بۆ هه‌ڵسوڕاوانی بواری مافی مرۆڤ، چاڵاکوانی مه‌ده‌نی، که‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆکان و بیروڕای گشتی.
ته‌وژمی گرتن و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌کردنی هاوولاتيانى کورد له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونیکی له‌میژینه، ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته قۆناغیک که رۆژ نییه که‌سانیک به تاوانی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ، نووسین و هه‌لسورانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌که‌وێته زیندانه‌وه، یاخود حوکمی له‌سیداره‌دانی بۆ نه‌بڕدریته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌رده‌وام کوردان خاوه‌نداریتیکی به‌رفراوانیان له قاره‌مانه‌کانی ناو زیندان کردووه. ئه‌م پشتوانیکردنه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌یارانی کورد باشتر له‌و راستییه تیبگه‌ن که به‌زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه ناکری پیش به لیشاوی بيری ئازادیخوازى کورد بگیرێ . پشتیوانی له به‌ندکراوانی کورد به‌رده‌وام له ناۆخۆی ولات و له ده‌ره‌وه‌ی ولات له‌سه‌رئاستی نیوده‌وله‌تی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان و ئه‌رینی هه‌بووه و له‌زۆر کاتدا پیش له‌به‌ریوه‌چوونی حوکمی ناعادلانه گرتووه. که‌مپه‌ینه‌ی به‌ربڵاوی کوردان بۆ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، به‌تایبه‌ت له ولاتانی ئاواروپا، نه‌ک هه‌ر بۆته با‌شترین ریگا بۆ داکۆکیکردن له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به‌ڵکو پرسی کوردی خستۆته‌ناو کۆڕه سیاسی و ئاکادمی و مه‌ده‌نیيه کانی ئه‌و وڵاتانه.
ئیمه باوه‌رمان وایه که کۆی ئه‌و داکۆکیکردنانه له به‌ندکراوه سیاسی و مه‌ده‌نیيه‌کان له چوارچیوه‌یه‌کی ریكخراوه‌یی سه‌ربه‌خۆدا راندۆمانی(ده‌ستکه‌وت) ی زیاتری لێ ده‌که‌ویته‌وه، له‌وانه هاوده‌نگی و هاوئاهه‌نگی به‌رفراوان چالاکی له ئاستی کۆردستانی و جیهانی دا، دیاریکردنی ئامانجه‌کان، ستراتیجیيهکان، و پلان دانان بۆ گه‌یه‌شتن به ئامانجه دیاریکراوه‌کان.
یه‌که‌م کۆبۆنه‌وه‌ی گشتی کۆمه‌لیک چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ بۆ پیکهینانی ''ریخراوی داكؤكى له به‌ندکراوانی سیا سی و مه‌ده‌نی کورد'' له دابلین پیته‌ختی ئیرلاند له به‌رواری (10-10-2009) به‌و هیوایه ده‌به‌ستری که بتوانێ ئه‌رکی خۆی به گۆیره‌ی ناوه‌رۆکی ریكخراوه‌که به‌جی بێنێ و ببیته چه‌تریک که چاڵاکوانانی بواری مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له ژیريدا کۆ بکاته‌وه. ده‌ستی وه‌رگرتنی یارمه‌تیمان بۆ لای ته‌واوی که‌سایه‌تیه سیاسی و سه‌ربه‌خۆکان، ریكخراوه‌کانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چالاكوانانی بواری مافی مۆرڤ راده‌کیشين و پێشه‌کی سوپاسی یارمه‌تیيه‌کانیان ده‌که‌ین.
کۆمه‌ڵێک له خۆیندکار، مامۆستای زانکۆ، که‌سایه‌تیيه سه‌ربه‌خۆکانی کورد ی دانیشتووی ولاتی ئير‌لاندا. 3-10-2009
00353872992529
|