په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٥\٢٠١٧

  بۆ کچە گەریلا.

سمکۆ ئەحمەد

ئەی ئەو کچانەی
خەونەکانتان لە پرچەکانتان
درێژترن
ئەی ئەوانەی ئاسکەکانی قەندیل
هێندەی بەهار ئاشقتانە
ئێوە بۆنی نێرگتان گرتوە
هەڵۆ دڵتانی بردوە
ئێوە چنگێکتان لەسەر بەفر و
نینۆکتان لەسەر میل نوستوە
کە یەکێکتان لێ دەکوژرێ
دڵی نێرگز بۆتان دەگری
گوڵاڵە سوور دەپۆشێت و
قەندیل چاوتان لێ دائەگرێ
چەند جێی داخە..
وا ئەمجارەش پەڕەیەکی رەشی مێژووی عوسمان
وا بە دەستی باشوورەوە
بەشێکی دی بۆ زیاد دەبێ
ئێمەش رۆژێ وەك تۆ کەو بووین
ئاشقی شینایی ئاسمان و
هاوڕێی کێو بووین
سەد مەخابن زۆر لەمێژە
دەستەمۆ بووین
ئێستا نیشتیمانمان قەفەزێکەو
خۆشماندەوێ
هیچمان لە ئێوە ناچێ
رەنگمان نەبێ
فێرکراوین دانیش رۆکەین
تا رۆژێك بێت
ئێوەش وەکو خۆمان
دەستەمۆکەین.

 

٢٠١٧ - لەندەن

ماڵپه‌ڕی سمکۆ ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک