١\١٢\٢٠١١
بۆ کاک ئه‌مجه‌د و
ئه‌و رێزدارانه‌ی
ده‌ماری
پاشداماییان به روونکردنه‌وه‌که‌مان ره‌پ بووه!

دارا ئه‌حمه‌د
- به‌شی
دووه‌م (کۆتایی) -
(سانسۆر و ده‌مکوتکردن
و تاساندنی ئازادیی و هه‌ڵاواردن و جیاوازیکردن و ڕێگه‌گرتن...).
ئه‌وه نیو ده‌سته وشه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌کی ته‌واویشی له‌و
وشانه بدابا پاڵمان ئه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ر راست ده‌رده‌چوو! چونکه ئه‌و
ده‌یه‌وێ هه‌ر له ختوخۆڕا به وشه‌ی نه‌رێنیی تۆمه‌تبارمان بکا جا وشه‌کان
چی ده‌گه‌یه‌نن یان له به‌کارهێنانیان به‌رامبه‌ر به ئێمه ده‌گونجێن
یان نا ئه‌وه گرفتی ئه‌و نه‌بووه، ده‌نا دانانی مه‌رجێک له ماڵپه‌ڕی
ئه‌مڕۆ که بابه‌تی که‌سانی هه‌ڵگری ناسناو‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ی (خێڵه‌کیی
و ناوچه‌گه‌ریی) بڵاوناکاته‌وه به هیچ جۆر و شێوه و شێوازێک و چ له
دوور چ له نزیک په‌یوه‌ندیی به‌و وشانه‌وه نییه - به واتای ئه‌و
وشانه له نێو ئه‌و باسه‌دا - که ئه‌و به هۆیانه‌وه ئێمه‌ی پێ
تۆمه‌تبارکردووه:
•
سانسۆرکردن: به واتای بڕین و ده‌ستکاریکردنی
وشه و رسته و په‌ره‌گرافه‌کانی بابه‌تێک له لایه‌ن که‌سێک یان ده‌زگه‌یه‌ک
که بابه‌تی که‌سێک یان که‌سانێکیان ده‌که‌وێته به‌رده‌ست بۆ
بڵاوکردنه‌وه.. ئیدی به ئاره‌زووی خۆیان و به پێی ره‌وته سه‌رکوتگه‌رییه‌که‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌که‌یان کلک و گوێی بابه‌ته‌که ده‌که‌ن، ئێمه هه‌رگیز
کاری له‌و جۆره‌مان نه‌کردووه و ناشیکه‌ین، لێ مافی خۆمانه هێندێک
بابه‌ت که که به‌لای ئێمه‌وه دژه
مرۆیین یان ناسناو‌ی نه‌رێنییان
پێوه‌یه بڵاویان نه‌که‌ینه‌وه .
•
ده‌مکوتکردن: ئێمه هه‌رگیز نه‌مانگوتووه
نابێ ئازاد یان نه‌وزاد قسه
نه‌که‌ن، لای ئێمه هه‌ر که‌سێک ئازاده بۆ
خۆی چی ده‌بێژێ، لێ ئێمه به پێی روانگه‌ی خۆمان کاتی زێڕینی خۆمان بۆ
بابه‌تگه‌لێکی کۆنه‌په‌رستانه و دژه‌مرۆییانه به فیڕۆ ناده‌ین و
نامانه‌وێ له راژه‌ی که‌سانێک بین که شانازیی به بنچینه خێڵه‌کیی و
ناوچه‌گه‌ریی و دینییه‌کانیانه‌وه ده‌که‌ن و ناسناو‌ی نه‌رێنییان لێ
داده‌تاشن و خۆیانی پێ باده‌ده‌ن.
•
تاساندنی ئازادیی: ئه‌وه‌یه که زۆر به
توندیی به‌رانگژی ئازادیی ببیه‌وه و سووک و ریسوای بکه‌ی، نه‌ک ئه‌وه‌ی
که ئێمه ناهێلین به ناوی ئازادییه‌وه ئازادییه‌کانمان پێشێل بکرێن
وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌ڕێزت ده‌ته‌وێ سه‌رکوتی ئازادیی ئێمه بکه‌ی و به
قسه‌ی گه‌وره‌ی ئازادیخوازییش ناچارمان بکه‌ی له راژه‌ی ناسناو‌ی کۆنه‌په‌رستیی
بین و دژ به خۆمان بوه‌ستینه‌وه.
•
هه‌ڵاواردن: واته هاوێرکردنی قلێک یان
هێندێک له کۆمه‌ڵێک یان له گشت، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه که پێمان باشه
تۆ و ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵگری ناسناو‌ی کۆنه‌په‌رستیین به‌و گشته چاکه
بچن که ناوه‌کانیان یان ناسناوه‌کانیان هیچ زیانێکی بۆ که‌س نییه، ئه‌وه
ده‌شێ به‌ڕێزتان بن که ده‌تانه‌وێ به ناسناو‌ی نه‌رێنیی خۆتان هاوێر
بکه‌ن و بۆ خۆده‌رخستن و خۆسه‌پاندن سوود له هێزی سته‌مکاریی خێڵ و
خاوه‌ندارێتیی ناوچه و دین و ته‌ریقه‌ت و... هتد وه‌ربگرن.
•
جیاوازییکردن: لێره‌دا واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ
که وا بکه‌ی ماف و ئازادییه‌کانی هێندێک له هێندێک جودا بێ و یان
هێندێک هه‌یانبێ و هێندێکیش نه‌یانبێ، ئێمه ماف و ئازادیی بۆ هه‌موو
که‌سێک وه‌ک یه‌ک ده‌سه‌لمێنین، لێ رێگه ناده‌ین یان کاتی خۆمان به‌و
که‌سانه به‌فیڕۆ ناده‌ین که له‌سه‌ر ماندیبوونی ئێمه بژین و رێ له
ئازادییه‌کانمان بگرن و ناسناو‌ی نه‌رێنییمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ئه‌وه‌ش
پێی ناگوترێ جیاوازییکردن به‌ڵکه رێچکه‌یه‌کی کارکردنمانه بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگێکی پێشڤه‌ڕۆیانه، ناشمانه‌وێ ته‌کیه و دیوه‌خانان
بۆ خێڵ و ناوچه‌گه‌ره‌کان و ده‌روێشانی ته‌ریقه‌ت و دینه‌کان دابمه‌زرێنین..
زۆر شوێنی دیکه هه‌ن بوونه‌ته ته‌کیه و دیوه‌خان.. ئێمه رێمان لێ
نه‌گرتوون و با بچه‌نه ئه‌وان شوێنان که پێشوازییه‌کی پاشاییانه‌شیان
لێ ده‌که‌ن!
•
رێگه‌گرتن:
به پێچه‌وانه‌وه.. ئێمه رێگه‌یه‌کی فراوانمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه
کردۆته‌وه که ده‌یانه‌وێ کاری راشکاوانه و پێشڤه‌ڕۆیانه بکه‌ن.. لێ
میدیای حیزبه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێ بیانکڕن و بیانفرۆشن..
میدیایه به ناو ئازاد و سه‌ربه‌خۆکانیش که هه‌ر هه‌موویان له
بنه‌وه‌ڕا سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانن یان سه‌ر به که‌سانێکن که ده‌زگه‌که‌یان خستۆته راژه‌ی خۆده‌رخستن و په‌یداکردنی
بژێوی ژیانیان و رێگه‌خۆشکردن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتێک.. بێ
رێزییان پێ ده‌که‌ن و به گوێڕه‌ی داوا و خستنه‌ڕووی بازاڕی ئازاد
بازگانییان پێوه ده‌که‌ن، ئێمه رێگه‌مان له بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تی
که‌س نه‌گرتووه و ته‌نیا گوتوومانه نامانه‌وێ له راژه‌ی ناسناو و
نێوه‌رۆکی کۆنه‌په‌رستانه بین.
ئێمه رێگه‌مان له که‌س نه‌گرتووه که خه‌ڵک چ ناسناوێک بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن..
ئه‌وه نه‌ک مافی ئێمه نییه به‌ڵکه مافی هیچ که‌سێک نییه، به‌ڵام
ئێمه نامانه‌وێ بابه‌تی خه‌ڵکانێک بڵاوبکه‌ینه‌وه که خۆیان پێ پێشڤه‌ڕۆیه
و ناسناو‌ی نه‌رێنییش هه‌ڵده‌گرن.. چونکه وا ده‌زانین ئه‌و دیارده‌یه
زیان به فه‌رهه‌نگی پێشڤه‌ڕۆیانه ده‌گه‌یه‌نێ و زیانه‌که‌شی ئه‌وه‌یه
که ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه کۆنه‌په‌رستییه خێڵه‌کیی
و ناوچه‌گه‌رییه‌کان، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
هه‌ن ئه‌و ناسناوه نه‌رێنییانه‌یان هه‌بێ و که‌سانی رۆشنگه‌ر و
پێشڤه‌ڕۆش بن.. ئه‌وانیش یان به هه‌ر جۆرێک هه‌بووه له سه‌رده‌مێک له
سه‌رده‌مه‌کان تووش بوونه یان بێ ئاگا ئه‌و ناسناوانه‌یان هه‌ڵبژاردوون،
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری که‌سانی هه‌ڵگری ناسناو‌ی نه‌رێنیی هزر و
خولیا و ئاره‌زوویه‌کی خێڵه‌کییانه و ناوچه‌گه‌رییانه‌یان هه‌یه و ئه‌گه‌ر
به هۆی کاریگه‌ریی هه‌ژموونی فه‌رهه‌نگی رۆشنگه‌رانه نه‌یانتوانیبێ
له دوتوێی به‌رهه‌مه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ پاڵپشتی ره‌وتی
کۆنه‌په‌رستانه بکه‌ن ئه‌وه ناراسته‌وخۆ و تاکتیکبازانه جووله‌جووله‌کیان
هه‌ر کردووه یان هیچ نه‌بێ ئه‌و هزر و خولیا و ئاره‌زووانه‌یان
ره‌نگیان له‌سه‌ر
هه‌ڵسوکه‌وتی ژیانی رۆژانه‌یان داوه‌ته‌وه، بۆیه ره‌تکردنه‌وه‌ی
ناسناو‌ی نه‌رێنیی له لایه‌ن ئێمه‌وه به‌رامبه‌ر زۆربه‌یه نه‌ک به‌رامبه‌ر
تاکوتووکێک له‌وانه‌ی ناسناوه نه‌رێنییه‌کانیان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان
له‌سه‌ر به‌رهه‌م و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان نییه، جا پێویست ناکا ئه‌و
تاکوتووکانه ئازادیی به خۆیان بده‌ن و ئازادیی ئێمه‌ش پێشێل بکه‌ن له‌وه‌ی
که ده‌مانه‌وێ هه‌ڵوێستێکی پێشڤه‌ڕۆیانه به‌رامبه‌ر ناسناوه ناوچه‌گه‌ریی
و خێڵه‌کییه‌کانی ئه‌و زۆرینه نه‌رێنییه ده‌رببڕین، ناشکرێ بانێک و
دوو هه‌وا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین و له پێناو ئه‌و تاکوتووکانه ملکه‌چی
زۆرینه‌که ببین و ئه‌وانیش خۆیان به قوربانی ئه‌و زۆرینه‌یه بکه‌ن و
له به‌رامبه‌ر ئێمه سه‌نگه‌ر بگرن و بکه‌ونه سه‌نگه‌ری ناوچه‌گه‌ر و
خێڵه‌کییه‌کان و به ناوی رێزگرتن له هه‌ڵبژاردن و بۆچوون و دیدی خه‌ڵک
ئازادییخوازییمان به‌سه‌ردا بفرۆشن، له هه‌مووشی عه‌نتیکه‌تر ئه‌وه‌یه
که دێن له که‌لێنه‌کانی ئه‌و قسه‌یه‌ی که ده‌ڵێ: ''ئازادیی تۆ لەو
جێگه‌یه کۆتایی دێ کە ئازادیی من دەستپێدەکا.'' سه‌ره‌دیقانێ له‌گه‌ڵ
ئازادییه‌کان ده‌که‌ن و به پێی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌یانگونجێن، واته دێن و ده‌یانه‌وێ له
سه‌رده‌می پۆست مۆدێرینیزمه ئابڕووچووه‌که به تیر و شیری ناسناوه
کۆنه‌په‌رستییه‌کانیان یه‌کبوون و یه‌کێتیی کۆمه‌ڵ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و
مرۆڤه‌کان به‌سه‌ر تیر و هۆز و خێل و دین و ده‌ڤه‌ران دابه‌ش
بکه‌ن و خه‌ڵکانی وه‌ک ئێمه‌ش ناچار بکه‌ن که له راژه‌ی ئه‌و جۆره
ناسناوانه‌یان بین و کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ین.. ئه‌وه‌ش گوایه سنووری
ئازادیی ئه‌وان ده‌ستی پێکردووه و ئازادیی ئێمه ته‌واو بووه و مافی
ئه‌وه‌شمان نییه دژی کۆنه‌په‌رستیی بوه‌ستینه‌وه به‌ڵکه ده‌بێ فزه
له خۆمان ببڕین ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ئێمه
پێشێلکه‌ریی ئازادییه‌کانین!!!
ئه‌گه‌ر کاک (ئه‌مجه‌د)یش پێش ئه‌وه‌ی له دایک ببێ هه‌ر (شاکه‌لی)
بووه.. ئه‌وه ئێمه له کونه‌دیوار هاتووینه‌ته ده‌ر و نه (شاکه‌لی
و ماکه‌لی)یان ده‌ناسین و نه ده‌شمانه‌وێ له‌ته‌ک (شاکه‌لی و ماکه‌لی)یاندا
کاربکه‌ین و له راژه‌یان بین، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کیشیه‌تی تۆبزیی بکا ئه‌وه
شتێکی دیکه‌یه!
ده‌بێ بۆچی که‌سێکی وه‌ک کاک ئه‌مجه‌د وا به
هه‌ڵه‌دا بچێ که سیسته‌می
(سێ ناویی) سیسته‌می سه‌قه‌تی سه‌دامه، ئه‌من دڵنیای ده‌که‌مه‌وه
هێشتا سه‌دام له‌دایک نه‌ببوو ئه‌و سێ ناوییه له کوردستانی باشوور هه‌ر
هه‌بووه، باوک و باپیری من و پاپیری باوکیشم هه‌ر به سێ ناویی هاتوون
و زۆربه‌ی خه‌ڵک پێش
ده‌سه‌ڵاتدریی سه‌دامیش هه‌ر سێ ناویان هه‌بووه، هه‌موو مه‌به‌سته‌که‌ی
سه‌دام هه‌ر ئه‌وه بوو
که پێی نزمیی بووه کوڕه هه‌ژارێکیش وه‌ک ئه‌و
ناسناو‌ی تکریتیی هه‌بێ و
ده‌یویست دیکتاتۆرییانه ته‌نیا خۆی تکریتیی بێ
و له‌سه‌ر خۆی تاپۆ بکا. ئه‌وه بیانوویه‌کی چه‌ند لاوازه، ئه‌گه‌ر به‌و
قسه بێ که سه‌ام ده‌یگوت ئێمه کۆمه‌ڵێکی سۆشیالیستیی داده‌مه‌زرێنین
یان دامانمه‌زراندووه.. ئه‌وه نابێ ئێمه باسی کۆمه‌ڵی سۆشیالیستیی
بکه‌ین چونکه سه‌دام پێشتر وای گوتووه! دواییش ئه‌گه‌ر له روونکردنه‌وه‌که‌ی
ئێمه‌ی بگه‌یشتبا ئه‌وه بۆی درده‌که‌وت که ئێمه نه گوتوومانه ده‌مانه‌وێ
سێ ناویی بسه‌پێنین نه گوتوومانه دژ به ناسناوین به‌ڵکه گوتوومانه
نامانه‌وێ بابه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه بڵاوبکه‌ینه‌وه که ناسناو‌ی نه‌رێنییان
هه‌یه نه‌ک هه‌موو ناسناوێک، هه‌روا باسی ئه‌وه‌شمان نه‌کردووه سیسته‌می
ناساوی ئه‌وروپا تێکبده‌ین به‌ڵکه ئه‌وه سیسته‌می خۆیانه و بۆ خۆیانه،
نه‌شمانگوتووه ده‌مانه‌وێ سیسته‌می سێ ناویی به‌سه‌ر دانیشتووی به‌ریتانیای
به‌ناو پێشکه‌وتوو و دانیشتووی ئه‌وروپای دیموکراسییه په‌رپووته‌که
بسه‌پێنین،
دیاره سیسته‌می
ناسناو‌ی ئه‌وان وه‌ک
ناسناوه خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌رییه‌که‌ی ئێمه نییه و وه‌ک هی ئێمه‌ش
نه‌رێنیی نییه. ئه‌و نموونه هێنانه‌وه‌ی به‌وه‌ی
که کاتێک خه‌ڵکی لای خۆمان
دێن بۆ ئه‌وروپا
به هۆی سێ ناوییه‌که‌یان گرفتیان بۆ دروست ده‌که‌ن و سیسته‌مه‌که‌یان ده‌شێوێنن..
ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیی به بابه‌ته‌که‌ی ئێمه‌وه نییه و ئه‌و
خه‌ڵکانه
و خه‌ڵکی ئه‌وروپاش ده‌توانن ئه‌و کێشه‌یه بۆ خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن،
ئێمه ته‌نیا گوتوومانه که‌سانێکی لای خۆمان که ناوی خۆیان و باوکیان
یان دایکیان هه‌یه بۆچی هه‌ستی ناوچه‌گه‌ریی و
خێڵه‌کیی و دینیی وایان
لێ بکا که ناسناو‌ی نه‌رێنیی به خۆیانه‌وه بلکێنن، ئه‌گه‌ر هه‌ر واش
ده‌که‌ن ئه‌وه ئازادن به‌ڵام ئێمه‌ش ئازادین و نامانه‌وێ له راژه‌ی
ئه‌و جۆره که‌سانه بین و بڕایه‌وه.
فرتوفێلکردنی که‌سێک
به هۆی به‌کارهێنانی سێ ناویی یان چوار ناویی په‌یوه‌ندیی به هه‌بوونی
سێ ناویی یان چوار ناوییه‌وه نییه، به‌ڵکه په‌یوه‌ندیی به خراپی که‌سه‌که
و سیسته‌مه‌وه هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه فرتوفێڵکردن به دوو ناویی
یان به (ناو و ناسناو) زۆر ئاسانتره، ئه‌و قسه‌یه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به بابه‌ته‌که‌ی ئێمه‌وه نییه و هه‌رگیز چاکیی و خراپیی هیچیانی پێ
ناسه‌لمێ.
مه‌سه‌له‌ی کابرای عه‌ره‌بی عێراقی
له باسی ناوی کاکه‌حه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیی به بابه‌ته‌که‌ی
ئێمه‌وه نییه، له راستییشدا به‌ڕێزتان رێزت بۆ ناسناوه‌کانی وه‌ک (دڵشووشه
و دڵبرین و سه‌رئارام و دڵخۆش و ناوی
دیکه‌ی له‌و بابه‌تانه) دانه‌ناوه
و به‌ڵکه بێرێزییت پێ کردوون و رێزێکی زۆریشت بۆ ناسناوه کۆنه‌په‌رستییه‌کان
داناوه، که
ده‌شبێژی: ''به‌ڵام هه‌ر ناوێکی
سێیانی له به‌رده‌م سه‌رای سلێمانی یا شێخه‌ڵڵای هه‌ولێر یا ئه‌حمه‌داغای
که‌رکووک بانگکه، ده‌یان مرۆڤ وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه.''
ئێمه‌ش ده‌بێژین ده خێر بڵێ کاک ئه‌مجه‌د! له راستییدا ئه‌و قسه‌یه‌ت
زۆر دووره له راستیی، ئه‌من ئاماده‌م گره‌وت له‌گه‌ڵ بکه‌م که بچی
به هه‌زاران جار له‌و بازاڕه‌ی شێخه‌لای هه‌ولێر بانگ بکه‌ی (دارا
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم) ئه‌گه‌ر بێجگه له خۆم ته‌نیا یه‌ک که‌سی دیکه
وه‌ڵامی دایه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم سه‌رله‌به‌ری قسه‌کانی نێو ئه‌و
وتاره‌ت راست و (دۆغری)ن و ئێمه هه‌ڵه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌س
وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه ئه‌وه داوای بووردن له خوێنه‌رانی بابه‌ته‌که‌ت
بکه و ئه‌گه‌ر به زه‌حمه‌تیشی نه‌زانی هه‌ڵه‌کانی خۆت چاک بکه‌وه.
ناوی هێندێک که‌سایه‌تیی چاک و خراپی کوردان و هێندێک نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی
به ناسناو‌ی ئه‌رێنیی و نه‌رێنییه‌وه تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ کردووه.. گوایه
که ئێمه ده‌مانه‌وێ ناسناوه‌کانیان بگۆڕین! ئه‌گه‌ر که‌سانی چاک و
خراپ لای به‌ڕێزیان یه‌ک شته و ده‌یه‌وێ یه‌ک جۆره مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌کدا
بکا ئه‌وه لای ئێمه یه‌ک نین و هه‌رگیز باسی که‌سه نه‌رێنییه‌کان
بابه‌تی ئێمه نییه جا هه‌ر جۆره ناسناوێکیان هه‌بێ. باسی که‌سه
چاکه‌کانیشمان نه‌کردووه که ناسناو‌ی ئه‌رێنییان هه‌یه و گوایه ده‌مانه‌وێ
ناسناو‌ی خۆیان بگۆڕن. رووی ده‌می ئێمه ته‌نیا له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه
نوێخوازه‌کانی
نێو میلله‌ته‌که‌ی خۆمانه له کوردستانی باشوور - کوردانی
رۆژهه‌ڵات و باکوور ناگرێته‌وه چونکه ناسناوه‌کانی ئه‌وان به پێی
سیسته‌می ناسناو له‌و دوو به‌شه به تۆبزییه - که ئێمه نامانه‌وێ
بابه‌ته‌کانیان به ناسناو‌ی نه‌رێنیی بڵاوبکه‌ینه‌وه.. ئه‌گه‌ر بتوانن
بیگۆڕن ئه‌وه باشه و کارێکی
چاک ده‌ه‌که‌ن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه هیچمان له هیچ
و هه‌ر که‌سه‌و له ماڵی خۆی، (به‌ختیار عه‌لی)یش لای من نه
رۆماننووسه و نه شاعیره چونکه که‌سێک به ناوی رۆماننووس و شاعیر
خۆی بخاته‌ڕوو ده‌بێ به لایه‌نی که‌م زمانه‌که‌ی خۆی باش بزانێ یان
شاره‌زاییه‌کی باشی له‌سه‌ر ئه‌و زمانه هه‌بێ که پێی ده‌نووسێ، ئه‌وه‌ته
ئه‌و ته‌نانه‌ت نازانێ ناوی کۆ(شیعر)ێکی خۆی به کوردییه‌کی ره‌وان
بنووسێ* جا هه‌ر ده‌بێ بۆ کاری رووکه‌شانه‌ی خۆی به دوای ناوی سه‌یروسه‌مه‌ردا
بگه‌ڕێ تا خوێنه‌ره کرچوکاڵه‌کانی پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ.. دیاره له
رووی هزرییشه‌وه زۆر کۆله‌واره و ته‌نیا وته‌ی ناوداران به سه‌قه‌تیی
کاوێژ ده‌کا، بۆیه که‌س پێویستی به‌و ناوه عه‌نتیکانه نییه که له
نێو قسه بێسه‌روبه‌ره‌کانی به ناو رۆمانه‌کانی به‌ختیار عه‌لی هاتوون.
هیچ مه‌رج نییه ناسناو که‌سێتیی و مێژوو و ژیان و پاشخانی خاوه‌نه‌که‌ی
بێ وه‌ک کاک ئه‌مجه‌د
ده‌بێژێ، ئێمه‌ش گاڵته‌مان به هیچ ناسناوێک نه‌کردووه
به‌ڵکه گوتوومانه ناسناو‌ی جوان و پێشڤه‌ڕۆیانه هه‌ن و ناسناو‌ی کرێت
و پاشداماش هه‌ن و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووه‌م نین، هه‌ر که‌سێکیش له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی دووه‌مه با هه‌ر بۆ خۆی کرێتیی و پاشدامایی له مێژووی خۆی بۆ
ئێستا و نه‌وه‌کانی داهاتوو تۆمار بکا.
بێگومان ده‌بێ ببووری؛ ئێمه جاڕنامه‌مان
بڵاونه‌کردبۆوه.. به‌ڵکه
روونکردنه‌وه‌یه‌کمان
نووسیبوو، دیوه‌خانیشمان نییه.. به‌ڵکه ماڵپه‌ڕێکمان
هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌که‌شت ئێمه بابه‌تی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌مان
بڵاوکردۆته‌وه که هه‌ر چییه‌کیان له‌به‌ربووه یان سه‌ر و سمێڵ و
ردێنیان هه‌ر چۆنێک بووه یان به هه‌ر زمانێک قسه‌یان کردووه یان چ
دین و مه‌زهه‌بێکیان هه‌یه و هه‌ر چییه‌کیان په‌رستووه یان به هه‌ر
شێوه و جۆرێک بوونه، هیچیان رێگه‌ی هاتنه نێو (ئه‌مڕۆ)یان لێ نه‌گیراوه
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کانیان و ناسناوه‌کانیان دژ به ماف و ئازادییه‌کانی
مرۆڤه‌کان نه‌بووبن. مرۆڤدۆستیی و ئازادیی و دیموکراسیی ئه‌وه نییه
که ده‌زگه‌یه‌ک ناچار بکرێ له راژه‌ی ناسناو‌ی کۆنه‌په‌رستانه بێ،
به‌ڵکه ئه‌وه‌یه وه‌ک چۆن تۆ به ناسناویی (شاکه‌لی) ده‌نووسی که دژ
به تێڕوانین ئێمه‌یه.. ئێمه‌ش ئازادین بابه‌تت بۆ بڵاونه‌که‌ینه‌وه
که تۆ پێت ناخۆشه.
ئێمه ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆین و سه‌ر به هیچ ده‌زگه‌یه‌کی فه‌رمیی نین
تا ناچار بین سه‌باره‌ت به ناو و ناسناو په‌یڕه‌وی سیسته‌می سه‌قه‌تی
کوردستان و عێراق یان سیسته‌می سه‌قه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌ر
وڵاتێکی دیکه بکه‌ین! ئه‌گه‌ر به رای ئێمه بێ، پێمان باشه هه‌ر که‌سێک
که ناوێکی هه‌یه ناسناوێکی جوان و له‌بار و ئه‌رێنیی بۆ خۆی دابنێ که
هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ناوی ناوچه‌یی و دینیی و
خێڵه‌کیی و (که‌سێتیی
و مێژوو و ژیان و پاشخانی که‌سه‌که) و ته‌نانه‌ت دایک باوک و خزمانی
که‌سه‌که‌شه‌وه نه‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و رایه‌شمان هێشتا هه‌ر ده‌بێ خه‌ڵک
ئازاد بێ که چ ناسناوێک هه‌ڵده‌بژێرێن به‌ڵام هێشتا ئه‌وه هه‌ر مافی
خۆمانه که ناسناوه کۆنه‌په‌رستییه‌کانی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی
ئێستای لای خۆمان بڵاونه‌که‌ینه‌وه.. چونکه وه‌ک چۆن ئازادیی بۆ به‌رامبه‌ره‌کانمان
به پێویست ده‌زانین بۆ خۆمانیشی به پێویست ده‌زانین.
ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشوور تا پشت به گه‌ل نه‌به‌ستێ که یه‌کێک له
ئامانجه‌کانیان سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه هه‌رگیز ناتوانێ به
کارێکی ساده‌ی وه‌ک دانان یان سه‌پاندنی سیسته‌می ناسناو خۆی له عێراق جودا بکاته‌وه،
مرۆڤه‌کان وه‌ک چۆن هیچ سیسته‌مێکی داسه‌پاویان پێویست نییه هیچ سیسته‌مێکی
داسه‌پاوی ناو و ناسناویشیان پێویست نییه، به‌ڵکه پێویسته خه‌ڵک
ئازاد بن له‌وه‌ی هه‌ر جۆره ناو و ناسناوێک هه‌ڵده‌بژێرن.
تاکه یه‌ک وشه‌ی زۆر باو که ئه‌من له ژیانی خۆمدا باوه‌ڕم پێی
نه‌بووه و هه‌رگیز باوه‌ڕیشم پێی نابێ ئه‌و دیموکراسییه‌یه که تا
ئێستا به شێوه‌ی جودا جودا له زۆر شوێنی جیهان په‌یڕه‌و
ده‌کرێ، چونکه ئه‌وه دیموکراسیی نه‌بووه
و له‌سه‌ر خوێن و ئاره‌قه‌ی چینه هه‌ژار و چه‌وساوه‌کان په‌یڕه‌و
کراوه و ئه‌من ناوم لێ ناوه (دیموکراسییه په‌ڕپووته‌که)، که‌سی دیموکراسیی راسته‌قینه به یه‌ک چاو و به یه‌کسانیی
ته‌ماشای هه‌موو مرۆڤێک ده‌کا وه‌ک مرۆڤ و ماف و ئازادییه‌کانی هه‌موو
که‌سێکیش ده‌سه‌لمێنێ به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و جیاوازییانه‌ی پێ قه‌بووڵ
ناکرێ که دژ به مرۆڤن و مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی خێڵ و ناوچه و
ره‌نگ و دین و ره‌گه‌ز و... هتد ته‌خشان و په‌خشان ده‌کا و هێندێکیان
له‌سه‌ر هێندێکیان به گه‌وره‌تر و باشتر و نایابتر و... هتد پێشان ده‌دا..
ناسناو‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی و دینییش یه‌کێکه
له‌و جیاوازییانه.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری یاسا و رێساکانی لای خۆمان و رۆژاواش یاسا و رێسای
خراپن چونکه ده‌سه‌ڵاتداره
چه‌وسێنه‌ره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان دایانڕشتوون.. یاسا و رێسایه چاکه‌کانیش که زۆر که‌من و خراپیش
جێبه‌جێ ده‌کرێن له ژێر هه‌ژموونی خه‌ڵکی چه‌وساوه داندراون، ئه‌وه
راسته یاسا چاکه‌کان له‌و وڵاتانه زۆرترن که خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌ی
هۆشتیارترن، به‌ڵام ئه‌وه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ یاساکانی وڵاتانی
رۆژاوا هه‌ر هه‌موویان له یاساکانی لای خۆمان باشتر بن، نموونه‌ش بۆ
ئه‌وه خوێندنی زانکۆ له کوردستان به شێوه‌یه‌کی یاسایی به خۆڕاییه
به‌ڵام له وڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا به (پاره)یه و زانکۆ باشه‌کانیشیان
گرانترن و خه‌ڵکانی هه‌ژار زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانن له زانکۆ بخوێنن
به تایبه‌تییش له زانکۆ گرانه‌کان که ئاستی خوێندن تێیاندا باشتره،
له به‌ریتانیا یاسایه‌ک هه‌یه که ده‌بێ هه‌موو ماڵێک بۆ ته‌ماشاکردنی
ته‌له‌فزیۆن مۆڵه‌ت ده‌ربکا که ساڵانه پاره‌یه‌کی زۆری ده‌وێ.. به‌ڵام
له لای خۆمان نه‌ک ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆن به خۆڕاییه به‌ڵکه
یاسایه‌کی له‌و جۆره هه‌ر بوونیشی نییه، ئه‌وه راسته ژیان له به‌ریتانیا
زۆر باشتر و پێشکه‌وتووتره به‌ڵام وه‌ک چۆن ژیانی خه‌ڵکی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشانی
لای خۆمان که یاساگه‌لێک به‌ڕێوه‌ی ده‌با به به‌راورد به ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندان
و ده‌سه‌ڵاتداران زۆر ناخۆش و خراپه.. به هه‌مان شێوه ژیانی خه‌ڵکی
هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشانی به‌ریتانیاش که یاساگه‌لێک به‌ڕێوه‌ی ده‌با به
به‌راورد به ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌سه‌ڵاتداران زۆر ناخۆش خراپه،
هه‌ر کاتێکیش ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌سه‌ڵاتدارانی لای خۆمان چوونه ئاستی
ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا ئه‌وه خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی
سیسته‌مه‌که‌یان ناچار ده‌بن له‌ژێر کارتێکردنی هۆشیاریی خه‌ڵکی هه‌ژار
و چه‌وساوه یاساگه‌لێکی له بابه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا دابنێن که بۆ
خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی به‌ریتانیا خراپن، به‌ڵام ئێستا کێشه‌که
به‌و جۆره نییه و بزووتنه‌وه‌ی جیهانگه‌ریی به سوودوه‌رگرتن له ده‌ستکه‌وته
زانستییه‌کان
خه‌ریکه گشت جیهان ده‌کا به یه‌ک و له‌و نێوه‌ش بزووتنه‌وه‌ی سه‌ر
به چینه چه‌وساوه و زه‌حمه‌تکێشه‌کان له هه‌موو جیهان ده‌یانه‌وێ
یاساگه‌لێکی زۆر مرۆڤپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موو جیهان بێته کایه‌وه و ئه‌و
یاسا به‌ناو چاکانه‌ی رۆژاوا تێپه‌ڕێنێ، بۆیه پێویست نییه ئێمه
لاسایی بکه‌ینه‌وه و یاساگه‌لی رۆژاوا که به‌ڕێزتان پێی سه‌رسامن
به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی رۆژاوا خراپن له‌سه‌ر میلله‌تی خۆمان به تۆز و خۆڵه‌وه
ساغ بکه‌ینه‌وه، ئێمه ته‌نیا به‌وه له کاروانی گه‌لان دواناکه‌وین
که به دوای باشترین و مرۆپه‌روه‌رترین یاساگه‌لێکه‌وه بین نه‌ک
کۆنه یاساگه‌لی رۆژاوا که ئێستا خه‌ڵکی رۆژاوا خۆیان لێیان بێزارن و
بوونه‌ته هۆیه‌ک بۆ چه‌وساندنه‌وه‌یان، ناسناوه‌که‌ی ئه‌وروپاش جگه
له‌وه‌ی جۆرێک له خۆپه‌رستیی خێزانیی پێوه دیاره نێرسالاریشه..
زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ناسناو‌ی پیاوه‌که هه‌ڵده‌گرن و ئه‌گه‌ر
تاکوتووکێکیش ناسناو‌ی ژنه‌که هه‌ڵده‌گرن ئه‌وه ناسناو‌ی ژنه‌که‌ش هه‌ر
ناسناوێکی نێره، جا باشترێکه خه‌ڵکی خۆمان ناچار نه‌که‌ین لاسایی ئه‌و
جۆره یاسایه‌ی ناسناو بکه‌نه‌وه به‌ڵکه خه‌ڵک ئازاد بن چ ناسناوێک هه‌ڵده‌بژێرن
یان هه‌ر ناسناویان نه‌بێ.. له رێگه‌ی به‌رنامه‌گه‌لێکی هۆشیارکردنه‌وه‌ش
کۆشش بکرێ که پێویسته ده‌زگه‌گه‌لێکی سه‌ر به گه‌ل ئه‌نجامی بدا خه‌ڵک
هان بدرێن که ئه‌گه‌ر ناسناویش هه‌ڵبژێرن ئه‌وه با له ناسناو‌ی نه‌رێنیی
و کۆنه‌په‌رستانه دوور بکه‌ونه‌وه.
قوڕ به سه‌ر ئه‌و ئازادییانه‌ی له گشتاندن و له گفتار جوانن و له
ره‌فتاریش کاره‌ساتگه‌لێک به سه‌ر مرۆڤه‌کان ده‌هێنن!
کاک ئه‌مجه‌د له نێو خاڵێکی بابه‌ته‌که‌یدا ده‌بێژێ:
''خه‌ڵک ئازاده له‌وه‌ی چی ناوه و چی له‌به‌ر
ده‌کا و چ ده‌خوات و چ ڕه‌نگێکه و چ ئایین و چ سێکسێکی هه‌یه. خه‌ڵک
ئازاده له‌وه‌ی خودا ده‌په‌ر‌ستی یا شه‌یتان، هاوسێکسبازه یا وه‌ک ژن
و مێردایه‌تی ده‌ژی، کراسی سوور له‌به‌ر ده‌کات یا ڕه‌ش، حه‌زی له
جازه، ڕۆکه، په‌په یا شمشاڵ، گۆشتخۆره یا ڕووه‌کخۆر)،''، هه‌رچه‌نده
ئه‌و جۆره ئازادییانه هیچ ره‌وایه‌تییه‌ک به‌و ناسناوانه ناده‌ن
که مرۆڤ ده‌یانبیستێ وا ده‌زانێ له دیوه‌خان و ته‌کییه و مزگه‌وتان
دانیشتووه!
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر له
باره‌یانه‌وه هه‌ن ده‌کرێ
ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
هێندێک سه‌رنجیان له‌سه‌ر ده‌رببڕین:
• هه‌ر که‌سێک ئازاده چ ناوێک له خۆی ده‌نێ.
لێ زۆر خراپه ناو له خۆ
بنێی (ده‌رد، رشانه‌وه، مرۆکوژ، چه‌وسێنه‌ر،
گه‌مژه، نابووت، سه‌رسه‌ریی، ترسنۆک، شه‌رخواز، چه‌ته و... هتد.)
چونکه ئه‌و ناوانه خراپه‌کاریی دروست ده‌که‌ن و مرۆڤ بێزی لێیان ده‌بێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه باش نییه هه‌ر ناوێک له خۆ بنێی.. هه‌ره‌وه‌ک چۆن
ناسناو‌ی بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌گه‌ریی و دینیی و له‌و بابه‌تانه‌ش له‌و
ناوانه‌ی سه‌ره‌وه نابه‌جێتر و نه‌رێنییترن.
• هه‌ر که‌سێک ئازاده چ له‌به‌ر ده‌کا.
لێ زۆر خراپه جڵکی زبر و پیس له نێو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک له‌به‌ر بکه‌ی و
زیانیان پێبگه‌یه‌نی یان مه‌لایه‌ک به مێزه‌ر و که‌وا و سه‌ڵته‌وه
بچێ له دیسکۆیه‌ک بخواته‌وه و سه‌ما بکا یان که‌سێک به مه‌مکدان
مایۆیه‌که‌وه بچێ له مزگه‌وتێک بۆ نوێژکردن قوونی قووچ بکاته‌وه
و... هتد، چونکه جگه له‌وه‌ی ئه‌و جۆره جلکانه بۆ ئه‌و شوێنانه
ناله‌بارن هیچ نه‌بێ
هێندێکیان
زۆرێک له مرۆڤه‌کان بۆیان هه‌رس ناکرێن بۆ سه‌رده‌می ئێستا. له‌به‌ر ئه‌وه باش نییه هه‌رچییه‌ک پێت خۆش
بێ له‌به‌ری بکه‌ی چونکه زیان به خه‌ڵکی دیکه ده‌گه‌یه‌نێ.. هه‌روه‌ک
چۆن ناسناو‌ی بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌گه‌ریی و دینیی و له‌و بابه‌تانه‌ش
باش نین چونکه زیان به خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌نن و گوڕاحی پێشکه‌وتخوازیی
تێک ده‌دن و هه‌ست و خولیای ره‌گه‌زپه‌رستیی و جیاوازییه‌کان خه‌ستتر
ده‌که‌نه‌وه.
• هه‌ر که‌سێک ئازاده چ ده‌خوا. لێ زۆر
خراپه مرۆڤ داوده‌رمان بۆ سه‌رخۆشبوون و ماده هۆشبه‌ره‌کان و زۆر
ماده‌ی دیکه که زیان به ته‌ندروستیی ده‌گه‌یه‌نن به‌کاربهێنێ که
زۆربه‌ی کات به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره ماده زیانبه‌خشانه هه‌ر ته‌نیا
زیانی بۆ که‌سی به‌کارهێنه‌ر نییه به‌ڵکه زیانی بۆ گشت خه‌ڵک هه‌یه
و چه‌ندین نه‌خۆشیی ئاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تییش له نێو کۆمه‌ڵ بڵاوده‌کاته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه باش نییه هه‌رچی حه‌زت لێی بوو بیخۆی یان بیخۆیه‌وه
چونکه زیان به ته‌ندروستیی ده‌گه‌یه‌نن.. هه‌روه‌ک چۆن ناسناو‌ی بنه‌ماڵه‌یی
و ناوچه‌گه‌ریی و دینیی و له‌و بابه‌تانه‌ش حه‌زی که‌سانێکن لێ مرۆڤ
دووچاری شانازیی به‌خۆکردن و لووتبه‌رزیی و گۆشه‌گیریی ده‌که‌ن.. ئه‌وه‌ش
بۆ خۆی له‌و خواردن و خواردنه‌وه خراپانه پتر زیان به ته‌ندروستیی
مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیی ده‌که‌ن.
• چ ره‌نگێکه؟! ئه‌وه هه‌ر پێ ده‌چێ
بۆ کێش یان رێکخستنی رسته‌که‌ی به سه‌ری وه‌نابێ یان هه‌ر بۆ خۆ
نیشاندان به‌وه‌ی که
دووره له هزری جوایه‌زییکردن له نێوان
ره‌نگه‌کانی مرۆڤ، جگه له‌وه‌ی مرۆڤ به ده‌ستی خۆی نییه چ ره‌نگێکه..
هه‌ر شه‌رمیشه هێشتا هه‌ر باسی ئه‌وه بکه‌ین که پێوسیسته هه‌ر
مرۆڤێک ئه‌وه له مێشکی خۆی ده‌ربهێنێ که به‌رامبه‌ره‌که‌ی چ
ره‌نگێکه! ئه‌و که‌سانه‌ی که به نه‌شته‌رگه‌ریی و داوده‌رمانیش
ره‌نگی پێستیان بۆ ره‌نگی پێستی مرۆڤی زاڵ ده‌گۆڕن ئه‌وه جگه
له گه‌مژه‌ییه‌که‌یان هزری ره‌گه‌زپه‌رستیی له ناخه‌وه دایڕزاندوونه
هه‌رچه‌نده له رووکه‌شیشدا دژ به ره‌گه‌زپه‌رستیی قسه ده‌که‌ن،
نموونه‌ی ئه‌وه‌ش گه‌وره گۆرانبێژیی جیهانی (مایکل جاکسن)ه که
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هونه‌رێکی به‌رزی لابوو و به قسه‌ش دژ به
ره‌گه‌زپه‌رستیی بوو که‌چی زۆر زۆر گه‌مژانه به نه‌شته‌رگه‌ریی
ره‌نگی خۆی گۆڕی که به هۆیه‌وه کۆمه‌ڵێک زیانی گه‌وره‌ی به خۆی و
به مرۆڤه‌کان گه‌یاند: (به فیڕۆدانی پاره‌یه‌کی زۆر به شێوه‌یه‌کی
ناشایسته، خۆ ناشیرنکردن، دروستکردنی ئه‌و هه‌سته ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ی
باشتر پیشاندانی ره‌نگێک له‌کن سه‌رجه‌م مرۆڤه ناهۆشیاره ره‌نگ
جیاوازه‌کان، به‌رانگژبوونه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که دژ به
ره‌گه‌زپه‌رستیی جیاوازکاریی ره‌نگن، ره‌نگه نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی
بۆ ره‌نگ گۆڕین و بێنه‌وبه‌رده‌کانی
له‌گه‌ڵ دکتۆر و ده‌سته مافیاییه‌کان هۆکارێک بووبێ له هۆکاره‌کان
بۆ گومانی له‌نێوچوونی خۆی)، ئه‌و نموونه‌یه
رێک بۆ (کاک ئه‌مجه‌د)یش هه‌ر راسته؛ چونکه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
نووسه‌رێکی باشه و جێپه‌نجه‌ی دیاره له‌نێو فه‌رهه‌نگی رۆشگه‌رانه‌ی
کوردی و به قسه‌ش که‌می تێدا
نه‌هێشتۆته‌وه که‌چی (شاکه‌لی)یه‌کی به
خۆی وه‌ناوه و گوێش ناداته ئه‌وه‌ی که (ئه‌مجه‌د)ی رۆشنگه‌ر ملکه‌چ
بکا و بهێنێته ئاستی (ناوی بنه‌ماڵه یان خێل یان ناوچه‌یه‌ک...) که
ده‌یه‌وێ تێیدا له لایه‌ک به خه‌ڵکانی (بێکه‌س و بێ قۆناغ و ناکه‌س
به‌چه، ره‌شوڕووتی بێ بنه‌ماڵه و
ئێل و عه‌شیره‌ت، ره‌وه‌ند و دۆم و
قه‌ره‌ج، بێ زه‌وی و بێ خانوو و بێ گوند و بێ شار!!!!) بڵێ:
''ئاگاداربن.. ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ک له ئێوه وه‌کو منیش مامۆستا و
نووسه‌ر و رۆشنگه‌ر بن هێشتا هه‌ر ئه‌من له‌سه‌ر ئێوه‌م هه‌یه
چونکه ئێوه پێگه‌تان به‌رامبه‌ر به من لاوازه و ئه‌من خانه‌دان و
خاوه‌ن مه‌قام و قۆناغدارم و (شاکه‌لی)م!'' هه‌روا له لایه‌کی دیکه‌ش
به خه‌ڵکانی (ئاغا و شێخ و به‌گ و به‌گزاده و کوێخا و مه‌لا و
مه‌لازاده و چه‌له‌بی و قاچاغچی و بازرگان و سه‌رمایه‌دار‌نیش) بڵێ
''ئێوه‌ش ئاگادار بن.. نه‌خه‌ڵه‌تابن وا تێبگه‌ن که ئه‌من هه‌ر ته‌نیا
مامۆستایه‌کی ناسک و نازدارم و هه‌ر خه‌ریکی پێنووس و
پڕکردنه‌وه‌ی
په‌ڕاوانم! به‌ڵکه ئه‌منیش وه‌ک ئێوه‌م و له ئێوه‌ش خانه‌دانتر و
خاوه‌ن مه‌قامتر و قۆناغدارترم.. هه‌ر خۆم توند بکه‌مه‌وه (هه‌فت
هه‌فت)تان له داوێک ده‌خه‌م
و بۆ سه‌ر ئاوتان ده‌به‌م و
بێ ئه‌وه‌ی ئاویشتان پێ بده‌م ده‌تانهێنمه‌وه، به‌ڵام چی ده‌که‌ی
له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و ده‌بێ ئێمه‌ش وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی خۆمان هێندێکمان
خۆمان بخه‌ینه نێو بواری مامۆستایی و نووسین و ئه‌م شتۆکانه..
ئه‌وه‌ش پێویستییه‌کی
سه‌رده‌مه!''.
• هه‌ر که‌سێک ئازاده چ دینێکی هه‌بێ.
لێ زۆر خراپه له منداڵییه‌وه
دینێکت به سه‌ردا
بسه‌پێندرێ و له گه‌وره‌ییشدا له ژێر حوکمی دابونه‌ریت و په‌یوه‌ندییه باوه‌کان
نه‌توانی دینێک بۆ خۆت هه‌ڵبژێری که له نێو
قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌ر دینێک زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی دینیان هه‌یه جا به ئاگان یان نائاگان
دینه‌که‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، هه‌روا زۆر خراپه به هۆی
دینه‌که‌ت جا به‌سه‌رتدا سه‌پێندراوه یان هه‌ڵتبژاردووه ئه‌و ماف و
ئازادییانه له خه‌ڵک بستێنیه‌وه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
دینه‌که‌ی تۆدا بوونیان نییه و تووشی چه‌وسانه‌وه و شه‌ڕ و کوشتن و
کاره‌ساتی جوراجۆریان بکه‌ی، دین چوارچێوه‌یه‌کی داخراو و مێگه‌لیی و
یه‌ک ره‌نگیی و
یه‌ک ده‌نگیی و سه‌رکوتگه‌ریی و ره‌گه‌زپه‌رستانه بۆ مرۆڤه‌کان
ده‌کێشی، که تۆ
دینێکت هه‌یه یان راستتر
بێژین به سه‌رتدا
سه‌پێندراوه مافی ئه‌وه‌ت نییه به ناوی
په‌یڕه‌وکردنی دینه‌که‌ت مرۆڤه‌کان له‌و چوارچێوانه‌ی خۆت یان هه‌ر
چوارچێوه‌یه‌کی دیکه بگری. به‌ڵام
دیاره که خودی دین به بێ ئه‌و چوارچێوانه بوونی
نییه و وه‌ک یانه‌یه‌ک یان قاوه‌خانه‌یه‌کی لێدێ ئه‌ویش یانه یان
قاوه‌خانه‌یکی پیس و خراپ که زیانه‌کانی پترن له قازانجه‌کانی.
له‌به‌رئه‌وه باش نییه به ناوی هه‌بوونی دین ئه‌و چوارچێوانه بۆ
مرۆڤه‌کان بکێشرێن.. هه‌ره‌وه‌ک چۆن ناسناو‌ی بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌گه‌ریی
و دینیی و له‌و بابه‌تانه‌ش یه‌ک دونیا چوارچێوه و جیاوازیی دروست
ده‌که‌ن که جگه له جێبه‌جێکردنی حه‌زی به خۆنازینێکی
کۆنه‌په‌رستانه و رگه‌زپه‌رستانه هیچ سوودێک به مرۆڤ ناگه‌یه‌نن.
• چ سێکسێکی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست
له‌وه جۆر یان ره‌گه‌زی نێر و مێ و نێره‌مووکه - به هه‌ردوو
لایه‌نیه‌وه -ه.. ئه‌وه مرۆڤ به ده‌ستی خۆی نییه که کامیانه،
هه‌ر که‌سێکیش به که‌سێکی دیکه بڵێ بۆ ئه‌و جۆره یان ئه‌و
ره‌گه‌زه‌ی؟ ئه‌وه هه‌ر مرۆڤ نییه یان مرۆڤه‌کی چه‌وسێنه‌ره، ئه‌و
که‌سانه‌ی که به هۆی نه‌شته‌رگه‌رییش ره‌گه‌زی خۆیان ده‌گۆڕن ئه‌وه
پێویسته ئازاد بن.. به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێستا وێده‌چی زیانی پتر بێ
له قازانج چونکه هێشتا زانست له‌به‌رده‌ستی خه‌ڵکێکی چه‌وسێنه‌ر
دایه و خه‌رجییه‌کی زۆری
تێده‌چێ بۆ خه‌ڵک به تایبه‌تی بۆ خه‌ڵکه هه‌ژار
و چه‌وساوه‌کان که ناتوانن به ئاسانیی و به پێی حه‌زی خۆیان
ره‌گه‌زی خۆیان بگۆڕن.. ره‌نگه هێندێک زیانیشی هه‌بێ له‌وه‌ی که
وێده‌چێ ره‌گه‌زی ره‌سه‌ن و سروشتیی مرۆڤ باشتر و ئه‌رێنیتر بێ له
ره‌گه‌زێکی گۆڕدراو یان ده‌ستکارییکراو.. ئه‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندکارانی
زانستی پزیشکیی جێده‌هێڵێن و پێویست ناکا ئێمه ده‌ستی تێوه‌ربده‌ین.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش
له (چ سێکسێکی هه‌یه؟) شێوه‌ی جووتبوونه.. ئه‌وه هه‌ر که‌سێک ئازاده
چۆن سێکس ده‌کا به‌ڵام به مه‌رجێک زیان به به‌رامبه‌ره‌که‌ی و به
کۆمه‌ڵ نه‌گه‌یه‌نێ و نه‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی
ته‌ندروستیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌کی
دیکه له نێو کۆمه‌ڵ.
• خه‌ڵک ئازاده له‌وه‌ی خودا ده‌په‌ر‌ستی یا
شه‌یتان. هه‌رچه‌نده له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی که تا ئێستا زانست
پێی گه‌یشتووه ئه‌و دووانه - خودا و شه‌یتان - هیچیان بوونیان نییه،
لێ چ قه‌یدی هه‌یه.. ئه‌وانه‌ی تا ئێستا مێشکیان زانست وه‌رناگرێ و
باوه‌ڕیان به یه‌کێک له‌و دووانه هه‌یه با بۆ خۆیان ئازاد بن،
به‌ڵام نابێ ئه‌وانه به هۆی ئه‌و ئازادییه‌یان خه‌ڵکانی دیکه
بچه‌وسێننه‌وه که باوه‌ڕیان به‌و دووانه نییه.. هه‌روا نابێ
منداڵان به تۆبزیی رابهێنن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و دووانه هه‌ڵبژێرن
به‌ڵکه ده‌بێ بۆ خۆیان ئازاد بن و پاش ئه‌وه‌ی له هه‌رزه‌کاریی
تێده‌په‌ڕن بۆ خۆیان بڕیار بده‌ن که چی هه‌ڵده‌بژێرن یان هه‌ر هیچ
هه‌ڵنابژێرن. له‌به‌رئه‌وه باش نییه به هۆی هه‌ڵبژاردنی شتێک گرفتان
بۆ خه‌ڵکانی دیکه دروست بکه‌ی.. یان که‌سانێک وا لێ بکه‌ی به تۆبزیی
شتێک هه‌ڵببژێرن.. یان خۆت ئازاد نه‌بی له هه‌ڵبژاردن، وه‌ک چۆن
هه‌ڵبژارنی ناسناو‌ی بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌گه‌ریی و دینیی و له‌و
بابه‌تانه‌ش گرفتی پاشدامایی و ره‌گه‌زپه‌رستیی بۆ خه‌ڵکانی دیکه
دروست ده‌کا، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و جۆره
ناسناوانه‌ش هه‌ڵده‌بژێرن ئازاد نین و به ناچاریی له ژێر هه‌ژموونی
که‌ش و بارێکی جیاوازکاریی
له پێناو هێندێک به‌رژه‌وه‌ندیی خۆپه‌رستانه و
دژه‌مرۆییانه ئه‌و ناسناوانه هه‌ڵده‌بژێرن.
• هاوسێکسبازه یا وه‌ک ژن و مێردایه‌تی ده‌ژی.
هه‌ر که‌سێک پێویسته ئازاد بێ و مافی خۆیه‌تی هاوسێکسباز بێ واته مێ
و مێ یان نێر و نێر پێکه‌وه بژین و سێکسی خۆیان بکه‌ن یان ژن و مێرد
بن.. نێره‌مووکیش
به هه‌مان شێوه هه‌ر پێویسته ئازاد بێ و مافی خۆیه‌تی
له‌ته‌ک ژنێک یان پیاوێک یان له‌ته‌ک نێره‌مووکێکی دیکه بژیێ. هه‌بوون یان
پێکه‌وه‌ژیانی ژن و مێرد له هه‌موو کۆمه‌ڵێکدا دیارده‌یه‌کی ئاساییه
و هیچ قسه‌یه‌ک هه‌ڵناگرێ ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ که پێویسته له
راستییدا وه‌ک ژن و مێرد بژین واته وه‌ک یه‌ک سوود له یه‌ک وه‌ربگرن
و یه‌کیان ئه‌ویدیکه نه‌چه‌وسێنێته‌وه، لێ ئه‌و ژن و مێردایه‌تییه‌ی
تا ئێستا له جیهان باوه به شێوه‌یه‌کی گشتیی ژن و مێردایه‌تییه‌کی زۆر
نه‌رێنییه چونکه تا ئێستاش کۆمه‌ڵی نێرسالاریی و
پیاوسالاریی زاڵه و له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
ژن و مێردایه‌تییه‌کاندا پیاوه‌کان ژنه‌کان
ده‌چه‌وسێننه‌وه و
ژنه‌کانیش زۆربه‌ی کاته‌کان به ناچاریی تووشی ئه‌و ژن و
مێردایه‌تییه
بوونه و له هه‌موو رووێکه‌وه هه‌ر ماف و ئازادییه‌کانیان
پێشێل ده‌کرێن؛ له سێکس و له ماده و ماڵ و له منداڵ دروستکردن و
له منداڵ به‌خێوکردن و له ماف به‌سه‌ر منداڵ و له کار و خزمه‌تی نێو
ماڵ و له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خزمان و دۆست و ناسیاوان و له
گه‌شتوگوزار و له بڕیاڕدان له‌سه‌ر هه‌ر شتێک تا ده‌گاته بڕیاری
جودابوونه‌وه و... هتد، بێگومان ژن و مێردایه‌تی کێشه‌ی دیکه‌ی زۆرن و
تا دێ له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه نوێیه‌کانی ژیان پتر ناکۆک و ناته‌با ده‌بێ
و له ئاینده‌شدا مرۆڤ هه‌ر ناچار ده‌بێ بیخاته نێو زبڵدانی مێژوو.
هاوسێکسبازییش که مافێکی ساده‌ی مرۆڤه‌کانه و تا ئێستا به
شێوه‌یه‌کی گشتیی له نێو هیچ کۆمه‌ڵێک جێکه‌وته نه‌بووه و به نه‌نگ
و شووره‌یی له لایه‌ن تێڕوانین و هزری باوه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێ و
ته‌نانه‌ت به توندترین شێوه‌ش دژایه‌تیی ده‌کرێ و ماف و ئازادییه‌کانی
هاوسێکسبازه‌کانیش به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی پێشێل ده‌کرێن، بێگومان پێویسته
ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ش بنه‌بڕ بکرێ.
جا ئه‌وه کۆنه‌په‌رستیی
و سه‌رکوتگه‌ریی دینیی و خێڵه‌کیی
و بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌گه‌ریین به هاوکاریی و هه‌ره‌وه‌زیی ده‌سه‌ڵاتداره
چه‌وسێنه‌ره‌کان و به پشبه‌ستن و ده‌ستگرتن به دابونه‌ریته
داڕزیوه‌کان به‌رانگژی هاوسێکسبازیی
ده‌بنه‌وه و ده‌بێژێن: ''نابێ
هاوسێکسبازیی ئازاد بێ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه له نێوتان ده‌به‌ین!'' نه‌ک
نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی نێو ماڵپه‌ڕێکی ئازادی وه‌ک ئه‌مڕۆ که
ده‌بێژن: ''تکایه شانازیی به ناسناوه‌کانی ئه‌و کۆنه‌په‌رستییه
دینیی و خێڵه‌کیی و بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌گه‌رییانه مه‌که‌ن به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر ئازادن.. ئه‌گه‌ر گوێ له ئێمه‌ش راناگرن ئه‌وه
ئێمه ناتوانین له راژه‌ی بابه‌ته‌کانتان بین و بڵاویانبکه‌ینه‌وه
که له نێۆه‌رۆکه‌کانیدا به قسه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازادییه‌کن به‌ڵام
هه‌ڵگری ئه‌و ناسناوه دینیی و
خێڵه‌کیی و بنه‌ماڵه‌یی و
ناوچه‌گه‌رییانه‌ن که ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی رێگه له هه‌موو جۆره
ئازادییه‌ک به ئازادیی هاوسێکسبازییشه‌وه بگرن''.
• کراسی سوور له‌به‌ر ده‌کات یا ڕه‌ش.
هه‌ر که‌سێک ئازاده چ ره‌نگێک ده‌پۆشێ.. لێ ئه‌وه ئه‌و دابونه‌ریته
سه‌رکوتگه‌ره‌یه که له ئه‌نجامی پایه‌داریی ئه‌و هزر و تێڕوانینه
چه‌قبه‌ستووانه خۆی سه‌پاندووه
که دین و خێڵ بنه‌ماڵه و ناوچه‌ره‌گه‌کان به‌رگریی لێ ده‌که‌ن و
درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.. وای کردووه به‌کارهێنه‌رانی ره‌نگه جیاوازه‌کان
له یه‌ک به‌رببن و شه‌ڕی یه‌کدی بکه‌ن.. یه‌کێک له رێگه‌خۆشکه‌ره‌کانی ئه‌و دابونه‌ریته
سه‌رکوتگه‌ره‌ش ئه‌و ناسناوه کۆنه‌په‌رست و نه‌رێنییانه‌ن نه‌ک
ماڵپه‌ڕێکی ره‌نگاوڕه‌نگ که ته‌نانه‌ت دژی ئه‌و ناسناوانه‌شه که
ته‌نیا یه‌ک ره‌نگ ده‌بینن و ئازادیی ناده‌نه ره‌نگه‌کانی دیکه.
• حه‌زی له جازه، ڕۆکه، په‌په یا شمشاڵ.
هه‌ر که‌سێک ئازاده چ مۆسیقایه‌کی پێ خۆشه، لێ ئه‌وه جیاوازکاره
کۆنه‌په‌رست و چه‌قبه‌ستووه‌کانن خه‌ڵکان ناچار ده‌که‌ن جۆرێک له
مۆسیقایان پێ خۆش بێ و جورێکی دیکه‌یان پێ ناخۆش بێ؛ بۆ نموونه
موسلمانه‌کان ده‌ڵێن دووزه‌ڵه حه‌رامه چونکه نێر و مێی هه‌یه و
ده‌چنه نێو یه‌ک! ته‌نیا ده‌ف
لێدان به مۆسیقایه‌کی باش ده‌زانن
که له‌ویشدا
ته‌نیا یه‌ک
دوو ریتمی سواو و بێزارکه‌ر
لێده‌ده‌ن بۆ سه‌رخۆشکردن و
له‌خشته‌بردنی ده‌روێشه‌کان، کۆنه‌په‌رسته
خێڵه‌کییه‌کان و
بنه‌ماڵه‌ییه‌کان و ناوچه‌گه‌ره‌کانیش لایه‌نگیریی له‌و تێڕوانینانه‌ی
موسڵمانه‌کان ده‌که‌ن و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه ناسناو
نه‌رێنییه‌کانیش به هۆی ناسناوه‌کانیان هۆیه‌کن بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌و
تێڕوانین و کۆنه‌په‌رستییه، نه‌ک ماڵپه‌ڕێک که هه‌ر له دمبک
لێدانه‌وه - که وێده‌چێ کۆنترین ده‌نگی مۆسیقا بێ لای مرۆڤ - تا
ده‌گاته راپ که نوێترین جۆری مۆسیقا و گۆرانییه.. هه‌ر هه‌موویان
به هونه‌ری جوانی مرۆڤه‌کان داده‌نێ و به پێی تواناش له رووی
میدیاییه‌وه کۆشش ده‌کا له خزمه‌تی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونیاندا بێ.
• گۆشتخۆره یا رووه‌کخۆره. هه‌ر که‌سێک
ئازاده گۆشت ده‌خوا یان رووه‌ک یان هه‌ردووکیان، لێ پێویسته ئاگاشمان
له‌وه هه‌بێ که گۆشتخواردن جۆرێکه له دڕنده‌یی سه‌ره‌تایی
مرۆڤه‌کان که پاشان دین و خێل و بنه‌ماڵه‌کان ره‌واییان پێ داوه تا
به‌رده‌وام بێ و هه‌رگیز ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌گرن، هه‌نگاوێکی زۆر باش و
ئه‌رێنییه ئه‌گه‌ر مرۆڤ واز له گۆشخواردن و ئه‌و دڕنده‌ییه بهێنێ
ته‌ناته‌ت زۆر باشه ئه‌گه‌ر کۆشش بکا و بۆی بلوێ هیچ رووه‌کێکیش له
کاتی زیندوویی و ژیانیدا به‌کارنه‌هێنێ و ته‌نیا ئه‌و کاته
به‌کاریانبهێنێ که وشک ده‌بن یان ژیانیانیان له‌به‌ر ده‌بڕێ چونکه
ئه‌وانیش ژیانیان هه‌یه و پێویستییه‌کی ئه‌و ژینگه به بایه‌خه‌ن که
هه‌موو گیانداران به مرۆڤیشه‌وه تێیدا په‌روه‌رده ده‌بن. جا ئه‌وه
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ نییه رێ له خه‌ڵک ده‌گرێ که گۆشتخۆره یان
رووه‌کخۆره به‌ڵکه ده‌بێژن
با چه‌نده‌ی ده‌کرێ و
ده‌لوێ به
شێوه‌یه‌کی زانستییانه به دوای خواردن و خواردنه‌وه‌کانه‌وه بین و کۆشش
بکه‌ین چیدی دڕنده‌یی به‌رامبه‌ر گیانداران به‌کارنه‌هێنین و
له‌نێویان نه‌به‌ین.. به‌ڵام ئه‌وه هزری دین و خێڵ و بنه‌ماڵه‌کانن
هه‌ر به گۆشتخواردن و به دڕنده‌ییانه‌وه گرتووه و رێگه له جۆری
هه‌ڵبژاردنی مرۆڤه‌کان ده‌گرن و گاڵته‌ش به‌و که‌سانه ده‌که‌ن که
ده‌یانه‌وێ سوود له پێشکه‌وتنی زانست وه‌ربگرن یان به لایه‌نی که‌م
وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک واز له خواردنی گۆشت بهێنن.
له کۆتاییدا ده‌بێژین: هیوادارین سوودێکمان
به خوێنه‌ران و بابه‌ته‌که‌ی کاک ئه‌مجه‌دیش گه‌یاندبێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر
وشه یان رسته‌یه‌کی نێو ئه‌و بابه‌ته‌ی
ئێمه‌ش هه‌ستی کاک ئه‌مجه‌دی
رووشاندبێ یان وه‌ک بچووکترین هێرش بێته به‌رچاوان بۆ سه‌ر
که‌سایه‌تیی ئه‌و.. ئه‌وه بێگومان مه‌به‌ستی ئێمه نه‌بووه و نییه و
داوای بووردن ده‌که‌ین، چونکه ئێمه
جگه له رێز و خۆشه‌ویستیی هیچ گرفتێکی که‌سییمان
له‌گه‌ڵ ئه‌و نییه و نابێ.. به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه رێزی زۆریشی لای ئێمه
هه‌یه، به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی
(ناسناو‌ی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی..)
پێچه‌وانه‌ین و هه‌ر که‌سێکیش ئازاده تێڕوانینی چۆنه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش
له سه‌ره‌وه تێڕوانینی
خۆمان له‌و باره‌وه به درێژیی
خسته‌ڕوو..
ئومێده‌وارین به سینگێکی فراوان وه‌ریبگرێ.
__________________________________________________________
*
له (ئه‌ی به‌نده‌ری دۆست، ئه‌ی که‌شتی دوژمن‌دا) که دوا کۆ(شیعر)ی
به‌ختیار عه‌لییه، ته‌نیا ئه‌و دوو ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌م بینییه‌وه
که له شیعر بچن. باسی هه‌ڵه‌ی ڕێنووس ناکه‌م که له ژماره نایه و
ته‌نانه‌ت له ناونیشانی (دیوان)ه‌که‌یشیدا هه‌یه، ئاخر ده‌بوو
بنووسێت: ئه‌ی که‌شتیی دوژمن، چونکه که‌شت، مانای نییه. جێی
بایه‌خه، زۆر جار هه‌ڵه‌ی ڕێنووس، هه‌ڵه‌ی له واتا و له ڕێزمانیشدا
به دوادا دێت. (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن).
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|