٢٢\٤\٢٠٢٢
بۆ نەرویج باشە ئەگەر
سوێد و فینلاند بێنە
ریزی ناتۆوەوە!*
|

وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە:
هاوڕێ نەهرۆ
|
لە سوێد و فینلاند لە پڕێکا دیبات خرایە روو سەبارەت بە ئەندامبوونیان
لە ناتۆ، ئەمەش لەئاکامی شەری پەلاماردەرانەی روسیا ورووژا. سکرتیری
حیزب توبیاس باودون لە سوشیال دیموکراتی
سوێدی بەروونی روونی کردەوە کە
بۆ چی دیبات دەربارەی ناتۆ پیویستە.
ئەو پێشانی دا کە ئەو ئەنالیزەی بوو هۆی ئەوەی کۆبوونەوەی ساڵانەی
حیزب
هەڵویست وەرگرێ دەربارەی سیاسەتی ئاسایش، ئەو ئەنالیزە پشت بەستبوو بە
(دوای شەڕی نایاسایی روسیا ئەو واقعیەتە چی دیکە نابینرێ).
دیبات لە سوێد و فینلاند وەکو یەک نییە، لە فینلاند هەڵسەنگاندنەکەیان
ماکی سیاسەتی ئاسایشی پاک پێوەیە، چی ئاسایشی فینلاند دابین دەکا؟
حکومەتی فینلاند دوا هەفتە ڕاپۆرتێکی خستە روو، ئاماژە بەوە دەکا
هەندێک بە روونی کە ئاراستەی ئەندامبوون لە ناتۆ باشترین بژاردەیە.
لە سوێد دیباتەکە هەندی تایبەتمەندی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وێنەی
سوێد
خۆیەتی.
قسە دەربارەی بێ لایەنی و ئازادی پەیمانی سەربازی دەکرێ، ئەمە وای کرد
کە سوێد لەم دوو سەد ساڵەی دوایی نەچێتە شەڕەوە.
بەڵام سوێد بێ لایەن نییە، وڵاتەکەی مەحکومی شەڕی روسیای کرد،
سوێد
هەم پاڵپشتی ئیکۆنۆمی هەم چەکی نارد بۆ ئۆکراین.
ئازادی پەیمانی سەربازی شتێک نییە وەک پێشوو،
سوێد لە نزیکەوە
هاریکاری ناتۆ دەکا، لەم بەهارە بەشداری کرد لە راهێنانی هێزەکانی ناتۆ
(رەتدانەوەی سارد) لە نەرویج.
وێرای ئەوەش ئەرکی ئەندامبوون لە یەکیتی ئەوروپا دەربارەی ئاڵوگۆڕی
پاڵپشتی یە لە هێرش.
سوێد و فینلاند لەم دۆخە دژوارە دەبێ ئەنجامگیری گەورەو گرنگ بەدەست
بهێنن وەک باشترین هەڵی لەنگەر گرتن.
ئەمەش پیویستە وەک باشترین بنەما کە رەخساوە، هەردوو وڵات دەبێ
هەڵبژاردەی خۆیان دیاری بکەن.
نەرویج دەبێ پاڵپشتی
سوێد و فینلاند بکا دەربارەی داخوازەکانیان.
ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی زیاتر پێکەوەبوون، باشتر لەوەی کە
سوێد و
فینلاند بەردەوام ئەوە هەڵبژیرن کە بەتەنیا بن.
بەڵام بۆ وڵاتانی باکوور بەهێز ترە کە هاریکاری بەرگرییان هەبێ، ئەمەش
دەبێتە هۆی زیاتر خۆ گونجاندن و کاریگەری زێتر لە سەراپای وڵاتانی
باکوور.
وێرای ئەمەش ئەمە بێ یان ئەو، ئەندامبوونە لە پاراستنی هاوبەش لە ناتۆ.
لە لایەن روسیاوە فشار دەخرێتە سەر فینلاند و
سوێد کە نەبنە ئەندام لە
ناتۆ.
ئەمەش قابیلی قبوڵ نییە.
فینلاند و سوێد ئازادن هاوپەیمانیەتی خۆیان هەڵبژێرن، خۆیان بڕیاری
ئەوە ئەدەن کە چۆن بێ ئەندامیەتییان لە ناتۆ.
لێرەدا نەرویج دەتوانی بەشدار بێ وەک ئەندامی ناتۆ کە ساڵانێکی زۆر
ئەزموونی هەیە وەک دراوسێ روسیا .
ئەمەش وەک هاوسەنگی یەک بوو لە نێوان بەرپەرچدانەوە و هێمنی بوون.
ئەندامبوونی نەرویج لە ناتۆ هەڕەشەیەک نییە دژ بەهیچ لایەنێک.
ئەمەش دڵنیای بۆ نەرویج دەرەخسێنێ وەک ئەوەی دەتوانێ ببێ بە دڵنیایی بۆ
فینلاند و سوێد.
__________________________________________________
*
لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی
نووسیویەتی.
سەرچاوە:
www.aftenposten.no/meninger/leder/i/G3LXxJ/aftenposten-mener-bra-for-norge-om-sverige-og-finland-gaar-inn-i-nato
ماڵپەڕی
هاوڕێ نەهرۆ
|