بۆ کۆچی‌دوایی
هاوڕێ و برام.

سه‌رکه‌ش
مزه‌فه‌ر که‌مال عه‌زیز
خاوه‌نی وێنه‌گای ئه‌سرین له هه‌ولێر!
کۆستێکی گه‌وره خه‌مێکی گران کۆچێکی له پڕ! هاوڕێم.. برام .. مزه‌فه‌ر
گیان! ده‌زانم زۆر شه‌که‌ت و ماندوو و بێزار و وه‌ڕه‌س ببووی له‌م
ژیانه و له شاره‌که‌ت، له شاره‌که‌ت، پیره هه‌ولێر که بۆ تۆ و
هه‌زارانی تر سه‌رچاوه‌ی ئێش ئازار و ژان و گرفتاری بوو، تا ئه‌و
چاوترووکانه‌ش، که بۆ هه‌تا هه‌تایه چاوت لێک نا. ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی
له پڕی خۆت لێکرد.
هاوڕێ ماندوو و شه‌که‌ت بووه‌که‌م بنوو ئازیزه به ڕێزه‌که‌م ...
ئارام .. ئارام بخه‌وه، بۆ هه‌تا هه‌تایه بنوو، ئیتر که‌س له‌م خه‌وه
شیرین و تاڵه، پڕ له ئه‌فسوون ونهێنیه ئاگات ناکاته‌وه، نه پیره
دایک و نه پیره باو ماون، نه برا و هاوڕێکانت له نزیکه‌وه، له‌م
کۆسته به سۆیه‌ی تۆ ئاماده و ئاگادار‌ن، ته‌نیا فریشته پاکه خاوێنه
بێگه‌رده‌که‌ی خوشکه بچکووکت، که ببوو به هه‌موو که‌س و کارێکی تۆ،
دایک بوو باوک بوو برا بوو هاوڕێت بوو، ئێستا له ماڵێکی ته‌نیا و له
ته‌نیاییه‌کی سامناک، ته‌نێ نیگه‌رانه، ده‌یهه‌وێ به‌گات بێنێ بۆ به‌رچایی
سبیانه، ده‌یهه‌وێ له خه‌و ڕابی، به‌ڵکه بۆ سه‌رکار و به سواری
ئوتۆمۆبێله شڕه‌که‌ت به‌ڕێ که‌وی، دره‌نگت به‌سه‌ردانه‌یه.
ئه‌فسووس ... ده‌زانم ئێش ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌و ساڵانه‌ی
گیرانت لای دووڕنه‌کانی ئه‌منی هه‌ولێر و به‌غدا، گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب،
تا ناو گۆڕیش له‌گه‌ڵتا بوون، دواتریش به‌ده‌ستی ئه‌منی کوردی ئاسایشی
حکومه‌تی پارتی، ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی تر و چاره‌ڕه‌شیه‌کی تر بووه
سه‌ربار و بنباری جه‌سته‌ی داهێزراوت، هه‌ر چه‌ند تۆ که‌سێک یه‌کجار خۆ
ڕاگر و مکوڕ له‌سه‌ر قسه‌ی خۆت، به‌ڵام دڵه مه‌زنه‌که‌ت، نه‌یتوانی له‌مه
زیاتر سه‌ری بڵند و سه‌رکه‌شت ڕاگرێ، تۆی مرۆڤ و (کوردی بێغه‌ل و غه‌ش)
قوربانی ده‌ستی توند و تیژ ده‌سه‌ڵات بووی له دوو سه‌رده‌می جیاواز،
دوو ڕۆژگاری ڕه‌ش و چڵکن، سه‌رده‌می به‌ربه‌ریزمی به‌عس و دواتریش سه‌رده‌می
شه‌ڕی پڕ له شه‌رم و شه‌رمه‌زارانه‌ی ناوخۆ.
بنوو ئازیزم .. ئیتر بۆ جارێکی تر و بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر‌و بۆ
ژووری ئه‌شکه‌جه‌خانه‌یه‌کی تر ڕۆبۆته‌کانی ده‌سه‌ڵات پۆلیسه نهێنیه
ترسنۆکه‌کان ڕوو به ڕووت نابنه‌وه. پرسیاری بێ سه‌ر و به‌ری بێ
مانات لێناکه‌ن. ئیتر خه‌می گرانی شار ... شاری پڕ ئێش و ئازار... شاری
پڕ له ململانه و نا به‌رامبه‌ری ... کۆڵ و باری خه‌مه‌کانت قورس‌تر
ناکا ..... بنوو ماڵئاوا ... ماڵئاوا.
ئوپسالای سوید
5/8/2009
a_sarkash@hotmail.com
|