بۆ مه‌رگی فریشته‌ی په‌ڕه‌مووچی کورده‌واری مامۆستا موحه‌مه‌د عارف سیامه‌نسور.
بورهان هه‌ژار
*
مخابن له‌به‌ر کێشیه‌کی ته‌کنیکی تێکچونی
پرۆگرامی وێردی ناو کۆمپوته‌ره‌که‌م، په‌خشبوونی ئه‌م مژاره‌بۆ وه‌شاندن
دواکه‌وت ..
ئاگادار بن
ئه‌گه‌رچی مه‌رگ سامناکترین دیار‌ده‌ی ژیانه ، لێ دادوه‌رترین فه‌رمانی لێنه‌براوه‌ی ژیانی تێکرای مرۆڤه‌کانه له دنیاداو ده‌شزانین و که‌چی نائاگایین له‌وه‌ی که هه‌رموومان ده‌چینه حزوری به‌بێ هیچ شه‌رمو سڵه‌مێنه‌وه‌و ترس و داڕمانێک و که‌سمان ناکرێ هه‌رگیز لێیده‌ربازبین..هه‌موو داهێنان و هه‌نگاونانێکیش له ژیاندا سنوری لوتکه‌یی( هه‌ره‌می )خۆی هه‌س و راده‌وه‌ستێت..ئه‌وه‌ی ته‌نیاوته‌نیا وه‌ک سه‌ره‌وه‌ریی و شکۆمه‌ندی له رووپه‌لی دیرۆکی ناوازه‌ی میلله‌تاندا ده‌مێنێت ئه‌و به‌رخودانه سه‌نگینه‌یه که مرۆڤه کاراماکانی بۆ نه‌وه‌کانی پاشینه‌ی خۆیانی جێ‌دێڵن..
محه‌مه‌د عارف و بورهان هه‌ژار محه‌مه‌د عارف و بورهان هه‌ژار
بۆ مه‌رگی کۆچی‌دوایی رابه‌رو پێشه‌نگی هونه‌ری دانسقه‌ی شێوه‌کاری هاوچه‌رخی کوردیمان مامۆستا موحه‌مه‌د عارف سیامه‌نسوری.
ئه‌م چه‌ند دێڕه پێشکه‌شه وته‌نانه‌ت شکور هۆشیاریشم که ئه‌و په‌نده کوردییه به‌سه‌رمدا ناسه‌پێت، که( زیندووکوژی مردوو په‌رست بم ) که مخابن خه‌سله‌تی زۆرینه‌ی تاکو گشتی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردیمانه به درێژایی مێژوو..ئه‌گه‌رچی ئه‌م ساڵ مخابن ساڵی نه‌هات بوو بۆ بزاڤی هونه‌ری کوردی که چه‌ندان له شانۆکاران و شێوه‌کاران زۆربه‌مانیان خسته کۆستی په‌شێویی و نائارامیییه‌وه‌و له ناواده‌ییاندا جێێانهێشتین..نموونه‌ی به‌رچاوی تازه‌یان له کیسچوونی سترانبێژی ده‌نگخۆش( ئه‌رده‌ڵان به‌کر )ی جوانه‌مه‌رگ بوو که تا له ژیاندا بوو، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رکه‌شی خودی خۆی، ده‌سه‌لات و کۆمه‌ڵگای کوردی له په‌راوێزی نابوو..دیاره هه‌رگیز مه‌رگی ناواده‌ی مامۆستا‌و هاوڕێ و برای هونه‌رمه‌ندی خامه‌ره‌نگینم کاک( عه‌لی له‌تیف )م هه‌رگیز له‌بیر ناچێت تا نه‌مرد و کۆچ وماڵئاوایی لێمان نه‌کرد، گۆهداری زۆر به په‌یڤی هه‌ندێک تازه سه‌ره‌بجوق و زمانپژاو نه‌کرد پێشتر لێره‌و له‌وێنده‌رێ، که دواتر له که‌رنه‌ڤاڵی مه‌رگ و ماڵئاوایی کردنیدا که‌وتنه شین و شه‌پۆرو واوه‌یلا..مه‌رگی مامۆستای رابه‌ری شانۆی کوردی مامۆستا( عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین )یش له‌ولا بوه‌ستێ و ده‌گه‌ڵ حوسێن میسریشداو هتد....
به‌خشینی ژیانه‌وه‌و ئارامی به ره‌ووتی رووپه‌لی دیرۆکی رووداوه‌کانی ئه‌م میلله‌ته له دووتویی داستا‌نه‌کان و که‌ڵه‌مێردی به‌رخودانی کوردان له بۆتکه‌ی قاره‌مانێتیدا خۆیان به‌رجه‌سته کردبێت.. له ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی راستگۆییانه له نه‌خشاندنی دیمه‌نی تابلۆی هونه‌رییدا که بوویته خاوه‌نی مۆرک و تایبه‌تمه‌ندی خۆت که رێچکه‌ی به‌ره‌و هه‌نگاونان له قوتابخانه‌ی ریالستی سۆشیالیستی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات که سه‌رچاوه‌ی هه‌ژاندنی به‌های ره‌نگی سروشتی ژینگه‌ی کوردستانی تیا بنوێنێ..دیاره به‌بارتاقای نزیکه‌ی 50 سال خزمه‌تکردن به بزاڤی هونه‌ری شێوه‌کاری ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه ده‌گمه‌نه‌ی کورد، هه‌رده‌م شایسته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و تێخووردبوونه‌وه‌ی زیاتره له‌سه‌ر تۆژینه‌وه‌و شرۆڤه‌کردنی به‌هاو ئاستی جوانکاری په‌ره‌مووچی لێوه‌شاوه‌و کارامایی به‌هره به‌پێزو ناوازه‌که‌ی گشت پێڤاژۆکانی له داهێنان وهه‌نگاوی په‌ره‌سه‌ندنی ره‌ووتی هونه‌رییدا..ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی کورد ئه‌وه‌نده له‌خۆبردوانه باوه‌ڕی ته‌واوی به په‌یامی پیرۆزی هورنه‌ی شێوه‌کاری کوردی هه‌بوو که ئاواته‌خوازبوو، هه‌رده‌م به گیانی گه‌نجبوونه‌وه له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌ی ببزوێت و به‌رپه‌چی کێشمه‌کێشییه‌کانی ژیان بداته‌وه‌و تا توانی به‌وپه‌ڕی لێنه‌بڕاوییه‌وه بگاته ئاستی ته‌واوکردنی پسپۆڕی و به‌ده‌ستهێنانی بڕاوانامه‌ی خوێندنی بالا و دکتۆرا له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر که تێکڕا له هه‌موو براوانامه‌کانیدا پله‌ی پوخت( امتیاز )به‌ده‌ست بێنێت..
به‌رلین
|