٣٠\١٢\٢٠١٧
بۆ ناچنە ناو
خۆپیشاندەران؟

شەماڵ عادل سەلیم
بە راستی سەیرە، لە میدیاوە، لە پشتی کیبۆردەوە، لە ژورە گەرمە کانی
ڤێلاکانیانەوە، لە حوجرەی خەڵوەت و زکرو مزگەفتەکانیانەوە، حیزبە بەناو
ئۆپۆزسیۆنەکان هانی خۆپیشاندان دەدەن و خۆیان و ماڵ مندالیشیان ناچنە
ناو خۆپیشاندەران.
زۆر نامۆیە ، چەند رۆژێکە ئەو حیزب و لایەن و کەسایەتیانەی بەناو(
ئەنتی گەندەڵ و ئۆپۆزسیۆنی عەیار ٢٤) راگەیانراو لەدوای راگەیانراو
بڵاو دەکەنەوەو نیگهرانى قوڵى خۆیان لەمەر شەهیدكردن و برینداركردن و
دەستگیركردنی خۆپیشاندەران و هەڵكوتانە سەر كەناڵی ئێن ئاڕ تی و
راگرتنی پەخشتی ئەو كەناڵە دەردەبڕن ، بێ ئاگا لەوەی کە نەک تەنها کەس
ئەو راگەیاندراوە سواوانە ناخوێنێتەوە ، بەڵکو کەس باوەریشی پێ ناکات.
هەردوێنێ، چەند کەسایەتییەکی بەناو ئۆپۆزسیۆن ، لە ژورە گەرمەکانیانەوە
پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران دەکەن و لەکۆتایی راگەیانراوبانگەوازەکانیان
سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدە خێرلەخۆنەدیوەکان دەکەن و هیوای زوو
چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازن ، و لە وەش سەیرتر ( دەنگیان دەخەنە
پاڵ دەنگی خۆپیشاندەران ، بەڵام خۆیان ناچنە ناو خۆپیشاندەران ) ،
هەروەها بهبیرى دهسهڵات دەخەنەوە كە ( ئهو مامهڵه نائینسانیهى
لهگهڵ هاوڵاتیانى سڤیل دهیكات جگه لهوهى ناو و ناوبانگانی ههرێمى
كوردستانى هيندەی تر ناشرینكردوه، بهههمو پێوهرێك كارێكى
دوژمنكارانەیه و درهنگ يا زو، بهرپرسان ڕوبهڕوى لێپێچینهوه دهبنهوهو
سزاى خۆیان دهبێ وەربگرن). هەروەها لە (میدیاوە ) دوا لە خۆپیشاندەران
دەکەن کە بە شێوازێکی مەدەنی داواکارییەکانیان بخەنە رو، نەک بە
پەلاماردانی بارەگاو دامەزراوەکان. چونکە بەرای ئەو( بیرمەندانەی لە
رێگای میدیاوە رابەرایەتی خۆپیشاندەران دەکەن ) ، گەر خۆپیشاندانەکان
توندوتیژی بەخۆوە ببینێت ئامانجەکانیان بەدی نایەتو دەسەڵاتە
چەواشەکارەکەی کوردستان راستییەکان هەڵدەگێڕێتەوەو بێباکانە خوێنی
هاوڵاتیان دەڕێژێ ). بەرێزان تەماشای ئەو نیفاق و دووروییە بکەن ،
بەراستی سەیرە ، کەسێک خۆی بە ئۆپۆزسیون و رێنیشاندەرو (ئەنتی گەندەل)
بزانێت ، خەڵک بۆ خۆپیشاندان وهوتاف و هورا کێشان هان بدات و خۆیشی ،
مناڵەکانی ، خێزانەکەی نەچێتە ناو ئاپۆرای خۆپیشاندەران و لەشاشەی
تیڤیەکانەوە سەیریان بکات و چەپلەیان بۆ لێدات!
زۆر نامۆیە، لەوکاتەی بەدەیان گەنجی خێرلەخۆنەدیوی گیرفان بەتاڵی
هەرێمی بەتەمای خودا ، بە فیشەک وەڵامی داواکاریەکانیان بدرێتەوە و
خەڵتانی خوێن بکرێن ، کورو کچی بەرپرسی گیرفان پرو پۆشتەکان لە میدیاوە
هەواڵی شەهیدبوونی خۆپیشاندەرانیان گوێ لێ بێت و خۆشیان بە ئۆپۆزسیۆنی
عەیار ٢٤ دابنێن؟
لێرەدا بەو ئۆپۆزسیۆنە بێ خەمەو گیرفان پرە دەڵێم: بەبیر خۆتان
بهێننەوە و لەبیرتان بێت ،خوێنی پەنجەی هاوڵاتیەکی گیرفان بەتالی بێ
نازی هەرێمی بەتەمای خودا بارتەقای بەهای سەروەت و سامانی هەموو جیهانە،
نەک تەنها نەفتە دزراوەکەی کە لە ماڵوێرانی زیاتر هیچی تری بۆ ئەم
خەڵکە خێرلەخۆنەدیوە نەهێناوەو ناهێنێت هەتا ئێوە خاوەنیان بن.
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|