٢۴\٣\٢٠١٠
بۆ
مه‌رگی به‌رده‌وامی دوعاکان.
- نامووس-

به‌ندی عه‌لی
-1-
منم له‌ناو
پیاوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتا
تاکو ماوم
له‌نامووسه مه‌رگه‌ساتی
هه‌ر شه‌مێک و غه‌زالێک و
دوعایه‌کدا
ڕه‌هێڵه بارانی شه‌رمم لێ ئه‌بارێ
له‌وه‌ی پیاوم.
-2-
دوێنێ له‌پرسه‌ی خونچه گوڵێکا
ئاره‌قه‌ی شه‌رمی هه‌ڵئه‌ڕشت ، پێنووس
بۆ مه‌رگی په‌له‌ی ره‌سولێکی که‌ی
عیشق و جوانی به‌ده‌ستی نامووس
ئه‌مڕۆش مه‌زاری ئه‌و جوانه مه‌رگه
دوور له‌مه‌رامی دێوه‌زمه‌ی خه‌زان
بۆته هه‌واری عیشقی په‌پووله‌و
شاژنی جوانیی نێو هه‌موو ڕه‌زان
دوێنێ کاغه‌زی سپیی ده‌فته‌رێ
درایه به‌ر دست..ڕێژی پیاوه‌تی
وه‌لێ له‌جێگه‌ی په‌ڵه‌ی خوێنی گه‌ش
گوڵاڵه‌سووره‌ی لێ ڕوا ، خه‌تی
ئه‌مڕۆش هه‌ناوی هه‌ر ئه‌و ده‌فته‌ره
فه‌رهه‌نگی شیعری به‌رزی نالیه
که‌بێ به‌رامبه‌ر له‌عه‌رشی عیشقی
هه‌موو دڵێکا هه‌ر خۆی والیه
دوێنێ له‌به‌رده‌م ته‌رازووه‌که‌ی داد
ڕه‌نگاڵه‌یه‌کی مێیان سه‌ربڕی
دوای سه‌مای مه‌رگی له‌شێکی بێ سه‌ر
خوێنیان به‌بڕگه‌ی یاسایه‌ک سڕی
ئه‌مڕۆش له‌حه‌وشه‌ی ماڵێکی خوادا
دوو کۆتره شینکه‌ی نێر‌و مێیان گرت
چونکه له‌واده‌ی کڕنووش و زیکرا
گۆرانی عیشقیان بۆ یه‌کتر ئه‌ووت.
-3-
مه‌یکوژن ئه‌ی شێره‌کانی دارستانی پیاوه‌تی
ئه‌و ده‌لیلی ده‌شتی دێمی ووشکه ساڵی ئێوه‌یه
مه‌یده‌نه به‌ر ڕێژنه بارانی تیری مه‌ردایه‌تی
خۆی گوڵه‌باخه‌و که‌مه‌ری سه‌دان دڕکی پێوه‌یه
مه‌یکوژن ئه‌ی شێخه‌کانی فاڵ و جادووی سه‌وزوزه‌رد
ئه‌و جنۆکه‌و خێو و دێوی خه‌یاڵی خاوتان نیه
مه‌یکوژن ئه‌ی ڕاوچیانی سه‌رده‌می ئه‌شکه‌وت و به‌رد
خۆ ئه‌ویش که‌روێشکه کێوی و ئاسکه‌مێی ڕاوتان نیه
ئێوه به‌دمه‌ستن به‌باده‌ی خوێنی چۆڕاو له‌نینۆک
هه‌ست و حورمه‌ت دوو په‌پووله‌ن ، به‌دڕکی ئێوه نامۆن
ئێوه شاگه‌شکه‌ن به‌ڕه‌نگی چنگی سورتان تاکو چۆک
بۆیه ده‌ستنوێژی عیباده‌ت به‌خوێنی مێ گوڵ ئه‌شۆن.
2007
|