٢٧\١\٢٠١٤
بۆنی بارانت دەکەم.

دەریا
١
بیرت بێ...
هه‌ر كاتێك
باران ده‌بارێ
وه‌ك جاران...
دڵم بیانوو ده‌گرێ
به یادی ئه‌و شه‌وانه‌ی
خه‌ونی په‌مه‌ییم
به ئامێزی تۆ ده‌بینی و
بۆ به‌یانی به بێده‌نگیی،
لێم ده‌ڕوانی
ئاخۆ تۆش بیری
ئه‌و شه‌وانه بكه‌ی؟!
٢
شه‌وی رابردوو
كاتێك باران
ته‌ڕی كردم
ده‌ستم به‌ره‌و
ئاسمانێكی تاریكی ته‌ڕ
به‌رز كرده‌وه
ئاخۆ جارێكی تر
تاریكیی شه‌و
ته‌ڕێتی ئاسمان
له ئامێزی گه‌رمی یه‌كتر
كۆمان بكاته‌وه!
٣
زه‌مه‌نێك تێده‌په‌ڕێ
به ته‌نیايى و به بێده‌نگی
چاوه‌ڕوانی هاتنى تۆم
به نێو خۆمدا
په‌رت ده‌بم و
شه‌پۆل ده‌ده‌م
وه‌كو جاران
نيگاى چاوه‌كانى تۆم
له دڵی خۆم كۆكرده‌وه
هه‌ر نه‌هاتی بۆ ئه‌وه‌ی
له ناخی ده‌ریا
شه‌پۆله‌كانی ئه‌وین ببينی!
٤
له خۆم ده‌چن
ئه‌و هه‌ورانه‌ی
له تاریكی ژان ده‌یانگرێ
بۆ دلۆپێ باران
ده‌گرمێنن
ده‌ترسم تۆ...
له دلۆپه باران بچی
هه‌ر جارێ دابباری
جارێكی تر
نه‌ڕژێیته‌وه دڵی ده‌ریا و
نه‌تبێنمه‌وه!
٥
وا هه‌ست ده‌كه‌م
تۆ هه‌موو كات
وه‌كو باران
ده‌رژێیته‌وه
دڵی ده‌ریا
ئیتر چۆن بتوانم
به‌بێ عیشقت
شه‌پۆل بده‌م؟
چۆن بتوانم
لێوی كه‌نار
به بێ تۆ...
ته‌ڕكه‌م؟
چۆن بتوانم
كه‌شتی حه‌زت
به ماچی لێوم
مه‌ست نه‌كه‌م
وه‌ره به‌رز وه‌ره
وه‌ك ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی
هه‌موو شه‌وێ
له دڵی ده‌ریا ده‌جریوێنن!
٦
شه‌وێك وه‌ره
له تاریكیی ژووره‌كه‌مه
سه‌وڵ له دڵی ده‌ریا بده
له‌سه‌ر سینه‌ی نه‌رمی ئاو
به ده‌نگی كه‌نارییه‌ك
گۆرانیی هاتنه‌وه‌ت بچره
به باڵی په‌روانه‌یه‌ك
لێوی ده‌ریا بۆیه بكه
وه‌ك په‌ڕه‌ی گوڵ ماچت ده‌كه‌م
بۆنی عه‌ترت
بۆ هه‌تایه له سینه‌م دێ
په‌نجه‌كانت به‌سه‌ر لێوی ده‌ریا دابێنه
حه‌ز ده‌كه‌م
هه‌موو دنیا
به‌سه‌ر لێوی شه‌پۆلێكی عیشقی منا
ئارام بگرێ
به تنوێتیی ده‌ریا جێ مه‌هێله
چۆن ده‌ریا عاشق به بارانی
موحیبه‌تی تۆیه!
٧
به نێو رۆحی خۆت
به‌ره‌و
ئه‌زه‌لم به‌ره
ده‌زانم...
گه‌ر تۆ نه‌بی
تێنوێتیی ده‌ریا
به دلۆپێ باران ناشكێ
دڵی ده‌ریا
به ته‌نها ماچێ
ئۆقره ناگرێ
ئیتر وه‌ره و
به چه‌ند فرمێسكێك
دڵی ده‌ریا
داگیر بكه!
٨
تۆ...
له باڵنده ده‌چی
هه‌موو شه‌وێ به ته‌نیایی
له تاریكی...
جێم ده‌هێلی
وه‌ره بپڕژێ به‌سه‌ر لێومەوە
وه‌ك شه‌رابی گوڵ هه‌نار
گه‌ر تۆ نه‌بی
كه‌س ناتوانێ
هه‌ناسه‌یه‌ك به‌سه‌ر لێوم بپرژێنێ
وه‌ره
ئیتر له گۆشه‌یه‌كی دڵی خۆت
به عيشق
مه‌ستم بكه!
٩
به‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانی عیشقم
سه‌مای هاتنه‌وه‌ی تۆ ده‌كه‌م
نزیك به‌ره‌وه
دڵی ده‌ریا
دوا مه‌نزلی ئه‌وینی تۆیه
بێده‌نگ وه‌ره
ژووره‌كه‌م
به دیدارت رۆشه‌ن ده‌بێ
جه‌سته‌ی وشكم
به ماچی تۆ
وه‌ك ده‌ریا ته‌ڕ ده‌بێ
خۆت مه‌شاره‌وه
ئه‌مشه‌و بۆم ده‌ركه‌وه!
١٠
گه‌ر ئه‌مشه‌و...
باران ببارێ
په‌نجه‌ره و ده‌رگا داناخه‌م
ده‌نگی پێی گه‌ڵاكان ده‌بیستم
بۆنی باران ده‌كه‌م
ماچی گوڵه‌كانیش ده‌كه‌م
هه‌ر ناخه‌وم چاوه‌ڕێتم
گه‌ر تۆ نه‌یه‌یت
ده‌ریا بێ تۆ
ده‌ریایه‌ك ئه‌شك ده‌رژێ
له چاوی ده‌ریا!
باکووری ئەمەریکا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|