووین بڕوبیانووی لەم چەشنە لە ئارادا نەبوو:


١- بەهاری ساڵی ١٩٨٧ لەهەڵەبجە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکی گەورە ئەنجام درا لە دژی حکومەتی بەعس کە تێیدا بەرەی کوردستانی و ئیسلامیەکان وئاڵای شۆڕش وئێمە کۆمۆنیستەکانیش چالاک بووین تێیدا هەموویەکمان دەگرتەوە بۆ خواستێک ئەویشخەڵکی ئەو گوندانەی بەعس چۆڵی کردبوون بگەڕێنەوە شوینی خۆیان.
٢- ساڵی ١٩٩١ ئێمە وەک کۆمۆنیستەکان وحیزبە ناسیونالیستەکانی بەرەی کوردستانی بەشداریمان کرد لە ڕاپەرین بۆ ڕاماڵینی حیزبی بەعس لە کوردستان.
٣- ساڵی ١٩٩١ کاتێ ئەمریکا و هاپەیمانەکانی هێرشیان کرد بۆ سەر عێراق کۆمۆنیزمی کرێکاریی دژی ئە هێرشە بوو ئەمە هەمان هەڵویستی حیزبی بەعس بوو واتە ئێمە وبەعس دژی ئەو هێرشە بووین.
٤- بۆ گەمارۆی ئابوری لە سەر عێراق ، کۆمۆنیزمی کرێکاریی شان بەشانی هێزە چەپ وئازادیخوازو ئینسان دۆستەکانی جیهان دژی ڕاوەستاین لە هەمان کاتدا حکومەتی بەعسیش لە دژی بوو..
٥- لەراپرسییەکەی ١٩٩٥ و ٢٠٠٥ کە بێجگە لە کۆمۆنیستەکان بەشێک لەناسیونالیستەکان وشاعیر ونوسەرە پێشکەوتواز وئازادیخوازەکانمان لەگەڵ بوو وەک شیرکۆ بێکەس لەگەڵ هەموو ئەوانە پێکەوە بووین هەموو دەمان ووت بەڵی بۆ ریفراندۆم وبۆ سەربەخۆیی.
٦- لە خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات ئێمە وەک کۆمۆنیستەکان لە گەڵ گۆڕان وئیسلامیەکان دژی گەندەڵی و برسیەتی وهەژاری پێکەوە کارمان دەکرد تەنانەت هەموو پێکەوە دەمانووت بڕوخێ دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی.
٧- لە ناڕەزاتیەکانی مامۆستایان بە هەمان شێوە.


کەچی ئەو کاتانە هیچ کام لەئێوە دیار نەبوو پێمان بڵێت پاشکۆی ناسیونالیستەکان وبەعس وئەمەریکان یا پاشکۆی سیاسەتەکانی گۆڕان ئیسلامیەکانن وە شوێن سیاسەتی ئەوان کەوتوون، بەڵام جارجارە حیزبە بورژواکانی کورد پێ یان دەووتین پاشکۆی بەعس وتابوری پێنج ،من پێم وایە ئەم سوونەتەی ئەمڕۆی ئێوەشجیاواز نیە لە م سوونەتەی ئەم باڵەی بورژوازی کورد.


چەندین جاری تر هەبووە هەمان تاکتێک تەرح کراوە لەلایەن ڕابەرانی کۆمۆنیزمی کرێکاریی ومەنسور حیکمەتەوە هیچکام لەئێوە دژی نەوەستاونەتەوە . کاتێ مەنسور حیکمەت ووتی ناوچەی ئەمنی دانان لە سەر خەڵکی کوردستان لە لایەن هاوپەیمانانەوە بەزیانی خەڵک تەواو دەبێ ،حکومەتی بەعسیش هەر وای دەووت ودژی بوو،ئێوە نەتان ووت مادام بەعسیش دژیەتی ئێمە دەبێ بڵێین بەڵی بۆ ناوچەی ئەمنی .کاتێ مەنسور حیکمەت بۆمبارانی تاڵیبانی مەحکوم نەکرد واتە لەگەڵ هاوپەیمانان بە شوێن ئەوە بوو تاڵیبان نەمێنێ ‌هیچکام لە ئێوە نەتان ووت بە مەنسور حیکمەت شوێن کەوتوی سیاسەتی هاوپەیمانانی غەربی وە دیفاعتان لە ئەو دەکرد ئەگەر هەرکەسیش وای پێ بووتایە.


زۆر نموونەی تری هاوشێوە هەن لە شۆڕشی ئێران وڕوسیاوجەنگی ئەهلی فەرەنسا کە کۆمۆنیستەکان لەگەڵ چەند بەشی بورژوازی دژی دەسەڵات جەنگاون پێکەوە.


بەڵام ئێوە بۆچی بۆ هەمان تاکتیک وەک ئەو نمونانە ی باسم کردن هەڵوێستێکی ترتان هەیە؟بۆچی بە کەستان نەووت شوێن کەوتوی سیاسەتی هاوپەیمانان و ئەو دەوڵەت وحیزبە قەومی و ئیسلامیانانەن ؟. کەچی ئەمڕۆ ناسیۆنالیزمی کورد ملی داوە بەو راپرسییەی کەسیاسەت و تاکتیکی ئێمە وئێوە بوو بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد کەچیئێوە دەڵین لە بەر ئەوەی بارزانی و پارتی ویەکێتی بانگەشەیان بۆکردوە هەڵوێستیکی ترمان دەبێ بە ئێمەیش دەڵێن شووێن کەوتوی سیاسەتی پارتی وبارزانین ! کەچی جارانلە بەر ئەوەی حیزبی بەعس دژی گەمارۆی ئابوریە نەتانووت بەڵێ بۆ گەمارۆی ئابوری یا نەتانووت لە بەر ئەوەی گۆڕان وئیسلامیەکان بەشدارن لە ١٧ ی شوبات ئێوە بەشداری ناکەن...هتد دیارە من هەڵوێستی ئەوکاتانەتان بە دروست دەزانم وهاوتەریب بوو لەگەڵسیاسەتی کۆمۆنیزمی کرێکاریی یا بڵیم سیاسەتی ئەوتان پیادە دەکرد بەڵام ئەمڕۆ نا.


ئەی چۆنە ئێستا وە ک جاران بیر ناکەنەوە تۆ بڵی ی ناسیونالیزمەکەی ئەمڕۆ جیاواز بێت لە ناسیونالیزمەکەی جاران یاکۆمۆنیزمەکەی ئێوە جیاوازە لە کۆمۆنیزمەکەی جاران؟


بۆچی چارەسەری مەسەلەی کورد گرێ دەدەنەوە بە ڕووخانی بارزانی ودەسەڵاتی ناسیونالیستی لە هەرێمی کوردستان ؟ کوا مەنسور حیکمە ت لە تەرحەکەیدا بۆ ئەم مەسەلەیە وبۆ راپرسیی وای وتووە ؟ کواپێشمەرجی ئەوەی هەبووە پارتی یەکێتی نەمێنن ئەنجا ریفراندۆم بکرێ ئەو دەیووت بە ریفراندۆم ناسیونالیزمی کورد تەریک دەبێتەوە یا ئەمە بۆچی وەک گۆڕان راپرسیی گرێ دەدەنەوە بە گوڕینی بارو گوزەرانی خەڵکی کوردستان ؟ بەڵام ئێوە ئەوە نابینن کە ئەمانە خواستی ترن ڕۆژانە دەبێ خەباتیان بۆ بکرێ؟. ئەی بۆ دژی ئەوەن ئەگەر یەکێ لە خواستەکان بێتە دی ناتانەوێ ئایا ئەمەیە تاکتیکی کۆمۆنیستیتان ؟ کوا کۆمۆنیستەکان وا کاریان کردووە ؟ئەگەر ئەم دەسەلاتە بڵی مووچە ئەدەم لەکاتی خۆیدا بە خانە نشینان ئایا ئێوە دەڵین نامانەوێ لە بەر ئەوە ی سەربەخۆیی و کارەبا وئاویشمان دەوێ ؟ وا ناڵێن چونکە مەنتیق نیەئەی پێتان باش نیە یەکێ لە کێشەکان نەمێنێ کە مەسەلەی کورد بێت یا مووچە بێت یا کارەبا ئەوە کەی ڕاستە بڵێم هی پارتیە نامەوێ ئەو دەسەڵاتە دەیدا نامەوێ، ڕاست نیە هەر بڵێم تا نەڕووخێ ئەو دەسەڵاتە هیچم ناوێ . ئەمە تاکتیک وهەڵویستی دروست نیە .بەرژوەندی خەڵکی کرێکار وزەحمەتکیش و خەڵکی کوردستان دەبێ بەپێ ی هاوکیشەی سیاسیەکان دیاری بکەی وتاکتیکی بۆ دابنێێ کۆمۆنیستەکان خوازیاری باشتر کردنو زیاتر بەدی هاتنی ئەو بەرژەوەندیانە ن کە سەربەخۆێش یەکێ لەوانەیە. هەربۆیە ئێمە دەڵێین بەڵێ بۆ راپرسیی و بۆ سەربەخۆیی چونکە لە قازانج و بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە وبۆ ئەم مەبەستەش دەبێ هەنگاوی عەمەلی بنێین. بەڵام ئێوە ئەمە بە جۆرێکی تر دەبینن ،جگە لەوەی هەڵوێستێکی جیاوازتان هەیە بتانەوێ و نەتانەوێ چوونەتە پاڵ چەپە ئایدیۆلۆژی گەراکان وچەپی پاسیڤیست وهەروەها چوونەتە ناو سەنگەری هەموو نەخێرە بورژوایەکانی ترەوە . من وای دەبینم.

 
١٨\٨\٢٠١٧
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عهبدوڵا حهمه

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک