٣\١٠\٢٠١٠
بۆمبه
ئه‌تیه‌کان.

ئه‌یوب ره‌حمانی
پێشه‌کی وه‌رگێڕ.
وشه‌ی سایبێڕ (Cyber) ئیتر ئێستا بۆ زۆر که‌س وشه‌یه‌کی نامۆ نه‌ماوه،
به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ته‌نیا ناسینی وشه‌که هیچ یارمه‌تییه‌ک به که‌س
ناکات به‌ڵکو شێوه‌ی کارکرد و کارپێکردنی و هه‌موو ئه‌و خراپه‌کارییانه‌ی
که له ڕێگای سایبێڕییه‌وه ئه‌مڕۆکه به یارمه‌تی تۆڕی جیهانی
ئینتێڕنێت ده‌توانرێت بکرێت، پێویسته هه‌موو که‌س بیزانێت. به هۆی
هێرشه سایبێڕیه‌کانه‌وه ئه‌توانرێت هه‌موو تاکێکی مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ یا
ناڕاسته‌وخۆ بکه‌وێته به‌ر هێرشی بێ به‌زه‌ییانه. به هۆی تۆڕی وۆڕد
واید وێبه‌وه(www) هه‌موو که‌س ئه‌توانرێت ئامانجی هێرش بێت، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر که‌سێک کۆمپیوته‌ریشی نه‌بێت یا کاریش به کۆمپیوته‌ر نه‌کات،
دیسانه‌وه له ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه و ته‌نانه‌ت ئامێره پێشکه‌وتوو و
تازه ساخته‌کانی ناو ماڵ وه‌کو به‌فرگر و ئاسانسۆڕ و مایکرۆوێله و سه‌عات
و مۆبایل و کامێڕای چاو‌دێری ناوماڵ و شوێنی کار و یا ئامێری فۆتۆکۆپی و
به گشتی زۆر شتی دیکه‌ش که ئه‌له‌کتڕۆنیکین و پیل و باترییان تێدایه
یا به کاره‌با (به‌رق) کارده‌که‌ن، ئه‌توانن بکرێنه ئامێرێک یا چه‌کێکی
سیخوڕی بۆ سه‌ر تاکه‌کان و به تایبه‌تیش بۆ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له
وڵاتانی پێشکه‌وتوو ئه‌ژین. ئه‌م ئامێرانه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش نوێ نه‌کرابنه‌وه،
به‌ڵام له پڕۆژه‌ی نوێکردنه‌وه دان بۆ داهاتوو و به‌م هۆیانه‌وه‌شه
ده‌وڵه‌ته‌کان ئه‌یانهه‌وێت هه‌م کۆنتڕۆڵی تاک به تاکی مرۆڤه‌کانی
نیشته‌جێێ وڵاته‌کانیان بکه‌ن و هه‌میش ئه‌منییه‌تی خۆیان بپارێزن و
هاوکات به‌شێکیش بن هه‌م له هێرشه سایبێرییه‌کان و هه‌میش ئاماده‌یی
ئه‌وه‌یان تێدا بێت که له کاتی هێرش کرانه سه‌ریان، بتوانن هه‌ر له‌و
ڕێگایه‌وه به‌رگری له خۆیشیان بکه‌ن. نمونه‌یه‌کی زه‌ق و به‌رچاو که
ئه‌مڕۆکه له وڵاتانی پێشکه‌وتوو بۆ کۆنتڕۆڵی که‌سه‌کان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت،
جی پی ئێسه که به زۆری له مۆبایل و ئۆتمۆبیلدا هه‌ن، ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست
ناڤیگه‌یشن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا نیه، به‌ڵکو بێجگه له‌وه‌ش، به جیا
له ئامێره نوێکاندا جێسازی ده‌کرێن. بێجگه له‌مانه چیپی ڕادیۆ
فێڕێکانس ئایدی(RFID) که چیبێکی زۆر بچکۆله و نوێیه ئه‌توانرێت له
ژێر پێستی مرۆڤدا یا له نێو له‌شیدا و ته‌نانه‌ت له نێو کارتی ناسناو
و به‌رگی پاسپۆڕتیشدا جێسازی بکرێن، که به وته‌یه‌ک پاسپۆڕته نوێ
ئوروپییه‌کان، ئه‌وانه‌ی له ئه‌مساڵه‌وه تازه ده‌کرێنه‌وه، هه‌م په‌نجه
مۆر (ف: اپر انگشت) و هه‌میش ئه‌و چیپه‌یان تێده‌خه‌ن! هاوکات پایل
سێندێڕیش هه‌یه که ئه‌مه‌ش هه‌ر له مێژه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت. به
گشتی جیهان تا زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕی سایبێری ده‌کێشرێت، زیاتریش به‌ره‌و
کۆنتڕۆڵکردنی تاکه‌کان ئه‌ڕوات و ئازادی تاک و ژیانی تایبه‌تیی ژێر پێ
ئه‌نرێت!
ئێمه‌ی کوردیش له هیچکام له‌م سیناریۆیانه‌دا جێگامان نییه و ته‌نیا
ئامانجین و به‌س. جا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ئاماده‌یی به‌رگریکردن له
خۆماندا په‌یدا بکه‌ین، پێویسته خوێندنه‌وه‌ی زیاتر بۆ کێشه
سایبێڕییه‌کان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر بکرێت فێری بین و به باشی بیناسین،
چوونکه وه‌کوو ستڕاتێژیسته نیزامییه‌کانی وڵاتانی چین و ئه‌مریکاش
باسی ده‌که‌ن، سه‌رکه‌وتن و داکه‌وتنه‌کان ئالێره‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن
و نه‌ک وه‌ک کۆن به هێزی بازوو یا هێزی چه‌ک و ناوه‌کی، به‌ڵکو به
هێزی زانیاری. هاوکات ئه‌مڕۆکه پسپۆڕان باسی نه‌مانی سنوور له به‌ینی
ئاشتی و شه‌ڕدا ده‌که‌ن و مه‌علوم نییه که ئێستا جیهان که به زاهیر
نیسبه‌ته‌ن ئارامه، ئایا له پشت ئه‌م ئارامییه‌دا چ شه‌ڕهایه‌کی گه‌وره‌ی
سایبێری له حاڵی کرده‌وه‌دان و زلهێزه‌کان له مێژه به‌شداری ئه‌م شه‌ڕانه‌ن
و ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌مووی بۆ سه‌پاندنی هێژمۆنی یه‌کتر به سه‌ر ئه‌وانیتردا
ڕوو ده‌ده‌ن و ئه‌مڕۆکه ئه‌مریکا و چین له پێشه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕانه‌دان.
حکومه‌تی ئێرانی داگیرکه‌ریش تازه وا ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام
وادیاره هه‌ندێک دره‌نگ وه‌خۆ که‌وتووه، چوونکه هه‌ر ئێستاکه حکومه‌تی
ئیسلامی تووشی ڤایروسێکی فه‌وقه پێشکه‌وتووی وه‌کوو (Stuxnet) بووه
که له ئێران بڵاو بۆته‌وه و هاوکات وزه‌گای ناوه‌کی بوشهریشی تووشی
گرفت کردووه. شاره‌زایان ده‌ڵێن کاری ئیسڕائیل بووه و ئه‌مه به سه‌ره‌تای
شه‌ڕی سایبێری ئیسڕائیل له دژی ئێران ده‌زانن. یه‌ک له‌و پسپۆڕانه که
ناوی (Liam O'Murchu)ه و بۆ شیرکه‌تی (Symantec) کار ده‌کات له
کۆنفڕانسێک که له‌م دواییانه‌دا گیرابوو ئه‌ڵێت "له ناو کۆده‌کانی ئه‌و
ستووکسنێتدا ڕێکه‌وتێک دۆزراوه‌ته‌وه که 09.05.1979یه. پاش هاتنه
سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی له‌و ڕێکه‌وته‌دا جووله‌که‌یه‌کی پۆپولێر و خه‌ڵکیی
به ناوی حه‌بیب ئێلقانیان (Habib Elghanian) به ده‌ستی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان
و پاسداره‌کانی ئێران کوژرابوو، بێجگه له‌مه‌ش وشه‌ی مریه‌م (Mirjam)
له ناو کۆده بنه‌ماییه‌کانی ئه‌و ڤایروسه‌دا دیتراوه‌ته‌وه که له
ڕووی ئه‌مانه‌وه ئه‌یخه‌نه ئه‌ستۆی ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ش به سه‌ره‌تای
شه‌ڕی سایبێری له دژی ئێران ئه‌زانرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتان نه‌ئێشێنم و تێکسته‌که درێژنه‌بێته‌وه به‌م پێشه‌کییه
کورته ئیکتیفا ده‌که‌م و بێ‌شک له داهاتوودا له‌م باره‌وه وتاری
زیاتر له لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه ده‌نووسرێت، چوونکه گرفته‌که بۆته
ئه‌مری واقیع و ئه‌ڵبه‌ت خۆشم هه‌ر له حه‌ولیدا ده‌بم، ئێستاش فه‌رموون
له‌گه‌ڵ پاچڤه‌ی وتاره‌که‌ی ماڵته هێرویگ، به‌و هیوای به سوود بێت!
شه‌ڕه‌کانی داهاتوو نه‌ک به ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌کان و تۆپه جه‌نگیه‌کان،
به‌ڵکوو به بیتس و بایتس ئه‌برێنه پێش. هاکره‌کان (ئه‌مڕۆکه) ئه‌توانن
کارخانه پێترۆشیمییه‌کان بته‌قێننه‌وه، فڕۆکه‌کان بخه‌نه خواره‌وه
و ئیختیلال له به‌شی وزه و کاره‌بادا پێک بێنن. ستڕاتێژیسته ئه‌مریکییه‌کان
له مه‌ترسییه‌کانی "پێڕڵ هاڕبڕه ئه‌له‌کتڕۆنییه‌کان" (مرواریده ئه‌له‌کتڕۆنییه‌کان)
ئاگادارمان ده‌که‌نه‌وه.

نووسه‌ر ماڵته هێرویگ (Malte Herwig)
پاچڤه له ئاڵمانییه‌وه: ئه‌یووب ڕه‌حمانی
هه‌ڵسوکه‌وته‌کان و ته‌نزیماتی شارێکی گه‌وره ئه‌توانێت له که‌متر له
چه‌ند خوله‌کێکدا (ده‌قیقه) به هۆی له کار که‌وتنی کاره‌بای سه‌رانه‌سریی
وڵاتێک تێک بچێت (و: ئه‌ڵبه‌ت له وڵاتێک یا شارێکی مۆدێڕن که کاره‌با
یه‌ک ساتیش ناکووژێته‌وه). هه‌وره ژاراوییه‌کانی سه‌ر کارخانه‌یه‌کی
شیمیایی له ڕێگای خۆیان لابدرێن (به لایه‌کی دیکه‌دا ببردرێن)،
پاڵاوگه‌کان بسووتێنرێن، قه‌تاره‌کان له خه‌تی جاده ئاسنینه‌کانیان
ده‌ر هاوێژرێن، ساته‌لایته‌کان یا مانگه ده‌ستکرده‌کانی ئاسمان به‌ره‌و
فه‌زا و ئاسمانه دووره‌کان ڕه‌ها بکرێن و له ئاسمان ون بن و فڕۆکه‌کان
بخرێنه خواره‌وه. هه‌ر به‌و شێوانه‌ش سیسته‌مه ئابوری و داراییه‌کان
تێک بچن و پاشکه‌وته بنه‌ماییه‌کانی ژیانی خه‌ڵک ته‌واو ببن و هه‌موو
ئه‌مانه‌ش ببنه هۆی برسییه‌تی، تاڵانی و بێ سه‌ره و به‌ره‌یی و تێک
چوونی نه‌زمی گشتی.
کاتێک ئه‌مانه ئه‌خوێندرێنه‌وه زۆرتر وه‌کوو سیناریۆی فیلمێکی شه‌ڕی
ناوه‌کی ده‌چێت. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مڕۆکه بۆمبی (ناوه‌کی) پێویست
نیه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ها کاره‌ساتێک بخووڵقێنرێت. ته‌نیا یه‌ک کۆمپیوتر (له
ماڵه‌وه) بۆ خووڵقانی وه‌ها کاره‌ساتێک به‌سه. هاکره‌کان بۆمبه ژیره‌کانیان
(فایلی تڕۆیا) له شوێنه هه‌ستیار و کلیلییه‌کانی تۆڕی ئینتێڕنێتی
دوژمن یا ڕه‌قیبه‌کانیان حه‌شار ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که وزه‌ی کاره‌با
و مه‌خزه‌نه‌کانی ئاو، تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌کان و یا سیسته‌می ئابورییان
له کار بخه‌ن.
به هۆی په‌یوه‌ندیه جیهانیه‌کان له ڕێگای تۆڕی جیهانی ئینته‌ڕنێت
گۆڕه‌پانی نوێی شه‌ڕکردن یا جه‌بهه‌ی نوێ کراونه‌ته‌وه. "ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی
تۆڕی جیهانی کۆمپیوته‌ر" ئه‌مڕۆکه به‌شێکن له "شه‌ڕی سایبێریی"، که
لێکتر دانه‌کانی (ده‌وڵه‌تان) له ڕێگای ده‌ستکاری کردن و ده‌خاله‌ت
کردنه‌کان له کار و باری یه‌کتر بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و ئاگادار بوون له
جووڵه کامپیوتێریه‌کانی یه‌کتر ده‌برێنه پێش.
یه‌کێک له‌و فۆڕمی شه‌ڕ و ئۆپێراسیۆنیه نوێیانه، سێ ساڵ پێش ئێستا
له لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل کرا، که هێرشی فڕۆکه‌وانی کرده سه‌ر
بینایه‌کی شاراوه‌ی (ناوه‌کی) ده‌وڵه‌تی سورییه و له ناوی برد. به
جۆرێک که له سه‌ر ڕووپه‌ڕی به‌رگریی هه‌وایی ژووری کۆنتڕۆڵی ئه‌فسه‌ره‌کانی
سورییه که سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی شه‌شی سێپتامبری 2007 له پۆسته
دیاری کراوه‌کانی خۆیان بوون، هه‌موو شتێک ئاسایی بوو و هیچ فڕۆکه‌یه‌کی
بێگانه له ئاسمانی سوریه به دی نه‌کرابوو، هیچ ئاژیرێکی خه‌ته‌ر
لێنه‌درا، هیچ هه‌واڵێک نه‌بوو: (به زاهیر) بێده‌نگییه‌کی هێمن به سه‌ر
ڕووباره‌کانی تیگریس (ئه‌ڕوه‌ند) و فوڕاتدا باڵیان کێشابوو.
کرێکاره‌کانی ئه‌و بینا شاراوه ناوه‌کییه‌ی سوڕییه که له ڕۆژهه‌ڵاتی
وڵاته‌که‌یه ئاگایان له هیچ نه‌بوو که له پڕ: بروسکه‌یه‌کی تیژ،
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره و هاشه‌ی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئیسڕائیل له
یه‌ک ساتدا هه‌موو بێده‌نگیه‌کانیان پێکه‌وه شکاند. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه
خه‌ساره‌ته‌کان به ڕوونی دیار بوون. ئه‌و وزه‌گا ناوه‌کییه شاراوه‌ی
که ده‌وڵه‌تی سوریی به یارمه‌تی کۆریای باکوور به ته‌مابوو دروستی
بکات ئیتر ئێستا ببو به وێرانه‌یه‌ک، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌رگری
هه‌وایی ئاگایان له هیچ بێت.
له‌و کاته‌دا که ده‌وڵه‌تی سورییه زۆر توڕه بوو له‌وه‌ی که ده‌زگای
کۆنتڕۆڵی ئاسمانیه ڕووسیه‌که‌ی (ڕادار یاب) که چه‌ندین میلیارد
دۆلاری پێ‌درابوو به ئاسانی له کار خرابوو، هاوکات هێزی نیزامی
ئیسڕائیل له‌و لاوه جێژنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ئۆپێڕاسیۆنه ئێلێکتڕۆنیه
(یا ئێلێکتڕۆنیکییه) نوێیه‌یان ده‌گرت، که ناوی شه‌ڕی سایبێرییه.
ئیسڕائیلیه‌کان سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان به هۆی (مه‌دیونی) بۆمبه‌کان و
ساڕوخه‌کان نه‌بوو به‌ڵکو به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له بیتس و بایتس بوو.
هاکره نیزامیه‌کانی ئیسڕائیل (له ڕێگای تۆڕی ئینتێڕنێته‌وه) ڕه‌خنه‌یان
کردبووه نێو کۆدی نه‌رم ئه‌فزاری سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سوریه و
له‌وێ بۆمبێکی ژیر یا تڕۆیایان حه‌شار دابوو، ئه‌وه بوو که
توانیبوویان خۆیان کۆنتڕۆڵی ئه‌و سیسته‌می به‌رگرییه ڕووسیه به ئه‌ستۆ
بگرن و له‌و کاته‌دا که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانیان هێرشیان برده سه‌ر
بینا شاراوه‌که، ئه‌مان خۆیان له دوره‌وه کۆنتڕۆڵی سیسته‌می به‌رگرییه‌که
بکه‌ن و له‌و کاته‌دا که فڕۆکه‌کان بۆ ئامانجه‌که‌یان ده‌گه‌ڕان و
بۆمبارانیان ده‌کرد، له ڕاداری سورییه‌کان هه‌موو وڵات بێده‌نگ و هێمن
بوو.
ئه‌وه‌ی که له سێناریۆی فیلمی (Wargames) که ساڵی 1983 هۆلیوود
دروستی کرد ئه‌ماندیت، له مێژه هه‌مووی به ڕاست گه‌ڕاون. نه ته‌نیا
له ناوچه قه‌یراناویه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌م جۆره ئۆپێڕاسیۆنه
سه‌ربازییه ئێلێکتڕۆنی و ئینتێڕنێتییانه به کرده‌وه ده‌کرێن، به‌ڵکو
زۆربه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی جیهان ئه‌مڕۆکه هاکێریسته لێزانه‌کان
وه‌ک سه‌رباز به دراو (پوڵ) ئیستیخدام ده‌که‌ن و ئیمکاناتیان ده‌ده‌نێ
بۆ ئه‌وه‌ی که ڤایروس و کرمی نه‌رم ئه‌فزاری نوێ دروست بکه‌ن بۆ شه‌ڕه
ئینتێڕنێتیه‌کانی ئێستا و داهاتوو.
له مانگی سێپتامبری 2009شه‌وه ئه‌ڕته‌شی ئه‌مریکا، کۆماندۆی سایبێڕی
ئه‌مریکای خستۆته خه‌تی پێشه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌ش بۆ خزمه‌ت و که‌ڵک لێوه‌رگرتنییان.
شه‌ڕکه‌ره سایبێرییه‌کانی وڵاتی چین-یش به ناوی ئه‌ڕته‌شی
ئازادیخوازی خه‌ڵک له جه‌زیره‌ی هاینان (Hainan) له باشوری وڵات
جێگیر کراون. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگرییش (له ئاڵمان) له دوو ساڵ
پێش ئێستاوه ده‌ستی پێکردووه و به ناوی به‌شی زانیاری و ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی
تۆڕی ئینتێڕنێتی کار ده‌کات. (و: من پێم وانیه که ئه‌مریکا له
2009وه و ئاڵمانیش له 2008ه‌وه ئه‌م هێزه سڕڕیی و شاراوه
ئینفۆڕماتیکیانه‌یان دانابێت، به‌ڵکو پێشینه‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سی
(30) ساڵ پێش ئێستا و کاتی شه‌ڕی سارد و به گشتی و له ڕاستیدا سه‌رهه‌ڵدانی
تۆڕی جیهانی ئیتێڕنێت هه‌ر له کاره سیخوڕییه‌کانی ئه‌مانه‌وه ده‌ستی
پێ‌کرد!)
هاکره سه‌ربازییه‌کان به جل و ئونیفۆڕمی سه‌ربازییه‌وه به‌شێکن له
کۆماندۆی هێزی نیزامی و زانیاریه ستڕاتێژییه‌کان که له پادگانی
تومبوڕگ له نیزیک شاری بۆن (ئاڵمان) جێگیرن. به پێی هه‌ندێک زانیاری،
6000 کۆماندۆی ده‌وره دیتوو حه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌ن که به شێوه‌ی په‌یدا
کردنی زانیارییه جیا جیاکان وه‌زعه‌که به قازانجی پێگه‌ی نیزامی و
وه‌زعییه‌تی سیاسی وڵات بگۆڕن و قودره‌تی بڕیاراتی سیاسی به‌رنه سه‌ره‌وه
و هاوکات بۆ پارێزگاری ئه‌منییه‌تیی سه‌ربازه نیزامییه‌کان له شوێنه
هه‌ستیاره‌کان تێ‌بکۆشن. له ڕاستیدا ئه‌م سه‌ربازه ئینفۆڕماتیکیانه
که‌سانی زۆر پسپۆڕ و شاره‌زان له‌و به‌شه‌ی کاره‌که‌ی خۆیان که
گوڵبژێر کراون. له کاتێکدا که فه‌رمانده نیزامییه‌کانی ئه‌مریکا هه‌وڵ
ده‌ده‌ن به ئاشکرا و له ڕێگای ته‌بلیغاته ڤیدیۆییه‌کانه‌وه لاوانی
زیره‌ک و شاره‌زای بواری کۆمپیوته‌ری ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خزمه‌ت کردن
له به‌شی کۆماندۆکانی سایبێڕی ڕابکێشن، لێره له بێڕلین وه‌زاره‌تی
به‌رگری به شاراوه‌ییه‌کی نیسبی هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ وه‌زعه‌که ده‌کات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری (ئاڵمان) له به‌شی ئۆپێڕاسیۆنه ئینتێڕنێتی و
کۆمپیوتێریه‌کاندا هێشتا له فازی خۆسازداندایه. له مێژووی هیچ به‌رانبه‌رکێیه‌کی
نیزامی‌دا سورعه‌تی کرده‌وه، دووربینی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دروست و
خێرا هێنده گرنگ نه‌بووه، به‌و جۆره‌ی که ئێستا له شه‌ڕی فایله
دجیتاڵیه‌کاندا گرنگه. به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش وادیاره که له وه‌زاره‌تی
به‌رگری هێشتا له سه‌رده‌می ئانالۆگدا (غه‌یره دجیتاڵدا) به سه‌ر ده‌بن
و ئه‌مه‌ش زۆرتر له جۆکی کڵاوس ده‌چێت تا شه‌ڕی سایبێری. (و: 1. ئه‌م
نووسه‌ره ئاڵمانییه یا ئه‌یه‌وێت شته‌کانمان لێ بشارێته‌وه و هزرمان
به لاڕێدا ببات، یا ئه‌وه‌ی که زۆر ناشاره‌زایانه ڕه‌خنه له
ئاماده‌یی سایبێری وڵاته‌که‌ی ده‌گرێت، چونکه ئاڵمان له‌و بواره‌شدا
قه‌ت که‌می نه‌هێناوه و له پێشکسوه‌ته‌کانه. 2. کڵاوس فیگۆڕێکی جۆک
گێڕانه‌وه‌یه له ئاڵمان).
به‌ڵام دوژمن له پشت تۆڕه ئینتێڕنێتیه‌کانه‌وه نه‌خه‌وتووه، هه‌ر
وه‌ک هێرشی کرمی کۆنفیکر پێی سه‌لماندین، که له مانگی فێبرواری
2009دا چه‌ندین هه‌زار کۆمپیوته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری لێ ئالوده
کردین. کاری ئه‌م هێزه سایبێڕیانه به ته‌نیا پارێزگاریکردن له
کۆمپیوتێره‌کان و تۆڕی وه‌زاره‌تی به‌رگری نییه، به‌ڵکو هاوکات
زانیاری وه‌رگرتن و دۆزینه‌وه‌ی خراپه‌کارییه‌کانی که‌سانی دیکه‌شه که
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له پشت تۆڕه‌کانه‌وه خه‌ریکی ده‌سکاری کردن و
کاری خراپن.
به پێی به‌راوه‌رده‌کانی ڕیچارد ئا کلاڕک که له کاتی سه‌رۆککۆماری
کلینتۆن و جۆرج بوش‌دا به‌رپرسی به‌رگری له تێرۆریزم بوو و پاشان بوو
به ڕاوێژکاری تایبه‌تی کاخی سپی له‌مه‌ڕ ئه‌منییه‌تی سایبێڕی، بیست تا
سی ده‌وڵه‌تی دیکه‌ش که له ناو ئه‌واندا ڕوسه‌کان، کۆره‌ی باشوور،
هێند، پاکستان، فه‌ڕانسه و ئیسڕائیل دیارن، ئه‌مانیش هه‌ر ئێستا
ئه‌ڕته‌شی ئۆنڵاینییان سازداوه.
ناوبراو له په‌ڕتوکێکی نوێ‌دا به ناوی "شه‌ڕی سایبێری: هه‌ڕه‌شه‌ی
داهاتوو له‌مه‌ڕ ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و چ بکه‌ین له دژی"
هوشدارمان پێ ده‌دات که گۆیا، شه‌ڕی جیهانی وێب ده‌ستی پێکردووه و
هاوکات کۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆیان بۆ ئه‌م مه‌یدانه نوێیه‌ی شه‌ڕ
ئاماده کردووه: "ئه‌وان هه‌ر ئێستاکه له کاتی ئاشتیدا خه‌ریکی هاک
کردنی تۆڕه‌کان و ده‌م و ده‌زگاکانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
که له‌وێ ته‌ڵه ئێلێکتڕۆنیه‌کانی خۆیان و بۆمبه ژیره‌کانیان
(تڕۆیاکانیان) حه‌شار بده‌ن."
له ڕابردوودا سیخوڕه‌کان بۆمبه‌کانی خۆیان له نێو پاکه‌تێکی
بچکۆله‌دا دروست ده‌کرد و له ژێر پردێکدا ده‌یانچاند، ئه‌مڕۆکه
به‌ڵام تڕۆیاکان له گرنگترین و هه‌ستیارترین شوێنه‌کانی تۆڕی دوژمن
حه‌شار ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی که له کاتی جیدی بوونه‌وه و مه‌ترسی
ڕه‌قیبدا، کاره‌باکه‌ی و زه‌خیره یا پاشکه‌وتی ئاو، تۆڕه
په‌یوه‌ندییه‌کانی و سیسته‌می ئابورییه‌که‌یشی له کار بخرێت.
به هۆی دروست بوونی تۆڕی جیهانی له ڕێگای ئینتێڕنێته‌وه، گۆڕه‌پانی
نوێی بۆ شه‌ڕه‌کان پێک هاتوون. ئۆپێڕاسیۆنه نێتوۆڕکییه‌کانی کۆمپیوتر
خۆیان به‌شێکن له شه‌ڕه سایبێڕییه‌کانی جیهان، واته
پێکداهه‌ڵچوونێکی شه‌ڕئه‌نگێزانه به شێوه‌ی ده‌ستکاریکردن و کۆنتڕۆڵی
کۆمپیوتێر و تۆڕه ئینتێڕنێتییه‌کانی یه‌کترین.
ده‌وڵه‌تانێکی وه‌کو ئه‌مریکا، ڕوسییه و چین ئه‌م هه‌لانه بۆ
سیخوڕییه سایبێڕیه‌کانی خۆیان ئه‌گوێزنه‌وه. ئه‌وان نه ته‌نیا هێزی
سایبێڕی نیزامی‌یان پێک هێناوه، به‌ڵکو هاوکات له‌گه‌ڵ هاکره
مه‌ده‌نییه‌کانیش ("هاکتیڤیسته‌کان") پێکه‌وه کار ده‌که‌ن: ئه‌و هێزه
ئه‌مریکاییه‌ی که له فێرگه‌ی نیزامی ئاماده‌ی ته‌مرین پێکردن و
کۆماندۆ سازدانن هه‌وڵی ڕاهێنانی هێزی نوێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی
خۆیان و به درووشمی: "سه‌رکه‌وتن ئالێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات" هه‌موو
ساڵێک کۆنفڕانسێک به ناوی (Mad Scientist) ده‌گرن. زیاتر له سه‌د
که‌س که له ناو ئه‌واندا نووسه‌رانی ساینس فیکشن، داهاتووبینه‌ران و
لێکۆڵه‌ره‌وانیان له نێودا بوو له سالی 2009 له‌و کۆنفڕانسه‌دا
به‌شدارییان کردبو که سێ ڕۆژ درێژه‌ی کێشا.
دیاره شه‌ڕه سایبێرییه‌کان ته‌نیا ئه‌مڕۆکه و له ئێنتێڕنێتدا خۆیان
قه‌تیس نه‌کردۆته‌وه. پێشتر له کاتی شه‌ڕی ساردیشدا هێزه
سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا یه‌که‌مین تڕۆیای ئه‌له‌کتڕۆنی خۆیان به‌کار
هێنابوو. هێزه سیخوڕییه‌کانی ئه‌و وڵاته توانیبوویان لیسته‌یه‌ک له
کارخانه پڕۆ ڕۆژئاواییه‌کان به‌ده‌ست بێنن که ک-گ-ب ی شۆڕه‌وی کۆن
سیخوڕی له‌سه‌ریان ده‌کرد. ڕێکخراوی سیای ئه‌مریکی به ئه‌نقه‌ست به‌ری
ئه‌و فایل دزینانه‌ی ک گ بی نه‌گرت، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت به بێ هه‌ست
پێکردنی ڕوسه‌کان یارمه‌تییانی دا که ئه‌و نه‌رم ئه‌فزاره
کۆمپیۆتریانه که بۆ بۆمب هاوێژه‌کانی ستێڵس و هه‌روه‌ها کۆنتڕۆڵی
پۆمپه‌کانی نه‌وت به‌کار ده‌هاتن، ببه‌ن. شته‌که به‌ڵام که‌ڵه‌کێکی
تێدا بوو، پێش ئه‌وه‌ی که ڕوسه بێ خه‌به‌ره‌کان ده‌ستیان به
فایله‌کان بگات، ڕێکخراوی سیا له نێو پڕۆگرامه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی
به‌رنامه بۆ داڕێژراو تڕۆیای حه‌شار دابوو. ماوه‌یه‌ک پاش به کار
هێنانی ئه‌و سۆفت واره له لایه‌ن ڕوسه‌کانه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وت که
پڕۆگرامه‌که گرفتی تێدایه و باش کار ناکات و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد که
له پڕ پیپلاینه (ڕوسییه‌که) ته‌قییه‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاروایه که له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕی داهاتوودا ئه‌م
تیکنیکه نوێیانه به‌کار ببردرێن. هه‌ر له کاتی دووهه‌مین شه‌ڕی
که‌نداودا له ساڵی 1990 ته‌رح و به‌رنامه هه‌بوون که مه‌قه‌ڕێکی
ڕادار دۆزینه‌وه له باشوری ئێراق ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و له‌وێوه
به بۆمبه ئێلێکتڕۆنیه‌کان (تڕۆیاکان) سیسته‌می به‌رگری هه‌وایی ئێراق
له‌کار بخه‌ن.
له کاتی ئۆپێڕاسیۆنی (Desert Storm) له ساڵی 1990 ئه‌مریکیه‌کان به
هۆی به‌کار هێنانی مه‌جال یا فه‌زا سایبێڕییه‌کان شه‌ڕێکی ڕۆحی و
ڕه‌وانییان بۆ ئێراق دروست کردبوو. هاکره نیزامییه‌کانی (ئه‌مریکا)
سیسته‌می په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێراقیان به
که‌یفی خۆیان فیلته‌ر و کۆنتڕۆڵ ده‌کرد و به هه‌زاران پۆستی
ئه‌له‌کتڕۆنییان بۆ ئه‌فسه‌ره پایه به‌رزه‌کانی سه‌دام ده‌نارد و
داوایان لێ ده‌کردن که خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن و شه‌ڕ نه‌که‌ن.
ئه‌مه کاری خۆی کرد و وڵامده‌ره‌وه بوو: کۆمه‌ڵێک له فه‌رمانده
ئێراقییه‌کان هێزه‌کانی خۆیان بۆ پشو نارده‌وه ماڵ و کۆمه‌ڵێکیش له
هێزه‌کان تانکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی پادگانه‌کان و
له به‌ر چاوی فڕۆکه ئه‌مریکییه‌کان دانابوو به شێوه‌یه‌ک که
ئه‌مریکیه‌کان توانییان به سانایی بۆمبارانیان که‌ن و تێکیان بشکێنن.
ئه‌و شێوه‌ی نوێی شه‌ڕ بردنه پێشه‌وانه له چاوی هێزه
سه‌ربازیه‌کانی چینیش دور نه‌مانه‌وه. چینییه‌کانیش که‌وتنه خۆ و به
چاولێکه‌ری له ئه‌ڕته‌شی ئه‌مریکا و ته‌سلیحاتی ئه‌وان، ئه‌مانیش
ئه‌رته‌شی ئازادیخوازی خه‌ڵکییان که‌م کرده‌وه و به جێگای ئه‌وه له
تێکنۆلۆژیای نوێ و مۆدێڕن‌دا سه‌رمایه گوزارییان کرد که ناویان ناوه
(wangluohua) واته شه‌ڕکردن له ناو تۆڕه جیهانیه‌کاندا یا شتێکی
له‌م بابه‌ته!
چینییه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستییان دایه هێرش کردن و شه‌ڕێکی
سایبێرییان برده پێش. نووسه‌رێکی نیزامیی ستڕاتێژیستی چینی، که
وتاره‌که‌ی له ساڵی 1999دا بڵاوکرایه‌وه بێ په‌روا باسی سیاسه‌تی
ستڕاتێژیکی (zhixinxiquan)ی کردبوو و له‌وێ نووسیبوی، که پێشبڕکێ و
پێشکه‌وتن بۆ وه‌ده‌ست خستنی زانیاریه‌کان ئامانجی سه‌ره‌کییه: "هێزێک
که هه‌ر چه‌ند زیره‌ک و ژیر و ئازاش بێت به‌ڵام له‌م پێشبڕکێیه‌دا
دوا بکه‌وێت، له لایه‌ن هێزێکی زیره‌کتری دیکه‌وه که ئه‌و زوتر
زانیاریه‌کانی وه‌ده‌ست هێنابێت، ژێر ده‌خرێت."
بردنه پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه ئێلێکتڕۆنییه‌کان ئه‌مڕۆکه زۆر کارامه‌تره
له‌وه‌ی که هێزه سه‌ربازییه‌کان ناوی لێ ده‌نێن شه‌ڕی نیزامی به
ساڕوخ و بۆمب و ته‌قه له‌یه‌ک کردن. هه‌روه‌ها چوارچێوه و ناوه‌نده
مه‌ده‌نییه‌کانیش ده‌توانن ببنه قوربانیی هێرشی هاکره نیزامیی و
ده‌وڵه‌تیه‌کان. ستڕاتێژیسته نیزامییه ئه‌مریکیه‌کان هه‌ر ئێستاکه
هوشداری هێرشی پێڕڵ هاڕبۆڕی ئه‌له‌کتڕۆنی (electronic Pearl Harbor)
به هه‌موان ده‌ده‌ن، هێرشێکی هاکری که ئه‌توانێت سیسته‌می ئابوری
جیهان به ناو یه‌کدا تێک بشکێنێت یا بیڕووخێنێت.
له مانگی ئاپڕیلی(4) 2009 ڕۆژنامه‌ی واڵ ستڕیت جورناڵ ڕاپۆڕتێکی بڵاو
کرده‌وه و نووسیبوی که، هاکێڕه چینییه‌کان له نێو تۆڕه
ئه‌له‌کتڕۆنییه‌کاندا بۆمبی ژیر یا تڕۆیایان حه‌شار داوه، واته خراپ
واره، که به ناوی کۆدی پڕۆگرامێکی کامپیوتێری خۆی ئه‌خزێنێته ناو
کۆمپیوتره‌کان و له‌وێڕا وه‌ک بۆمبێکی ساعه‌تی له ڕێکه‌وتێکی
دیاریکراودا ده‌که‌وێته کار یا فه‌عال ده‌بێته‌وه و تۆڕی مه‌به‌ستی
یا ئامانجه‌که‌ی له ناو ده‌بات و له کاری ده‌خات.
هه‌روه‌ها ئاڵمانیش زو زو ئه‌بێته ئامانجی هێرشی هاکره چینییه‌کان،
که ساڵی 2007 ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌یان کردبووه نێو کۆمپیوتره‌کانی
پاڕله‌مان له بێڕلین. دوو ساڵ پێش ئێستاش ڕێکخراوی ئه‌منی
بادێن-وتێمبێڕگ (شارێکی ئاڵمانه) ڕاپۆڕتێکی بڵاو کرده‌وه له‌مه‌ڕ
"هێرشی زۆر توندی ئینتێڕنێتیی بۆ سه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌کان و
کارخانه و کارگاکانی ئاڵمان". سه‌رجه‌م هه‌موو ناوه‌نده "های
تێکنۆلۆژییه‌کان" و له شێوه‌ی ئه‌مجۆره ناوه‌ندانه هه‌ر له
که‌ره‌سته‌سازی نیزامییه‌وه تا ئاوتۆمۆبیل سازیه‌کان و کارخانه
شیمیاییه‌کان و ده‌وا سازییه‌کان و هه‌تا ناوه‌نده ئابورییه‌کان نیزیک
بوو ببنه قوربانی ئه‌م هێرشانه.
سروشتییه که ئه‌م دزی و گزی کاریه ئێلێکتڕۆنیکییانه له پاڵ
سیخوڕیه ئابوریه‌کان که هه‌نۆکه له سه‌رده‌می ئاشتیدا ده‌کرێن،
هاوکات بۆ ترساندن و تۆقاندنیش که‌ڵکییان لێ وه‌رده‌گیرێت. کاتێک که
له ساڵی 2007دا ده‌وڵه‌تی ئێستله‌ند (ئێستۆنی) په‌یکه‌رێکی ده‌ورانی
سوسیالیستی ڕوسه‌کانی (شۆڕه‌وی کۆن)ی له ناوه‌ڕاستی تالین، پێته‌ختی
وڵاته‌که‌یان هێنایه خواره‌وه، ماوه‌یه‌کی کورت به دوا ئه‌و‌دا
ئینتێڕنێتی ئێستۆنی یه‌کسه‌ر تێک چوو. هاکره‌کان به یارمه‌تی خراپ
ئه‌فزار که پێشتر حه‌شاریان دابوو، کۆمه‌ڵێکی زۆر کۆمپیوتێریان له
هه‌موو جیهان فیلته‌ر کردبوو و هه‌موویانیان پێکه‌وه په‌یوه‌ند دابوو
یا به زمانی کۆمپیوته‌ری (botnets)یان کردبوون، به جۆرێک که له
کاتی به کار هێنانی ئینتێڕنێت له ئێستۆنی هێرشی (DDoS-Attacken)یان
ئه‌کرایه سه‌ر و له ئاکامدا ماڵپه‌ڕه‌کانی بانکه‌کان و ڕێکخراوه و
ئینیستیتۆ ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاته له کار که‌وتن.
هه‌ر کۆمپیوته‌رێک، ته‌نانه‌ت کۆمپیوته‌ره شه‌خسییه‌کانیش، ده‌توانرێن
به بێ ئه‌وه‌ی که خاوه‌نه‌کانیان ئاگادار بن، کرابن به به‌شێک له
(botnets) بۆ که‌ڵک لێ وه‌رگرتنی خراپ له لایه‌ن هاکره مه‌ده‌نی و
ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه. ئه‌و خراپ ئه‌فزارانه ده‌توانرێن حه‌فته‌کان و
یا مانگه‌کانی پێش ئه‌وه‌ی هێرشێکی له‌و جۆرانه ڕوو بدات، ڕه‌نگه له
کاتی وه‌رگرتنی ئێ مایڵێک و یا له کاتی چاو لێکردن له ماڵپه‌ڕه
جۆربه‌جۆره‌کان، به بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن، دابه‌زێندرابێته سه‌ر
کۆمپیوته‌ره‌کان، که ئه‌وه یارمه‌تی هاکره‌کان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ی که خۆیان ئالوده‌یان کردوون، ناسراو به
کۆمپیوته‌ره (Zombie)ه‌کان، له دوره‌وه و له شوێنی خۆیانه‌وه
کۆنتڕۆڵ که‌ن و بییانهێننه ژێر ئه‌مر و فه‌رمانی خۆیان بۆ کاری خراپ.
شک و گومانه‌کان (له ئێستۆنی) خێرا خرانه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ڕوسییه،
که گۆیا بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ڕوخاندنی په‌یکه‌ره‌که‌ی شۆڕه‌وی
کۆن ئه‌م هێرشه سایبێرییه‌یان کردبێته سه‌ر ئێستۆنی. ده‌وڵه‌تی
ئێستۆنی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه ئه‌کرده‌وه که کۆدی خراپ
ئه‌فزاره‌که بۆ هێرشه بۆت نێتییه‌که به تاستاتۆڕێکی کیڕیلی
نوسرابوو. ئه‌وه‌ی که ئایا کاری مافیای ڕوسییه بوو یا خۆ هاکره
ناسیۆنالیسته‌کان و یا نه‌خێر کۆماندۆیه‌کی سایبێڕی ئه‌ڕته‌شی ڕوسی له
پشت بوو، دیار نه‌بوو به‌ڵام پسپۆڕانێکی زۆر و یه‌ک له‌وانه ڕیچارد
کڵاڕک پێیان وانه‌بوو که وه‌ها هێرشێک به بێ زانیاری و ئیزنی سرویسی
شاراوه‌ی ڕوسیی (FSB) و هه‌روه‌ها بێ زانیاری و ئیزنی کۆشکی کڕێمل
کرابێت.
ئه‌و هێرشه سایبێرییه‌ی که بۆ سه‌ر ئێستله‌ند کرا، ئوروپای ترساند.
هه‌ر ئه‌و کات یوونگ وه‌زیری به‌رگری له‌مه‌ڕ مه‌ترسییه‌کانی هێرشه
سایبێڕییه‌کان ئاگاداری کردینه‌وه و وتی که ئه‌م هێرشانه هه‌ڕه‌شه
له هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی مۆدێڕن ده‌که‌ن و ئه‌وه بوو که ئه‌وکات
پێشنیازی کرد که بابه‌تی "به‌رگری سایبێڕی" بخرێته ناو ستڕاتێژی نوێی
ناتۆوه: "ئه‌و هه‌ڕه‌شه و تاقیکردنه‌وانه شایانی ئه‌وه‌ن که به
جیدیی وه‌ربگیرێن و هه‌ڵس و که‌وتییان له‌گه‌ڵدا بکرێت". ساڵێک پاش
ئه‌و هێرشه ناتۆ ناوه‌ندێکی به‌رگری سایبێریی له تاڵین دامه‌زراند،
بۆ ئه‌وه‌ی که له داهاتوودا به‌رگری بکاتن له‌و جۆره هێرشانه بۆ
سه‌ر ده‌وڵه‌ته ئوروپاییه‌کان. ئه‌و ناوه‌نده له لایه‌ن وڵاتانی
ئێستله‌ند، لێتله‌ند، لیتاون، ئاڵمان، ئیتالیا، سلۆڤاکیی و ئیسپانیا
به‌ڕێوه ئه‌چێت و پشتیوانی ده‌کرێت.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بڵێم که ته‌قریبه‌ن نامومکیه که له سه‌دا سه‌د
بتوانرێت ڕێ و شوێن و سه‌رچاوه‌ی هێرشێکی سایبێڕی بدۆزرێته‌وه.
سێباستیان شڕایبه‌ر شاره‌زای ئایتی، که بۆ شیرکه‌تی ئه‌منییه‌تی
ئاڵمانی سیس له به‌شی چاوه‌دێری تۆڕه کامپیوتێرییه‌کان کار ده‌کات،
ئه‌ڵێت که شوێنگرتنی لۆگ فایڵه‌کان و ئه‌سپه تڕۆیاکان زه‌حمه‌ته و
(ئه‌و جۆره خراپ ئه‌فزارانه) زۆر به که‌می ئیزن ده‌ده‌ن که
ڕێگاوشوێنی بکه‌ره‌که‌ی یا تاوانباره‌که بدۆزڕێته‌وه. "ئه‌گه‌ر
ئادڕه‌سی هێرشێک بۆ سه‌ر کارخانه‌یه‌کی ئاڵمانی له وڵاتی چینه‌وه
سه‌رچاوه بگرێت، ئه‌مه هێشتا به‌و مانایه نییه که هێرشبه‌ره‌که
حه‌تمه‌ن ده‌وڵه‌تی چینه. زۆر به باشی ئه‌توانرێت بکه‌ره‌که بۆ
نمونه خوێندکارێک بێت له پاریس، که بۆ گڕووپێکی هاکریی ئه‌مریکایی
کار ده‌کات و فایله‌کان له ژێر کار کردن بۆ کارخانه‌یه‌کی هیندی ئاڵ و
گۆڕ پێ بکات".
نه‌چوونه ژێر باری کردنی وه‌ها هێرشکارییه‌کی سایبێڕی خۆی به‌شێکه
له ستڕاتێژی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی که به یارمه‌تی کۆمپیوتێر به‌ڕێوه
ده‌چن. زیره‌کی و به‌دجنسیی تایبه‌تی ئه‌م کاره ئالێره‌دایه که: به
پێچه‌وانه‌ی بۆمبارانێکی عادی به بۆمب، که بۆمبارانکراو ئه‌زانێت
هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و خه‌ساره‌تی چه‌نده‌یه، له شه‌ڕی سایبێری‌دا
هێرشپێکراو زۆرجاران ئاگادار نییه له‌وه‌ی که هێرش کراوه‌ته سه‌ر
سیستمه‌که‌ی و فایله هه‌ستیاره‌کانی ده‌ستکاری کراون و یا دزراون.
ڕیچارد کلاڕک ئه‌ڵێت "جیاوازی له به‌ینی ئه‌وانه‌ی که هونه‌ری فایل
دزین ده‌زانن و بۆ گاڵته و فزوولی ده‌چنه نێو کامپیوتێری دیکه‌وه
له‌گه‌ڵ هاکره نێونه‌ته‌وه‌ییه حیرفه‌ییه‌کان ئه‌وه‌یه که، له
کاتی دزییه سایبێڕییه‌کاندا دزیلێکراو هه‌رگیز نازانێت که ئه‌و بۆته
قوربانیی هێرشێکی سایبێڕی و فایله‌کانی دزراون". (و: مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ک کرا دواتر که سیستمه‌که‌ی
دابه‌زییه خواره‌وه پێی ئه‌زانێت، به‌ڵام که فایله‌کانت کۆپی کران
واته دزران ئاگادار نابیته‌وه، دیاره مه‌گه‌ر که‌سێک له شوێنێک
نووسراوه‌یه‌کی خۆی یا وێنه و فیلم و فایلێکی خۆی به ده‌ستی که‌سانی
دیکه‌وه ببینێته‌وه، ئه‌وجار ڕه‌نگه بزانێت که فایله‌کانی
دزراون!) ئه‌م شێوه‌ی نوێیه له بردنه پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌کان به
شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار سنووره‌کانی به‌ینی ئاشتی و شه‌ڕ به ته‌واوی
ئه‌شواته‌وه و ئه‌مه ئه‌توانێت ئه‌منییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بخاته‌وه
مه‌ترسییه‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته له گره‌وه ته‌سلیحاتییه‌کانی کاتی
شه‌ڕی سارد ئه‌چێت.
شیرکه‌تی ئه‌منییه‌تی ئه‌مریکایی (McAfee) له ڕاپۆڕتی (Virtual
Criminology Report) دا ناوی بۆ ئه‌م وه‌زعه داناوه و پێی ده‌ڵێن
"شه‌ڕی ساردی سایبێڕی". هه‌روه‌ها کۆره‌ی باکوور و ئێرانیش له‌م
دواییانه‌دا به‌شه سایبێڕییه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو
په‌ره پێداوه. که‌واته په‌ره گرتنی چه‌که سایبێڕییه‌کان ئیتر
ته‌قریبه‌ن له کۆنتڕۆڵ‌دا نامێنن.
هه‌ر بۆیه وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا، ڕوسییه و ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ
بڕیارنامه‌که‌ی پڕاگ بۆ ته‌سلیحاته ناوه‌کییه‌کانیان
به‌رپرسیاره‌تییان له خۆیان نیشاندا. دۆکترینی هاوکێشه
ناوه‌کییه‌کانی زلهێزه‌کان له‌مه‌دایه که شه‌ڕه نا واده
شاراوه‌کانیان له‌مه‌ڕ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئابوری جیهان کۆتایی پێ
بهێنن.
له ناو ئاڵقه نیزامییه‌کانی چین و ئه‌مریکادا ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر
باسی ئامانجه ستڕاتیژییه‌کانی چۆن زاڵبوون ده‌کرێت، واته له‌سه‌ر
چۆنییه‌تی زاڵبوون و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی مه‌جاله سایبێڕییه‌کان
قسه ده‌کرێت. ته‌نانه‌ت هێزی زه‌ریایی ئه‌مریکا کۆماندۆیه‌کی تایبه‌تی
پێک هێناوه به ناوی زاڵبوونی زانیاری "Information Dominance". بۆ
ئه‌وه‌ی که له شه‌ڕه سایبێرییه‌کاندا به هیچ جۆرێک وانییه که
ده‌وڵه‌تێک به گه‌وره‌ترین هێزی نیزامی شه‌ڕکه‌ره‌وه به
سه‌رکه‌وتوویی له وه‌ها شه‌ڕگه‌لێکدا بێته ده‌ر و سه‌ربکه‌وێت.
ئه‌مڕۆکه هیچ سیستمێکی چه‌کداری مۆدێڕن به بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و
تێکنۆلۆژییایه‌ی که له ئینتێڕنێت سه‌رچاوه ده‌گرێت، کار ناکات.
کلاڕک هوشدار ده‌دات که "هێزی نیزامی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆکه به بێ
ئینتێڕنێت هه‌ر ئه‌وه‌نده کاریگه‌ره به قه‌ده‌ر شیرکه‌تی ئینتێڕنێتی
ئامازۆن دات کام". په‌یوه‌ندی هێزی نیزامی به تێکنۆلۆژی ئیتێڕنێته‌وه
هاوتایه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ته‌سلیحاتی باڵای مۆدێڕن. ڤایرووسه‌کان و
کرمه ئینتێڕنێتییه‌کان چه‌کگه‌لێکی ترسناکن له که‌مپف ده‌یڤید دژی
گۆلییاس. (!!)
به‌م هۆیانه‌وه‌یه که چه‌ندین ساڵه هه‌م سرویسه شاراوه‌کانی
ئه‌مریکا و هه‌میش هێزه نیزامییه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام
مانۆڕی سایبێڕیی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. به‌ڵام کاتێک که له هاوینی ساڵی
2009دا ئه‌مریکاییه‌کان مانۆڕێکی هاوبه‌شیی سایبێڕییان له‌گه‌ڵ
ژاپۆنییه‌کان و کووره‌ی باشووریدا به ناوی "مانۆڕی هێرشی سایبێری"
به‌ڕێوه ده‌برد، گرفتێک هاته سه‌ر ڕێگا: کۆره‌ی باکوور به ته‌قاندنی
چه‌نده‌ها ساڕووخی پشت سه‌ری یه‌ک به‌ره‌و زه‌ریا، وڵامی ئه‌و مانۆڕه‌ی
دایه‌وه. و ئه‌مه جارێکه به‌س سه‌ره‌تایه‌ک بوو.
له 4. ژولایدا پیۆنگ یانگ (کۆره‌ی باکوور) هێرشێکی به‌ربڵاوی سایبێری
کرده سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئه‌مریکایی و کوره‌ی باشوورییه‌کان. به دوا
هێرشێکی به‌ربڵاوی مه‌جازی که خۆی له هه‌نارده کردنی زیاتر له یه‌ک
میلیۆن پرسیار له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا (سانییه‌یه‌کدا) ده‌بینییه‌وه،
ماڵپه‌ڕه‌کانی ئیداره‌ی ئه‌منییه‌تی وڵات و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هه‌موو
تێک چوون. هه‌روه‌ها هاکێره‌کانی کۆره‌ی باکوور توانییان سێرڤێڕه‌کانی
وه‌زاره‌تی تڕانسپۆڕت (ف: حمل و نقل)، وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌روه‌ها
سرویسی شاراوه‌ی ئه‌مریکا، سیا، وه بۆڕسی نیۆیۆڕک هه‌موو تووشی
نوقسانیی بکه‌ن. دیاره سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه (سێرڤێڕی) کۆشکی سپی هیچ
خه‌ساره‌تێکی نه‌دیت و له ئه‌ماندا مایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که توانرا
به خێرایی و له کاتی پێویستدا په‌یوه‌ندییه ئینتێڕنێتیه‌که‌ی کۆشکی
سپی بگوازرێته‌وه سه‌ر سێرڤێڕێکی دیکه.
ئه‌وجار شه‌پۆلی هێرشه‌کانی دووهه‌م و سێهه‌م ده‌ستییان پێ‌کرد، که
ئه‌مجاره نووکی هێرشه‌کان به‌ره‌و سێئۆل نیشانه گیرابوون. له
کاتژمێر 18 به کاتی سێئۆل هێرشێکی بۆت نێتیی (botnet) ده‌ستی پێ‌کرد
که له 166000 کۆمپیوتێره‌وه له زێده‌تر له 74 وڵاتی جیهانه‌وه
نێردراوه ئێلێکتڕۆنیکییه‌کان (و: که له یه‌ک شوێنه‌وه کۆنتڕۆڵ
ده‌کرێن) هروژمییان برده سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی بانکه‌کانی کۆره‌ی باشوور
و ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاته. کۆمپیه‌ته‌ره ئالوده
کراوه‌کان هه‌ر سێ خوله‌ک (ده‌قیقه) جارێک خۆبه‌خۆ په‌یوه‌ندیان
ده‌گرت به‌و هه‌شت سێرڤێڕی کۆنتڕۆڵه‌وه‌ی که (هاکره‌کان) دیاری‌یان
کردبوون، به جۆرێک که کۆمپیوته‌ره ئالوده‌کان (Zombie-Computern)
به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئادڕه‌س و زانییاریه‌کانی که په‌یدایان
ده‌کردن ده‌یانناردن بۆ سێرڤێڕه‌کان. دیاره ئه‌و سێرڤێڕه
کۆنتڕۆڵییانه له کۆره‌ی باکوور نه‌بوون به‌ڵکو له ئه‌مریکا،
گۆرجیستان، ئوتریش (نه‌مسا) و ئاڵمان‌دا بوون و وادیاربوو که له ڕێگای
سێرڤێڕێکی سه‌ره‌کییه‌وه له بریتۆنی بریتانییاوه کۆنتڕۆڵ ده‌کران.
پسپۆڕ و شاره‌زایان پێیان وایه که ئه‌و هێرشه گه‌وره مه‌جازییه
ته‌نیا به‌و هۆیه‌وه خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌ی له که‌س نه‌دا، بۆ
ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پیۆنگ یانگه‌وه به‌س وه‌کو ئاگادار
کردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکا و کۆره‌ی باشوور به کار هێنرابوو.
ئه‌م بابه‌ته به ڕوونی نیشانمان ئه‌دات که، له جیهانێکی به تۆڕی
ئێلێکتڕۆنیکی پێچراودا چه‌نده خێرا و ساکار ئه‌توانرێت ده‌وڵه‌تانێکی
بێ تاوان و بێ ئاگا له گرفتێک، به یارمه‌تی تۆڕی جیهانی ئینتێڕنێت
(World Wide Web) به بێ ویستی خۆیان ڕابکێشرێنه نێو جه‌رگه‌ی شه‌ڕێکی
سایبێرییه‌وه. (و: پێم وانییه که ئاڵمان و ئه‌مریکا هێنده به‌سزمان
و بێ ئاگا بن له ڕووداوه‌کانی جیهان و به تایبه‌ت ڕووداوه
سایبێرییه‌کان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆیان هه‌ڵخرێنه‌ری ڕووداوه‌کانیش
نه‌بن، به‌ڵام له ڕووی فه‌لسه‌فه‌ی (Ursache und Wirkung) واته
عیله‌ت و مه‌علووله‌وه، ده‌ستێکی ئه‌وان یا کارتێکه‌رییه‌کی ئه‌وانی
هه‌ر تێدا بووه و هه‌یه!). له نیگای کارخانه‌یه‌ک یا شوێنێکی که
هێرشی کراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه زۆر گرنگ نییه که هێرشبه‌ره‌که له
په‌یوه‌ندییه ئینتێڕنێتییه‌کانی چ وڵاتێکه‌وه هێرشی کردووه، چ
ڕه‌گه‌زێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و کێ پاره‌ی ئه‌داتێ. میکانیزمه‌کانی
ڕێکخستن و ته‌نزیمکردنی ئابوری بازاڕی ئازاد (نیزامی ده‌سمایه‌داری)
یارمه‌تیده‌رن که، جنس یا کالایه‌کی داخ (پاره ده‌رهێنه‌ر) کامه
کڕیار یا موشته‌ری په‌یدا ده‌کات که بۆ ئه‌و زیاترین قازانج و
به‌هره‌ی تێدا بێت. بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌منییه‌تی تۆڕه
ئینتێڕنێتییه‌کانی کارخانه یا ڕێکخراوه‌یه‌ک زیاتر بکرێت، ته‌نیا
یه‌ک ڕێگای ماقووڵ و باش هه‌یه: "ئه‌وان ئه‌توانن کون و که‌له‌به‌ره
ئینتێڕنێتییه‌کانی خۆیان یا شوێنه لاوازه‌کانی سۆفت وێره‌کانیان له
ڕێگای تاقیکردنه‌وه‌ی لاوازییه‌کان، (Penetrationstest) بناسن و
بیاندۆزنه‌وه و ئه‌وجار به خێرایی به‌ریان بگرن. گرتنی به‌ری کون و
که‌له‌به‌ره‌کان زۆر یارمه‌تیده‌رتره تا ئه‌وه‌ی که به‌دوا ئه‌وه‌دا
بگه‌ڕێین که ئایا کام ده‌وڵه‌ته ڤایرووسێکمان بۆ ئه‌نێرێت یا خۆ کام
ڕه‌قیبه ئه‌یهه‌وێت به‌و شێوه سه‌ر له کاری کارخانه‌یه‌ک ده‌ر
بێنێت. (و: له کورده‌واریدا ده‌ڵێین ماڵی خۆت قایم بگره و که‌س
مه‌که به دز، مه‌به‌ستی نووسه‌ر لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بڵام گرفته‌که
لێره‌دایه که ئه‌و شیرکه‌تانه‌ی که پڕۆگرامه ئانتی ڤایروسه‌کان بۆ
گرتنی لاوازییه‌کان دروست ده‌که‌ن ، هه‌ر خۆیشیان دواتر کۆده‌کانیان
به شاراوه‌یی و بۆ په‌یدا کردنی قازانجی زیاتر ده‌فڕۆشنه‌وه به
ده‌وڵه‌ته‌کان، ئه‌مه وه‌ک نووسه‌ریش ئه‌ڵێت کاراکته‌ری نیزامی بازاڕی
ئازاده، جارێ هیچی له‌گه‌ڵ ناکرێت!).
هه‌ر له سه‌ره‌تادا بنه‌ما نوێکانی بێ نه‌زمیی مه‌جازی جیهان له
لایه‌ن خووڵقێنه‌رانی ئینتێڕنێته‌وه خه‌نده‌قڕێژی کرابوو:
خووڵقێنه‌ران خه‌ونیان به دێسێنتڕاڵه کردن و لاواز کردنی ناوه‌ند و
ته‌قریبه‌ن ئه‌توانین بڵێین که خه‌ونیان به بێ سه‌روبه‌ره‌یی و
ئاناڕشیزمی ئێلێکتڕۆنیکییه‌وه ئه‌دی، که له لایه‌ن هیچ هێزێک و
قودره‌تێکی تاکه‌وه (تاکده‌وڵه‌ته‌وه) کۆنتڕۆڵ نه‌کرێت. له ساڵانی
حه‌فتاکاندا هێزی نیزامی ئه‌مریکا داوای لێکۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی
کۆمه‌ڵێک پڕۆژه (و: سیخوڕی ئێلێکتڕۆنیکی) ده‌کرد، ئاکامی هه‌ر ئه‌و
پڕۆژانه دواتر بوو به تۆڕی جیهانی ئینتێڕنێت، واته ئاڕپانێت (das
Arpanet). له بنه‌ڕه‌تدا بیرۆکه‌که‌ی بۆ تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌کان له
لایه‌ن چه‌ند سه‌د لێکۆڵه‌ره‌وه و پسپۆڕێک دامه‌زرابوو، به‌ڵام له
ساڵانی نه‌وه‌ده‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو په‌ره ده‌ستێنێت و
ئه‌مڕۆکه بووه به ئینتێڕنێت و شاڕه‌گی ژیانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکان و ئاڵ
و گۆڕی زانیارییه‌کان.
ئه‌مڕۆکه مه‌جال یا فه‌زای سایبێڕی ته‌نیا له کۆمپیوتێره‌کان و
سێرڤێڕه‌کان پێک نایات، به‌ڵکو ته‌قریبه‌ن هه‌ر هه‌موو بنه‌ما و
چوارچێوه مۆدێڕنه‌کانی کۆمه‌ڵگاکان له خۆ ده‌گرێت: لیفت یا
ئاسانسۆڕه‌کان، ئامێری فۆتۆکۆپییه‌کان و یارییه‌کان و یا نه‌خێر
به‌فرگره‌کان (یه‌خچاڵ یا سه‌لاجه) ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان
ئه‌توانرێن له ڕێگای ئینتێڕنێته‌وه و له دوره‌وه کۆنتڕۆڵ بکرێن و
به کار بهێنرێن. وه هه‌ر ئه‌م تۆڕه په‌یوه‌ندییانه‌ش (ماف) بریندار
که‌رن: بۆ ئه‌وه‌ی که نه ته‌نیا له ڕێگای ئۆنڵاینه‌وه سیخوڕی و
خراپکاری کردن مومکین ده‌کات، به‌ڵکو هاوکات ئیزن ده‌دات که ئیداره
یا دایره‌ی شوێنی کار و یا خۆ ماڵه‌کان که شوێنی ژیانی تایبه‌تی و
حه‌وانه‌وه‌ن، له‌م ڕێگایه‌وه و له لایه‌ن سرویسه ئه‌منییه‌تی و
سیخوڕییه‌کانه‌وه به سانایی چاو‌دێری بکرێن. بۆ نمونه خراپ
ئه‌فزارانێکی وه‌کو تڕۆیای شاڕک( Shark-Trojaner) ئه‌توانرێت ئۆنڵاین و
به دزییه‌وه له نێو کۆمپیوته‌ره‌کانی ئیداره یا شوێنی کاردا
جێسازی بکرێت یا بچێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و کامێڕایه یا ئه‌و
وێبکامه‌ی که له‌وێ بوونی هه‌یه له دوره‌وه کۆنتڕۆڵ بکرێت و ڤیدیۆ
سیخوڕی کراوه‌کان یا فیلم هه‌ڵگرتنه دزراوه‌کان بۆ خاوه‌نکاره‌کان
بنێردرێن.
له سه‌رده‌می سیخوڕیی سایبێری‌دا، سیخوڕه مرۆییه‌کان که له گۆشت و
خوێنن و شه‌وانه بۆ ئیداره‌کان ڕه‌وانه ده‌کران که وێنه له
په‌روه‌نده و مه‌له‌فه‌کان هه‌ڵبگرن، ئه‌مانه کۆتای‌یان پێ هاتووه.
ئامێره نوێ فۆتۆکۆپییه‌کان ئه‌توانرێن ده‌ستکاری بکرێن و سه‌خت
ئه‌فزار له نێویاندا جێسازی بکرێن: مایکڕۆچیپه‌کان که فاڵتووریان
(Falltüren) له نێودا دروست کرابێت، ده‌توانن کارێک بکه‌ن که هه‌ر
وه‌ره‌قه‌یه‌ک که کۆپی بکرێت به شاراوه‌یی سکان و له نێو
مایکڕۆچیپه‌که‌دا پاشکه‌وت بکرێت و هه‌ر ماوه جارێک فایله‌کان که
زیپ کراون(Zip) بۆ شوێنی مه‌به‌ست یا بۆ سرویسه سیخوڕیه‌کان بنێردرێن.
به‌رنامه سنیفڕیه‌کان (Sniffer-Programme) ئه‌توانن هاڕددیسکه‌کان به
وردی بخوێننه‌وه، که‌ی لۆگێڕه‌کان (Keylogger) ئه‌توانن هه‌ر شتێکی که
به تاستاتۆڕ تایپ ده‌کرێت و ئه‌نووسرێت هه‌ر هه‌مووی سه‌بت بکات و بۆ
شوێنی مه‌به‌ستی بنێرێت. ئیمکاناتی سایبێری ئه‌مڕۆکه هیچ سنوورێکی بۆ
نیه.
به‌ر له هه‌موو پێوانه‌یه‌ک که تا ئێستا باسیان لێ کرا، پڕۆگرام و
نه‌رم ئه‌فزاره بازرگانی و هه‌رزان باییه‌کانی شیرکه‌تی مایکڕۆسۆفت،
وه‌ک نمونه سیستمی کارپێکردنی ویندۆزه جۆر به جۆره‌کان، تۆڕی
ئینتێڕنێتی شیرکه‌ته‌کان و کۆمپیوتێره‌کان ده‌کاته ئامانجێکی ساکار بۆ
هێرشه سایبێڕییه‌کان. کۆدی نه‌رم ئه‌فزاری مایکڕۆسۆفت بۆ نمونه هی
یه‌کێک له نوێترین سیستمه ویندۆزییه‌کان که ڤیستایه له زیاتر له
50 میلیۆن خه‌ت پێک هاتووه. پسپۆڕان و شاره‌زایان مه‌ترسی ئه‌وه ده‌ر
ئه‌بڕن که ئه‌و هه‌مووه خه‌ته، هه‌ڵه‌ی زۆریش له خۆ ئه‌گرێت، که
هاکێره‌کان ئه‌توانن به سانایی که‌ڵک له‌و هه‌ڵانه وه‌ر بگرن.
کاتێک که حکومه‌تی چین له پێکه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی له مایکڕۆسۆفت کرد، که
چین ئیمتییازی بازرگانی مایکڕۆسۆفت له وڵاته‌که‌ی
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، بیل گه‌یتس (دامه‌زرێنه‌ر و به‌رپرسی
مایکڕۆسافت) بڕیاری دا که بۆ ڕازی کردنی چینییه‌کان، کۆدی سه‌رچاوه و
شاراوه‌ی سیستمی ویندۆز بدات به حکومه‌تی چین. ئاسییاییه‌کان
هه‌روه‌ها میعماریی سه‌خت ئه‌فزاریی تۆڕی جیهانی ڕۆتێریش
(Netzwerk-Router) ئه‌ناسن. ئه‌وان کاتێک که (Cisco-Router)ێک له
کارخانه‌یه‌کی وڵاته‌که‌یان دروست ده‌کرا، خێرا کۆپییان کرد و ئه‌وه‌ی
که خۆیان دواتر دروستی‌یان کرد و ئاڵ و گۆڕێکیان تێدا پێک هێنابوو،
ئه‌وجار به خێرایی به دوو کارخانه‌ی ئه‌مریکایی ته‌سلیحاتییان، واته
به کارخانه‌ی که‌ره‌سته‌ی هێزی زه‌ریایی کۆڕپس و چه‌کی ئاسمانی
فڕۆشته‌وه. پسپۆڕی ئه‌منییه‌تی ڕیچارد کلاڕک ئه‌ڵێت، که به هۆی
زانیاری ته‌واوی چینییه‌کان له‌مه‌ڕ مایکڕۆسۆفت و هه‌روه‌ها سیستمی
سیسکۆ، هاکره چینییه‌کان ئه‌توانن ئه‌مڕۆ زۆرترین کۆمپیوته‌ره‌کان و
تۆڕه ئینتێڕنێتییه‌کانی جیهان فیلته‌ر بکه‌ن و خراپکارییان تێدا پێک
بێنن.
به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانێکی که له باری پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژییاوه
زۆر له پاشن وه‌کو کۆره باکوور یا خۆ وڵاتانێکی وه‌کو چین که
خاوه‌ن ئوتوریته‌ن، ڕۆژئاواییه دێمۆکڕاته‌کان زۆر زوو تووشی نه‌خۆشی
ئه‌بن: ده‌وڵه‌تی چین ئه‌توانێت ڕێڵاتیڤ (نیسبه‌ته‌ن) به سانایی
ئینتێڕنێت له سه‌ر خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی دابخات و به‌م شێوه بنه‌ما و
چوارچێوه‌کان بپارێزێت، ئه‌م کاره له ئوروپای ڕۆژئاوا یاخۆ له
ئه‌مریکا بیریشی لێناکرێته‌وه، واته نامومکینه.
ڕیچارد کلاڕک هه‌روه‌ها پێی وایه، به هۆی ئه‌وه‌ی که نه ته‌نیا
هه‌موو ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌کان، به‌ڵکو هاوکات
سیستمی کاره‌با و هاتووچۆش له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا به تۆڕی
ئینتێڕنێته‌وه په‌یوه‌ندی دراون، هه‌ر به‌و پێیه‌ش هێرشێکی سایبێڕی
دوژمنکارانه ئه‌توانێت خه‌سارێکی زۆر گه‌وره‌ی وه‌کو زه‌ربه‌یه‌کی
ناوه‌کی له‌م وڵاتانه بدات. له پاش وه‌ها هێرشێکی سایبێڕی که باسی
کرا، ئیتر شه‌ڕه‌کانی داهاتوو ئه‌بێت دیسان له سه‌رڕاوه به
مسته‌کۆڵه (وه‌ک قه‌دیم) ببرێنه پێش – به بێ ئینتێڕنێت.
__________________________________
سه‌رچاوه:
ئه‌م وتاره له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو
26.09.2010 له Weltonline
بڵاو کراوه‌ته‌وه
www.welt.de/die-welt/wissen/article9876810/Die-Bombe.html
10ی ڕه‌زبه‌ری (ڕه‌زبڕی)
2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|