بۆ کۆنگره‌ی فیدراسیۆن گرنگه؟
ئاسۆ گۆران پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌م پێم خۆشه تاریخچه‌یه‌ک له کار‌و هه‌ڵسوڕانه‌کانی فیدراسۆن باس بکه‌م. له‌مێژووی دروستبوونی ئه‌م ڕێکخراوه‌وه تائێستا خاوه‌نی خه‌رمانێک کار‌و هه‌ڵسوڕانه که‌سه‌رجه‌میان له پێناو باشترکردنی ژیانی په‌نابه‌راندا بووه. له دوای جه‌نگی که‌نداو ڕاپه‌ڕینی ئاداری1991 خه‌ڵکی عیراق و کوردستان به‌ڵێشاو که‌وتنه دوای قه‌ده‌ری سه‌فه‌رو زۆربه‌ی که‌مپه‌کانی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌ته‌کانی دراوسێی عێراق پڕبوون له خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگایه‌ک که بنه‌ماکانی ژیانی تێدا نه‌مابوو، بۆیه دروست بوونی فیدراسیۆن له‌و ڕۆژگاره‌دا وه‌ڵامێک بوو به پێویستیه‌کانی په‌نابه‌ران. ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی به‌شێک له په‌نابه‌ران ده‌بوونه خۆراکی نه‌هه‌نگه‌کانی ده‌ریاو به‌شێکیش به دیار چاوه‌ڕوانی درێژی قبووڵه‌وه له‌که‌مپه‌کانی په‌نابه‌راندا ڕۆژگاریان ده‌ژمارد ئه‌مه جگه له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی دیپۆرت کردنه‌وه‌و ترسانی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست پۆلیسه‌وه.ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ناو‌جه‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو پێویستیانه‌دا فیدراسیۆن خۆی خه‌مڵاندو ڕسکاو هاته ناو مه‌یدانی خه‌باته‌وه. هه‌ر دروست له‌وساتانه‌وه وه‌ک ڕێکخراوێکی راستگۆ‌و هه‌ڵسوڕاو خۆشه‌ویست هه‌میشه‌و زۆر جدی به‌دوای وه‌ڵامی سیاسیه‌وه بووه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاداو له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌دوای چاره‌نوسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه بوو که‌خۆیان داوه‌ته ده‌ست بڕیاروو سیاسه‌ته نا جێگیر‌و نا ئینسانیه‌کانی ) UN). فیدراسیۆن له‌و ساته‌وه‌ی وه‌ک ڕێکخراوێک خۆی عه‌له‌نی کرد به هه‌زاران ته‌لێکس و سه‌دان خۆپیشاندان وسه‌دان سه‌ردانی که‌مپه‌کان و ده‌یان دانیشتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانی کۆچ وئه‌حزابی سیاسی و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کان به‌تایبه‌تی ڕێکخراوه ئینسانی وئازادیخوازه‌کان‌و ڕێکخراوه کرێکاری وئینسان دۆسته‌کان‌و،دانیشتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ) UN) سازکردوه‌و سازمه‌نده‌ی بوه . له هه‌مووئه‌مانه‌ش گرنگتر سه‌ردانی سکرتێری گشتی ئه‌وسای فیدراسیۆن هاوڕێی ئازیز (ڕێبوار عارف) بۆ ئیتالیا به‌دوای ڕووداوی خنکانی 35 په‌نابه‌ری کورد له ده‌ریا سه‌رسه‌خت و شه‌پۆلاویه‌کانی سنوری نێوان تورکیا‌و ئیتالیا تا کۆمه‌ک به‌دۆزینه‌وه‌ی ته‌رماکانیان بکات هه‌ر ئه‌و کاته چه‌ندین به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر ده‌رکرد ڕوو به ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی. به‌یانی تایبه‌ت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ ناردنه‌وه ته‌رمی ئه‌و ئازیزانه‌ی که بێ‌ئومێدی و نائارامی کۆمه‌ڵگا دابویانه ده‌ست قه‌ده‌ری سه‌فه‌ر ته‌نها ڕێکخراو بووین که به‌دوای ئه‌وهه‌موو پێداویستیانه‌وه بووین. کارێکی تری گرنگی ئێمه سه‌ردانی سکرتێری گشتی هاوڕێ( ده‌شتی جه‌مال) بوو بۆ په‌رلمانی ئه‌وروپا له ساڵی 2006له سه‌رمه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران. ئه‌مانه مشتێکن له‌خه‌رمانی کاره‌کانی فیدراسیۆن و مێژویه‌کی دره‌خشانی ئه‌م ڕێکخراوه. یه‌کێک له خاڵه جه‌وهه‌ریه‌کانی فیدراسیۆن له ئێستادا هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه بۆ به‌ستنی یه‌که‌م کۆنگره له‌م ساڵداو ئه‌مه‌ش باشترین فورسه‌ته بۆ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانیان بۆ گرنگه‌و پێی‌حه‌ساسن تێیدا به‌شداری بکه‌ن وبه ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزی بکه‌ن . ئه‌وه‌ی بۆکۆنگره گرنگه که مه‌به‌ستی منه له‌م نوسینه‌دا، لێره‌وه دێمه سه‌رباسی ئه‌سڵی بابه‌ته‌که. ئه‌وه‌یه فیدراسیۆن به ده‌ستێکی پڕ‌و مێژویه‌کی دره‌خشانه‌وه ده‌چێته ناو یه‌که‌م کۆنگره‌وه به‌تایبه‌ت له‌کاتێکدا که به مێژووی وڵاتێکی وه‌ک عێراق ئه‌م سه‌رگه‌ردانی و ئه‌و بێ ئومێدیه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، وه جۆری داگیرکاریش قه‌د له‌م شکڵه‌دا پیاده‌نه‌کراوه، مرۆڤیش قه‌د له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ئه‌وا بێپره‌نسیپ نه‌بووه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مانه‌ش قه‌د مه‌زهه‌ب له عێراق و کوردستانیشدا ئه‌وه‌نده تووند نه‌بوه که به‌به‌رچاوی کامێراوه ئینسان سه‌رببڕدرێت یان ئینسان به‌رده‌باران بکریت. له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌یه که ڕۆژانه لێشاوی سه‌فه‌رکردن زۆر‌و زۆرترده‌بێت هه‌موو چین‌وتۆێژێک ده‌یانه‌وێت له‌ده‌ست مه‌رگ هه‌ڵبێن و له‌و میحنه‌ته ڕزگاریان بێت ئه‌مانه‌یه ئه‌رکی ئێمه‌یان قورسکردوه‌و فیدراسیۆنی بۆ ناوکۆنگره‌یه‌ک ڕاکێشاوه که زۆر گرنگ و پێویسته ده‌بێت هه‌ر ئێستا سازمانده‌ی ئه‌و هه‌مو پێویستیانه ڕێکبخات که کۆمه‌ڵگایه‌ک ڕووبه‌ڕوی بۆته‌وه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌رجه‌م ووڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وام مافی په‌نابه‌ری به‌رته‌سک و قورس‌تر ده‌که‌ن فشاری زۆرتر بۆ په‌نابه‌ران ده‌هێنن تا له‌مافه‌سه‌رتایه‌کانیان به‌هه‌ره‌مه‌ند نه‌بن. سه‌ڕه‌ڕای سه‌ختکردنه‌وه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنی خێزانی و که‌م کردنه‌وه‌ی پێویستیه‌کانی په‌نابه‌ری و به‌هێز بوونی سیاسه‌تی ڕاسیستی. وه که‌مترین پێبه‌خشینی مافی په‌نابه‌ری له بنکه‌کانی (UN)له وڵاتانی دراوسێی عێراق. سه‌ڕه‌ڕای سه‌فه‌ری بێشووماری خه‌ڵكی عێراق و ڕووکردنه بنکله‌کانی (UN) جا بۆیه من پێم وایه له هه‌موو کاتێک زیاتر ئه‌م کۆنگره‌یه له ئێستادا پێویسته‌و گرنگه هه‌موومان به دڵێکی گه‌وره‌و ڕوحێکی ئینسانیه‌وه ڕوو له ده‌رگای کۆنگره بکه‌ین و تێیدا به‌شداری بکه‌ین و پێکه‌وه به‌ندو بڕگه‌کانی کۆنگره به‌هێزوو شه‌فافتر بکه‌ین. وه‌رن با گرنگی ئه‌م کۆنگره‌یه له‌ده‌ست نه‌دین و ئه‌م فورسه‌ته سود لێوه‌ربگرین تابتوانین وه‌ڵامی پێداویستیه‌کانی په‌نابه‌ران بده‌ینه‌وه. به‌خێربێن و رێز له ئاماده‌بوون و به‌شداریکردنتان ده‌گرین. ئاسۆ گۆران/ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی فیدراسێۆن په‌نابه‌رانی عێراق. 2007-08-16
|