١٨\١٠\٢٠١٩
بۆ پێشگرتن لە
ژینۆسایدی کوردەکان
دەسپێشخەریی
کردەیی کۆمەڵگای جیهانیی دژ بە تورکیا پێویستە.
کۆمەڵەی
مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگای جیهانی، شۆرای ئەمنییەتی ڕێخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، فەڕانسیە،ئاڵمان و وڵاتانی دیکەی که دژی
هێرشی چەکداری تورکیەن دژ بە کونفیدڕالیزمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
دەکات،دەسپێشخەری کردەیی و خێرا لە هەمبەر کۆتایی هێنان بە هێرشی
تورکیا دژ بە ڕۆژئاوای کوردستان بێننە ئاراوە.
ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان (کونفدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا)
ڕوو دەدات ڕووی ڕاستەقینەی ژینۆساید و جینایەتی شەڕە و ئەرکە لە سەر
کۆمەڵگای جیهانی و ئەو وڵاتانەی ناومان لێبردوون کە تەنیا بە مەحکووم
کردنێکی ڕووتەوە نەوەستن و دەسپێشخەری کردەیی بخەنە گەڕ.
تا ئێستە پتر لە ۲۰۰ هەزار کەس لە دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاوارە
بوون، سەدان کەس کوژراون ،کوشت وبڕێکی بەربڵاو کە بەهیچشێوەیەک لە گەڵ
لۆژیکی مرۆڤایەتی، ئاشتی و چەمکەکانی مافی مرۆیی یەکانگیر نییە.
حکوومەتی تورکیا بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەم دەوڵەتە ،
کۆمەڵکوژی کوردەکان و گۆڕانی دیمۆگرافیای ئەم بەشەی کوردستانە. دەوڵەتی
تورکیا بێ شەرمانە بۆ گوشار خستنە سەر ئەورووپا لە ئاوەرە سوورییەکان
وەکوو چەک کەڵکی وەرگرتووە و بەم شێوازە ئەورووپای خستۆتە تەنگەژە و
گوشارەوە.
کۆمەڵگای جیهانی دەبێ بە گوێی تورکیادا بدات کە نرخی مرۆڤ بەرزترە
لەوەیە، کە وەکوو چەک و هەڕەشە بەکار بهێنرێ،ئەم لۆژیکەی حکوومەتی
تورکیا دەری دەخات کەنرخە مرۆییەکان بۆ ئەم حکوومەتە کەمترین پێگەی
نییە و بۆ دابین کردنی ئامانجە چەپەڵ و دژە مرۆییەکانی خۆی دەست دەدات
بە هەر دەسپێشخەرییەکی قیزەونەوە.
کۆمەڵگای جیهانی دەبێ جگە لە مەحکووم کردن لە دەسپێشخەرییەکی کردەیی و
لە دانیشتنی شۆرای ئەمنیێەتی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،تورکیا وا
لێبکات کە بگەڕێتە دواوە،ئەگەر کۆمەڵای نێونەتەوەیی بەرانبەر بە
دەسپێشخەری تورکیا بێ هەڵوێست بێت و دژکردەوەیەک نەنوێنێ، جیهان
بۆجارێکی تر شایەتی هۆلۆکاستێکی دیکە وەکوو ڕەگەز کوژی یەهودی و
ئەرمەنییەکان دەبێت.
لە پێوەندی لەگەڵ کەڵکی کەرەستەئاسای تورکیا لە ئاوارەکانی سوریا و
هەڕەشە لە ئەورووپا بۆ کردنەوەی درگاکان وناردنی ئەم ئاوارانە بۆ
وڵاتانی ئەورووپی، ڕێوەبەری کوندراسیۆنی باکوور و ڕۆژهاڵاتی سوریا
چەنددین جار ڕایگەیاندە کە لە ئەگەری یارمەتی ڕێخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان و یەکیەتی ئەورووپا بە باوشی ئاوەڵاوە ئەم مرۆڤە
شەڕبەرکەوتوو ۆ ئازار چێشتووانە وەردەگرێ. کەوابوو پێویستە کە یەکیەتی
ئەورووپا بە پرۆگرام سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە و بەجێی یارمەتی میلیاردی
بۆ تورکیا،بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان لە گەڵ کونفدراسیۆن ی باکوور
و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)کەوێتە دانوستان.
یەکیەتی ئەورووپا باش دەزانێ کەهیچکام لەو بودجانەی تەرخان کراوە بۆ
تورکیا بۆ ئەم پەنابەرانە خەرج نەکراوە و بووە بە سەرچاوەیەک بۆ
پەرەپێدانی شەڕ و مرۆڤ کوشتنی حکوومەتی تورکیا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی بێ ئەملاو ئەولای
جینایەتی شەڕی حکوومەتی تورکیا، داوا لە ڕێخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان،
یەکیەتی ئەورووپا،ئەمریکا، فەڕانسە ،ئاڵمان و وڵاتانی هاوپەیمان
دەکات،هەوڵێکی کردەیی و بە پەلە بۆ ڕاوەستانی ڕەگەز کوژی کوردەکان بدەن
و جیهان لەکارەساتێکی تری مرۆیی ڕزگار بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com
|