| 
			 
			٥\٥\٢٠١٢ 
			
			بۆنی رۆحی 
			شەھیدێکی تیرۆریست دێ. 
			
			
			  
			پێشڕەو حەمید      
			 
			
			 
			جەللادەکان لەبەرامبەر قوربانیەکاندا کێوێکی ئاگرین و لەبەردەم پێی 
			گەوەرکانیاندا گرگنێکی مل شۆڕن، ئەوانەی سەردەشتیان ڕفاندو دواجار 
			شەھیدیان کرد ، چۆن تەریق نەبونەوە کە بەو سناریۆ لاوازەوە ویستیان ڕای 
			گشتی چەواشە بکەن؟  
			
			 
			ئەوانەی سەردەشتیان کوشت و بەتیرۆریست ناوزەندیانکرد ئەوجەللادانەبون 
			کە تائێستاش ملھورانە بیرلە ڕفاندن و کوشتنی دەیان نوسەرو رۆژنامەنوسی 
			تر دەکەنەوە ؟ چونکە تێربونی جەللاد لەڕشتنی خوێنی قوربانیە کانیاندایە 
			، تالوتەناشرینەکانیان پرنەبن لەبونی خوێن دەستبەرداری وەشاندنی تەورو 
			چەقۆکانی دەستیان نابن ؟!  
			
			 
			کوشتنی عەبدولستار شەریف سۆرانی مامە حەمە قوربانیەکی تری دەستی ئەو 
			سیاسییە بیرتەسکانەبون کەھەمو شەوێک وەک پاڵەوان دێنەسەر شاشەی 
			تەلەفزێونەکان و ھەموڕۆژێک ڕوپەری رۆژنامە ڕوزەردەکان داگیردەکەن ؟!
			 
			
			 
			کوشتنی بەرنامە بۆدارێژراوو یەک لەدوای یەک لەلایەن پیاوە سیاسیی و 
			دەوڵەمەندەکانەی کوردە وە ئەنجام دران لەدوای عەبولستار شەریف ، سۆرانی 
			مامە حەمە ، لەدوای سۆران ، سەردەشت عوسمان قوربانیی یەکی تر 
			غەدرلیکراوبوو کە کردیانە تیرۆریست و لەدوای ئەو شەھیدە تیرۆریستەیش !! 
			مەلاسامان و مامۆستا عوسمان تیرۆرکران لەدوای ئەوانیش کەس نازانی چەندی 
			تر ونکران و لاشەکانیان لەکام روباڕدا نغرۆکراون ؟! . 
			 
			لەسایەی ئەو دەسەڵاتە لۆکاڵیەدا کەتائێستاش بەدوو ئیداری ماوەتەوە ، دا 
			تادێت ئازادیەکانی تاکی کوردی زیاتر پێشێل دەکرێت و ئیھانەکردن و 
			ڕفاندن و کوشتن لەپەرەسەندنی زیاتردایە بەبێ بە بەدواداچون و 
			لێپرسینەوەی لە پاڵەوانەکانی لیژنەی کوشتنی پیاوە گرگنەکانی خۆیان ؟!
			 
			
			 
			حیزبیە کوردیەکانی ئەمرۆ ئەو حیزبانەن کە لە " شاخ " یشدا بەشێون 
			بەھێزکردنی جەبەروتیەتی خۆیانەوە بون و ھەمیشە ، بۆیە جێگەی گومان نیە 
			کە لەژێرناوی تردا لەئێستای" شار " دا شەرعیەت بەو لیژنانە بدرێت و 
			کێان ویست لە نەیارانی خۆیان بەرۆژی ڕوناک بیرفێنن و دواتر بیان کوژن ، 
			وەک چۆن بەرامبەر بەسەر دەشت عوسمان کردیان ؟! .  
			 
			ئەی مرۆڤ ئەی پیاوی سیاسی و خاوەن شان و شەوکەت تۆنازانی 
			بەھەربیانویەکەوە بێت کوشتنی مرۆڤ لادانە لە بەھا ئەخلاقیەکانی 
			مرۆڤایەتی و دروستکردنی جەھەنمێکە بۆ نێو ژیانی تاک بەتاکی کۆمەڵگا؟! 
			
			 
			ئەی حکومەتی ھەرێمی چەندین کابینەی کارتۆنی تۆنازانی ئەرکی ئەخلاقیی 
			ویژدانی تۆ ئەوەبوو کە بەدواداچونی خێرای ئەنجام بدەیت و بەبێ سازشکردن 
			تاوانبارانی بەخڵک بناسیت ، نەک بەو چەشنەتائێستاش دەستەو ئەژنۆ 
			بیباکانە بڕوابەو سیناریۆیانەیەک بکەیت ، کە دەرھینەرەکەی لاوازترین 
			بونەوەری سەرزەوی دەرچوو !!  
			
			 
			ئەو ھەولێرەی کە بووە پای تەخیتی پیاوە گەورەکانی نیشتمان ، ھەرلەوێ 
			لایەنە ئەمنیەکانە شاری ھەولێر خۆیان بەشێک بون لە سەرخستنی پلانی 
			ڕفاندن و کوشتنی (سەردەشت عوسمان)؟ چونکە ئەگەرنا چۆن بەرۆژی ڕوناک لە 
			نموونە جوانەکەی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست گروپێکی تیرۆریستی قوتابی و 
			مرۆڤێک دەڕفێنن و لە دوای ئازاردان و سوکایەتی پێکردنی لە 
			سەرشەقامەکانی مەملەکەتی کوشتنی مرۆڤ بەبێ ڕۆحی بەجێی دەھێڵن !! 
			
			 
			بیگومان ئەوە نەبوونی ئەتەکێتی کارکردنە لەپیشەدا، ئەگەرنا چۆن 
			بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی ھەولیر دەستیان لە کارەکەیان نەکێشایە و 
			داوای لێبوردنیان لە کەسوکاری قوربانییەکە نەکرد؟! 
			
			 
			لە ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان دا سلاو بۆ ئەو ڕۆحانەی بە ناحەق 
			شەھید کران.  
			دروود بۆ ئەو پێنووسانەی لەسەر وتنی جوانی و راستی ناودەمیان پرکرا لە 
			گوللـەی غەدر.  
  
			
			
											
											
											ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید  
			
			  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |