١٤\١١\٢٠١٣
بۆ
نووسەرانی ئاسیا و ئافریکا.

نازم
حیکمەت. و. لە فارسییەوە: ھەژێن
برایانم
مه‌ڕواننه زه‌ردى پرچم
من ئاسیایم
مه‌ڕواننه شینى چاوانم
من ئافریکایم
له وڵاتی من، دره‌خته‌کان سێبه‌ر ناخه سه‌ر پێى خۆیان
وه‌ک وڵاتى ئه‌نگۆ
له وڵاتى من، نان له گه‌رووى شێردایه
له‌سه‌ر کارێزان ئه‌ژدیها ڕاکشاوه
مه‌رگ به‌ر له په‌نجا ساڵى دێ، له وڵاتی من
وه‌ک وڵاتی ئه‌نگۆ
مه‌ڕواننه زه‌ردى پرچم
من ئاسیایم
مه‌ڕواننه شینى چاوانم
من ئافریکایم
له سه‌دا هه‌شتاى خه‌ڵکى وڵاتی من، خوێندنه‌وه و نووسین نازانن
له‌وێنده‌رێ هۆنراوه‌کان ده‌بنه گۆرانی و ده‌ماوده‌م ده‌گه‌ڕێن
له وڵاتی من، هۆنراوه‌کان ده‌توانن ببنه ئاڵا
وه‌ک لە وڵاتی ئه‌نگۆ
برایانم
هۆنراوه‌کان، ده‌بێ بتوانرێ له گاى له‌ڕ و لاواز ببه‌سترێن و
زه‌وى بکێڵن
ده‌بێ بتوانن، له کێڵگه‌کاندا
تا ئه‌ژنۆ له گۆماوا ڕۆچن
ده‌بێ بتوانن، گشت شتێ بپرسن
ده‌بێ بتوانن، گشت تیشکه‌کان چه‌پک بکه‌ن
ده‌بێ بتوانن، وه‌ک به‌ردى کیڵۆمیترژمێر
له سه‌ره‌ڕێگه‌کان ڕاوه‌ستن، هۆنراوه‌کانى ئێمه
ده‌بێ بتوانن، به‌ر له هه‌مووان ببینن، که دوژمن نزیکده‌بێته‌وه
ده‌بێ بتوانن، له دارستانه‌کان، تام تامه‌کان بکوتن
تا ئه‌و کاته‌ى که له جیهانا وڵاتێکى ده‌سته‌مۆ و مرۆیه‌کى ده‌سته‌مۆ
له ئاسمانیش هه‌ورێکى ئه‌تۆمى بمێنێ
هۆنراوه‌کانى ئێمه‌ش، ده‌بێ هه‌رچیان هه‌یه له گیان و ماڵ و بیر و ئه‌ندێشه
له ڕێى ئازادی بێ‌سنووردا بیبه‌خشن.
٢٢\١\١٩٦٢
-
مۆسکۆ
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|