٤\١١\٢٠١٠
بۆ
پێکەنین.

کامیل ژیر
- ئەوە بەچی
پێئەکەنى !؟
+ بە..بە.. بەو تەلەفیزیونە ، نا نا بە
پەرلەمان ، نەخێر نەخێر بە سەروکى دیوانى چاودیریی دارایی هاهاها ،
مەبەستم : بە زمانى سوێندەکەى سەروکى تازەى دیوان لەبەردەم پەرلەمانى
کوردستان .
- جا ئەوە پیکەنینى بۆچیە ؟ بتدەم بە
دادگا بۆئەوەى هەزار ملیون دینار قەرەبووت لێبسەنن ؟
+ هاهاها .
- ئەمجارەیان بەچى ئەخەنی ؟
+ بە..بە.. بەتۆ .
- بۆ !؟
+ تۆ یا ژمێرە نازانى ، یا لە گەڵابە
دولارەکانى خۆتانەوە ئەروانیتە گیرفانە خاڵیەکەى من . ئاخر من هەزار
ملیون دولارم لەکوێبو !؟ تابیدەم بە نرخى پیکەنینیکى خۆمدا ! هەر
پیکەنین مابو لێمان قەدەغە بکەن !
- دەى پێمبڵێ .. ئەو سویندەى سەروکى
دیوان پیکەنینى بۆچیە ؟
+ چونکە بە عەرەبی خواردى !
- ئاساییە . ئەى ئێمە دروشمى برایەتى
کوردو عەرەبمان هەڵنەگرتوە ؟ ئەى دواى کەوتنى رژیم خۆمان نەچوین برا
عەرەبەکانى ناوچە دابراوەکانمان هێنایەوە ؟ ئەى ئیستا شارەکانى
هەرێممان عەرەبڕێژنەکردوە ؟
+ ئەوانە گریانیانئەوێ ، بەلام سویندەکە پیکەنین !
- بۆ ؟
+ ئەگەر ئەو برادەرە ، ساهەرچیهەیە ، بادینیە ، سورانیە ،
فەیلیە .. لەگەڵ رێزم بۆى ، نەتوانێ دوو دێڕ سوێند بەکوردى بخوات ، چۆن
ئەتوانێ هەزاران راپورتى کۆن و تازەى دەستەکانى دیوان بخوێنێتەوەو کارى
پێویستیان لەسەر ئەنجامبدات!؟
- خوێندنەوەى ناوێ ، راپورتەکانى دیوان تەنیا بۆ نووسینە ، نەک
بۆ خوێندنەوە .
+ ئەى کەواتە دیوان بۆچى چاکە ؟
- بۆئەوەى بڵێن دەسەلاتى کوردیش دیوانى
هەیە . دە ئیتر تۆ بۆخۆت هەر سیر بخۆو پێبکەنە !
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|