بۆنی نه‌وت.
زاهیر باهیر
- بەشی سێیەم -
له به‌شێکی تری کتێبه‌که‌یدا، کله‌یر باس له‌وه ده‌کات که سه‌رۆک بووش هه‌ر به هاتنی بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌ستی به مه‌ترسی پاشکۆییبوونی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاتانی بیانی خاوه‌ن نه‌وت کردووه و زانیویه‌تی که ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا له ژێر ڕه‌حمه‌تی وڵاتان و حوکوومه‌تانی خاوه‌ن نه‌وتدایه، بۆیه بووش له ئازاری 2001دا ددانی به‌وه‌دا نا، که "ده‌وڵه‌ت به قۆناخی قه‌یرانی وزه‌دا ده‌ڕوا"، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه بوو که ده‌وڵه‌ت گیروگرفتی نه‌وتی هه‌بوو و بۆ چاره‌سه‌رکردنیشی ده‌بووایه بیر له سه‌رچاوه‌ی تر بکاته‌وه.
ده‌سته‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌تی وزه‌ی نیشتمانی(National Energy Policy Development Group-NEPDG) ئه‌ویش بۆ یه‌که‌م جار بڵاوی کرده‌وه که"ئه‌مه‌ریکا له ئێستاوه بۆ 20 ساڵی داهاتوو له 3 به‌رمیل نه‌وت ده‌بێ نزیکه‌ی 2 به‌رمیلی له ده‌ره‌وه بهێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌کاته زیادکردنی حاڵه‌تی پشتبه‌ستن به ده‌سه‌ڵاتگه‌لێکی بیانی که هه‌رگیز دڵیان به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ناسووتێت" ل 57. بووشیش به ده‌وری خۆی ئه‌وه‌ی وه‌بیر هاووڵاتان هێنایه‌وه که"چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌وت له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ناکرێت و لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی وزه کات ده‌خایه‌نێت، چونکه بیرکردنه‌وه و پلانی ده‌وێت". هه‌ر له‌و کاته‌یشدا تێکڕای پلانه‌که‌ی نارد بۆ NEPDG که دیک چێنی سه‌رۆکی بوو. سپێنسه‌ر ئه‌براهامیش که وه‌زیری وزه بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ناودارێکی تر، که له کۆشکی سپی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، ئه‌ندامی چالاکی ئه‌م لێژنه‌یه بوون، داوای لێ کردن، که کاره‌کانیان سه‌باره‌ت به‌مه هه‌تا مانگی ئایاری 2001 ده‌بێ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام که‌سانی ناو ئه‌م لیژنه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاندا هه‌بوو و هه‌ندێکیشیان له لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیانه‌وه پاره‌یان بۆ برابووه‌وه و زۆریش تێکه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵیاندا، بۆیه کاری ئه‌م لێژنه‌یه، که گه‌ڕان بوو به شوێن سه‌رچاوه‌ی تردا که جێی نه‌وت بگرێته‌وه، ئه‌رکیشیان ئه‌وه بوو که کارێکی جیددی بۆ بکه‌ن به هه‌ڵسه‌نگاندنی پاره‌ی تێچوونی و ماوه‌که‌ی که ده‌یخایه‌نێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌مانه کارێکی گرنگیان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به ئه‌نجام نه‌گه‌یاند.
له لایه‌کی تریشه‌وه له لایه‌ن پیاوماقووڵان و خه‌ڵکانی کۆمپانیاکانه‌وه گوشارێکی زۆر له سه‌ر بووش کرا به لۆبی(Lobby) کردن و قسه‌له‌سه‌رکردنی، ئه‌مه‌ش وای کرد، که ورده‌ورده سه‌رۆک بووشیش له‌م پلانه پشتی سارد ببێته‌وه. کله‌یر، له لاپه‌ڕه 61 ی کتێبه‌که‌یدا زۆر جوان باس له‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌کات و ده‌ڵێ"له کۆتاییدا گومانی تێدا نه‌مایه‌وه، که کێننێت له‌ی(Kenneth Lay) ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌می کۆمپانیای ئێنرۆ‌ن(Enron) به یارمه‌تی دۆست و هاوه‌ڵانی تر له کۆمپانیاکانی تری نه‌وت و پیشه‌سازی نه‌وت و گازدا، کاری کرده سه‌ر بووش. هه‌ر گۆڕانێکی گرنگ له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکادا سه‌باره‌ت به وزه بێگۆمان کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره ده‌کاته سه‌ر داهاتووی پێشکه‌وتن و قازانجی ئه‌م کۆمپانیایه، بۆیه سروشتیی بوو، که به توندی و به به‌رده‌وامیی لۆبی بکه‌ن دژی ئه‌م پرۆژه‌یه. بووشیش وه‌ک پێشینه‌که‌ی له کۆشکی سپییدا سه‌ره‌نجام له‌وه حاڵی بوو که نه‌وت چ ڕۆڵێکی گرنگ له تاودانی ئابووری ئه‌مه‌ریکادا ده‌بینێت. هه‌ر ئه‌مه‌یش زۆر سه‌ختی ده‌کات له ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێکدا که ڕۆڵی نه‌وت بخاته لاوه یا ته‌نانه‌ت که‌میشی بکاته‌وه. بووش ئه‌وه‌ش تێگه‌یشت که گۆڕینی نه‌وت به سه‌رچاوه‌کانی تر بۆ دابینکردنی وزه گۆڕانێکی گه‌وره له شێوازی ژیانی گشتی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکادا، دروست ده‌کات، که ئه‌وه‌ش به ده‌وری خۆی گرانه پێیان قه‌بووڵ بکرێت. ئه‌مه‌ش وای له بووش کرد که خۆی له سیاسه‌تێکی ترسناک بپارێزێت و به‌م شێوه‌یه ڕێڕۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌بژارد".
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌وت له ئه‌مه‌ریکادا ئاسان نییه. نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ساڵ به ساڵ ژماره‌ی دانیشتووانی له زیادبووندا بێت و که له داهاتوودا ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌کانیان یه‌کسان بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتووانه‌که‌یدا و ده‌رهێنانی نه‌وتیش له که‌مبوونه‌وه‌دا بێت، به‌ڵام پێداویستی و داواکاری نه‌وت له زیادبووندا بێت، که‌واته ئه‌م که‌لێنی پێداویستییه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به تایبه‌ت له کاتێکیشدا که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ئاماده نین ڕێڕۆی ژیانیان بگۆڕن؟ کله‌یر ئه‌م کێشه‌یه‌ی له لاپه‌ڕه 62ی کتێبه‌که‌یدا به ئاماری فه‌رمی نیشان ده‌دا و ده‌ڵێ" ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریکا له که‌مبوونه‌وه‌دایه. له نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2020 به ڕێژه‌ی 18% داده‌به‌زێ، واته: له ڕۆژێکدا له 8.5 میلیۆن به‌رمیله‌وه داده‌به‌زێت بۆ 7 میلیۆن به‌رمیل ، ئه‌مه له کاتێکدا به کارهێنانی نه‌وت به ڕێژه‌ی 31% واته له 19.5 میلیۆن به‌رمیله‌وه سه‌رده‌که‌و‌ێت بۆ 25.5 به‌رمیل له ڕۆژێکدا. ئه‌مه‌ش یانی هێنانی نه‌وت، که جیاوازی نێوانی نه‌وتی هاورده و نه‌وتی خۆیی ده‌چێته سه‌ره‌وه بۆ نزیکه‌ی 68% واته: له 11 میلیۆن به‌رمیله‌وه بۆ 18.5 میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا، که ئه‌مه‌ش یه‌کسانه به به‌کارهێنانی ئێستای چین و هیند به هه‌ردووکیانه‌وه".
له ساڵی 2002 دا جه‌نراڵ تۆمی فرانک جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، که 68%ی یه‌ده‌کی نه‌وتی جیهان له ناوچه‌ی که‌نداودایه و 43%ی نه‌وتی هاورده‌ی جیهانیش له‌و ناوچه‌یه‌دا به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێده‌په‌ڕێت، ل71. ئه‌مه‌ش زه‌مانه‌تی نییه به هۆی بارودۆخی ناوچه‌که‌وه به تایبه‌ت ئێران و عیراق که ته‌نگه‌ی هورمزیش له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌واندایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاساییش نییه گه‌ر بڕیار بێت نه‌وت زیاتر له‌وێوه بهێنرێت، ده‌بێ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری زیاد بکرێ تاکو بتوانرێ گه‌یشتنی ئه‌و نه‌وته ده‌سته‌به‌ر بکرێت. له کاتێکدا که ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که پڕه له کێشه و گرفت، ڕه‌نگه به‌دیلێکی تر هه‌بێ بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م باره لاره‌سه‌نگه زیادکردنی هێنانی نه‌وت بێت له ئه‌مه‌ریکای لاتینه‌وه به تایبه‌ت مه‌کسیکۆ و ڤه‌نزوێلا و کۆڵۆمبیا. ئه‌مه له ڕاپۆرته‌که‌ی NEG دا باسکراوه، هه‌روه‌ها ناوی ڕووسیا و وڵاتانی سه‌ر زه‌ریای قه‌زوینیش هێنراوه به تایبه‌ت هێنانی نه‌وت له باکۆوه به ڕێی تبلیس و جه‌یهان (Ceyhan)ی تورکی که ئه‌م لوولانه‌یش به BTC واته: هێڵی باکۆ – تبلیس – جه‌یهان(Baku-Tiblis-Ceyhan) ناوی ده‌رکردووه.
به ڕای کله‌یر سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی بۆ وه‌ڵامی پاشکۆییبوونی بۆ نه‌وتی بیانی، پشتبه‌ستنه به هیزی له‌شکری"وا ده‌رده‌که‌وێ که کارگێڕی ئه‌مه‌ریکی له هه‌ر سێ سیاسه‌ته‌که‌ی ده‌ره‌وه‌یدا له بایه‌خدا به ئاشتی و ئاساییشیان وه‌کو:
1. زیادکردنی توانستی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ر نه‌وتی وڵاتانی تردا. 2. به‌هێزکردن و گه‌وره‌کردن و زیادکردنی پرۆژه‌ی کارا. 3. پیداگرتن و چڕبوونه‌وه له سه‌ر کرده‌ی دژه‌تیرۆر. له ته‌نیا یه‌ک ستراتیژی یه‌کگرتوودا که ئه‌مه‌ش پارێزگاریکردنه له هاورده‌ی نه‌وتی بیانی که به ئاسایی به جه‌نگی دژه‌تیرۆر ناوزه‌د کراوه و پێناسه‌کراوه"ل72-73.
کله‌یر پاش که‌ینوبه‌ینێکی زۆر له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت به گشتی و ڕێژه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌ک له جیهاندا و له‌وه‌ش ئه‌و به‌شه که له لایه‌ن وڵاتانی نه‌وتداره‌وه له ئێستادا ده‌رده‌هێنرێ، هه‌ر له ساڵی 2002 ه‌وه تا ساڵی 2025، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێژه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌رهینانی نه‌وت له جیهاندا، ئه‌م زانیارییانه‌ی له لاپه‌ڕه 76 دا خستووه‌ته ناو چوارچێوه‌ی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه.
خشته‌که‌ی ژمارە5 ، لاپەڕە 76 نەوتی یەدەك و بەرهەمهێنراو لە کەنداوی فارسی و له ناوچەکانی تردا لە 2002 – 2005
کله‌یر له‌و خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه نێشان ده‌دات که"به پێی ڕاپۆرته‌کانی کارگێڕی وزه سه‌رجه‌می به‌کارهینانی نه‌وت له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تا به‌و وڵاتانه‌یشه‌وه که نه‌وت به‌رهه‌م ناهێنن وه‌ک تورکیا، له ساڵی 2025 دا ده‌گاته 8.9 میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژیکدا. ئه‌مه‌ش یانی 39 میلیۆن به‌رمیل ده‌مینێته‌وه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه، که به بێ ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری هاورده‌ی نه‌وت تینوو ده‌بن بۆ نه‌وت"ل77. هه‌ر بۆیه‌ش ڕاپۆرته‌که‌ی ده‌سته‌ی وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند که"نه‌وتی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌وری سه‌ره‌کی له ده‌سته‌به‌رکردنی نه‌وتی جیهانیدا ده‌بینێ" ل 78.
به‌لام ئه‌گه‌ر دابینکردنی ئه‌مه‌ش کارێکی کرده بێت له ڕێگه‌ی ده‌سته‌به‌رکردن و پاراستنی لووله نه‌وته‌کان و ئاساییشی ناوچه‌که‌دا، هێشتا گیروگرفتێکی تر ده‌مێنێت له ده‌رهێنانی نه‌وتی وڵاتانی که‌نداودا، که ئه‌ویش سه‌رفکردنی 523 ملیار دۆلاره له نێوان ساڵانی 2001 و 2030 دا بۆ نوێکردنه‌وه‌ی داموده‌سگای ته‌کنۆلۆژی تا بتوانرێت ده‌رهێنانی نه‌وت داخوازی و داواکاری نه‌وت به‌جێ بهێنێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر وڵاتێکی وه‌ک سعوودییه بتوانێت ڕێژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی ڕۆ‌زانه له 11.4 میلیۆن به‌رمیله‌وه بگه‌یه‌نێته 23.1 میلیۆن به‌رمیل له ساڵی 2020 دا. خۆ عیراقیش به هه‌مان شێوه پێویستی به‌وه هه‌یه که 7 ملیار دۆلاری تێدا سه‌رف بکریت تاکو ته‌نیا ڕاده‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی بگاته‌وه ڕاده‌ی ساڵی 1990، که ڕۆژانه 3.5 میلیۆن به‌رمیلی ده‌رده‌هێنا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بره بگه‌یه‌نێته 5.5 میلیۆن به‌رمیل پێویستی به‌وه هه‌یه، که 20 ملیار دۆلاری تیدا سه‌رف بکرێت. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت که عیراق له ساڵی 1979دا 3.7 میلیۆن به‌رمیلی ده‌رده‌هێنا، به‌ڵام له ساڵی 2001دا دابه‌زی بۆ 2.5 میلیۆن به‌رمیل، هه‌روه‌ها ئێرانیش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له 6 میلیۆن به‌رمیله‌وه دابه‌زی بۆ 3.7 میلیۆن به‌رمیل.
سه‌رجه‌می باسه‌که‌ی کله‌یر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی بۆ تیشکخستنه‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1. زۆربه‌ی زۆری به‌یه‌کدادانه‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو له سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌کان بووه له‌مانه‌ش به تایبه‌تی نه‌وت. 2. نه‌وت به گشتی و به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌شدا که ئاساییشیان تێدا نییه. 3. پێداویستی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تر به نه‌وت و که‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتیش له به‌رانبه‌ر زیادبوونی داخوازی و داواکاری له سه‌ری. 4. ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ڕاست بن ئه‌وا به‌یه‌کدادانی خوێناوی سه‌ره‌نجامێکی حه‌تمییه، واته: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بیه‌وێت نه‌وتی ده‌ستکه‌وێت ئه‌وه ده‌بێ خوێنی بۆ برێژێ، که‌واته دڵۆپێ نه‌وت له دڵۆپێ خوێنی سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی به‌نرختره. 5. خۆ ئه‌گه‌ر خاڵی چواره‌میش ڕاست بێت ئه‌وه یا ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا ڕێگه‌چاره‌یه‌کی تر بدۆزێته‌وه بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی گیروگرفتی نه‌وت یا ده‌بێ درێژه به سیاسه‌تی سه‌ده‌ی ڕابوردووی بدات و سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و کوشتن و بڕینی خه‌ڵکانی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت یا هه‌رکه‌سێکی تر که مه‌ترسی له سه‌ر نه‌وت زیاد بکات، واته: مه‌ترسی له سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا دروست بکات، چونکه سپێنسه‌ر ئه‌بره‌هام له ساڵی 2002 دا وتی"ده‌سته‌به‌رکردن و دابینکردنی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی یانی دابینکردنی وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی".
ئه‌مه کرۆکی باسه‌که‌ی کله‌یره و هێدی هێدی بۆ مه‌سه‌له‌کان ده‌چێت و توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستییانه‌یان له سه‌ر ده‌کات و به ڕیزی چاره‌سه‌ره‌کانیشدا شۆڕده‌بیته‌وه، بۆیه ئه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر شاده‌ماری له‌شی ئه‌مه‌ریکییه‌کان له بری خوێن نه‌وتی گه‌ره‌کبێت، نه‌وت ده‌بێ به نرخێکی هه‌رزانی وا بێت که توانای کڕینیان به سه‌ریدا بشکێت. له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م نه‌وته‌ش به زۆری له وڵاتانی که‌نداو و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێت که ئه‌مه‌یش ئاشتی تێدا به‌رقه‌رار نه‌بێت، که‌واته چاره‌سه‌رێکی تر، ڕووکردنه شوێنه‌کانی تره بۆ دابینکردنی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، وه‌ک مه‌کسیکۆ و ڤه‌نزوێلا و نایجیریا و ئه‌نگۆلا و کۆڵۆمبیا و ڕووسیا و ئازه‌ربایجان و کازاخستان، که کله‌یر ئه‌مانه به گرووپی 8 ناو ده‌بات.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌وه نیشان ده‌دات که به هه‌موو ئه‌م وڵاتانه(گرووپی 8) 197.6 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌کیان هه‌یه، که ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌ی 18.9% نه‌وتی یه‌ده‌کی جیهانه، که له به‌رانبه‌ر وڵاتانی که‌نداودا که 697 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌کیان هه‌یه،ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌ی سه‌دییش 64.8% زۆر که‌مه.
خشته‌ی 6 ل 117 نەوتی یەدەك و بەرهەمهێنراو و بڕی نێردراوی سەلمێندراو بەدەر لە نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێنەری کەنداوی فارسی لە کۆتایی لە 2200دا
ئه‌وه‌بوو له ساڵی 2002دا لێژنه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریکی له‌و کاته‌دا، سپێنسه‌ر ئه‌بره‌هام، سه‌ردانێکی ئه‌م وڵاتانه‌ی به ڕووسیاشه‌وه کرد. له‌و سه‌ردانه‌دا لێژنه‌که ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رکه‌وت، که ڕه‌نگه ئه‌م وڵاتانه‌ش نه‌توانن ناردنی نه‌وت بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، چونکه ئه‌مانیش یه‌ک کۆمه‌ڵه گیروگرفتیان هه‌یه و ئاساییش له‌وێدا له‌و ئاسته‌دا نییه، که ناردنی ئه‌و نه‌وته ده‌سته‌به‌ر بکات. بۆ نموونه له مه‌کسیکۆ زۆربه‌ی بیره نه‌وته‌کان به سروشتی که‌متریان تێدایه و هه‌ندێکیشیان له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا وشک بوون. له ڤه‌نزوێلا هه‌ندێ له بیره‌کان زیاتر له سه‌ده‌یه‌که نه‌وتیان لێ ده‌رده‌هێنرێن. ڕووسیاش، که له ساڵی 1988 دا ڕۆژانه 12.5 میلیۆن به‌رمیلی ده‌رده‌هێنا، له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیێت ئه‌و ڕێژه‌یه دابه‌زی بۆ 6 میلیۆن به‌رمیل.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌دا پاره‌یه‌کی زۆر بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌ڕوات. له مه‌کسیکۆ ساڵانه 1 ملیار دۆلار بۆ ئه‌و بواره ده‌ڕوات. له نایجیریا ساڵانه 4 ملیار بۆ "تاوان" و گه‌نده‌ڵی ده‌ڕوات، که زۆربه‌ی پاره‌که له حیسابی بانکیی که‌سانی وه‌ک سه‌رکرده له‌شکرییه‌کان و خاوه‌نکاره‌کاندایه. هه‌روه‌ها له ئه‌نگۆلاش به ڕاده‌ی یه‌ک ملیار بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌ڕوات. له ڤه‌نزوێلا گه‌نده‌ڵی به‌و خه‌ستییه نییه، به‌ڵام پاره‌یه‌کی زۆر بۆ نه‌بوونی سه‌قامگیریی سیاسی ده‌ڕوا. بۆ نموونه له ساڵی 2002دا، که مانگرتنی گشتی بوو به هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ری ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانیاکانی نه‌وت و داموده‌سگا تایبه‌تییه‌کانی میدیا، به پێی کۆمپانیای نه‌وتی بریتانی BP ، ڕاده‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له 3.5 میلیۆن به‌رمیله‌وه له ڕۆژێکدا له ساڵی 1998 دا دابه‌زیوه بۆ 2.9 میلیۆن له ساڵی 2003دا. که ده‌کاته 17%. خۆ له کازاخستانیش، که نوور سوڵتان فه‌رمانڕه‌وای بوو، کێشه‌یه‌ک ده‌یدایه ده‌ست ئه‌وی تر.
له لایه‌کی تریشه‌وه 5 له‌م گرووپی هه‌شته: ئه‌نگۆلا، ئازه‌ربایجان، کۆڵۆمبیا، نایجیریا و ڕووسیا، یا به جه‌نگی نێوخۆدا تێپه‌ڕیون یا له سه‌ر ڕێیانه یا گیروگرفتی که‌مینه نه‌ته‌وه‌یه‌ییه‌کانیان تێدا بووه یا له ڕووداندایه. له سیانه‌که‌ی تریشیاندا: کازاخستان، مه‌کسیکۆ و ڤه‌نزوێلا، مانگرتن و به‌یه‌کدادانی توندوتیژ یا شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی ئاژاوه‌ی سیاسی‌یان تێدا هه‌ن. دیاره هه‌بوونی ئاژاوه و به‌یه‌کدادان کارێکی ڕێککه‌وت و خوازراو نه‌بووه له لایه‌ن خه‌ڵکه‌کانیانه‌وه به‌ڵکو ده‌ره‌نجامی ئه‌و سه‌رچاوه سروشتییه نایابانه‌ن که بوونه‌ته هۆی به‌دبه‌ختییان. (درێژەی هەیە)
سه‌رچاوه: خوێن و نه‌وت (Blood and Oil) نووسینی: مایکڵ کله‌یر Michael Klare له بڵاوه‌کراوه‌کانی : Penguin Group چاپی یه‌که‌م، ئه‌مریکا، 2004 له‌نده‌ن
|