بۆنی دایكم.

ئاكۆ محه‌مه‌د
سابیر
ئه‌و ساتانه‌ی ته‌نیایی خه‌ریكه ده‌سته‌كانی ئه‌كات به‌چاوه‌كانما
ئه‌وساتانه‌ی ژیان ئه‌یه‌وێت په‌راوێزم كات، ئه‌وساتانه‌ی خه‌ریكه خۆم
خۆشناوێت، رۆحی دایكم به‌بۆنێكی دایكانه‌وه ده‌ڕژێته هه‌ناومه‌وه‌و
به‌بۆنوبه‌رامی مه‌ستم ئه‌كات، ژیرم ئه‌كات، به‌ئارامی ئه‌م خه‌وێنێت.
بۆنێك خۆشتر له‌و حه‌ڵوایه‌ی دوای له‌دایك بوونم بۆدایك میان كرد.
خۆشتر له‌بۆنی ئه‌وخه‌نه‌یه‌ی نه‌نكم قژی خۆی پێ جوان ئه‌كرد،خۆشترله‌بۆنی
خۆڵی بارانه پایزه.
بۆنی دایكم ئاوێته‌یه به‌میهرو سۆز‌و ئامێز‌و بێشكه‌و فه‌قیانه‌و عه‌باو
زه‌میله‌و شه‌ونوخونی و لایلایه‌و به‌رامی به‌یانیانی جه‌ژن.
ئه‌و بۆنه‌له‌و ڕۆژهه‌ڵاته تاریكه‌وه‌دێت بۆئه‌م ڕۆژئاوا ساردوسڕه
چنگی پڕه له‌نوری هاڕدراو وه‌كو بۆدره ئه‌یپڕژێ نێت به‌ده‌روونما ئه‌وده‌روونه‌ی
ساڵانێكه تاریكی تاراوگه سوتانویه‌تی.
كه‌مێك له‌باوه‌شم ئه‌گرێ و به‌ده‌م لاوانه‌وه‌وه پێم ده‌ڵێت نه‌كه‌ی
نائومێدبیت تۆگه‌وره‌بویت چیتر وڕك له‌ژیان مه‌گره‌و ده‌سته چه‌وره‌كانی
غوربه‌ت به‌خۆت مه‌سڕه، چیتر مه‌گری وگروگاڵ كه، ته‌ماشاكه‌په‌نجه‌كانم
له‌نه‌شونمای تۆدا كول بوون، كانیله‌ی مه‌مه‌كانم له‌لێوه‌كانی تۆدا
وشك بوون،پرچه‌كانم له‌چاوه‌ڕوانیتا سپی بوون ،ئارام بگره‌و وڕك مه‌گره.
ئاخردایكه درۆكانی سیاسه‌ت و فاڵچی یه‌كانی مه‌سڵه‌حه‌ت وشه‌پۆله‌كانی
گوناه به‌ره‌و كه‌نارم ئه‌به‌ن،ئاخر دایكه شیعاره‌كانی خۆپه‌رستی و
چاوه‌سوربووه‌كانی ته‌ماحی قابیل بوونه‌ته گێژه‌ڵووكه‌ی فێڵ ولولم ئه‌كه‌ن.
هۆدایه‌گیان ئه‌مه‌وێت بچوك ببمه‌وه وبگه‌ڕێمه‌وه ناوڕۆحت بۆ به‌رله‌وساتانه‌ی
هاوڕێكانم فێریان كردم به‌دیواری ماڵانداهه‌ڵگه‌رێم و هێشووه به‌رسیله‌كان
لێبكه‌مه‌وه، بۆ به‌رله‌وساتانه‌ی هێلانه‌ی پاساری یه‌كانم ده‌پشكنی و
هێل كه‌كانم ده‌شكاندن، بۆئه‌و ساتانه‌ی نه‌به‌حیزب و نه‌به‌پاره‌و نه‌به‌خه‌ڵكی
ئاشنابووم،ده‌سته‌كانم سپی بوون قاچه‌كانم زه‌وی نه‌گرتبوو زمانم ته‌نها
ووشه‌یه‌كیشی نه‌دركاندبوو،ئه‌وساتانه‌ی به‌رله‌دایك بوون،نیشتمانێكم
هه‌بوو گه‌رم له‌گیانی تۆ ئه‌مه‌وێت ڕووت ببمه‌وه پاك ببمه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه
بۆئه‌و ساتانه‌ی فریشته‌كان نه‌هاتبوونه سه‌رشانم و ووشه‌یه‌كیان نه‌نووسی
بوو
ئه‌مه‌وێت نامه‌ی كرده‌وه‌كانم به‌سپێتی بنێرمه‌وه.
سوید
|