٩\۴\٢٠١٠
بۆ مه‌رگی
دوعا.

خالید قه‌ڵادزه‌یی
حه‌ز ئه‌که‌م وه‌کو
باران
به‌خاکی تینووی شاره‌که‌مدا ڕۆبچم
بۆ بینینی گشت دوعاکان
تاپێان بڵیم ئێوه سومبوڵی خۆشه‌ویستین،
ئایی چه‌ند ڕقم له ڕووناکیه
که دێت ڕه‌نگی ئه‌ستێره‌کان وون ئه‌کات و
له‌باوه‌شی ئاسمانا ده‌یانشارێته‌وه
به‌س بۆ! ئاسمان نه‌یتوانی
درێژترین ئه‌ستێره‌ی خۆشه‌ویستی له ئامێز بگرێت،
ڕۆژێک بینینم له شه‌قامی شار
گوڵێک ده‌م له خاک وه‌رئه‌دات و ئه‌قیژێنێت
بۆ دڵۆپه ئاوێک هاوار ئه‌کات
دڕکه‌کانی ده‌وری قاقا پێده‌که‌نین،
زۆر جار ئه‌پڕژێمه سه‌ر ویژدانم و ناخم ئه‌دوێنم
هێنده تووڕه ئه‌بم
ده‌بم به جه‌لادێک بۆ ڕه‌گه‌زی خۆم و
پاشگه‌ز ئه‌بمه‌وه له‌وه‌ی که چیم،
به‌درێژایی گشت ته‌مه‌نم
له‌م خاکه نه‌گریسه‌ی خۆم
په‌پووله‌ێکم به‌دی نه‌کرد ته‌مه‌ن درێژ بێت
خێرا وه‌رزه‌کانی گومڕایی شیله‌ی گوڵه‌کانی لێ ده‌مژین
له‌به‌رچاوی ئێمه قه‌له‌ڕه‌شه‌کانی شار
ملوانکه‌یان له‌ملی ئاشقاندا پساند
ده‌نگێک نه‌بوو ده‌نگیان بده‌ن
بڵێن بۆ ئه‌م مرواریانه ئه‌فڕێنین،
هه‌موو ساڵیک له سه‌ره‌تای مانگی چواردا
ژیان خامۆش ئه‌بێت له‌ناو دڵی مندا
ته‌نیا هه‌ناسه‌یه‌ک دێت و نایات
ئه‌ویش له‌خاکی ئه‌شقه‌وه دێت و ،
جارێکی تر ژیان ئه‌بوژێنێته‌وه
شه‌وێک چووم بۆ له‌یله‌تولقه‌در
بۆ پاڕانه‌وه تا ئاشقه‌کان ئازاد بن
خوا هات پیێ ووتم چاوه‌ڕێ مه‌به
خۆشه‌ویستی له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا نییه.
5\4\2010
Hama_khalid@hotmail.com
|