په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٦\٢٠١٥

بۆ لێژنەی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان.


بەڕێزان:


نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستوور ئەرکێکی گەورەیە کە ئاسەوار و کاریگەری درێژخایەنی دەبێت بۆ ئێستە و نەوەکانی داھاتوو لە کوردستاندا. لێرەوە بەرپرسیارێتی ئێوە لە نووسینەوەی ئەم دەستوورەدا لە بەرامبەر بە نیوەی کۆمەڵگە کە ژنان و کچانن زۆر گەورەیە و پیویستی بە سەرنجدانێکی ھەمەلایەنەیە.


لەم سۆنگەیەوە ئێمەی واژۆکەرانی ئەم نامەیە، بە پیویستی دەزانین کە سەرنجتان ڕاکێشین بۆ بارودۆخی ژنان و کچان لە ھەرێمی کوردستان .بەشێکی گەورەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە دەگەڕێتەوە بۆ جێگە و ڕێگەی ژنان و مافەکانیان لە نێو یاساکاندا، بە تایبەت ھەردوو یاسای باری کەسێتی و یاسای سزادان.


بەڕیزان، ٢٠ ساڵ زیاترە ژنان دەرگیری کێشەی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆر و جیاکاری و ھەڵاواردنن لە کۆمەڵگەدا. ئامارە فەرمیەکانی بەڕیوەبەرایەتی دژی توندوتیژی لەسەر ژنان ھەر سێ مانگ جارێک کۆمەڵگە دەھەژێنیتەوە بە ژمارە بێ شومارەکانی توندوتیژی و جۆرەکانی لە دژی ژنان و کچان لە ھەرێمی کوردستاندا. لە کاتێکدا کە ئەم ئامارانە زۆر کەمترن لە ژمارەی راستەقینەی ئەو توندوتیژیەی کە بە فراوانی لە شار و شارۆچکە و لادێیەکی کوردستاندا ڕوودەدات، ھێشتا ژمارەی قوربانیەکانی کوشتنی ژنان لەسەر ناموس و شەرەف ، لێدان و توندوتیژیی جەستەیی، خەتەنەکردنی کچانی منداڵ، بەزۆر بە شوودان و دەستدرێژی جنسی و لە ھەموو ئەمانەش مەترسیدار تر دیاردەی خۆکوشتن و خۆسوتاندن بە ھۆی کێشە کۆمەڵایەتیەکانەوە ساڵ بە ساڵ روو لەسەرن.


ئێمە بڕوامان وایە کە ئەم توندوتیژییانە کە بووەتە کەلتوورێکی باوی نێو کۆمەڵگە ئیلھام لە جیاکاری و ھەڵاواردنی نێو یاساکان وەردەگرن و پشتی پێ دەبەستن و راستەوخۆ ئاکامی پلەدووییی ژنان و مافەکانیانە لە نێو یاساکاندا. لە نێو سیستەمی دادوەریشدا ھەر بەھۆی ھەڵاواردنی یاساوە بە ھەزاران ژن گیرۆدەی جیاکاری و بیرۆکراتیەتن لە پرۆسەکانی جیابونەوە و یەکلاییبونەوەی سەرپەرشتی منداڵ و نەفەقە و میراتی، ھتد. بە جۆڕیک کە زۆر جار ژنان خۆیان وادار دەبن بە پەنابردن بۆ سوڵحی خێڵەکی دوور لە یاسا و لەوێشدا ھەمیشە دەبنەوە قوربانی ئەم ڕێککەوتنانە. ئەو ژن و مندالانەی کە دووچاری توندوتیژی دەبن، بەھۆی نەبوونی یاسایەک بۆ پاراستنیان بێبەشن لە خزمەتگوزاری شایستە بۆ فریاکەوتن و پاراستن و دابینکردنی ژیانیان دوور لە بارودۆخی توندوتیژی نێو خێزان. ئەمانە و دەیان جۆری تر لە بێمافی زادەی بەرجەستەنەبوون و سەقامگیرنەکردنی مافی یەکسانی ژن و پیاوە لە یاسادا. بە جۆرێک کە دیاردەکانی ھەڵاواردن و جیاکاری و توندوتیژی لە دژی ژنان بووەتە کارێکی ئاسایی. ئەوەی کە زۆر ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە یاساکانی ھەرێم پڕن لە جیاکاری و ھەڵاواردن لە دژی ژنان و بە تایبەت ھەردوو یاسای باری کەسێتی و سزادان کە بە شیوەیەکی سەرەکی پشتیان بەستووە بە بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام.


لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە گۆشەیەکی کەمی ئەو ھەڵاواردنانە دەەدەین:


لە یاسای باری کەسێتیدا ژنان و پیاوان یەکسان نیین لە پرۆسەی ھاوسەرگیری و جیابونەوە و میراتی و سەرپەرشتی منداڵدا.
فرەژنی جێگیر کراوە بە چەند مەرجێکەوە.
لە یاسای سزاداندا ژنان لەسەر لەباربردنی منداڵ سزادەدرێن بە بێ لەبەرجاو گرتنی بارودۆخێک کە تیایدا ئەو کارەیان ئەنجامداوە لەوانە باری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و مەترسی تر.
لە کاتی دەستدرێژی جنسی بۆ سەریان لە لایەن ئەندامانی پلە یەکی خیزانەوە، ئەوانیش بە تاوانبار ھەژمار دەکرێن و سزا دەدرین لە کاتێکدا کە ئەوان قوربانی یەکەمی ئەو تاوانەن.
لە کاتی دەستدرێژی جنسی کەسێک بۆ سەریان کە تاوانێکی گەورەیە تاوانبار سزاکەی دەکەوێت ئەگەر ھاتوو رازی بوو بە ھاوسەرگیری لەگەڵ قوربانیەکەی.
ئەمانە تەنھا چەند نمونەیەکی کەمن لە ھەردوو یاساکەدا کە بە ئاشکرا جیاکاری و ھەڵاواردن دەکات لە نێوان ژن و پیاودا. جێگەی خۆیەتی کە ئەوە پشتڕاستکەینەوە کە ھەموو ئەم بەندانە پشتیان بە شەریعەتی ئیسلام بەستووە و دژی بنەماکانی مافی یەکسانی ژن و پیا و و جاڕنامە جیھانیەکانی مافی مرۆڤن.


لە پێناو کۆتاییھێنان بە جیاکاری و ھەڵاواردن لە دژی ژنان لە یاسادا، پێویستە دەستووری ھەرێم دوور لە دەسەڵاتی دین و ھەر جۆرە ئایدۆلۆجیایەکی تر بنووسرێتەوە . پیویستە پشت ببەستێت بە بنەماکانی مافی ھاوڵاتیبوونی یەکسان و یەکسانی ژن و پیاو و جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ لە جیھاندا. بۆ ئەمەش:


١. پێویستە کە مادەی ٦ و مادەی ٣٠ لەو رەشنووسی دەستوورەی بەردەست ئێوە بە تەواوی لاببرێت چونکە مادەی ٦ جارێکی کە نەک ھەر لە ئێستادا بەڵکو بۆ نەوەکانی داھاتوومان جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە یاساکان دەبێت پشت بەستوو بن بە شەریعەتی ئیسلام. ھەروەھا مادەی ٣٠ دەیەوێت کە یاسای باری کەسێتی تایبەت بە دینەکانی تر دامەزرێنیت . جێگیر کردنی ئەم دوو مادەیە لە دەستووردا دریژە دەدات بەم بارودۆخە ناھەموارەی کە ژنان دوو دەیەیە تێیکوتوون و ھەروەھا ئاسەواری درێژخایەن و کارەساتباری دەبێت بۆ ژیان و سەلامەتی ژنان لە ئێستا و لە داھاتوودا.
٢. پێویستە دەستوور مادەیەکی تایبەتی یەکسانی ھەمەلایەنەی ژن و پیاو راگەیەنێت لە پاڵ پاراستنی مافی ھاوڵاتیبوونی یەکسان و ئازادی رادەربڕین و ئازادی تاکە کەسی.
٣. پێویستە دەستوور پاراستنی ژنان و منداڵان لە دەست توند و تیژی و دەستدرێژی و ھەموو جۆرە مەترسیەکی تر وەک ئەرکێکی دەستووری جێگیر بکات.
٤. دابینکردنی بودجەی پیویست بۆ پاراستنی ژیان و دابینکردنی گوزەرانی قوربانیەکان بکاتە ئەرکی ھەر دەسەڵات و حکومەتێک کە لە ھەرێمی کوردستان لەسەر کار دەبێت.

واژۆیەکان:
رێکخراوەکان:
١. ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەلاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا
٢. سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کولن/ئالمانیا
٣. رێکخراوی راگەیاندن وروناکبیری ژنان
٤. رێکخراوی مافی مروڤ
٥. ڕێێکخراوی کومەلایەتی خانزان
٦. ریکخراوی کشتی ژیان
٧. گرووپی ژیان
٨. سەنتەری نینا لە سوید
٩. سەنتەری ئاسودە
____________________________

١٠. گۆنا سەعید - ھەڵسواراوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
١١. کەژال نوری / بەرپرسی پلاتفورمی دژ بە لە سیدارەدانی ژنان لە ئیران بیروی ھولەندا - لە ریکخراوی ئازەرمیھر / ئەندامی ریکخراوی ژنانی ئازادی نیونەتەوەیی بیروی روتەردام
١٢. ئاویزان نوری، بەربرسی سەنتەری بەنا بۆ لابردنی توندوتیزی زنان
١٣. ھانا عەلی، نووسەر، کەنەدا
١٤. کوێستان موحەمەد
١٥. سارا عومەر - نووسەر و خوێندکار و لێکۆڵەری سیاسی - دانمارک
١٦. سۆزان شەھاب نوری - ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
١٧. دکتۆرە چۆمان ھەردی - نووسەر و شاعیر - مامۆستا لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
١٨. نالیا ئیبراھیم - ئەندامی کە نە کە - سوید
١٩. ئەستیرە فاتیح - ھەڵسورای بزوتنەوەی ژنان
٢٠. گەشاوە جاف / ڕاگەیاندکار
٢١. نھال عبدالجبار جلال، ماموستا قوتابخانە ی کوردی لە کویلن - ئە لمانیا.
٢٢. فەریبا قازی - جالاکی مافی مرۆڤ
٢٣. تارا توفیق - سەنتەری نینا - سوید
٢٤. کازیوە موسی، سوسیال پیداکۆک،کویلن - ئە لمانیا
٢٥. ساویز موسی، پراکتیکانت لە بواری ژناندا - ئە لمانیا
٢٦. پەری ئەحمەد
٢٧. روشنا ئەحمەد
٢٨. ھەدیە ئەحمەد
٢٩. نە ھیە خوشکلام
٣٠. تارا عەلی
٣١. ھانا تۆفیق
٣٢. ئاشتی عەبدوڵا - نووسەر
٣٣. کوێستان مە حمەد - کارمەند
٣٤. ژینو محمد - راگەیاندنکار
٣٥. مریەم روژ ھە لاتی
٣٦. سوزان حە سە ن
٣٧. ژیان خوش پە یام
٣٨. شیلان مەحمود کارمەند
٣٩. پەرێز عومەر - لێپرستاری لقی ھەولێر یەکێتی ژنان
٤٠. چنور عەلی - جالاکوان
٤١. تاڤگە سابیر - نووسەر
٤٢. پەری ئەحمەد
٤٣. مینا موحەمەد
٤٤. خانم ڕەحیم لەتیف - بەرپرسی سەنتەری ئاسودە - سلێمانی
٤٥. گولالە خزری - رۆژنامە وان لە سوید
٤٦. ڕووپاک ئەحمەد
٤٧. نوا حەسەن
٤٨. سازیان تالیب - ڕۆژنامەنووس
٤٩. کەژال عەلی / شاعر / سویسرا
٥٠. نیاز عومەر عەلی
٥١. بێخاڵ مەحمەد - ژنی ماڵ
٥٢. تامان شاکر - نووسەر
٥٣. ژیان مەحمەد - ژنی ماڵ
٥٤. چرۆ ئەحمەد - ژ ژنی ماڵ
٥٥. دونیا ئەحمەد - خوێندکار
٥٦. سارا عەبدولسەلام - خوێندکار
٥٧. کانیرە ھەوروامی - پەرستار
٥٨. پەروا عەلی - ئەندام پەرلەمان
٥٩. ئەمیرە حەمە سالح - مامۆستا
٦٠. سمیرە حە مە سالٰح - یارمە تی دە ری پزیشکی
٦١. نیھایە حەمە سالٰح - ماموٰستا
٦٢. منیرە حە مە سالٰح - ماموٰستا
٦٣. شیماء حە مە سالٰح - ماموٰستا
٦٤. کوێستان فتوحی - چالاکی سیاسی
٦٥. دلنیا سلیم
٦٦. ھاژە سالار
٦٧. گولزار علی
٦٨. ڕوناک ێەحمەد - چالاکی مەدەنی کۆیڵن ئەڵمانییا
٦٩. مریەم فەتحی - چالاکی مەدەنی - باسک، ئیسپانیا
٧٠. ورشە ئەسەد
٧١. زەینەب ئەرکەوازی - رۆژنامەنووس
٧٢. تەلار شا
٧٣. شادان فواد - شانو کار
٧٤. پەروین حسن ێادق - سلیمانی
٧٥. پەری عەزیز
٧٦. ئاسیا مەجید- کەنەدا
٧٧. چالاکوانێکی بواری ژنان و نووسە ر و پە یکە ر تاش لە ستۆکھۆڵم
٧٨. نیاز عبداللە
٧٩. سەوسەن سەلیم - بەڕیوەبەری KMEWO
٨٠. چیمەن محەمەد رەشید - نووسەر - چالاکی بواری مافەکانی ژنان
٨١. عدالت عمر - نووسەر و لێکۆلەری بوای جینۆساید
٨٢. ژالە عمر- فەرمانبەر
٨٣. کەژال عمر - فەرمانبەر
٨٤. جوان عومەر - مامۆستا
٨٥. لاوژە جەواد - ھەڵسواروی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
٨٦. سمیرە نادر قادر- فەرمانبەر
٨٧. پەری سالح حمید- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان/- فراکسیۆنی گۆڕان
٨٨. مھاباد سالح - ژنی مال
٨٩. دونیا عمر - فەرمانبەر
٩٠. ئامینە حمد حۆسین- ژنی مال
٩١. دلارام دلێر- قۆتابی زانکۆ
٩٢. پەریسا دلێر - قۆتابی زانکۆ
٩٣. پەروین حەسەن
٩٤. ‌گزینگ قازی- کاری کومە لایە تی و دە روون ناسی
٩٥. فەیناز عەزیزی
٩٦. روژین شەریفی
٩٧. کوچەر موحەمەد
٩٨. دەروون محەمەد - خوێندکار
٩٩. ئاڤان فارس - رۆژنامەنووس
١٠٠. ئێڤار ئیبراھیم - ئەندام پەرلەمان
١٠١. شیرین کافی
١٠٢. نیان عومەر - مامۆستا
١٠٣. کەیوان عومەر - مامۆستا
١٠٤. ئەڤیڤان بۆکانی - مامۆستا
١٠٥. ئارەزوو قادری - پەرستار
١٠٦. گوڵزار حوسێن ـتەلەبەی ماستەرو توێژەری کۆمەڵایەتی
١٠٧. مەدیحە سۆفی شاعیرو نووسەر
١٠٨. ڤیان سوڵێمان - یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
١٠٩. کنێر موحەمەد کەریم - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١٠. دلارام عەندولرەحمان محەمەد - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١١. نێرگز محەمەد کەریم - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١٢. ڤیان حەمەد کەریم - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١٣. لەیلا سڵێمان عەبدولا - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١٤. ھەرمێ حەمە زیاد - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١٥. شادان کاوە موحەمەد - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١٦. ماردین حەبدولرەحمان محەمەد - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١٧. ھێرۆ عارف نەجم- یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١٨. شیلان ئەبو بەکر - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١١٩. شادیە یاسین رەسول - یەکێتی ژنان لقی ھەولێر
١٢٠. گەشە دارا حەفید - ئەندام پەرلەمان
١٢١. بەھرە ھمزە عزیز- ئەندازیار
١٢٢. سوعاد عەلی - فەرمانبەر
١٢٣. شادی نەوازاد - فەرمانبەر
١٢٤. گۆنا عەلی - سوید
١٢٥. دڵسۆز حەمە - شاعیر و نووسەر و ئارکەتێک
١٢٦. ھەڵاڵە ڕافع - چالاکی بواری یەکسانی و مافی مرۆڤ
١٢٧. خەدیجە قادر - روێژکار - نەرویج
١٢٨. چنور عەلی - چالاکوان
١٢٩. شەمزین جیھانی - فێمێنیست و چالاکی مافی ژنان - بێلژیک
١٣٠. خانم رحیم - بەریوەبەری ئاسودە و کارا لە بواری مافی مرۆڤ
١٣١. چلورە ھەردی
١٣٢. بەناز عومەر - چالاکوان لە بواری ئافرەتان
١٣٣. نەجیبە مەحموود - چالاکی مافەکانی ژنان و ڕاگەیاندار
١٣٤. ڤینۆس فایەق - ڕۆژنامەنووس و شاعیر
١٣٥. تارا توانا - ئەندامی ئەنجومەنی ھەرێمی ستۆکھۆڵم
١٣٦. سەبری بەھمەنی - جالاکی سیاسی
١٣٧. شیرین ئەحمەد - سوید
١٣٨. حەیات مەجید بەرخی - ئەندام پەرلەمان
١٣٩. نازدار ساڵح موفتی - شارەزا لە باخچەی ساوایان
١٤٠. کنێر عەبدوڵا - نووسەر
١٤١. ڕووناک محەمەد مارف - ئەڵمانیا
١٤٢. ڕازاو ڕەشید تۆفیق - ئەڵمانیا
١٤٣. نیاز عەبدولا - ڕاگەیاندار و جالاکی مەدەنی
١٤٤. ڕووناک ئەمین - سوید
١٤٥. ڕووناک شوانی - سوید

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک