٢٧\۴\٢٠١٠ بۆ مێژوو .. خه‌مڵاندنی زانستییانه و دایالیکتیکییانه‌ی دوێنێ و باری ئه‌مڕۆی حیزب!
ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه که ئاماژه‌یان بۆ ئه‌که‌م ، ئه‌و هاوار و ناڵه و خه‌مڵاندنه زانستییانه‌ی ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ری هه‌ندێک له کادێران و ڕۆشنبیرانی حیزب بوون.
گرنگیی مێژوویی ئه‌و بۆچوونانه له‌وه‌دان که هه‌ر ئه‌ڵێیت ئه‌مڕۆ
وتراون و ڕۆژبه‌ڕۆژ پێویستییه مێژووییه‌که‌یان ، به‌رجه‌سته‌تر
ئه‌بێت.
گرنگیی ئه‌و نوسینانه‌ش له‌وه‌دان که له سه‌رده‌مێکدا نوسراون که حیزب هه‌یبه‌تی خۆی هه‌بوو ، که‌م که‌س ئه‌یوێرا به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ، به نوسراو و له ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ، ئه‌و ڕه‌خنه و بۆچوونانه بڵاوبکاته‌وه ، ته‌نانه‌ت "ڕێگای کوردستان"یش به‌شێک له‌و نوسینانه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که بۆ کۆنگره‌ی سێیه‌می نوسیبوو که ده‌یان خاڵی فیکریی و ئابوری و ڕێکخراوه‌یی وروژاندبوو که تازه تازه ئه‌مڕۆ که‌سانێک له‌به‌ر که‌مبوونه‌وه و نه‌مانی به‌رژه‌وه‌نده‌کانیان ، له سه‌رکردایه‌تی حیزب دورکه‌وتوونه‌ته‌وه و ئه‌چنه لای ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن و بۆچوونه‌کانی هاوڕێ نه‌وزاد دووباره‌ئه‌که‌نه‌وه! به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان بۆ بکه‌ن ، له کاتێکدا که ساڵانێکی زۆره ئه‌و "به نوسراو" ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌کانی حیزبی کردووه و چاره‌سه‌ریشی بۆیان داناوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌و جۆره‌ش ، خۆهه‌ڵکێشانیش نیه که بڵێم هه‌ندێک له‌و ڕاستییانه له کتێبه‌کانی "پشتئاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگییدا" و "ڕه‌خنه! یان کوته‌ک؟ و چه‌ندان وتاری مندا باسکراون و ئاماژه بۆ که‌موکوڕییه‌کان و چاره‌سه‌ریان کراوه ، ته‌نانه‌ت به ناویش ، ناوی ئه‌و هاوڕێیانه هاتووه که به‌رپرسیاریی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بووه و هه‌یه له‌و کاره‌ساتانه‌دا که توشی حیزب بوون و حیزبیان به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه.
له‌وانه‌یه هه‌ندێک خوێنه‌ر بڵێن لێره‌دا زیادتر ناوی جه‌لال ده‌باغ دێت ، به‌ڵام هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و کاته جه‌لال ده‌باغ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی کوردستانیی بوو ، له هه‌موو بوارێک‌دا و به‌تایبه‌تیی له ڕاگه‌یاندندا که ماوه‌یه‌ک به‌رپرسی بوو ، خۆی به سوره‌ى به‌ر له‌شکرى حیزبی شیوعی کوردستانیی و عێراق ئه‌زانی و داکۆکیی له‌و سه‌رکردانه ئه‌کرد که حاڵی حیزبیان به‌م ڕۆژه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه و خۆی له هه‌موو باسێک هه‌ڵئه‌قورتاند. له ڕاستییشدا جگه له‌و ، تا ئێستاش ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه که‌سێکی تیادا نه‌بووه و نیه که وه‌ڵامی که‌سێک بده‌نه‌وه.
... ڕه‌خنه .. ئه‌م وشه كڵۆڵه ، له لاى كورد هێجگار ناوزڕاوه! ڕه‌خنه له سياسه‌تى لايه‌نێك .. كفره ، خۆ ڕه‌خنه له بيروباوه‌ڕ و دروشمى حيزبێك ، هه‌ر له كفريش كفرتره!
... كاتێك كه حيزبايه‌تييش ئه‌كه‌ين ، ئه‌و په‌روه‌رده‌يه قوڵتر ئه‌بێته‌وه ، بۆيه ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌ركردايه‌تى و دروشمه‌كان و پايه و كۆڵه‌كه فيكرييه‌كانى حيزبه‌كان و سياسه‌ته هه‌مه‌جۆره‌كانيان ، به تاوان دائه‌نرێت!
... به لاى زۆر كه‌سه‌وه حيزب پيرۆزه (موقه‌دده‌سه)! و نابێت
ڕه‌خنه‌ى لێبگيرێت!
هه‌ر ناوى ستالين و ديكتاتۆره‌كانى تر به ناوه! به‌ڵام كورد به گۆتره نه‌يوتووه (هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له كفندز)!
... حيزبى ئێمه ، حيزبى شيوعى كوردستانيى ، باوه‌ڕى به ماركسيزم
هه‌يه ، واته گۆڕان و پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵايه‌تى ، سياسى ، ئابورى و ..
تد ، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نيه كه كه‌سانێكمان نيه ته‌قه‌ى
سه‌ريان دێت له ماركسيزم و پێشكه‌وتن و گۆڕانكاريى و نوێكاريى ..
نه‌خێر ، كه‌سانێك هه‌ن كه تا ئێستاش به عه‌قڵييه‌تى زيادتر له نيو
سه‌ده له‌مه‌وبه‌ره‌وه بيرئه‌كه‌نه‌وه و ڕه‌فتارئه‌كه‌ن!
ئاى له‌و عه‌قڵييه‌ته دواكه‌وتووه .. ئه‌گه‌ر به ڕيش بووايه ،
ئه‌بووايه بزن موفه‌تيش بووايه!
... ئه‌گه‌ر گريمان ئه‌وه‌نده‌ى ده‌نگمان هێنابوو ، يه‌كيه‌تيش ئه‌وه‌نده‌ى (خواردبێت) ، با ئه‌وه‌نده‌ى تريش كه‌مترخه‌ميى تيادا كرابێت و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و دزيى و گزيشى بێته سه‌ر ، هێشتا هه‌ر چوار هه‌زار ده‌نگ! ئاستى ئێمه نيه و ئه‌وه جه‌ماوه‌رى ئێمه نيه! به‌و ڕاده‌يه ئێمه شه‌هيد و قوربانيى و كه‌نه‌فته‌مان له ناوچه‌ى سلێمانييدا هه‌يه!
ئه‌وه (نوقڵانه) نه‌بوو كه هاوارمان ئه‌كرد ئه‌بێت كادێرانى حيزب
به خۆيان و سياسه‌ت و دروشم و به‌رنامه‌ى حيزب‌دا بچنه‌وه .. ئه‌وه
پێشبينيى و خه‌مڵاندنى زانستييانه و داياليكتيكييانه بوو.
ئايا ئه‌بێت حيزبمان ببێت به مۆزه‌خانه‌ى سياسه‌ت و ته‌مه‌ندرێژانى
حيزبايه‌تى! يان قوتابخانه‌ى نه‌وه‌كان و پێشكه‌وتن و خۆگونجاندن
له‌گه‌ڵ گۆڕانكارييه نوێيه‌كانى ژيانى مرۆڤايه‌تى؟ کێشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له‌وه‌دایه که جه‌لال ده‌باغ و ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ خۆیان کردووه به ڕه‌خنه‌گر له حیزب و باسی گه‌نده‌ڵیی سه‌رکرده‌کان و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریی و نیشتمانپه‌روه‌ریی خۆیان ئه‌که‌ن! ئه‌و ده‌مه و کاتێک که هاوڕێ نه‌وزاد وه‌لی ئه‌و نوسین و ڕه‌خنانه‌ی بڵاوئه‌کرده‌وه ، پێیان ئه‌وت بووه به "پاسۆک"! و ئه‌یانوت نوسینه‌کانی له "نوقڵانه" زیادتر نین! ئاخر له نامیلکه‌که‌ی جه‌لال ده‌باغ دا ، هه‌ر واشی به خه‌مڵاندنه دایالیکتییه‌کانی ناو کتێبه‌که‌ی پشتئاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگییدا ئه‌وت! و به‌و بۆچوونه زانستییانه‌ی ئه‌وت "نوقڵانه"! جه‌لال ده‌باغ که ئه‌مڕۆ خۆی لێمان کردووه به چه‌پی چه‌پان ، بزانن له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی هاوڕێ نه‌وزاد وه‌لی دا چی ئه‌ڵێت: (2)
" هاوڕێ نه‌وزاد به ته‌ماى كردنه‌وه‌ى كۆرسێكه له ستۆكهۆڵم له‌سه‌ر
چه‌پى كورد و به‌ره‌ى چه‌پى ڕاسته‌قينه!"
... بێگومانيشم له‌وه‌ى كه كۆرسێك ده‌رباره‌ى (چه‌پى كورد) ، زۆر كه‌س
به‌شداريى تيادا ئه‌كات ، وه‌ك له كۆرسێك له‌سه‌ر (حیزبايه‌تى
كلاسيكيى) ، يان (ديكتاتۆريى پروليتاريى) و (بوژاندنه‌وه‌ى ستالينيزم)!
جا ئه‌و كاته گرنگ نيه كێ ئه‌و كۆرسه ئه‌گێڕێت و كێ به‌شداريى تيادا
ئه‌كات...
... لام وايه ئه‌بێت مرۆڤه حیزبييه هۆشياره‌كان ، ئه‌گه‌ر به
ڕاستيى دڵسۆزى گه‌ل و نيشتمان و بيروباوه‌ڕ و لايه‌نه‌كه‌يان بن ،
ئه‌بێت پێش كه‌سانى بێلايه‌ن بكه‌ون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڵه
سياسييه‌كاندا... - عه‌قڵيه‌تى نوێ - ئامێرى به‌رهه‌مهێنانى نوێ - په‌يوه‌ندييه نوێيه‌كان
ئیتر ئه‌و په‌يوه‌ندييه نوێيانه‌ن كه هه‌ر كه‌سه و هه‌ر
كۆڕوكۆمه‌ڵێك و چين و توێژێك ، له ڕوانگه‌ى بيروباوه‌ڕ و
به‌رژه‌وه‌ندى خۆيه‌وه بۆیان ئه‌چێت. منيش وه‌ك زۆربه‌ى مرۆڤى ئه‌م
دنيايه ، لام ڕه‌وا نيه كه سه‌رمايه‌داران مه‌رجه‌كانى خۆيان له‌م
په‌يوه‌ندييانه‌دا سه‌پاندووه... ... به‌ڵام كاتێك كه بيروباوه‌ڕى جياواز سه‌ركوت بكرێت ، خاوه‌ن بيروباوه‌ڕه جياوازه‌كان كه‌نار بخرێن ، زيندانيى بكرێن ، فه‌لاقه بكرێن ، دوربخرێنه‌وه و ده‌ربكرێن له حیزبه‌كانيان و حیزبێكيش كه (ڕۆژ به ڕۆژ بچێته‌وه ئاو)! ئه‌بێت ئه‌و لايه‌نه به‌هێزه‌ى كێشه‌ى فيكريى كامه بێت كه ئه‌و باسى ئه‌كات؟ ئه‌گه‌ر به‌م ڕۆژگاره سه‌دان كۆنه پێشمه‌رگه و كادێر و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى ئه‌و حیزبانه ڕيزه‌كانيان به‌جێبهێڵن و بێنه ئه‌وروپا ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ، وه‌ك ئه‌و ئه‌ڵێت:(سه‌رچاوه‌ى پێگه‌يشتن و به خۆدا هاتنى حیزبه‌كان) بێت! .. يا ڕه‌بى به نسيبى هيچ حیزبێك نه‌بێت!
... ئايا (كوژراوانى) شه‌ڕى كوردكوژيى و حیزبايه‌تى ته‌سك ، له
په‌يڕه‌وى ناوخۆى چينه چه‌وساوه‌كانى گه‌له‌كه‌مانه‌وه
په‌يڕه‌وكراوه؟ نازانم بۆچى به‌وه خۆى سه‌غڵه‌ت ئه‌كات و به ناوى
لايه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانيشه‌وه داكۆكيى له‌و خۆبه‌كوشتدانه ئه‌كات! وا
دياره زۆربوونى (شه‌هيد) به نيشانه‌ى ڕه‌وانيى سياسى و ڕاكێشانى سۆزى
جه‌ماوه‌ر ئه‌زانێت! له كاتێكدا ئازا ئه‌و حیزبه‌يه كه به كه‌مترين
زيانى گيانيى و ماڵييه‌وه ، زۆرترين ئاوات و ئامانجى به‌ديبهێنێت.
... ئه‌گه‌ر چه‌پى كورد:
- به‌رژه‌وه‌ندى ڕوته‌يه‌كى كورد نه‌گۆڕێته‌وه به به‌رژه‌وه‌نده
به‌رزه‌كانى عه‌ره‌ب و فارس و تورك و ڕوس
- لاى وا بێت خاكى كوردستانه‌كه‌ى داگيركراوه و خه‌بات بكات له‌پێناوى
قه‌واره‌يه‌كى سياسيدا - داواى ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه سياسيیه‌كان بکات - داواى به‌لاداكردنى شێوازى كۆنى حیزبايه‌تى بكات - داواى پشتكردن له زه‌بروزه‌نگ و ستالينيزم و ديكتاتۆريى بکات - به‌رژه‌وه‌نده‌كانى گه‌له‌كه‌ى پێش به‌رژه‌وه‌نده هه‌مه‌جۆره‌كان و حیزبييه‌كان بخات - داواى يه‌كبوونى ڕۆشنبيران و به‌لاداخستنى كێشه لاوه‌كييه‌كانيان بكات - داواى به‌ره‌يه‌كى چه‌پ بكات - خه‌باتى چينايه‌تى و نه‌ته‌وايه‌تى و نيشتمانيى به يه‌كه‌وه گرێبدات و به هيچ شێوه‌يه‌ك سازشيان له‌سه‌ر نه‌كات
- ئه‌گه‌ر هه‌ر يه‌كێك له‌م ئه‌گه‌رانه و سه‌رجه‌م هه‌موویان ، گێژاوى
فيكريى بن كه جه‌لال ده‌باغ به سايه‌ى خواوه لێى به دوره ، ئه‌وا
به شانازييه‌وه ئه‌يڵێم كه من له‌م گێژاوه‌دا ئه‌ژيم.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش که ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندیان له لای حیزب کز بووه ، ئه‌وا خۆیان به ڕه‌خنه‌گر دائه‌نێن! وه‌ک جه‌لال ده‌باغ و عه‌لی زه‌نگه‌نه و که‌سانی تر که ساڵه‌های ساڵه پارێزه‌ری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ن و جێبه‌جێکه‌ریانن و ئه‌و سه‌رده‌مانه شۆڕه‌سواری ناو کۆنگره‌کان بوون بۆ سه‌رکوتکردنی ڕه‌خنه‌گران! لێره‌دا نمونه‌یه‌کی بچوک باسئه‌که‌م. له کۆنگره‌ی دووه‌می حشک دا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که سه‌رکردایه‌تی حیزب 11 که‌سیان له "حاشیه‌کانیان" به "حصه‌ی خاصه" ، به بێ ئه‌وه‌ی له هیچ ڕێکخراوێکه‌وه هه‌ڵبژێرابن ، بردبووه ناو کۆنگره‌وه ، بڕيارياندابوو ته‌نیا قادر ڕه‌شيد به ئه‌ندامی کۆنگره‌که وه‌رنه‌گرن ، چونکه خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووم ، له ناو کۆنگره‌که‌دا داوام له به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌سته‌ی سه‌رکردايه‌تى کۆنگره‌که کرد که بمخه‌نه ده‌نگدانه‌وه ، دانيشتووه‌کانى "ڕيزه‌که‌ى پێشه‌وه" فرياى ئه‌وه نه‌که‌وتن که به حه‌مه شه‌ريف (عيزه‌ت عوسمان) بڵێن مه‌يخه‌ره ده‌نگدانه‌وه ، وتى فه‌رموون هاوڕێيان ، کێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يه که ئه‌بو شوان ببێت به ئه‌ندامى کۆنگره؟
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مڕۆى ئه‌و نه‌هامه‌تييه‌ى حيزبى شيوعى کوردستانیى تێکه‌وتووه و چه‌قى به‌ستووه ، کاتى ئه‌وه هاتووه بڵێين به‌سه! سه‌رکرده‌کانمان گوێ له ڕا و بۆچوون ، داوا و پێشنيارى ئه‌ندامانى ڕێکخراوه‌کانى حيزب بگرن ، له‌و هاوڕێيانه‌ى که له‌سه‌ر بيروڕاى جياواز لابراون و لاچوون و ده‌رچوون که خۆيان به خاوه‌نماڵ ئه‌زانن ، نه‌ک کرێچى. ڕێى ده‌رکردن و سزادان و نانبڕين ، داد نادات! ئه‌بووایه سه‌رکرده‌کان نامه‌که‌ى قادر ڕه‌شيدیان ڕه‌چاوبکردایه که بۆ ئه‌بوکاروانى نوسيبوو "نه‌که‌ن هاوڕێیانى گه‌رميان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگيان پێنه‌داون له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى پارله‌مانى کوردستاندا ، سزابده‌ن"! به‌ڵکوو ئێوه به خۆتاندا بچنه‌وه و داواى لێبوردن له‌و هاوڕێيانه بکه‌ن و بڵێن گوناهـ له ئێمه‌يه که ئێوه‌ى بوێر ده‌نگتان پێمان نه‌دا. ئیتر هۆشتان به خۆتاندا بێته‌وه ، به‌سه ئیتر ، به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵاتی حيزبیى دژ به بيروڕاى جياواز له حیزب‌دا.
هێشتا نه‌چووه بچێت که پیاداچوونه‌وه بکرێت له: - نوێکردنه‌وه‌ى بيروبۆچوون - عه‌قڵيه‌ت - نوێکردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ی سه‌رکردايه‌تى - بوژاندنه‌وه‌ى حيزب
- به‌ستنى کۆنگره‌يه‌کى نائاسایی و ئازاد و ديموکراتیى و بێ
به‌شدارکردنى حاشيه و که‌سانی داتاشراو. ئه‌و پێشه‌کيیه‌ی هاوڕێ نه‌وزاد له کتێبى (پشتئاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگیيدا) ، له پێش 13 ساڵدا ، ئه‌م ڕۆژه‌ى خستبووه ڕوو! هه‌روه‌ها له ساڵی 2001 دا دووباره سه‌رکردايه‌تى حيزبى به ئاگاهێناوه‌ته‌وه له چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌هامه‌تييه‌ى به سه‌ر حیزب دێت!
ئه‌مڕۆ قوڵیی ئه‌و بیر و بۆچوونانه ئه‌بينين که ئه‌و داوايانه
پێویستیی مێژووین و ڕۆژبه‌ڕۆژ جه‌ماوه‌ری حیزب هه‌مان ئه‌و داوایانه
دووباره ئه‌که‌نه‌وه و کاريگه‌ریى خۆیان هه‌ر هه‌بووه و هه‌يه.
ئێستاش مه‌ترسى ئه‌وه هه‌يه که ئه‌وه‌ى له سه‌رکۆزه‌ره‌که‌یدا ماوه
، خه‌ریکن ئه‌يهاڕن. به‌ڵێ .. له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا ، نه فێركراوين و نه ڕاهاتووين كه ڕێزى بيروڕاى جياواز بگرين! له كاتێكدا كه دنيا و ژيان ، بريتين له يه‌كيه‌تى دژه‌كان!
زۆربه‌ى حيزبييه‌كان لايان وايه كه ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى حيزبێك بوو ، ئيتر ئه‌بێت سه‌د له سه‌د وه‌ك ئه‌ندامانى تر و به‌تايبه‌تييش وه‌ك سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى بيربكاته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت بكات و هه‌ڵوێستى هه‌بێت! له كاتێكدا كه له دنيادا ته‌نيا دوو مرۆڤێك نيه كه سه‌د له سه‌د وه‌ك يه‌ك بيربكه‌نه‌وه و هه‌مان ڕا و بۆچوونيان هه‌بێت! كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردستان كه‌م نين و شيوعييه‌كانيش هه‌ر زاده‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگايه‌ن و له ئاسمانه‌وه نه‌هاتوون! بۆيه حيزبى شيوعيش وه‌ك هه‌ر حيزبێكى تر ، به‌شى خۆى له‌و كێشانه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌ى به‌رئه‌كه‌وێت ، ئيتر چاك بێت ، يان خراپ! بۆيه له‌م سه‌رده‌مه نوێيه‌ى ژيانى مرۆڤايه‌تى و گڵۆڵه‌دا "گلوباڵيزم" ، به‌ره‌وپێشچوونى كۆمه‌ڵگا و گۆڕينى بارودۆخه كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و ئابورييه‌كان ، به دروشم نابێت! به‌ڵكوو كاركردن سه‌نگى محه‌كه.
... ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى كۆڕ و كۆمه‌ڵ و حيزبه‌كان له ناو خۆیاندا
ديموكرات نه‌بن و ڕێزى بيروڕاى يه‌كتر نه‌گرن! ئه‌وا ناتوانن له‌گه‌ڵ
كه‌سانى ده‌ره‌وه‌ى لايه‌نه‌كه‌ى خۆيان‌دا ديموكرات ببن و ڕێزى بيروڕاى
جه‌ماوه‌ره‌كه‌يان بگرن! بێگومان ئه‌مه‌ش ڕاستييه‌كه و له مێژووى
گه‌لاندا سه‌لمێنراوه.
ئه‌گه‌ر حيزبمان ده‌رسێك له مێژوو وه‌رنه‌گرێت و چاونه‌خشێنێته‌وه به زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى بنه‌ما فيكريى و سياسى و ڕێكخراوه‌ييه‌كانيدا ، ئه‌وا گومانى تيادا نيه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاينده‌دا ، سه‌ركه‌وتن دۆستمان نابێت! ئه‌گه‌ر حيزبى ئێمه جارێك له جاران دوو كه‌س سزا نه‌دات كه به‌رپرس بوون له تێك‌شكان و نه‌هامه‌تييه‌كان و سياسه‌ته ماڵوێرانييه‌كاندا ، ئه‌ى كامه‌يه ئه‌و "زه‌بت و ڕه‌بته پۆڵايينه"يه‌ى كه حه‌فتا ساڵه باسئه‌كرێت و ئه‌و خه‌ڵكه‌ى پێ په‌روه‌رده‌كراوه؟
سه‌یرێکی ئه‌م چه‌ند بڕگه‌یه بکه‌ن ، له‌و نامه‌یه‌ی هاوڕێ نه‌وزاد دا بۆ مه‌کته‌بی سیاسی به ناوی "زۆربڵێیی و ليبراليى قاعيده! يان "سه‌رلێشێواویی و ئه‌زمه‌ى قياده؟" که له کۆنفرانسێکدا له ساڵی 1997 دا له سوید ، خوێندیه‌وه و جه‌لال ده‌باغ وتی ئه‌گه‌ر "باقیه‌که‌ی بخوێنیته‌وه ، به پاڵ ئه‌تکه‌مه ده‌ره‌وه"!(4)
... حيزب به بێ هيچ ده‌رس وه‌رگرتنێك له‌و تاقيكردنه‌وه شومانه ،
ته‌واوى توانا و قورسايى خۆى "به سه‌ر و ماڵه‌وه" هاويشتووه‌ته ناو
"حكومه‌تى كوردستانيى" ـه‌وه و نازانێت چۆن خۆى لـێ ڕزگار بكات! هه‌ر
وه‌ك هه‌ر دوو تاقيكردنه‌وه‌كانى مێژووى ڕابوردووى نزيكى. 1- كێشه جۆراوجۆره‌كانى ناو سه‌ركردايه‌تى. 2- كێشه‌ى نێوان ته‌وژمى به عێراقيى مانه‌وه و ته‌وژمى كوردستانيى و حيزبێكى شيوعى كوردستانيى سه‌ربه‌خۆ. 3- كێشه‌ى نێوان نوێ و كۆن ، لاو و پير و باوه‌ڕنه‌بوون ، نه‌ك هه‌ر به دايالیكتيك ، به‌ڵكوو نه‌فره‌تكردن له زۆر له مه‌قوله‌كانى دايالیكتيكيش وه‌ك (نه‌فى- نه‌فى). 4- دوركه‌وتنه‌وه له خه‌باتى چينايه‌تى ڕاستينه. 5- نه‌بوونى گيان و هه‌ستى نه‌ته‌وايه‌تى ڕاستينه و قوربانييدان به به‌رژه‌وه‌نده نه‌ته‌وايه‌تى و چينايه‌تى و نيشتمانييه كوردستانييه‌كان له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌نده عێراقييه‌كاندا. 6- نه‌بوونى سه‌رچاوه‌يه‌كى ماديى پته‌و و خۆژياندنى ڕاسته‌وخۆى ته‌واوى سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر حيزب به ناوى (متفرغ) ـه‌وه كه يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين و ناقۆڵاترين گيروگرفته‌كانى سه‌ركردايه‌تى و كادێران. 7- متمانه‌كردن و خۆبه‌ستنه‌وه و خۆخه‌ريككردن به سياسه‌تى چه‌وت و چه‌واشه‌كه‌رى حيزبه بۆرجوا كوردييه‌كانه‌وه. 8- عه‌قڵييه‌تى (خۆ به براى گه‌وره زانين) و ناوبژيكردنى ساڵه‌هاى ساڵه ، چه‌ند سودى هه‌بووه بۆ لايه‌نه به‌يه‌كدا هه‌ڵچووه‌كان ، هه‌ر ئه‌وه‌نده و به‌ڵكوو زيادتريش زيانى هه‌بووه بۆ حيزبمان و بۆ گه‌ل و نيشتمانيش.
9- نه‌بوونى هه‌ڵوێست و له دواوه ڕۆيشتنى ڕووداوه‌كان و نه‌بوونى
تواناى دوربينيين و تێنه‌ڕوانينى مه‌سه‌له و ڕووداوه‌كان له
ڕوانگه‌يه‌كى چينايه‌تى و نه‌ته‌وايه‌تى و نيشتمانيى ڕاستينه‌وه.
11- هه‌نگاونان به‌ره‌و دواوه له ڕووى سه‌ربه‌خۆيى حيزب‌دا ،
هه‌روه‌ها له مه‌سه‌له‌ى فيدراڵييشدا.
ئايا ئه‌و (هه‌ڕه‌شه‌نامه‌يه) خۆى له خۆي‌دا ده‌ربڕى ديكتاتۆريى و
دواكه‌وتوويى نيه؟
ئايا ئه‌وه ده‌لاله‌ت له‌وه ناكات كه شيرازه پچڕاوه و كارتان له
ده‌ست ده‌رچووه؟
كام كێشه‌تان چاره‌سه‌ركردووه و نه‌بووبێت به هۆى دروستكردنى چه‌ند
كێشه و گيروگرفتى تر؟ سه‌يرێكى ده‌ورتان بكه‌ن و بزانن چه‌ند له‌و جه‌ماوه‌ره شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبير و ناسراوانه ڕۆژێك له ڕۆژان شيوعى نه‌بوون؟ ... به‌ڵێ هاوڕێيانى به‌ڕێزم .. ئێوه‌ش هه‌ندێكتان كه له‌گه‌ڵ هاوڕێ فه‌هد دا له به‌نديیخانه‌دا پێكه‌وه بوون! نه‌ك هه‌ر له پاش سێ ساڵ ، وا پاش 48 ساڵيش نه‌ك هه‌ر هه‌زارانى وه‌ك فه‌هدتان دروستنه‌كردووه بۆ حيزبمان ، به‌ڵكوو ئه‌وا به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له‌وانه‌ش ئه‌كه‌ن كه ماونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ سياسه‌ته (نيو سه‌ده) كۆن و باونه‌ماوه‌كانتاندا ناڕۆن و ڕه‌خنه‌تان لێئه‌گرن و هه‌ڕه‌شه له به‌رده‌وامييتان ئه‌كه‌ن له سه‌ركردايه‌تيكردنياندا. ... به‌ڵام جه‌ماوه‌رى به‌رفره‌وانى كوردستان ، له پێش هه‌موويانه‌وه ڕه‌شوڕوته‌كه و برسى و بێكار و بێده‌رامه‌ته‌كه‌ى ، بێزاره و نوێنه‌رى ڕاستينه‌ى نيه! كه‌چى ئێوه‌ش خۆتان به (عه‌بقه‌رى) ئه‌زانن و هه‌ڕه‌شه له‌و جه‌ماوه‌ره ئه‌كه‌ن... ... به ڕاستيى سه‌يره .. يان كات و مێژوو له لاى ئێوه ڕاوه‌ستاوه ، يان پاپۆڕى حيزبتان به‌ره‌و قوڵايى ده‌رياى بێ سنور بردووه و بێ له‌نگه‌رتان كردووه!
ئايا ئه‌وه ده‌لاله‌ت له‌وه ناكات كه ئێوه ناتوانن ئيستيعابى ئه‌و
زروفه نوێيه‌ى كوردستان بكه‌ن؟
بۆ مێژووى خۆتان و به‌رژه‌وه‌ندى حيزبمان و گه‌ل و نيشتمانيش ، چاكترين
ڕێگاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ، ئه‌وه‌يه كه ئیستقاله بده‌ن و چيتر
حيزبمان به‌ره‌و هه‌ڵدێر مه‌به‌ن. ئايا ئه‌وه‌ى ئێوه ئه‌يكه‌ن ته‌واو ته‌واو پێچه‌وانه نيه؟
كێ تاوانباره له به هه‌ڵه په‌روه‌رده‌كردنى كادێران و ئه‌ندامانى
نوێ و ساكارى حيزب؟...
له ژیانی پتر له 60 ساڵی حیزبییمدا ، زۆر له هاوڕێیانم بینیوه که ڕه‌خنه‌یان له سه‌رکردایه‌تی حیزب گرتووه ، به‌ڵام که‌م که‌سم بینیوه که به‌و شێوه‌یه و ئاوا ڕاسته‌وخۆ و هێمنانه و له هه‌مان کاتدا جه‌رگبڕانه ، له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی‌دا بدوێت و بۆچوونه‌کانیشی وا قوڵبن. هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه‌ش نه‌ڵێین که ئه‌و نوسینانه دورن له هه‌ر جۆره هه‌ڵچوون و "غه‌ره‌زی شه‌خسییه‌وه".
له کۆتاییدا ، داوا له هاوڕێیان و دۆستان و لایه‌نگرانی ئه‌و بیروباوه‌ڕه ئه‌که‌م که له یه‌کتر نزیکببنه‌وه و تواناکانیان یه‌کبخه‌ن. وا يه‌کى ئايار له ئارادايه ، بۆ ئێمه‌ى شيوعيیه‌کان هه‌ر يادى ئه‌و کارگه‌رانه‌ى شيکاگۆ نيه که له خۆپێشانداندا کوژران ، به‌ڵکوو يادى ئه‌و 65 پێشمه‌رگه‌يه‌شه که به ديلیى به فه‌رمانى نه‌وشيروان مسته‌فا ئه‌مين "فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى يه‌کیه‌تى نيشتمانیى کوردستان" ، له هێرشه‌کانیاندا بۆ سه‌ر پشتئاشان ، به ديلیى گو‌لله‌باران کران و له‌و ڕۆژه مێژوويیه‌ى کارگه‌راندا ، خوێنیان ڕژا. داوا له هه‌ردوو حيزبى شيوعى عێراق و کوردستانيى و پێشمه‌رگه دێرينه‌کان ئه‌که‌م ، ئه‌م ياده به‌رز ڕابگرن و داخوازیيه‌کانيان "ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت!" ڕابگه‌يه‌نن!
2- گفتوگۆ! یان ده‌مه‌قاڵێ؟ ، نه‌وزاد وه‌لی ، گۆڤاری په‌یام ، ژماره 23 ، له‌نده‌ن ، 2000 3- "پشتئاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگییدا" ، قادر ڕه‌شید ، 1998 4- (زۆربڵێیی و ليبراليى قاعيده)! يان (سه‌رلێشێواویی و ئه‌زمه‌ى قياده)؟ ، نه‌وزاد وه‌لی ، سایتی پارتی چه‌پی کوردستان. تێبینی: ئه‌و کتێب و وتارانه له زۆربه‌ی سایته‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه.
22\4\2010
|