١٥\٥\٢٠١٤
بۆکۆ حەرام و ئیسلامییەکانی دیکە.

حەمە غەفور
بۆکۆ حەرام، دەرد و نەهامەتییەکی دیکەیە، ئیسلام پێشکەشی مرۆڤایەتی
کردووە. ئەم دەمارگیرە ئیسلامییانە بە توندیی هزر و چنگیان لە نێو
زەلکاوی دڕندەیی و دژایەتیکردنی مرۆڤدا چەکەرەی کردووە. ئەم گرووپە
گانگوستەریزمە ئیسلامییە نوێیە لەسەر هەمان نەریت و رێبازی ئیسلامی
سیاسیی پێش خۆی سەری دەرهێناوە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستیداوەتە
نابووتکردنی کۆمەڵگای نەیجیریا. ئەم رەوتە هۆڤییە شاڵاوەکانی خۆی لە
دژی مرۆڤایەتی بە هێرش و پەلاماردانی ژنان دەستپێکردوە، پەیامی ئەم
گرووپە ئیسلامییە تازەیە بۆ جیهان ئاشکرایە و بە دەگمەن کەسانێک پەیدا
ئەبن چاویان بە روخساریان هەڵبێ، بێجگە لە ئیسلامییەکان بە پانتایی
جیهان.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە بارەی کاردانەوەی ئیسلام و کەلتووری ئیسلامیی و
ئیسلامی سیاسیی بە گشتیی، ئەگەر چی هێشتا ئەو ئازایەتییە لە خۆیان
نابینن شانازیی بە هەڵتۆقینی ئەم جۆرە لە بەرگریکارانی ڕێگای خودا و
شەرعی ئیسلام بکەن، بەڵام لە ناخیانەوە گشت ئیسلامییەکانی جیهان ئێستا
شاگەشکە بوونە بە پەیدابوونی ئەم دڕندانە.
بێگومان ئیسلامییە رەنگاوڕەنگەکانی کوردستانیش، لەمسەری سەلەفیی و
نەقشەبەندییانەوە تا ئەوپەڕی میانڕەویان جگە لە ڕێزگرتنیان لەم گرووپە
خوێنخۆر و دوژمن بە مرۆڤانە ئایا قسەیەکیان هەیە بۆ کردن لە بارەیانەوە!
دوو ڤیدیۆ لەسەر (بۆکۆ حەرام)ەکان:
١٣\٥\٢٠١٤
ماڵپهڕی حهمهغهفور
|