٢٣\٢\٢٠١١ زۆر به کورتیی: بۆ هێزه چه‌کداره‌کان، بۆ حیزبییه مشه‌خۆره‌کان، بۆ سیاسییه‌کان.
پێشڕه‌و حه‌مید
بیرتانه له شه‌ڕى ناوخۆدا له‌سه‌ر کلاو قاسم چیتان کرد به گه‌نجانى ولات ؟ بیرتانه له‌سه‌ر کورسیه‌کانتان چه‌ند بێوه‌ژنتان خسه جه‌سته‌ى ئه‌م کۆمه‌ڵگاوه؟ بیرتانه هه‌ولێر و سلێمانیتان چۆن به گولله به‌جێماوه‌کانى به‌عس داغان کرد، بیرتانه یان بیرتان بهێنمه‌وه ئێوه چى مه‌عده‌نیکى بى که‌لکن؟
ئێمه ده‌ستیکمان
هه‌یه بۆ به‌خشین له
پێناوى نیشتماندا، ئێوه چیتان هه‌یه
بى به‌خشن به ئێمه
جگه له کوشتنمان نه‌بێ؟ ئێوه پڕن له رق ، پڕن له کائینى چه‌قۆبه‌ده‌ست، پڕن له خه‌لکانى ملهور، ئێمه‌ش پڕین له هیوا و پیکه‌نین و جوانیی ژیان.
تفه‌نگه‌کانتان نه‌وى بکه‌ن با چیتر کۆتره‌کانى
نیشمان ته‌ره‌نه‌بنه‌وه، تفه‌نگه‌کانتان
خالى بکه‌نه‌وه له گولله ، با پاسارییه‌کان
له‌سه‌رى بنیشنه‌وه.
نه‌فره‌ت له جه‌نگ و گولله و گه‌نده‌ڵییه‌کانى ئێوه.
|